ئه‌و رۆژه‌ی كه ئێمه چووین، بۆ سازكردنی ئه‌م دیداره رێك كاتژمێر (1) ی نیوه‌رۆ بوو ئه‌و له ژووره كه‌ی خۆیدا پێشوازی لێمانی كرد.. خاتوو شه‌رمین له كاتی قسه‌كردندا زه‌رده‌خه نه‌ئه‌خاته روو. به وردی گوێ به قسه‌كانت ده‌گرێ... جار جاره‌ش له پرێكا پرسیارده‌كات... ئه‌و كه‌سێكی كارایه له بواره‌كه‌ی خۆیدا... شه‌رمین كه‌ریم له ساڵی 2003وه چووته نێو بورای ڕاگه‌یاندن ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ر پرسی لقی یه‌كێتی ژنانی كوردستان بووه. سه‌باره‌ت به پرسی ژنان به‌رنامه‌ی تایبه‌تی له ته‌له‌فیزۆن و رادیۆ پێشگه‌ش كردوه. جیا له چه‌ندین وتاری جۆراو جۆر به كێشه‌ی ژنان له سایت و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاویكردونه‌ته‌وه. به‌ژداری چه‌ندین خوڵی تایبه‌تی كردوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. بۆ به‌ده‌ستخستنی زانیاری زێتر له‌م بواره‌دا. ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه. به گرێ به‌ستیش له گه‌ڵ ریكخراوی (IRI) كارده‌كات... شه‌رمین كه‌ریم رۆژنامه نووس وچالاك له بواری ژنان له‌م دیداره‌دا له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانماندا سه‌رنجه‌كانی خۆی ئه‌خاته روو.
_سه‌ره‌تا با ئه‌م پرسیاره بكه‌ین... ئێوه له چالاكی بواری ژنان تاچه‌ند توانیوتانه له كێشه‌ی ژنان بكۆڵنه‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌ن... ؟
* له ماوه‌ی كاركردنم توانیومه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و به دوا داچوون به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌م و توانیومه له رێگای كاره‌كه‌م ده‌نگی چه‌ندین خێزانی هه‌ژار به ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌یه‌نم، تا ئێستاش به‌رده‌وامم، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خێرخوازان له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات به هێزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه له زۆربه‌ی به‌دوا داچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانمدا كه بۆ خزمه‌تی پرسی ژنان و خێزانی كورده‌وارییه، خه‌مساردی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه له زۆر رووه‌وه هاوكاریت ناكه‌ن، بۆیه هه‌رچه‌ند تۆ هه‌نگاوی بوێرانه بهاوێیت ناتوانی سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنی.
- توند‌و تیژی له به‌رامبه‌ر ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆچی ئه‌گه‌ریته‌وه هۆكار و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی چین چۆن ئه‌م كێشه‌یه بنبڕ ئه‌كرێت، ئایا تاوانه‌كه‌ی ته‌نها له ئه‌ستۆی پیاودایه یاخود ژنیش لێیه‌وه به‌ده‌ر نییه... ؟
* توندی و تیژی هه‌نووكه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی سیما وخه‌سڵه‌تێكی جیاوازتری هه‌یه وه‌ك له هی جاران. ئێستا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌یه‌كی خێرایه‌دایه به رووی جیهان و شارستانییه‌كانه‌وه. به پێی دیالۆگی شارستانیه‌كان گه‌لان كاریگه‌رییان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه به تایبه‌تی له گواستنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته مرۆییه‌كان ئه‌وانه‌ی جه‌خت له سه‌ر زیاتر به‌هاداربوونی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه. چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه: به‌ره‌وپێشچوونی مۆدێله‌كانی ژیان له خانووی نیشته‌جی، پێویستی هه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ هه‌ر یه‌كه له پیاو وژن بۆ داپۆشینی پێداویستییه‌كانی ژیان، بێكاری، گرنگیدانی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه به جوانپۆشی (ڕناقه)، چاولێكه‌ری، ئه‌مانه هه‌موویان رۆژانه له نێو بازنه‌ی خێزانی هاوچه‌رخی كوردیدا له لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌وه مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت به تایبه‌تی له لایه‌ن هاوسه‌رانه‌وه. ئه‌گه‌ر بڕیاری یه‌كگرتوو هه‌بوو ئه‌وا خێزانه‌كه به‌خته‌وه‌رده‌بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمان لێوه‌كرد، پێكدادانێك له هزر و هۆشی تاكی كوردیدا له نێوان نه‌ریتی كۆن و تازه‌گه و زاڵكردنی هه‌ریه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا دروست ده‌بێت، لێره‌دا ره‌وتی باوك سالاری سه‌رده‌رده‌هێنی و ئاماده‌یی خۆی راده‌گه‌ینێت. ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی خێزانی كورده‌واریدا ئه‌و پێكدادانه هزرییه هه‌یه، له زۆر بارودۆخیشدا شێوه‌ی توند‌و تیژی وه‌رده‌گرێت و ته‌نانه‌ت گه‌لی جار ده‌گاته ئه‌و رووداوه مه‌ترسیدارانه‌ی كه رۆژانه له پانتایی هه‌رێمی كوردستان گوێمان لێده‌بێت. راستی بابه‌ته‌كه لێره‌دایه. دانایی و لێهاتوویی هاوسه‌ران و ئه‌ندامانی خێزان ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێك به‌خته‌وه‌ر بێت یان... نا. راستییه‌كی تریش هه‌یه خۆمانی لێنه‌شارینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له حكومه‌تی هه‌رێمدا هێشتاكه دامه‌زراوه‌ی پاراستن و جێگیركردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌و شێوه نییه. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و توندی و تیژییانه‌ی له گۆمه‌ڵگادا ده‌كرێن ته‌نها به سزا و زیندانیكردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بنبڕ ناكرێن. حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بیر له سزادانی تاوانبارن ده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی رووبچێته سه‌ر چاره‌سه‌ركردن و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و تاوانانه، بۆیه ده‌بینین ره‌وتی چاكسازیكردنیش كه له دنیای ئه‌مرۆدا ده‌یان شێواز میكانیزمی به‌جێی بۆ دانراوه كه شایه‌نی به‌هاكانی مرۆڤه، كه‌چی لای خۆماندا كه‌سی ئه‌نجامده‌ری توندی و تیژی ته‌نها به زیندانی به‌شی چاكسازیدا ده‌گیرسێته‌وه.
