بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاکردنی فڕۆکه‌وانی تاوانبار عه‌مید تاریق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان، که له ڕۆژی 16/03/1988 دا سه‌رپ
هرشتیو چاودێری بۆردومانی کیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کردبوو، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان‌و به تایبه‌تیش شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاندو شه‌پۆلێکی که‌م وێنه‌ی ناڕهزاییو خۆپیشاندانیشی له کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتدا له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. فڕۆکه‌وانی تاوانبار، که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ئاسایشی که‌رکوکه‌وه گیرا بوو، به مه‌به‌ستی پارێزگاری تا ڕۆژی دادگایی کردن ڕاده‌ستی ئاسایشی سلێمانی کرا بوو.
هه‌واڵی ڕاکردنی فڕۆکه‌وانی تاوانبار له میدیاکانی کوردستاندا کاتێ بڵاوبۆوه که دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، بۆ دادگایی کردنی تاوانبارانی جینۆساید‌و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به ڕه‌سمی داوای له ئاسایشی سلێمانی کرد بوو که فڕۆکه‌وانه‌که بۆ دادگا بنێرن. ئاسایشی گشتیی سلێمانیش به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی ڕاستی‌و دیزه به ده‌رخۆنه کردنی ڕاستیه‌کان به نووسراوێکی ڕه‌سمی، که له 14/12/2008 دا ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانیان كردووه، دادگای باڵای تاوانه‌کانی له‌وه ئاگادارکردۆته‌وه که گوایه فڕۆکه‌وانی تاوانبار له 25/10/2008 دا له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ نه‌خۆشخانه هه‌ڵهاتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئاسایشی سلێمانی‌و داووده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی تر له هه‌وڵدانێکی بێ ووچانو نه‌پساوه‌دا بوون تا ڕاستییه‌کان له دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بشارنه‌وه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیش چه‌واشه بکه‌ن، به‌ڵام تا سه‌ر نه‌یانتوانی ڕاستیی ڕووداوه‌کان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بشارنه‌وه. ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له ژماره 154 ی ڕۆژی 06/01/2009 دا وورده‌کاریه‌کانی ئازادکردنی فڕۆکه‌وانی تاوانباری له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه بڵاوکردۆته‌وه‌و له میدیاکانی تری کوردستانیشدا ئه‌م هه‌واڵه بڵاوکراوه‌ته‌وه. به پێی هه‌وڵه‌که مام جه‌لال له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی ناسراوی عه‌شیره‌تی عه‌زاوی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوولی 2008 دا له‌سه‌ر داوای ئه‌وان، بێ ئه‌وه‌ی لای گرنگ بێ یان بزانێ فڕۆکه‌وانی ناوبراو به چ تاوانێک گیراوه، فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ئازاد کردووه. به‌ڵام به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری تر به‌ردانی فڕۆکه‌وانی تاوانبار به‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنێکه له نێوان مام جهلالو شۆڤێنیسته‌کانی عه‌ره‌ب دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری، پشتیوانی له مام جه‌لال بکه‌ن.
