ناوبراو له دایك بوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌و شاره‌دا ته‌واو كردوه. له‌ساڵی 1992-1993په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ته‌واو كردوه‌و بروانامه‌ی دبلۆمی له به‌شی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ وه‌رگرتوه. له‌ساڵی 1995دا ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه‌و خاوه‌نی سێ مناڵه. ساڵی 2004-2005 بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له راگه‌یاندن له كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ست هێناوه. له‌ساڵی 2006-2007 بروانامه‌ی ماسته‌ری له په‌خشی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی SHEFFIELD HALLAM UNVERSITY له شانشینی به‌ریتانیا به‌ده‌ست هێناوه و ئێستا خوێندكاری دكتۆرایه له بواری میدیا له زانكۆی BRADFORD له به‌ریتانیا.
گرنگه سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان به‌و پرسیاره ده‌ست پێ بكه‌ین كه كاری راگه‌یاندن بۆ خۆی كارێكی ئاسان نیه، ئایا تۆ وه‌ك ژنێك چۆن توانیوته هاوسه‌نگی له نێوان ماڵ وخوێندن وكاری رۆژنامه‌گه‌ریدا بكه‌یت ّّّ؟
- سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه. له‌راستیدا ئه‌م پرسیاره زۆرجار به‌ره‌وروم ده‌كرێته‌وه، له كوردێكه‌وه بیگره تا كه‌سێكی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی. كه ده‌ڵێم میدیا خێرا سه‌ریان سورده‌مێنێ و ده‌ڵێن به‌راستی گرانه. خۆیشم دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه زۆرگرانه به‌تایبه‌تی بۆ ژنێك كه پێویست بێت هاوسه‌نگی نێوان ماڵ و ده‌ره‌وه بپارێزێت. خوێندنه‌كه گرانتره چونكه یه‌كه‌م به‌زمانی خۆت نیه، خێزانێكی گه‌وره‌ش كه ئه‌ركی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی له‌كاری رۆژنامه‌گه‌ریدا. به‌ڵام دڵخۆش بون به كاره‌كه و گرنگی ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌ته‌وێت پێی بگه‌یت گرانی وماندوبونت لا سوك ده‌كات.
+ واته تۆ پێمان ده‌ڵێیت كه كاركردنی ژن له بواری راگه‌یاندندا گه‌ر ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌بێت سه‌خت نیه، واته تۆ كاركردنی ژنان له بواری راگه‌یاندندا به گرنگ ده‌زانیت؟
- به‌ڵێ من ده‌ڵێم بواری راگه‌یاندن ئه‌مرۆ زیندوترین و كاریگه‌رترین بواره، ئایا ده‌كرێت ئێمه‌ی ژنان له‌م بواره گرنگه‌دا حزورمان نه‌بێت.
+ ده‌توانین بزانین تۆ به‌و هه‌مو ئه‌ركه‌وه پاڵپشت وهاوكاری ترت هه‌بوه؟
- من پێش چونه ناو ژیانی هاوسه‌ری له خێزانێكدا بوم كه خوێندن لایان له‌هه‌مو شت گرنگتربو، سه‌ره‌رای ئه‌وبارودۆخه سیاسی ئابوریه‌ی به‌سه‌ر ماندا هات توانیم بروانامه به‌ده‌ست بهێنم. هه‌رچه‌نده من دوو جار له‌زانكۆ وه‌رگیرام به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه نه‌متوانی بیخوێنم.
ده‌توانم بڵێم خوێندن و كاری راگه‌یاندن و گرانی و سه‌ختی ئه‌م كاره‌م له پاش ژیانی هاوسه‌ریمه‌وه ده‌ستی پێكرد. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه به‌راستی هاوسه‌رم گه‌وره‌ترین پاڵپشت وهاوكارم بوه، نیوه‌ی ژیانی هاوسه‌ریم هه‌رخوێند بووه و به‌رده‌وامیشه.