_رۆڵی رێكخراوه‌كانی ژنان له چاره سه‌ركردنی كیشه‌كانی ژناندا چۆن ده‌بینی وه‌ك كه‌سێكی كارا له بواری ژنان... ؟
* ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژنان ده‌مێكه بونیان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه ته‌مه‌نێكیان هه‌یه ناتوانین بڵێین كاریان نه‌كردووه، به‌ڵێ كاریان كردوه به‌ڵام كاركردنه‌كه‌یان شێوه‌ی سیستمی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مرۆش هه‌ر گرفتێكی توند‌و تیژی كه ده‌یان جۆری هه‌یه، ئه‌و رێكخراوانه میكانیزمی زانستیانه‌ی بۆ جێگیربكه‌ن و زۆربه‌ی گرفته‌كان كه رۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێننه‌وه. نه‌یانتوانیوه له زۆر مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ڕوو به ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، نه‌یاتوانیوه به مانای رێكخراویNGO ئه‌ركه‌كانی خۆیان راپه‌رێنن. ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی تانه له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانیش بده‌ن كه به "په‌رله‌مانی پیاوسالاران" ناوی ده‌به‌م سه‌باره‌ت به حه‌ڵالكردنی فره ژنی به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت. زۆرینه‌ی رێكخراوه‌كان هیچ وته‌یه‌كیان نه‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ره‌وتی به حیزبی بوونی رێكخراوه‌كانی ژنان كه ناتوانن ره‌خنه له حكومه‌تێكی حیزبی بگرن كه حیزبه‌كه‌ی تێیدا باڵاده‌سته. زۆری و بۆریش زیاتر ئاڵۆزی خستۆته ناو مه‌سه‌له‌كانه‌وه ئه‌گه‌ر من حكومه‌ت بم هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی ژنان و ئافره‌تان ده‌كه‌م به یه‌ك ده‌زگا، باشتره له‌و زۆری و بۆری و تێك ئاڵاویه.
_چه‌مكی ئازادی و ئازاد بوونی تاك رۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵَگه پێت وایه ئێمه هیشتان له مانا‌و رۆحی چه‌مكی ئازادی نه‌گه‌یشتووین؟
* به‌ڵی وایه به‌ڵام به داخه‌وه، ئازادی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، ئازادی تاكیش گرێدراوی ئازادی كۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌وه‌ی ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه به سه‌كرده‌كانیشمانه‌وه ئه‌وه ئازادی نییه، ئازادی زه‌وتكردنی مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نییه، ئازادی پرۆسه‌ی رێگاخۆشكردنه به رووی داهێنان و هزری نوی، له ئامێزگرتنی چاكسازییه، له ئامێزگرتنی ئه‌وانه‌یه كه پێی هه‌ڵده‌ستن و بیرۆكه‌ی تازه‌یان پێیه. ئازادی ته‌نها ده‌ڕبڕینی زاره‌كی نییه له میدیادا، ئازادی له جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و له رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانیدا خۆی ده‌نوێنێت. ئازادی ته‌كانه به‌ره‌و باڵابوونی مرۆڤ به‌پێی تواناكانی، ئه‌وه‌ی كه تواناشی كه‌مه له ژێر پێیاندا نامێنێته‌وه. پێم وایه نه تاك ونه كۆمه‌ڵ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه له مانای ئازادی نه‌گه‌یشتوه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به چاوی نوقاوه‌وه ئازاد بوو، كاتێ كه چاوی كرده‌وه، خۆی له ئاقارێكی تر بینیه‌وه به‌ڵام به جارێ نه‌یتوانی هه‌موو ئه‌و گۆڕانگاریانه وه‌ربگرێت و قبوڵیان بكات، بۆیه تا ئێستاش كه 18 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ئازادیه تێپه‌ڕیوه، ئه‌گه‌ر ڕاپرسییه‌ك بكه‌ی له‌سه‌ر وشه‌ی ئازادی من دڵنیام كه له 75% ی كۆمه‌ڵگا به هه‌ڵه ماناكه‌ت پێ ده‌دات.
