هاوتا ئه‌سعه‌د له‌گوێ ی گادا خه‌وتووه، کورد گوته‌نی ماڵ به خۆی پێویست بێت به‌مزگه‌وت حه‌رامه، کاک هاوتا سرود بۆ غه‌زه ده‌چڕێ و بۆ نه‌گبه‌تیش مناڵه به‌سته‌زمانه‌که‌شی یه‌که‌مجار بۆ غه‌زه ده‌هێنێته سه‌رته‌ختی شانۆ. کاکه هاوتا فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌موو عه‌ره‌ب پشتیوانیان لێ ده‌که‌ن، ئه‌وه تۆ‌و گه‌له‌که‌ته بێکه‌س که‌وتوون دوای ئه‌وه عه‌ره‌ب گۆرانی بێژی زۆر باش و ده‌نگ خۆشیان هه‌یه (فه‌یروز جورج وه‌سوف هیفا وهبی راغب علامه سه‌دانی تر... هیچیان نه‌ک سروود به‌لکو هه‌ناسه‌یه‌کیشیان بۆ کورد هه‌ڵنه‌کێشاوه... ئێ برای من ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له مه‌سه‌له‌ی دینیش بێت، ئێمه‌ی کوردنه‌ک هیچمان ناکه‌وێ به‌ڵکو ده‌بێت تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌نی یه (العین وبالعین والسن بالسن)، ئێمه له کیمیاباران وئه‌نفال چی ترمان لێ دیون؟. ده‌فه‌رموون باوه‌ڕتان به‌دینه‌که هه‌بێت وعین بالعین یان له‌گه‌ڵدا بکه‌نه‌وه... . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناکه‌ن کاکه حه‌قتان نه‌بێ به‌سه‌ریانه‌وه. پاشان ئه‌م شه‌ڕه له نێوان سوپای ئیسرائیل وبزوتنه‌وه‌ی حماس دایه.
کاکه هاوتا ئه‌گه‌ر نه‌ک غه‌زه به‌ڵکوهه‌موو ئیسرائیلیش بۆ عه‌ره‌ب بخه‌یته ئاوه‌وه باوه‌ڕت پێ ناکه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌یت بێجگه له خۆبردنه پێشه‌وه هیچی تر نی یه. ناشتوانی له سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی زیاتر بۆ عه‌ره‌ب بکه‌یت، پاداشتی عه‌ره‌ب بۆ کورد چی بوو؟!
ئاخر ناهه‌قیان نی یه عه‌ره‌به‌کان وفه‌له‌ستینیه‌کان به‌تایبه‌تی که گاڵته به‌یه‌کتری ده‌که‌ن ئه‌ڵێن
(تستکردنی) واته ئه‌مکه‌ی به‌کورد!!، یان بۆچی من کوردم!!!!.
ئاخرڕاسته براکه‌م، کورد که خۆی نه‌یتوانیبێت شتێک بۆخۆی بکات چاوه‌ڕێ ی چی لێ ده‌کرێت بۆ خه‌ڵکی تر بێجکه خۆتێهه‌ڵقورتاندن و نۆکه‌رایه‌تی؟.
به‌ڕێزتان ئه‌ڵێن ڕۆژانێک بوو ئێمه‌ش وامان لێ ده‌هات، بۆ کاکه هاوتا له‌تۆ وایه ڕزگارتان بووه!.
ئه‌ی له‌کاکت نه‌که‌وی، له‌بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سڵاوات.
کاک هاوتا؟ کوردستان لای تۆ سلێمانی وهه‌ولێر ودهۆکه؟
کاکی خۆم بۆ زانیاریت هێشتا نیوه‌زیاتری ئه‌رزی کوردستان له باشوور و زیاترله 22 شار له‌باکور 8 شار له ڕۆژهه‌ڵات 4 شار له‌ڕۆژئاوای کوردستان له‌کۆت وزنجیری بن ده‌ستیدا ده‌ناڵێنن.
له‌وه‌ئه‌چێ به‌ڕێزتان سه‌یری هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه‌کانی جیهان بکه‌ن بێجگه له‌ته‌له‌فزیۆنه کوردی یه‌کان، بڕۆ سه‌یری ڕۆژ تی ڤی بکه بزانه جه‌ندرمه‌ی تورک چۆن ده‌ستی مناڵی کورد ئه‌شکێنێ، چۆن ڕۆژانه تورک وفارس شاروگونده‌کانی کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن، سوریان چۆن سه‌دان هه‌زارکوردی بێ جنسیه‌و بێ خانه‌وماڵ کردووه وهیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕه‌سمی یان نی یه، ته‌نانه‌ت ژن وژنخوازی یه‌کانیشیان له‌به‌ر بێ به‌ڵگه‌نامه‌یی وه‌ک زینای لێهاتووه. ئێستاش ئه‌وفه‌له‌ستینیانه‌ی له‌عێراقه‌وه چوون بۆسوریان ڕژێمی سوریا له‌سه‌ر ئه‌رزو ئاوی کورده‌کان نیشته‌جێ یکردوون.
تۆ ته‌نها له‌گوێ گاکه دا نه‌خه‌وتووی به‌ڵکو وه‌ک ئه‌سحاب ئه‌لکه‌هف خه‌وت لێ که‌وتووه‌و پرخه‌ت
ڕۆژه‌ڕێ یه‌ک ده‌روات.
