ده‌هام عه‌بدولباقی: هه‌ڵبژاردن بۆ كورد تاكه ده‌روازه‌یه‌كی دیموكراتی و مه‌ده‌نییه كه له‌ژیانی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری خۆی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه بۆی پێشنیاركرابێت و به‌زۆر و زۆرداری به‌سه‌ریدا نه‌سه‌پێندرابێت، گه‌ر مێژووی دوور‌و نزیكی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بۆ ئازادی و مافی چاره‌نووسی هه‌ر به‌شێكی كوردستانی له‌ت له‌تكراو بخوێنیته‌وه، ده‌بینی جیا له خوێن و باروت و وه‌یشومه و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌گه‌رێكی تر له‌به‌رده‌م نه‌بووه تا بڕیاری خۆی تێدا بدات، كه عێراق ئازاد بوو كورد به‌پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌و جا نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانی دیكه هه‌ناسه‌یه‌كی ئۆخه‌ییان پێداهاتووه و ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌نگه خه‌فه‌و كپكراوه‌كان واڵابوو تا سه‌ربه‌ستانه بیرورای خۆیان ده‌ربڕن، پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌دووه‌م پڕۆسه‌دێت له گرنگی و بایه‌خه‌وه، بۆ كورد به‌شداریكردن له حه‌وزه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواری عێراق، پاشانیش به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كان ده‌سكه‌وتێكه به‌هه‌رزان و ئاسان ده‌ستناكه‌وێت، چونكه بیری ته‌سكو وشكی عه‌ره‌بی سونی و شیعی كه بارگاویه به خێڵگه‌رایه‌تی و شوفێنزمی و ئیسلامیه‌تی تووندڕه‌وانه نه‌ك هه‌ردان به نفوزی ئه‌و كوردانه نانێن كه له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌رحیل و ته‌هجیری به‌عسی په‌ڕاگه‌نده‌ی بوونه، به‌ڵكو چاویان به‌رایی نادات هه‌رێمی كوردستانی سه‌قامگیر و ئه‌زموونه فیدراڵیه‌كه‌شی قبوڵبكه‌ن، جا گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان توانی له‌و شوێنانه كه تژین به كین و بوغز و بیركردنه‌وه‌ی گڵاو دژ به‌كورد ته‌نانه‌ت كورسیه‌كیش به‌ده‌ستبێنی مانای وایه كورد نه‌ك هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك و نفوزی هه‌یه، به‌ڵكو ده‌توانێت له‌ناو جه‌رگه‌و دڵی ئه‌و جێگایانه‌ی كه عه‌ره‌ب به‌ماڵی میراتی خۆیان ده‌زانن بوونی خۆی بسه‌لمێنی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر ئاستی میدیای و ناوه‌نده‌كای گرینگیده‌ر به هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانه‌وه و باس و خواسێكی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه و دووریش نییه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وێنه ناڕاست و دروستكراوه‌ی كه چه‌ندین ساڵه بۆ جه‌سته‌ی گشتی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زڵوم و بی كه‌س كێشراوه و وایكردووه خه‌ڵكی دۆست و نه‌ناس به‌باشی و چاكی تێشگه‌یشتنیان بۆ ره‌وایه‌تی كێشه‌كه‌مان نه‌بێت، بسڕێته‌وه و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئێمه شوێنی بگرێته‌وه جا كورد مادام توانی له سه‌خترین و پڕكێشه‌ترین وه‌ڵامی ته‌واو راستی به‌رامبه‌ری بداته‌وه به‌چه‌كی دیموكراتی، كه‌واته له ئاینده‌شدا ده‌توانێت له هه‌موو ته‌ڵه و داوه‌كان زیره‌كان ده‌ربازی بێت و له كێكی گه‌وره‌ی داهاتی عێراقیش پارچه‌كه‌یه‌ی باش بۆخری ببڕێت
