سێ ساڵ به‌ر له‌ئێستا باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر داخرا. بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كار‌و چالاكی نهێنی و ئاشكرای ئه‌و حزبه رێگا مه‌گه‌زین دیدارێكی له‌گه‌ل سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی نیشتمانی
كوردستان ئنجامدا.
ڕێگا: پارتی نیشتمانی كوردستان چۆن ده‌ڕواننه ڕه‌وشی سیاسی كوردستان؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: ڕه‌وشی سیاسی له باشووری كوردستان هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌و تا ڕاده‌یه‌كی باش پێشكه‌وتنی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆوه بینیوه. لی له گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا هێشتا كه‌م و كوڕی زۆره‌و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی هێشتا وڵاته‌كه‌مان له قه‌یران دایه، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار، هۆكاری یه‌كه‌م له سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌یان كه‌سی گه‌نده‌لڕ و مشه‌خۆر له په‌نای ئه‌و دوو حیزبه به فیڕۆدانی سامانی گشتی و لاوازبونی ئینتیمای نیشتیمانی و هه‌روه‌ها بوونی هه‌ژاری و ئه‌زمه‌ی سه‌كه‌ن و دروست بوونی دوو چین، چینێكی هه‌ژار كه به‌مه‌مره‌و مه‌ژی ڕۆژبهڕإ ده‌كات، چینێكیش خۆی له‌و میله‌ته جیاكردۆته‌وه‌و ئێستا خه‌ریكی گوندی ئینگلیزی و ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی و هتد… هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر نه‌بوونی پرسه چاره‌نوس سازهكانمان دهگهلڕ حكومه‌تی عیراق و چاره‌سه‌ر نه‌بوونی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت مادده‌ی سه‌دوچل، كه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی تاكو ئێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌و ناوچه داگیركراوانه وه‌ربگرینه‌وه. هه‌روه‌ها نادیاری سنووری كوردستان كه تاكو ئێستا نازانرێت سنووری كوردستان كوێیه. بۆیه له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین بۆ ده‌ربازبوون له‌و ڕه‌وشه پێویستمان به خیتابێكی سیاسی یه‌كگرتو هه‌یه و هه‌موو لایه‌كمان پێكه‌وه خه‌بات بكه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان.
ڕێگا: زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه چه‌په‌كان له قه‌یراندان؟ ئێوه وه‌كو پارتی نبیشتمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م قه‌یرانه چیه؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: بێگومان بزاڤی چه‌پ له قه‌یراندایه ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌و هێزه‌ی چه‌پ ئێستا له كوێیه! هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێزه چه‌پانه‌ی كه ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه خۆیان داوه‌ته پالڕ ده‌سه‌ڵات، بۆیه هه‌ركاتێك پارتی و یه‌كێتی كاریان به‌و حیزبانه بوبێت گرنگیان پێداون، هه‌ركاتێكیش پێویستیان پێنهبوبن پشتگوێ‌یان خستون و په‌راوێزیان كردوون، نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له‌نێو پارته چه‌په‌كان كه نه‌یانتوانی له‌به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتو خۆیان بدۆزنه‌وه توشی ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی كردن كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین بۆیه به ڕای ئێمه تاكو چه‌په‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌ی میله‌ت و ئۆپۆزسیۆنێكی كارا‌و جدی نه‌بن چاوه‌ڕوانی شكستی گه‌وره‌تریش ده‌بین.
