چیرۆك سایه: خاتوو خه‌ندان ئێمه دڵمان زۆر گه‌وره‌یه هه‌موو بابه‌تێك ده‌خوێنینه‌وه له سایته‌کان به‌ڵام من یه‌ك پرسیارم له جه‌نابت هه‌یه. ئایه
مهابات خان خۆی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی نه دیوه ئه‌ی خۆی بۆ واڵامی که‌س ناداته‌وه؟ دیاره تۆ به‌کار دێنێ و نایه‌وێ خۆی پیاو خراپ بکا، هه‌ڵبه‌ته من زۆر پێش مهاباد خان ڕه‌خنه‌م له عه‌زیز وه‌یسی گرتوه ئه‌و کاته مهاباد خان هه‌ر نه‌ی زانیوه عه زیز وه‌یسی کێیه ئه‌مه به قسه‌ی مهاباد خان که وای وتوه له نوسینه‌که‌یدا، هه‌تا جارێك له‌گه‌ڵ ڕوناك شوانی قسه‌مان له‌سه‌ر کرد، به‌ڵام ڕوناك خان پێش من تێڵی بۆ عه‌زیز وه‌یسی کردبوو. بۆیه که من به عه‌زیز وه‌یسیم ووت، ووتی، تۆ دوهه‌م کاسی که ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌م لێ ده‌گری وه ووتیشی خۆزگه ملم بشکایه‌و ئه گۆرانیه‌م ناوتایه ئه‌مه قسه‌ی عه‌زیز وه‌یسی بوو له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌ر نێت پاڵتاڵك له ژوری کوردستان نه‌ته‌وه‌یی سیمیناری بۆ کرابوو، که من پێم ووت. تۆ به چ هه‌قێك سوکایه‌تی به ژن بکه‌ی، به‌ڵام مهباد خان تازه گوێی لێ بوه و ڕخنه‌ی لێ ده‌گرێ، ڕه‌خنه‌که‌ی من له مهاباد خان ئه‌وه بوو که ئایه ئێمه‌ی کورد وه‌کوو ژن که‌م سوکایه‌تیمان پێ ده‌کرێ له ناو ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگای کوردی دا؟ خۆ ته‌نها عه‌زیز وه‌یسی نیه که سوکایه‌تی ده‌کا، به‌ڵام خاتوو خه‌ندان بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی جه‌نابت که ده‌ڵێی کاتێك خاتوو مهاباد له زیندانا بوه ئێمه مانان پڵاومان خواردوه، خاتوون گیان من یه‌ك ده‌لیلم هه‌یه بۆ ڕاستی و دروستی خه‌باتی من و بنه‌ماڵه‌کم ئه‌و کاته ده‌توانی له باوکت بپرسی که ساڵێ هه‌زاروو نۆسه‌دوحه‌فتاو چوار له ئۆردوگای زێوه دوو کچ له خه‌سته‌خانه‌که‌ی ژێر خێمه‌کانی ئێران‌دا خزمه‌تی ژنان و منداڵانی کوردیان ده‌کرد به هه‌موو دڵێکی کوردایه‌تیه‌وه باکمان پێش مه‌رگه بوو له کوردستان ئێمه‌ش پێشمه‌رگه بوین له خه‌سته خانه‌کان، من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌مه به بیر باوکت بێنیته‌وه که ئێمه پڵاو خۆر نه‌بوین، به‌ڵکوو ئێمه نانی که‌ڕواویمان ده‌خوارد ئه کاته له‌سه‌ر پارچه خێمه‌یه‌ك ده‌خه‌وتین جله‌کانمان ده‌کرد به سه‌رین له‌سه‌ری ده‌خه‌وتین، ته‌نها مهاباد خان پێشمه‌رگه نه‌بوه به‌رێز گیان، هه‌ر که‌سه‌و به گوێره‌ی ته‌مه‌نی خۆی و هه‌ڵوێستی خۆی کاری کردوه بۆ کورد. به‌ڵام هیچ کام له ئێمه داوای پۆستمان نه‌کردوه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی، من