+ وه‌کو ئافره‌تێکی چالاک له بواری ڕاگه‌یاندن، ئایا ئافره‌تی کورد به‌تایبه‌تی و ئافره‌تانی جیهان به گشتی له بواری ڕاگه‌یاندندا چۆن ده‌بینیت؟
- به‌ڕاستی ئه‌م پرسیاره قسه‌و لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت چونکه پرسیاره‌که زۆر گشت گیره و من ناتوانم لێکدانه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که‌من زانیاریم هه‌بێت له‌سه‌ری ئافره‌ت له‌زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا ته‌نانه‌ت له وڵاته پێشکه‌توه‌کانی ئه‌وروپاش بۆ نمونه وه‌ک به‌ریتانیا له‌م بواره‌دا دوا که‌وتون. له ساڵانێکی دواتر له پیاوانه‌وه چونه‌ته ناو ئه‌م کاره‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆکاره جیاوازه‌کانی کار‌و به‌رپرسیاریه‌ت، چونکه ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه‌کانیشدا له‌سه‌رده‌مه کۆن و نوێیه‌کاندا دوو به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بوه که ئه‌وانیش به‌رپرسیاریه‌تی ماڵ و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌ره‌وه بوه. بۆیه ئافره‌ت زۆرجار حه‌زی به‌و‌کارانه کردوه که زۆر کاتی نابات و سه‌رقاڵی زۆری ناوێت و ماندوی ناکات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوسه‌نگی هه‌ردوو ئه‌رکه‌که‌ی ڕابگرێت، گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین که بواری ڕاگه‌یاندن بوارێکی قورسه‌ومرۆڤ زۆر پێوه‌ی ماندوو ده‌بێت وکاتێکی زۆریشی ده‌وێت که ده‌کرێت بڵێین شه‌ووڕۆژی بۆ نیه هه‌روه‌ک ئینگلیز ده‌ڵێت: (کارێکه که نا‌توانیت بیکوژێنیته‌وه)، چونکه که‌سی ڕاگه‌یاندن زۆرجار پێویسته که له شه‌ودا ده‌ربچێت یان کاتێک که خه‌ڵکی له پشوداندان، ئه‌م پێویسته له کاردا بێت یان زۆرجار ژیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه به‌هه‌رهۆکارێک بێت، بۆیه ئافره‌ت به حوکمی ڕۆڵه‌که‌ی که له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یبووه وه هه‌یه‌تی وه جگه له‌مانه‌ش له بواری خوێندندا ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه‌کاندا له‌دوای پیاوانه‌وه بوون؛ بۆ نمونه ده‌بینین له وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا ئافره‌ت له دوای ساڵه‌کانی چله‌وه ده‌رگایه‌کی واڵای بۆ کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌کسان بێت ووه‌کو پیاو مافی خوێندن و کارکردنی هه‌بێت و بچێته‌ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ساڵی شه‌سته‌کانه‌وه ئافره‌تان توانیان به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر بچنه زانکۆ‌و خوێندن ته‌واو بکه‌ن. وه له‌به‌ر به‌رزی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له نێو ئافره‌تاندا له‌جیهاندا چ جای بوارێکی ئاڵۆزی وه‌ک ڕاگه‌یاندن بۆیه ده‌بینین که نه‌یانتوانیوه ده‌وری ته‌واو ببینن له بواری ڕاگه‌یاندندا. وا ئێستا تازه خه‌ریکه که له‌م بواره‌دا به‌ره‌وپێش ده‌چن و به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو هاتونه‌ته مه‌یدان. هه‌رچی سه‌باره‌ت به کوردستانیشه هه‌موو ئه‌مانه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ڕێگری تر بۆ نمونه له‌سه‌رده‌می حکومی سه‌دامی دیکتاتۆردا ڕاگه‌یاندن ڕاگه‌یاندنێکی به‌عسیانه بوو، وه ئینتیمایه‌کی به‌عسیانه‌ی ده‌ویست، وه ناوه‌ندێک نه‌بوو که ئافره‌تی کورد بتوانێت ده‌وری خۆی تێدا ببینێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. بۆیه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین له ساڵه‌کانی پێشودا به‌تایبه‌ت له حه‌فتاکاندا گه‌ر درامایه‌ک کرابێت و پێویستیان به ده‌وری ئافره‌تێک بوبێت ئه‌وا پیاوێک ده‌وری ئافره‌ته‌که‌ی بینیوه چونکه ئافره‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ڕاگه‌یاندندا یان هه‌رنه‌بوو یان زۆر که‌م بوو. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایداو به تایبه‌ت له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئازادیه‌ک هه‌یه‌و ئافره‌ت توانیویه‌تی بخوێنێت و وه بواریکی باشتر ڕه‌خساوه که ئافره‌ت بتوانیت ڕۆشنبیر بێت و بوار زۆر بوه بچیته ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن. ده‌توانم بڵیم ده‌وری باشی بینیوه هه‌نگاوی باشی ناوه وه چوه‌ته پێشه‌وه. بۆ نمونه سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه هه‌یه که ئافره‌ته یان سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره یان وێنه گره به جۆرێک له جۆره‌کان له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا هه‌ن. هه‌رچه‌نده وه‌کو پێویست نیه و نه‌یتوانیوه بگاته ئاستی پێویست، بۆ نمونه له ڕاگه‌یاندندا ئافره‌تمان نیه له شوێنی بریارداندا بێت، یان گه‌ر سه‌یری ڕادیۆو ته‌له‌فیزۆنه‌کانمان بکه‌یت ده‌بینیت که ئافره‌ت له شوێنه به‌رهه‌مهێنه‌کاندا نیه، وه ناتوانن بڕیار له‌سه‌ر شێوازی کار‌و به‌رنامه بده‌ن. بۆ نمونه ئێمه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان هه‌یه ئه‌ویش کێشه‌ی مافی ئافره‌ت وخۆسوتاندنی ژنان و توندوتیژیه. ده‌بینین که ژنان له‌ملاوه ده‌یکه‌ن به هه‌ڵا، به‌ڵام سه‌یر ده‌که‌یت له‌ولاوه له ته‌له‌فیزۆنێکدا بابه‌تیک داده‌به‌زیت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه که ژنان داوای ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش غیابی ژنه له‌م بواره‌دا، یان زۆر جار ئافره‌ت وه‌ک هۆکاری خراپ به‌کار ده‌هێنرێت وه وه‌کو کاڵا له به‌رهه‌مه‌کاندا سه‌یر ده‌کرێت، بۆ ڕه‌واج پێدانی گۆرانیه‌ک یان درامایه‌ک ئافره‌ت به‌کار ده‌هێنن که ئه‌مه‌ش دوباره سته‌مه که له‌ئافره‌ت ده‌کریت به ناوی ڕاگه‌یاندنه‌وه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانم بڵێم که ژنان ده‌وریان بینیوه له میدیای کوردی‌دا، به‌ڵام هێشتا ماویه‌تی و نه‌ی توانیوه به‌ته‌واوی له خزمه‌تی خۆی وکێشه‌کانیدا به‌کاری بهێنێت.
+ ئه‌مه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئافره‌ت له ڕاگه‌یاندندا، به‌ڵام ده‌کرێت ڕای جه‌نابتان بزانین سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی کوردی به گشتی؟
- پرسیاره‌کان زۆر فراوانن. ڕاگه‌یاندنی کوردیش خۆی بۆخۆی بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆو فراوانه که ڕه‌نگه زۆر زه‌حمه‌ت بیت له وه‌ڵامی پرسیاریکی ئاوه‌هادا روون بكرێته‌وه. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تیشکێکی خێرای ده‌خه‌ینه سه‌ر. خۆی بۆ قسه له‌سه‌رکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر بابه‌تیک پێویسته خاڵه ئیجابی و سلبیه‌کانی ده‌ست نیشان بکه‌ین. ئه‌وه ڕاسته که ڕاگه‌یاندنی کوردی خاوه‌نی مێژویه‌کی سه‌د ساڵه‌یه، وه نزیکه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک یان که‌متریشه له کوردستانی باشوردا، ڕاگه‌یاندنی کوردی بواری بۆ ڕه‌خساوه به‌شێوه‌یه‌کی فیعلی و تاڕاده‌یه‌ک کاریگه‌رو ده‌وری خۆی ببینێت، که ئه‌م ماوه‌یه که‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت که هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی بۆ بکه‌یت و خاڵه ئیجابی و سلبیه‌کانی لێک بده‌یته‌وه‌و حوکمی به‌سه‌ردا بده‌یت. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌نگاوی باشی ناوه وه به‌رده‌وامیشه وه تا ڕاده‌یه‌کی باش پیشکه‌وتنی به خۆوه بینیوه به تایبه‌ت له بواره‌کانی ته‌کنیک و دیجیتاڵ و چه‌ندایه‌تی و هه‌ندێکیش له چۆنایه‌تی ڕاگه‌یاندن.