ڕێگا: زۆر ئه‌و بۆچونه دێته ئاراوه كه پارته چه‌په‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هاوكاری ده‌كرێن بۆیه پێشناكه‌ون. ئێوه‌ش هه‌مان بۆ چونتان هه‌یه؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: نه‌خێر ئه‌م قسه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نیه، تاكه شت كه چه‌په‌كانی كوردستان شانازی پێوه‌بكه‌ن نه‌بوونی په‌یوه‌ندیانه له‌گه‌لڕ وڵاتانی داگیركه‌ر. ئێمه به‌توندی ئه‌و بۆچونه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه چونكه هه‌میشه ئێمه‌ی چه‌پ كه به‌دروشمی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی كوردستان كارمان كردوه‌و مێژووش گه‌واهی ده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه. بۆیه پارته چه‌په‌كان نه‌له خه‌ڵكی دی كه‌متریان كردوه‌و نه له دوای خه‌ڵكیش هاتوون بۆ تێكۆشان، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م بۆچونه ته‌رح ده‌كه‌ن ئه‌وانه خۆیانن كه به‌درێژایی مێژوو ده‌زانین چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌لڕ ئه‌م و ئه‌و هه‌بوه.
ڕێگا: بۆچی پارتی نیشتمانی كوردستان كه هه‌میشه به‌شداربووه له پڕۆسه‌ی سیاسی كوردستان كه‌چی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕێگاتان پێ‌نادرێت باره‌گا به‌فه‌رمی بكه‌نه‌وه؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: ده‌بإ ئه‌و پرسیاره له ده‌سه‌ڵات بكه‌ی، چونكه ئێمه ماوه‌ی سإ ساڵه دوای داخستنی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی مان له هه‌ولێر كه‌چه‌ندین یاداشت نامه‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كردووه به‌ڵام ئه‌وان تاكو ئه‌مڕۆش به ئهرإ و نهرإ هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه، ئێمه‌ش زۆر پێمان سه‌یره وه بۆ ده‌سه‌ڵاتیش جوان نیه حیزبێكی كوردستانی كه هه‌میشه له‌به‌ره‌ی گه‌لی خۆیدابێت به‌و شێوه‌یه ههڵسو كه‌وتی له‌گه‌لڕ بكرێت، چه‌ندین جاری تر گوتهمه بۆ ته‌جره‌به‌ی دیموكراسی زۆر ناشیرنه كه ئێمه به نهێنی كاربكه‌ین.
ڕێگا: ئێوه به‌رده‌وام داواتان كردووه پارته چه‌په‌كان له‌به‌ره‌یه‌ك كۆببنه‌وه یان له حیزبێكی یه‌كگرتو، چ لایه‌نه‌ك هۆكاره كه‌ئه‌م پڕۆژه‌یه سهرنهگرإ.
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: له چه‌ندین دیمانه‌ی تر وه‌هه‌روه‌ها له‌گه‌لڕ پارته چه‌په‌كانی هاوپه‌یمانمان هه‌میشه ئه‌و پێشنیاره‌م كردووه دیاره ئێستاش ئاماده‌كاری بۆ كارێكی له‌م جۆره له ئارادایه، تاكه هۆكاریش بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ هه‌ندإ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و زاتی، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئێمه له ڕووی سیاسی و فیكری هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بێت بۆچی نه‌توانین له‌به‌ره‌یه‌ك خۆمان یه‌كخه‌ین! كه‌ته‌نها یه‌كگرتنمان له‌و قه‌یرانه كه ئێستا چه‌پی تێدایه ده‌ربازی ده‌بێت ده‌نا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی شكستی گه‌وره‌تریش ببین‌و به‌و خیتابه سیاسیه شه‌رمنانه‌ی له ڕابردو ههمانبو ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین نه‌ك متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ڵكو متمانه‌ی كادر و ئه‌ندامانیشمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.
ڕێگا: ئێوه زۆر گرنگی به گۆڕانكاریه‌كانی ناو توركیا و باكوری كوردستان ده‌ده‌ن و زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له ڕاگه‌یاندنی ئێوه‌ش به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كردون؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه ئێمه گرنگی به باكوری كوردستان بده‌ین، هه‌روه‌ها شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه هه‌واڵی چاڵاكی كچه گه‌ریلایه‌ك بگوازینه‌وه بۆ خوێنه‌ری كورد، باكووری كوردستان ده‌رگای ڕزگاری كوردستانه تا باكوور ڕزگار نه‌بێت كورد نابێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. له باكووری كوردستان بزاڤێكی گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ری له ئارادایه كه ده‌وڵه‌تی توركی بهچۆك داهێناوه. ئێمه به‌ده‌نگی دلێره‌وه پشتیوانی له‌گه‌لی خۆمان له‌باكووری كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كیشه پشتیوانی له خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانی بكات.
