گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با... حكومه‌تی هه‌رێم گازی مۆلیده‌ی ناحیه‌یه‌كی پێ دابین ناكرێت
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شتێك نه
ماوه له‌كوردستاندا بڵیت ئه‌وه كێشه‌ی كاره‌بایه، نازانم خۆیان بێ ئاگاده‌كه‌ن یان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵین وه‌زاره‌تی كاره‌با چالاك بووه و كێشه‌ی كاره‌بای نه‌هێشتووه، به‌ڕێز وه‌زاره‌تی كاره‌با نه‌بوونی كاره‌با له ناوچه‌ی هه‌ورامان كێشه‌ی یه‌كی زۆری هاوڵاتییانه، ئه‌گه‌ر نه‌تان بیستووه یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌زۆر بڵێن كێشه‌ی كاره‌با نه‌ماوه، هه‌ورامانی كوردستانی عێراق له‌دوای نه‌مانی رژێمی به‌عسه‌وه كاره‌بای نیشتیمانیمان به‌خۆمانه‌وه نه‌بینیوه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌مۆلیده كاره‌بامان پێده‌دات، ئه‌ویش زۆر كه‌مه هه‌م له‌رووی كاته‌كه‌یه‌وه‌و هه‌م قووه‌كه‌ی. من وه‌ك هاوڵاتیه‌كی شارۆچكه‌ی خورماڵ كه به‌شێكه له‌هه‌ورامان حكومه‌ت چه‌ند مۆلیده‌یه‌كی هێناوه‌ته خورماڵ مانگ نیه ئه‌و بڕه گازه‌یش كه بۆی دێت لێی (... ... ) و له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و كاربه‌ده‌ستانی كاره‌باوه، كه‌سیش ناورێت هیچ بڵێت، هه‌ر ده‌ڵێن گاز نیه گازنه‌ماوه، مانگانه چه‌ند رۆژێك كاره‌با نیه، كاربه‌ده‌ستانمان ئه‌وه‌شمان پێڕه‌وانابینن، بڕوابكه‌ن هه‌رله‌خۆمه‌وه ئه‌وه ناڵێم كه ده‌ڵێم گازه‌كه‌مان نامێنێت به‌راستمه و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه گازه‌كه‌مان دیار نامێنێت و ده‌برێت! كه‌سیش ناڵێت كوا، چونكه خه‌ڵكی ئێمه خه‌ڵكی سنوره‌كه‌مان شه‌ری ناخۆ ترساندوینی! له‌هاویندا به مانگ كاره‌با نه‌بووه كه‌سێك نه‌بووه بڵێت بۆ؟ یان ده‌نگی ناره‌زاییه‌ك به‌رزبكاته‌وه، هه‌موو جارێك كه مۆلیده‌كانمان ده‌شكێن رۆژێك دوو رۆژ ده‌توانرێت چاك بكرێنه‌وه كه‌ده‌شكێن به ده‌رۆژ به‌مانگ كاره‌با نابێت ئه‌و كاره‌با كه‌مه‌ش، ئێستاش هه‌ر ناوبه‌ناو كاره‌با له‌به‌ر بی گازی دیار نامێنی و ده‌كوژێته‌وه ده‌ڵێن گازنیه، ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ین له به‌رێوه‌به‌ری ناحیه یان دائیره‌ی كاره‌با وه‌كو خێرت پێبكه‌ن ده‌ڵێن وه‌ڵڵا ئه‌وه چه‌ند رۆژێكه له فڵان گوند گازمان قه‌رز كردووه بۆتان، گازی مۆلیده‌كه‌ی ئه‌وانمان هێناوه، ئیتر ناوێرین بڵێن بۆ ئه‌و گونده هه‌ر حكومه‌ت گازی بۆ دابین ده‌كات گازی لێده‌مێنێته‌وه‌وئه‌ی ئێمه مانگێك نه‌بووه گازه‌كه‌مان لێبمێنێته‌وه، تكاتان لێده‌كه‌م كه خورماڵ تاكه ناحیه‌یه‌كه كاره‌بای نیشتیمانی نیه دوای نه‌مانی رژێمی به‌عس، له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه كیمیایی بارن كراین، ماڵمان رووخا راگوێزراین، ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان كراین، پێشمه‌رگه‌مان پێگه‌یاند، كوردستان ئازادكرا، ئێستاش ئێمه هه‌ر له‌داوه‌ین وه‌ك بڵێت ئێمه كوردنین نازانم حسابی كۆنمان له‌گه‌ڵ رێك ده‌كه‌نه‌وه یان تۆبڵێت حكومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێت گازی ته‌نها ناحیه‌یه‌ك دابین بكات، یان كاره‌بای نیشتیمانیمان بۆ بگه‌رێننه‌وه. تكایه ئه‌گه‌ر خۆتان به‌خه‌م خۆری میلله‌ت ده‌زانن ئاورێكمان لێبده‌نه‌وه، ئێمه ناڵێین باله‌خه‌ڵك زیاتر بین ده‌ڵێین با حسابی هاوڵاتی ده‌ره‌جه دوومان بۆنه‌كه‌ن، وه‌رن سه‌ردانێكی ئه‌و سنوره بكه‌ن تا حاڵمان ببینن، ئێمه به حكومه‌تی خۆمانتان ده‌زانین بۆ یه داواتان لێده‌كه‌ین كه ئاوڕێكی خێرمان لێبده‌نه‌وه‌و ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هاوڵاتیه‌كی شارۆچكه‌ی خورماڵ ــ هه‌ورامان
میوانانی سەر خەت
We have 19 guests and no members online