دوو شت له ڕاگه‌یاندندا زۆر گرنگه ئه‌وانیش چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تین؛ چه‌ندایه‌تی وه‌ک ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که له ڕوی ژماره‌ی سه‌رچاوه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه زۆرن، وه‌ک په‌رتوک و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فیزیۆن و ڕاگه‌یاندنی ئێلیکترۆنی و سه‌رجه‌م سه‌چاوه‌کانی تریش، هه‌روه‌ها له چه‌ندایه‌تی بابه‌ته‌کانیشه‌وه پێم وایه ڕاگه‌یاندنی کوردی له‌م بواره‌دا ئاستی باشی بڕیوه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده له‌چاو هه‌ندێک وڵات که قه‌واره‌ی خۆی هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵه ده‌وڵه‌ته. هه‌رچه‌نده که هه‌ندێک جار له‌مه‌شدا هه‌رکه‌مو کورتی هه‌یه بۆ نمونه گه‌ر بته‌ویت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنیت بۆ کتێب و سه‌رچاوه‌یه‌کی كوردی تایبه‌ت بگه‌ڕێیت ئه‌وا زۆر زه‌حمه‌ته ده‌ستت بکه‌وێت، له‌هه‌مان کاتدا گه‌ر به‌هه‌رزمانێکی تر بگه‌ڕێیت ده‌ریایه‌ک له زانیاری و سه‌رچاوه‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه چۆنایه‌تیه، که به‌وه ده‌بێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بابه‌تاکان و ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانی خزمه‌ت به بواره جیا جیاکانی کۆمه‌ڵ بکات، وه هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه بێت و وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگه بداته‌وه و خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆی بکات. ئایا ڕاگه‌یاندنی ئێمه تاچه‌ند له‌م لایه‌نه‌یه‌وه ڕۆشتوه وه چه‌نده‌ی بڕیوه. وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم که زۆر ڕه‌خنه له ڕاگه‌یاندنی خۆمان بگرین ئیتر وای لێ بکه‌ین که بێزراوی بکه‌ین، ئه‌وانه‌ش که له‌و مه‌جاله‌دا کار ده‌که‌ن بێزار بن و تاقه‌تیان نه‌مێنێت. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی کوردی زیاتر ڕاگه‌یاندنێکه که حه‌زی به ته‌قلیده که زۆرجار ئه‌مانه به‌ڕونی دیاره، به تایبه‌ت له به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنیه‌کاندا. ئاخر ناکرێت تۆ بێنیت به‌رنامه‌یه‌ک که ئه‌وروپیه و له ناخی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وروپیدا هه‌ڵقوڵاوه، تۆ بیهێنیت له ئه‌لف هه‌تا یای له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا لا سایی بکه‌یته‌وه، ئایا ئه‌م به‌رنامانه وه‌ڵامی خواستی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی تۆیه؟ یان کۆمه‌ڵگه‌که‌ت پێویستی و داخوازی تری هه‌یه؟. ئه‌مه سه‌قه‌ته‌و ڕاگه‌یاندن به‌مه پێش ناکه‌و‌ێت. ده‌کرێت له ڕوی ته‌کنیکه‌وه یان فیکره‌وه سودیان لێ وه‌رگرین، نه‌ک لاسایی کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که به ده‌قاوده‌قی. که به‌داخه‌وه ئه‌مه ده‌بینرێت له هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کانی ناوخۆیی و ئاسمانیشدا. ئه‌مه له ڕویه‌که‌وه له ڕویه‌کی که‌شه‌وه ئه‌وه‌یه که ڕاگه‌یاندن پێویسته هێڵی په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵات بێت، ئێستا ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر دیوارێکی ئه‌ستوریان له نێواندایه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندن وه‌ک پێویست نه‌بوه‌ته هێڵی په‌یوه‌ندی هه‌ردولاو نه‌یتوانیوه ئه‌و دیواره تێک بشکێنێت، به‌ته‌نهاش تاوانی ڕاگه‌یه‌ندن نیه چونکه سه‌رچاوه‌کانی زانیاری له‌به‌رده‌ست که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا نیه تاکو بتوانێت ده‌وری خۆی ببینێت. وه خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی زیاد ڕۆشتوه له مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خنه‌دا (نه‌قد) ئه‌وه ڕاسته که ڕه‌خنه یه‌کێکه له پایه گرنگه‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌ڵام هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کاندا ده‌بینیت زیاد له سنور ڕه‌خنه ئامێزه‌و زۆر به‌ڕه‌هایی ڕه‌خنه ده‌گرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی داواکاریه‌کانیان ناداته‌وه که زۆرجار ده‌سه‌ڵات خۆی بێده‌نگ ده‌کات له ڕه‌خنه‌کانی ڕاگه‌یاندن؛ ئه‌وا خراپه و ڕاگه‌یاندن ده‌بێت باڵانس ڕاگرێت. له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ک ئاماژه‌م پێ کرد ڕاگه‌یاندنی کوردی له‌ڕوی چه‌ندایه‌تیه‌وه باش ڕۆشتوه، به‌ڵام له‌ڕوی چۆنایه‌تیه‌وه ماویه‌تی.
+ ده‌کرێت بزانین ماسته‌رنامه‌که‌ی به‌ڕێزتان له‌سه‌رچی بوو که له زانکۆی HALLAM SHEFFIELD ی به‌ریتانیا وه‌رتان گرت؟
- سه‌باره‌ت به ماسته‌ره‌که‌م، خۆی له به‌ریتانیا هه‌ر زانکۆیه‌ک کۆمه‌ڵێک به‌شی هه‌یه، هه‌ر به‌شه‌ش کۆمه‌ڵێک ئیختیێاێاتی جیاواز ده‌گرێته خۆی، بۆ نمونه من له به‌شی (ئارت و کۆمپیوته‌ر) ده‌م خوێند. ئه‌م به‌شه‌ش چه‌ند به‌شێکی تری گرتبویه خۆی، یه‌کێک له‌و به‌شانه به‌شی (ڕۆژنامه‌وانی و په‌خشی نێوده‌وڵه‌تی) بوو، که به‌شه‌که‌ی من بوو، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌که‌م که به‌ڕێزتان مه‌به‌ستان نامه‌ی ماسته‌ره‌که‌مه، نامه‌ی ماسته‌ره‌که‌ی من له‌سه‌ر په‌خشی بی بی سی بوو. كورته‌ی بابه‌ته‌كه‌ی من ئه‌وه‌بوو، كه‌نالی بی بی سی كه له‌سالی بیسته‌كانه‌وه دامه‌زراوه، به تایبه‌تی له‌ساڵی 1927 سێ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌بووه واته به‌و سێ ئامانجه ویستویه‌تی خزمه‌ت به خه‌ڵكی به‌ریتانیا بكات ئه‌وانیش (زانیاری، په‌روه‌رده، كات به‌سه‌ربردن) ئه‌م جۆره له‌خزمه‌ت، به خزمه‌ت گوزاری گشتی ناوده‌بریت، كه ئه‌مرۆ له‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی 1، 2 دا به‌رجه‌سته‌یه، كه دوو كه‌ناڵی ناوخۆیی و زه‌مینین له به‌ریتانیا. ئه‌م جۆره له‌خزمه‌تگوزاری واته ئه‌و ئامانجانه‌ی كه كه‌نالی بی بی سی هه‌یه‌تی، وه‌هه‌ر ده‌یه‌وێت پاریزگاریشی لێبكات، واته بیهێڵێته‌وه.. ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ی بی بی سی كه‌وتوه‌ته به‌رده‌م هه‌ٌڕه‌شه‌ی میدیای بازرگانی و میدیای دیجیتاڵه‌وه.