ئێستا که‌سێکی زۆر بێ لایه‌نم چونکه پێشمه‌رگایه‌تی ئێستا ته‌نها بۆ کورسی و پاره‌یه بۆ میله‌ت نیه به‌ڕێز گیان بۆیه من به‌م شێوازه وه‌ڵامم دایته‌وه. چونکه ئێوه مانان ته‌نها خۆتان ده‌بینن، ئه‌گه‌ر که‌سێك خۆی ده‌رنه‌خاو خیانه‌ت نه‌کا ئه‌وا ڕێزی لێ ناگیرێ. ئێمه به قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی خۆمان ئه‌زمونمان هه‌یه له ژیانی پڕ هه‌ناسه‌ساردی میله‌ته‌که‌مان، ئه‌زانینن که له کویا بێ ڕێزی به ژن ده‌کرێ و، له کویا بێ ڕێزی پێ ناکرێ، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن هه‌وڵ بده‌ن با فره ژنی نه‌مێنێ، هه‌وڵ بده‌ن که کچانی کورد نه چنه ژێر ڕکێفی ئیسلامیه‌وه چونکه ئه‌وه شێر په‌نجه‌یه نه‌ك گۆارنیه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی، هه‌ڵبه‌ته من ئاماژام به‌وه دا له‌سه‌ره‌وه که من له‌گه‌ڵ گۆارنیه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی نیم، به‌ڵام شتی له‌وه گرنگ تر هه‌یه ده‌بێ ڕێی لێ بگیرێ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بێ ڕیزی به ژن نه‌کرێ، هیوادارم مهباد خان خۆی وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه بداته‌وه له‌وه‌ی که جه‌نابت خۆت ماندو بکه‌ی بۆی چونکه ئه‌و ژنێکی ڕۆشن بیره‌و ده‌توانێ وه‌ڵام بداته‌وه. کاتێك جه‌نابت ده‌ڵێی به داخه‌وه که ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌خنه‌یان گرتوه ژنن، به‌ڵێ ئێمه ژنینن به‌ڵام ئێمه ده‌زانینن که شتی گرنگ تر هه‌یه ده بێ بکرێ بۆ ژنی کورد. جه‌نابت ده‌ڵێی ئێوه چێتان کردوه بۆ کورد، به‌ڕێزم من ئه‌وه‌نده‌ی پێم کرابێ له ئه‌وروپا خزمه‌تی کلتورو زمان و جوانیه‌کانی کوردم کردوه وه‌کو سه‌ربازێکی وون، خۆم ده‌ر نه‌خستوه مه‌گه‌ر جار جار کامێرای تڤ لێ بوبێ ئه‌گینا نه‌م ویستوه خۆم ده‌ر خه‌م چونکه به‌ته‌مای هێچ نیم، له ده‌سه‌لات. وه له باره‌ی کوردایه‌تیش خاوه‌نی کۆمه‌ڵێك شه‌هیدم. سه‌رم به‌رزه چونکه ئێمه نه جاش بوین نه خۆ فرۆش بوین، ماستاویش ناکه‌ین بۆ که‌س تا ئه‌مرین که‌سێکی پاک‌و بێ گه‌ردی کورد ده‌بین، وه‌فامان هه‌یه بۆ خاکی خۆمان. من بۆیه واڵامی جانابتم دایوه چونکه ئه و ووشه‌یه‌ی تۆ زۆر کاری تێ کرد که ده‌ڵێی ئێوه پڵاو خۆر بوون، ئێمه ئه‌گه‌ر پڵاو خۆریش بوبین به ڕه‌نجی شانی خۆمان پڵاوخۆر بوین ماڵی میله‌تمان داگیر نه کردوه و پێمان نه ناوه به‌سه‌ر خوێنی شه‌هیده‌کانمانا، هیوادارم کاتێك که ڕه‌خنه ده‌گری که‌مێك ئاگات له نوسینه‌که‌ت بێ شعوری خه‌ڵك بریندار مه‌که، له گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی به ڕێز.
24 / 1 / 2009
