ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.. له‌نێوان ئه‌گه‌ری نووسینی دوا پاكنووس وفه‌رامۆشكردندا- به‌شی سێیه‌م
بۆ دووساڵ ده‌چێت كۆتایی هێنراوه به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه وراگه‌یاندنی یه‌كه‌م ره‌شنووسی ده‌ستووری كوردستان، وابڕیاربوو دوای پێداچوونه‌وه‌و تاوتوێكردنی
راوسه‌رنج وتێبینییه‌كانی پسپۆر وشاره‌زایان وچاودێران له‌سه‌ری دوا پاكنووس بكرێت وبخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری گه‌ل بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستا لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان زیاتر له‌هه‌زارو دووسه‌د تێبینی وسه‌رنجی جیاجیای له‌مه‌ڕ ئه‌وه ده‌ستووره پێگه‌یشتووه تاله‌كاتی پێداچوونه‌وه وسیاغه‌كردنی دوا پاكنووسدا ببێته به‌رچاوروونییه‌ك بۆ لیژنه‌كه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پرسی ده‌ستوور پرسێكه كراوه به‌ژێر لێوه‌وه‌و ته‌واوی میدیاكانیش بێده‌نگییان له‌به‌رانبه‌ری هه‌ڵبژاردووه. هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن پێیانوایه پارتی ویه‌كێتی له‌رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌یاندا بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه پرسی ده‌ستووری كوردستان دوابخرێت بۆ كاتێكی نادیار، هه‌ر ئه‌م فاكتۆره‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی ده‌ستوور له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كار ده‌ربهێنرێت. جگه‌له‌وه‌ش له‌نێو پارله‌مانیش ده‌نگێكی ئه‌وتۆ نه‌ماوه له‌باره‌ی ده‌ستوورو زۆربه‌ی پارله‌مانتاریش به‌شێوه‌ی جیاجیا خۆیان له‌هه‌ر جۆره لێدوانێك ده‌دزنه‌وه كه‌پابه‌ندبێت به‌ده‌ستووری هه‌رێمه‌وه. ئه‌م دۆزه پێویستیی به‌شیكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی زۆره‌و ده‌كرێت ببێته ته‌وه‌ره‌ی قسه‌كردنێكی جیددی تاوه‌كو بتوانین به‌دیوێكی زانستیی وئه‌كادیمیانه ئه‌م پرسه بخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد. ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دۆزی ده‌ستووری كوردستان وهۆكاره‌كانی دواخستنی دوا پاكنووسی ئه‌و ده‌ستووره‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستوورێكی مودێرن. ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌مان ئاماده‌كردووه.
ستیڤان:ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵاڵه‌كراوه، وا پێویست بوو دوای پێداچوونه‌وه‌و چاكسازییكردن ئه‌م ده‌ستووره بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری گه‌ل تا له‌رێگه‌ی ریفراندۆمێكی فه‌رمییه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، ئایا هۆی چییه ئه‌م كاره دواكه‌وتووه؟ ئایا هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كیی كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌می ئاماده‌كردنی دواپاكنووس وده‌نگدانین سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری باشووری كوردستان؟.
هیشام ئاكره‌یی:پێموایه پارتی ویه‌كێتی وئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌شدارن، به‌رپرسیاری سه‌ره‌كین له‌نه‌بوونی ده‌ستوورێكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌وه بۆ باشووری كوردستان. هه‌ڵبه‌ته ده‌سه‌ڵاتی باشوور له‌نیازیدا نییه له‌ریفراندۆمێكدا ده‌ستووری هه‌رێم په‌سه‌ند بگرێت به‌ڵكوو زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن له‌پارله‌ماندا ئه‌و كاره بكرێت "ئه‌وه ئه‌گه‌ر كرا" چونكه زۆرینه‌یان هه‌یه‌و ده‌توانن هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له‌په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕبكه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌هۆكاره‌كانی پاشخستنی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێین ده‌بینین كه پارتی ویه‌كێتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتیان ته‌سلیم به‌حكومه‌تی عێراق وپه‌رله‌مانی عێراق كردووه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن له‌پێشدا حكومه‌تی عێراق وپارله‌مانی عێراق ده‌ستووری هه‌رێم په‌سه‌ند بكات، پاشان له‌پارله‌مانی هه‌رێمدا ده‌نگدانێكی شه‌كلی له‌سه‌ر بكرێت. به‌واتایه‌كی تر پارتی ویه‌كێتی نا‌وێرن پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم له‌پارله‌مانی كوردستاندا بخه‌نه ده‌نگدان وهه‌موو ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌می په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمدا بیانوون بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌راستییه‌كان نه‌نێن، ئه‌ویش زاڵبوونی بڕیاره‌كانی به‌غدان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وكلكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه بۆ حكومه‌تی به‌غدا. هۆكارێكی تری پاشخستنی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌پارتی ویه‌كێتی نایانه‌وێت پابه‌ندی ده‌ستوورێكی دیاریكراوبن وبه‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌ستووره یاساكانی هه‌رێم رێكبخه‌ن. به‌ڵكوو زیاتر ده‌یانه‌وێت گه‌ڕه‌لاوژێ وفه‌وزاكه به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆیان باشووری كوردستان به‌ڕێوه ببه‌ن.