+ كۆسپ وته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م خوێندن و كاری رۆژنامه‌وانیت چی بون ّ؟
- كۆسپ زۆر بوه به‌ڵام چ كاتێ تۆ ده‌بینی له ژیاندا گرفت نه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌بواری خوإێندندا. هه‌ندێ جار ویستومه زیاتر بخو‘ێنم رێگر هه‌بوه، به‌حوكمی باره سیاسیه‌كه ململانێ هه‌بوه، ئازار دراوم له بواری ده‌رونیه‌وه، له‌بواری وه‌زیفیه‌وه، له‌بواری كه‌می و دواخستنی موچه‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كۆتایدا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ببن و زیان به‌ئامانجه كه نه‌گات.
له‌بواری كاركردن دا له راگه‌یاندن له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوزی هه‌یه، بۆ نمونه من وه‌ك ژنێكی پابه‌ند به‌هه‌ندێ بنه‌ماو ره‌فتاری كۆمه‌لگای خۆمانه‌وه ناتوانم وه‌ك رۆژنامه نوسێكی ئه‌وروپی بم. واته من ناتوانم بچم بۆ كاری رۆژنامه‌نوسی و له‌هه‌مان كاتدا خێزانه‌كه‌م فه‌رامۆش بكه‌م، ده‌بێ هاوسه‌نگی راگرم.
+ دوا پرسیارمان تۆ وه‌ك خویندكارێكی كورد كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نیردراوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خویندن، ئه‌م كاره چۆن ده‌نرخێنیت، جیاوازی بارودۆخی ئێوه له‌گه‌ڵ خوێندكارانی وڵاتانی تر كه دێنه ئه‌وروپا بۆ خویندن له چیدا ده‌بینیته‌وه؟
- وه‌ك نرخاندن من ئێسته‌ش و هوموو كاتێكیش به كارێكی پیرۆز‌و ناوازه‌ی داده‌نێم. جێ ی شانازیه كاتێك لێمان ده‌پرسن له چ وڵاتێكه‌وه هاتوون، ده‌ڵێین كوردستان. وه سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی نارده ده‌ره‌وه بۆ خوێندن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه وه‌ك خوێندكارانی كورد گرفتمان نیه، به‌ڵكو ناتوانین خۆمان به‌راورد بكه‌ین به خوێندكاری هیچ وڵاتیكی تر. خوێندكاری وڵاتێك عه‌ره‌بی نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندیش بگره هه‌ژاره‌كانیش ژیانیان له ئێمه باشتره. بۆ نمونه خوێندكاری وڵاتان كه ئینگلیزی زمانی یه‌كه‌میان نیه دێن بۆ خوێندن، له ساڵێك كه‌متر پاره‌ی كۆرسی زمانیان بۆ سه‌رف ناكرێت. به‌ڵام ئێمه‌ی خوێندكارانی كورد، دوو مانگ یان خوێندكارمان هه‌یه هاتوه دكتۆرا بخوێنێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاره‌ی كۆرسی زمانی بۆ سه‌رف بكرێت، كه ئه‌مه بار‌و دۆخێكی ده‌رونی و شڵه‌ژاوی بۆ ئێمه دروست كردوه. له كاتێكدا خوێندكارانی وڵاتانی تر زۆر به له‌سه‌رخۆیی و خۆشیه‌وه ماوه‌یه‌كی باشیان له به‌رده‌ستایه بۆ فێربونی زمان. ئه‌مه جگه له و بره پاره‌یه‌ی كه بۆ مانگانه‌ی خوێندكارێكی ئێمه سه‌رف ده‌كرێت زۆر زۆر كه‌متره به به‌راورد به خوێندكارانی وڵاتانی تر. هیوادارم بۆ داهاتو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مه ره‌چاو بكات له ناردنی خوێندكاران بۆ ده‌ره‌وه..
سوپاست ده‌که‌م و هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت.
