زیاتر له هه‌شتا ساڵه كورد خه‌باتده‌كات وقوربانی بوَسه‌رفرازی وئازادیی ده‌دا، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شتا ساڵه‌دا زوَرده‌رفه‌ت ره‌خساون بوَ ئه‌وه‌ی كورد به‌مرازوئامانجه‌كانی خوَی بگات، به‌لام ساده‌یی وخوَشباوه‌ڕی پێشڕه‌وانی كورد له‌وزوَربه‌ی ده‌رفه‌تانه‌دا فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوه كه‌وایكردوه كورد نه‌گات به‌ئامانج!ئه‌وساویلكه‌یه‌یی كه نوێنه‌رانی كوردیش هه‌یانبوه به‌تایبه‌ت له‌كاتیگفتوگوَكانداله‌به‌رئه‌وه نه‌ك هه‌رنه‌یانتوانیوه ره‌وره‌وه‌ی خه‌باته‌كه‌یان به‌ره‌وپێشبه‌رن، به‌ڵكو جاری واهه‌بوه له‌به‌رئه‌وبێموبالاته‌یان خوَشیان تیادابونه‌ته قوربانی و هه‌شن به سودفه له‌پیلانه‌كانی دوژمنان رزگارییان بوه!نمونه‌ش له‌وباره‌یه‌وه زوَرن به‌لام ئێمه نامانه‌وی ئاماژه به‌و سه‌ركردانه‌بكه‌ین كه‌له‌كاتی گفتوگوَكاندا تیروَركراون یا هه‌وڵی تیروَركردنیان دراوه. تیڕوَركردن ونه‌خشه‌كێشان له‌لایه‌ن دوژمنانی كورد دژبه هه‌ڵگرانی په‌یام وئامانجه‌كانی خه‌لكی كوردستان به‌ته‌نیا ئه‌وه ناگه‌یه‌نی كه نوێنه‌رانی كورد زرنگ وخه‌باتگێروفیداكارنه‌بوبن، به‌لام یه‌كێك له‌گرفته‌هه‌ره‌دیاره‌كان كه‌وایكردوه دوژمن ته‌نیا نه‌خشه‌ی بوَله‌ناوبردنی كه‌سی سه‌ركرده‌هه‌بوبی، هه‌میشه كورد یه‌ك نمایده‌وپێشڕه‌وی هه‌بوه!واتا سه‌روَك ورابه‌روسكرتێره‌كانی حیزب كه چونه‌ته ناوهه‌رگفتوگوَیه‌ك بوَدوَزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیانه بوَ كێشه‌كان وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كورد خوَیان ده‌رخستوه یا نیشان داوه!له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كورد به‌شداری دانوستانه‌كانیان كردوه، كه‌چی بوَ چوون ورای جیاوازی سه‌ركردایه‌تی وحزبه‌كه‌ی خوَشیان له‌به‌رچاونه‌گرتوه!وبه‌درێژایی مێژووش سه‌ركرده‌كان متوویان به‌تاكڕه‌وی گرتوه وتا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وامه‌وزوَرجارمه‌زاجی شه‌خسیش كاریگه‌ری ده‌رونی له‌سه‌ر دروستكردون. ئه‌گه‌ر جاروباریش گروپێك یاده‌سته‌یه‌ك بوَ گفتوگوَكان روَویشتبن هیچ كاتێك ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌یان نه‌بوه بڕیاری كوَتایی بده‌ن!بوَیه بوَپرسی كوَتایی گه‌راونه‌ته‌وه بوَلای كه‌سی یه‌كه‌می حیزب، له‌بری ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بوَلای ده‌نگی زوَرینه‌ی خه‌لك. بێگومان ئه‌وه‌ش له‌كاری دیبڵوماسی وحیواری سیاسی‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ونه‌شیاوزه‌قه. له‌به‌ر ئه‌وه بینیمان هه‌ركاتێك نوێنه‌ره‌كانمان تیروَركرابن داواوداخوازی وكێشه‌كانمان له‌سه‌ر مێزی گفتوگوَكان پێچراونه‌ته‌وه‌ولابردراون!ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بوَ ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی كورد له‌رابردووئێستاماندا هه‌موو كێشه‌كانمان ده‌خه‌ینه نێویه‌ك سه‌به‌ته‌وئه‌وسه‌به‌ته‌یه‌ش به بێره‌زامه‌ندی هه‌موو تاكه‌كانی نێوكوَمه‌ڵگا له‌ده‌ستی یه‌ك سه‌ركرده‌ی حیزبدایه كه خوَی وه‌ك نوێنه‌رورابه‌ری هه‌موو كورد نیشان ده‌داوره‌فتارده‌كا!بوَیه ده‌بینین كه نوێنه‌ری حیزب تیروَرده‌كری یا ناچاری خوَبه‌ده‌سته‌وه‌دان وهه‌ڵهاتن ده‌بی چرای ئومێدمان ده‌كوژێته‌وه‌وتاریكی باڵده‌كێشی به‌سه‌ر كوردستان!نمونه‌ش بوَ پاڵپشتی ئه‌و دیده‌شمان شوَرشی گه‌وره‌ی ئه‌یڵولمانه، بینیمان ئه‌و شوَرشه‌ئاگرینه چوَن دامركایه‌وه‌وكێشه‌كه‌مان بوَ چه‌ندین ساڵ دواكه‌وت وله‌بیركرا.