ستیڤان:وه‌ك ده‌زانین ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه كاروباری باشووری كوردستان به‌بێ بوونی هیچ ده‌ستوورێك به‌ڕێوه‌ده‌برێت چ له‌رووی سیاسییه‌وه‌و چ له‌رووی ئیدارییه‌وه، پرسیاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ئایا ئیدی كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به‌خۆ ودیموكرات ولیبرالی هه‌بێت؟ پاشان ده‌پرسین كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستووری هه‌رێم چین به‌تایبه‌ت له‌پێشهاته‌كانی ئاینده‌ی سیاسیی و كارگێڕیی باشووری كوردستاندا؟.
هیشام ئاكره‌یی:سه‌باره‌ت به‌به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌و پێویستیی هه‌بوونی ده‌ستوورێكی تایبه‌ت، ده‌ڵێم: نه‌ك ته‌نیا كاتی هاتووه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورێكی هه‌بێت به‌ڵكوو دره‌نگیشه‌و ده‌توانین به‌پارتی ویه‌كێتی بڵێین: به‌یانی باش. پێموایه پێویست بوو هه‌ر هیچ نه‌با پێش روخانی سه‌ددام ده‌ستوورێك بۆ باشووری كوردستان ئاماده‌كرابا، وه‌كو تر پێویست بوو له‌كاتی دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌ستوورێك بۆ باشووری كوردستان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه په‌سه‌ند كرابا. له‌عێراق به‌رله‌وه‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی ره‌سمیی دروست ببێت ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستوور درا. ئه‌گه‌ر له‌كوردستان ده‌ستوورێك هه‌بوایه له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆش رووینه‌دابا. سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ریی نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌رییه‌كان زۆرن، له‌هه‌مووان گرنگتر ئه‌وه‌یه، نه‌بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێم واده‌كات ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی وپارته‌كانی تری له‌فه‌له‌كی ئه‌واندا ده‌خولێنه‌وه به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌نازول بكه‌ن وگه‌مه به‌خاك وچاره‌نووسی باشووری كوردستان بكه‌ن. ئێستا له‌عێراقدا ده‌ستوور كراوه‌ته بنه‌ماو پێوه‌رێك بۆ راستی یان چه‌وتی بڕیاردان ویاسا ئافراندن وپارله‌مان هه‌وڵده‌دات له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام له‌كوردستاندا چونكه ده‌ستوورێك نییه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم یاری به‌چاره‌نووسی كوردستان ده‌كات وعێراقیش گه‌مه به‌چاره‌نووسی كوردستان ده‌كات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌ركووك وه‌ك یه‌كێك له‌پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌ستنیشان كرابا، ئێستاكه پارتی ویه‌كێتی پێیان نه‌ده‌كرا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ندی 140 بكه‌ن وله‌كاتی روخانی سه‌ددامدا ده‌خرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئێستاكه حكومه‌تی هه‌رێم وپارتی ویه‌كێتی ناچارن ده‌ستووری هه‌رێم به‌گوێره‌ی بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراق داڕێژن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر پێش روخانی سه‌ددام كوردستان خاوه‌ن ده‌ستوورێك بوایه ئه‌وه له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی عێراقییه‌وه ده‌بوایه دانی پێدابنرێت. ئێستا حكومه‌تی عێراق ناچارده‌بوو ده‌ستوورێك دابنێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستووری هه‌رێم نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. پێموایه پارتی ویه‌كێتی وپارته‌كانی تری ناو ده‌سه‌ڵات چاره‌نووس و ئاینده‌ی باشووری كوردستانیان به‌عێراق، په‌رله‌مانی عێراق وهێزه سیاسییه‌كانی عێراقییه‌وه گرێداوه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ندووه. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌په‌سه‌ندكردنی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم راده‌كات.
هیشام ئاكره‌یی
* له1957 له‌ئاكرێ له‌دایكبووه‌و ساڵی 1980 به‌شی جیۆلۆجی له‌زانكۆی موسڵ ته‌واوكردووه.
*له‌ساڵی 1981ه‌وه ئه‌ندامی رێكخراوی تێكۆشانی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووه.
* ساڵی 1983 به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه زیندانی كراوه‌و ساڵی 1991 به‌شداریی له‌راپه‌ڕیندا كردووه.
*ساڵی 1992 چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ساڵی 1995 به‌رپرسی رادیۆی كوردیی بووه له‌مالمۆ- سوێد.
*له‌ساڵی 2000ه‌وه وه‌ك مامۆستا له‌سوێد كارده‌كات وساڵی 2006 كتێبی فێربوونی كوردیی قۆناغی سه‌ره‌تایی داناوه.
* ساڵی 2006 به‌شی بیركاریی به‌پله‌ی ماسته‌ر له‌زانكۆی مالمۆی سوێد ته‌واو كردووه.
* له‌ساڵی 2006ه‌وه میساقی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌وانیی كوردستانی نوسیووه.
*ماوه‌ی سێ ساڵه ماڵپه‌ڕی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌زمانی كوردیی وعه‌ره‌بیی به‌ڕێوه ده‌بات.
*به‌رپرسیاری كۆمیته‌ی به‌رگریی له‌رۆژنامه‌وانان وبه‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی"چاك"ه.