ئازاد کردنی تاوانباران، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی ئهنفالو جینۆساید‌و کیمیابارانی کوردستان تاوانبارکراون، له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه، بێ گه‌ڕانه‌وه‌و پرسوڕا کردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی ههرێمو وه‌زاڕه‌تی داد‌و دادگا‌و پۆلیس، بێ چاوپێکه‌وتنی فایلی تاوانباران، خۆی له خۆیدا پێشێلکاریه‌کی گه‌وره‌ی ده‌زگای دادوه‌رییه‌و ژێر پێ‌خستنی سه‌روه‌ری یاسایه، له هه‌مان کاتدا سووکایه‌تی کردنه به قوربانیانی کوردستان‌و به تایبه‌تیش که‌سوکاری شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه. هه‌روه‌ک سووکایه‌تی کردنه به گشت ئهندامو به‌رپرسانی یه‌کێتی که دهسوهردهداته گشت کاروبارێکیانهوه، بێ ئه‌وه‌ی توسقالێک ڕێز له پایه‌و شوێنه‌کانیان بگرێ. مام جه‌لال له کاتێکدا خۆی به یاساناس دهزانێو بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ری یاسا‌و دهسوهرنهدانه کاری دادوه‌ری ده‌کاو گوایه ده‌یه‌وێ چاکسازی له حکومهتو حزب دا بکاو ده‌سه‌ڵاته‌کان له یه‌ک جیا بکاته‌وه، که‌چی ئاوا به ئاشکرایی ده‌ست له کاروباری یاسا وهردهداو بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان بڕیار ده‌رده‌کا. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تری سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه‌یه که مام جه‌لال خۆی فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی پێشێلکردنی سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌سوه‌ردانه ناو کاروباری حکومهتو ئه‌و بێسهروبهریهیه که ئێستا له کوردستاندا هه‌یه، به تایبه‌تی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیدا. ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌گه‌ر مام جه‌لال بشیه‌وێ له به‌شه‌کانی تری عێراق یان ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی بڕیارێکیش بدا، ئه‌وا بڕیاره‌که‌ی بستێک بڕ ناکاو که‌س حسابی بۆ ناکا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆیه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هاتووه ڕاست بێ‌و مام جه‌لال له به‌ردانی فرۆکه‌وانه‌که‌دا غه‌ڵه‌تی کردبێ، ئه‌وا پێویسته مام جه‌لال ناچار بکرێ ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له کار بکێشێته‌وه تا سنوورێک بۆ پێشێلکردنی یاسا دابنرێ‌و که‌سێک چه‌ند پله‌و پایه‌شی به‌رز بێ زات نه‌کا جارێکی تر سه‌رپێییانه له جیاتی دادگا‌و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا هیچ بڕیارێک ده‌ر بکا. خۆ ئه‌گه‌ر سیناریۆی دووه‌م ڕاست بێ‌و مام جه‌لال ئاگادارانه فڕۆکه‌وانه‌که‌ی به‌ردابێ، ئه‌وا ده‌بێ هه‌م ده‌ست له کار بکێشێته‌وه‌و هه‌م له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌و له جیاتی فڕۆکه‌وانی تاوانباریش دادگایی بکرێ. له هه‌مان کاتدا، ئێمه داوا له گشت کادرو ئه‌ندامه دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی ده‌که‌ین که سنوورێک بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌ی مام جه‌لال دابنێن‌و نه‌هێڵن چیتر به‌هاکانیان ژێر پێ بخات‌و یه‌كێتی له‌و بێسه‌روبه‌ریه ڕزگار بکه‌ن.
ئه‌و که‌سانه‌ش که له ئاسایشی گشتی سلێمانی ده‌وریان هه‌بووه له شاردنه‌وه‌ی ڕاستییهکانو به هه‌ڵه‌دا بردنی دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق‌و درۆکردن له‌گه‌ڵیاندا، هه‌روه‌ها چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتیی کوردستان ده‌بێ بدرێنه دادگا‌و هه‌ر کهسو ده‌زگایه‌کی تریش چ ئاگادار بووبێ چ ده‌ستی هه‌بووبێ له مه‌سه‌له‌ی به‌ردانی فڕۆکه‌وانی تاوانباردا پێویسته بدرێنه دادگا‌و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بکرێ.
مه‌سه‌له‌ی ئازاد کردنی ئه‌م تاوانباره له لایه‌ن مام جهلالهوهو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که‌و سووککردنی کورد له‌به‌رچاوی گه‌لانی ناوچه‌که‌و دنیا، جارێکی تر ڕاستی فه‌شه‌ل هێنانی ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌کێتی ده‌رده‌خا، که ئێمه وه‌کو ڕه‌گ له یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ڕه‌گدا ئاماژه‌مان پێدا بوو.
به‌ره‌و دابینکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمهڵایهتیو دامه‌زراندنی سیستمێکی دیموکراسی‌و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا له کۆمه‌ڵێکی شارستانیی پێشکه‌وتوودا