ئایا ئه‌و ره‌فتاروچوَنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی كورد كه‌له‌رابردودا هه‌یانبوه ده‌توانین بڵێن:سه‌ركرده‌ونوێنه‌رانی ئه‌مڕوَمان هه‌ڵگری هه‌مان ره‌فتاروشێوازه‌ن یانا؟ئه‌گه‌ر جاران هزروبیری رابه‌روسه‌ركرده‌كه‌كان به‌پێی دونیابینی وپێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌وی روَژی بگه‌رێنینه‌وه ئه‌ی بوَهه‌نوكه‌مان خوێندنه‌وه‌مان ده‌بی چیبی؟چونكه ئه‌گه‌ر جیاوازیش له كه‌سایه‌تی وسه‌ركرده‌كاندا بونی هه‌بی، به‌لام دووهوَكارهه‌ن كه‌نه‌گوَرن وهه‌تا هه‌نوكه‌ش وه‌كو خوَیان ماون وهه‌ن:یه‌كێكیان بیرونه‌هجی دوژمنه، دوژمنانی كورد وه‌ك چوَن له‌رابردوودا دژی پێدانی ماف وداخوازیه‌كانی كوردبونه ئه‌مڕوَش هه‌مان دیدوبوَچون له‌ئارادایه!زیندوترین نمونه‌شمان سه‌روَك وه‌زیرانی ئێستایی ئیراقه، روَژانه ده‌بیستین وده‌بینین چحه‌شرێك به كورد ده‌كا!!هوَكاره‌كه‌ی تر، راسته دوای پڕوَسه‌ی ئازادی ئیراق هه‌ڵبژاردن كراوه‌ونوێنه‌ره‌كانمان به ده‌نگدان بونه‌ته نمایده‌ی خه‌لكی كوردستان له ئیراق وهه‌رێم. به‌لام نوێنه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك نمایده‌ی حزب خوَیان ده‌رده‌خن وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رتاپای خه‌لكی كوردستان خوَیان نیشان ناده‌ن!! دیارترین نمونه‌ش بوَئه‌وه‌یان تا ئێستا باره‌گایه‌ك نیه به‌ناوی سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم!ئه‌و دیدارانه‌ی كه‌به‌ناوی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌ده‌رێن هیچ جیاوازیكی نیه له‌گه‌ڵ دیداری حزبی!یا ئه‌و به‌رپرس ووه‌زیرونوێنه‌رانه‌ی له‌به‌غدان ئه‌وه‌نده‌ی كاری حزبی ده‌كه‌ن نیوئه‌وه‌نده بوَگشتی هه‌نگاونانێن!كادیروخه‌لك ودوَستی حزبی وته‌كه‌تولات له‌وهه‌رێمه بانگهێشتی به‌غداده‌كرێن وبه چه‌ندین ده‌فته‌ردوَلارودیاری وراسپارده‌ی حزبی ده‌نێردرێنه‌وه!!هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه چه‌ندین به‌رپرسی باڵاوناوه‌نجی وئه‌وانی تر تاوانباركراون به ته‌خشانپێكردنی سامانی ولات وبه‌خشێنی ئامێرومومته‌له‌كاتی ولات به‌ئه‌م وئه‌و یا خودی خوَیان وده‌ست وپێوه‌نده‌كانیان!به‌داخه‌وه كورد ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زبه‌پوَست وسه‌رمایه‌وناوبانگ ده‌كات نیوئه‌وه‌نده له‌هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی داخوازیه‌كانی له‌مێژینه‌ی خه‌لكی كوردستاندانین!ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بوَ ناویاداشت وبیره‌وه‌ریه‌كانی (برێمه‌ر) كه‌له‌ئێراقدا بو، ده‌ڵێت:دوای ئازادیی ئێراق ئێمه ترسمان له‌وه‌بوكورد داوای سه‌ربه‌خوَی بكات، به‌لام كه‌له‌گه‌لیان دانیشتین هه‌رزوو وتیان:پێویسته بودجه‌وئیمكانیه‌تی كوردستان زیادبكری وگرنگی زوَرتریی پێبدری!دوایی ئه‌و كه‌لامانه خوَشحاڵ ده‌بی وده‌رفه‌تێك وه‌رده‌گری وپه‌یوه‌ندی به (بوَش) وه‌ده‌كات ده‌رده‌شه‌ی كوَبونه‌وه‌كه‌ی بوَروونده‌كاته‌وه!ئایا هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌نیه تاكوئێسته كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌وروَژبه‌روَژیش چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی زه‌حمه‌ترده‌بی؟ئایا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی خوَمانین كه‌وایكردوه كێشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی شوَرشه‌كانی كورد كه كه‌ركوك بوه به‌تایبه‌ت له شوَرشی ئه‌یلول ونوی تاكو ئێسته به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێنیته‌وه؟ئینجا تازه‌به‌تازه خوَمانین دێین ده‌لێین:به‌رپرسه‌كانی خوَمان (یه‌كیتی وپارتی) ئه‌وه‌نده‌ی له‌كه‌ركوك كاریان بوَحزبایه‌تی كردوه‌وده‌كه‌ن نیوئه‌وه‌نده له‌غه‌می چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوكدانه‌بونه!