ڕێگا: سه‌رنجی تۆ چیه له‌سه‌ر حیزبایه‌تی له باشووری كوردستان؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: به‌داخه‌وه له باشوور سیاسه‌ت به سیاسه‌ت چووه، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی (كورد، كورد) ده‌یان خه‌ڵكی مشه‌خۆر دروست بوون، ژیانی سیاسی و حیزبیان له باشووری كوردستان شێواند، هه‌ندێك حیزب دروست بوون نه‌ك حیزب نه‌یبوون به‌ڵكو دوكان و پاشكۆی حیزبه‌كان بوون. پارتی و یه‌كێتیش به‌مه‌زاجی خۆیان پاره‌یان له‌سه‌ر ههڵدهڕشتنو به حیزب ده‌یانناساندن، بۆیه من ته‌حه‌دای هه‌ندێك له‌و حیزبانه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی پاره‌یان ببڕن قڕانیان دإ و ناتوانن دوو مانگ خۆیان له‌سه‌ر پإ ڕابگرن. بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌مری واقیعێك هه‌یه ده‌بإ دانی پێدابنێین كه حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت كردن له‌باشووری كوردستان له پاشهكشێیهو ئه‌و چه‌ق به‌ستوه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌یه هۆكاری ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی سیاسی و حیزبی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان هه‌یه بۆ حیزبایه‌تی.
ڕێگا: ئێوه بودجه‌تان نیه له حكومه‌ت، ده‌كرإ بزانین چۆن كرإ ی باره‌گا و گۆڤاره‌و رۆژنامه‌كه‌تان دابین ده‌كه‌ن؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: ئێمه له 7ی ئاداری 2007 ه‌وه دوای ئه‌وه‌ی پارتمان توشی كێشه‌ی ناوخۆیی بو به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات پشتیوانی له‌لایه‌كه‌ی دی كرد‌و له‌و مێژوه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئێمه هیچ بودجه‌یه‌كمان نیه‌و سه‌ركرده‌و كادیران و ئه‌ندامانمان خۆ بهخشانهو به ئیراده‌ی به‌رزیان توانیان له‌ڕوی ڕاگه‌یاندنه‌وه توشی هیچ شكستێك بێت، تاكه حیزبین له باشوور كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هیچ بودجه‌یه‌كمان ئه‌و غه‌دره‌ی له حیزبمان كرا له هه‌ر حیزبێك بكرێت خۆی لهسهرپإ ڕاناگرێت، جێی شانازیشه كه ئه‌مڕۆ له‌ڕوی ڕێكخستن و ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانمان زۆر پێشكه‌وتوه‌و یه‌كێتی فیكریمان له هه‌موو كاتێك به‌هێزتره، هه‌ر ئه‌وه‌شه بوون و مانه‌وه‌ی ئێمه‌ی ڕاگرتووه.
ڕێگا: كه‌واته ئێوه بودجه‌تان نیه؟
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر: نه‌خێر، ته‌حه‌دای هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م كهبڵإ یه‌ك دینارم بۆ پارتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رف كردووه.
بێكه‌س حه‌مه‌د قادر، له ساڵی 1972 له شه‌قڵاوه له‌دایك بووه، له كۆنفڕانسی سێیه‌می پارتی نیشتمانی كوردستان له 9ی تشرینی دووه‌می 2007 دا، به سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، .
پارتی نیشتمانی كوردستان له 1ی شوباتی 1995 دامه‌زراوه، تاكو ئێستا یه‌ك كۆنگره‌و سإ كۆنفڕانسی كردووه.