_ئێستاش عه‌قلی خێل له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه په‌یره‌و ده‌كرێت به‌شێك له رۆشنبیرانیشمان تێی كه‌وتوون نه‌یانتوانیوه لێوه‌ی ده‌ربچن، پێت وایه كۆمه‌ڵَگه‌ی ئێمه وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری شته كۆنه‌كان بێت و له گه‌ڵ ئه‌م ژیانه خێراییه بژیت كه تا ئێستا كچ له نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان خه‌ته‌نه ده‌كرێت كه تا ته‌مه‌نی ژیانی كاریگه‌ری سایكۆلۆژی به سه‌ریه‌وه ده‌بێت... ؟
*پێشینان وتویانه (خوی شیری هه‌تا پیری) ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی په‌روه‌رده كرد زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانێ ده‌ست به‌رداری ئه‌و عه‌قڵه خێڵه‌كیه بێت، كۆمه‌ڵگای كوردی هێشتا زۆری ماوه بگاته ئاستی پێویست، له‌گه‌ڵ ریزم بۆ سه‌رجه‌م رۆشنبیرانیش، زۆربه‌یان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و عه‌قلیه‌ته كۆنه‌ن تێیدا كچ و ژن و خوشك و دایكی خۆیان له ژوره‌وه‌یه كه‌چی خۆیان دانیشتوون باسی مافی مرۆڤ و مافی ژن ده‌كه‌ن، پێم وانیه ده‌ست به‌رداریشی بن، چونكه تا ئێستاش كه سه‌رده‌می به جیهان بوونه، به زۆر به شودان و خه‌ته‌نه‌كردن و گه‌وره به بچوك و كچ كردنه قوربانی كوڕ هه‌ر باوی هه‌یه، هیچ لایه‌نێكیش نه‌یتوانیوه فشارێك و ئیجرائاتێكی پێویست بخاته ر ِوو، ئه‌وه‌ی مایه‌ی گه‌شبینیه نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه به ره‌وته كۆنه‌كه رازی نییه، ره‌نگه له‌گه‌ڵ پێش ڤه‌چوونی زانست و زانیاری سه‌رده‌م بتوانێ ته‌كانێك بدات و گۆڕانكاریه‌ك له ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات. به‌شێكی ئه‌و كه‌ڵتووره خێله‌كییه و بره‌ودان پێیه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی كورد، ئه‌وه ئه‌وانن مووچه‌ی به‌رز و پاداشتی قه‌به ده‌به‌خشنه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستدانی خۆیان، ئه‌وانه‌ی به شان وباهۆی ئه‌واندا هه‌ڵده‌ده‌ن، كه‌چی خۆ شاردنه‌وه له راستییه‌كانیش روژ له دوای رۆژ زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بن و ده‌ره‌نجام فریادڕه‌سی تری بۆ په‌یداده‌بن.
_ئێمه له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردن و پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاك له خێزاندا سه‌ركه‌وتوونین ئه‌مه‌ش چ له نێو خێزان چ له نێو خوێندنگاكاندا بۆچی... ؟
* هۆكاری سه‌ره‌كی لاوازیی سیستمی په‌روه‌رده‌یی چ له نێوان خێزان یان له نێو خوێندنگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار: یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌رده‌م له ناو شه‌ڕ و ئاشوب و ده‌مارگیریدا ژیاوه و هه‌میشه به رووگرژی و به‌بێ فێركردنه سه‌ره‌تاییه‌كان نه‌وه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، هۆكاری دووه‌میش تا ئێستا نازانێ به چاوی یه‌كسان سه‌یری كچ و كوڕه‌كه‌ی بكات، هه‌میشه كوڕی لا سه‌روه‌ره و كچیش كۆیله ته‌نانه‌ت له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیش بێ به‌شی ده‌كات.
_دیاریده‌ی فره ژنی چۆن هه‌ڵه‌سه‌نگێنی پێت وایه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بێت بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی قه‌یره كچان... ؟ كه‌ئێستا له زیاد بووندایه ئایا توێژینه‌وه‌یكتان له به‌ر ده‌ستدایه له‌م رووه‌وه... ؟
*فره ژنی شتێك نییه تازه سه‌ری هه‌ڵدابێت، به‌ڵكو له سه‌رده‌می پێش باپیرانماندا بونی هه‌بوه و تا ئێستاش نه‌توانراوه هیچ لایه‌نێك رێگری له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌ستی تاكه كه‌سییه (حریه شخێیه) و ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر خودی كه‌سه‌كه جا چ نێر بێت یا مێ، مه‌سه‌له‌ی زیاد بوونی قه‌یره‌یی كچان و هه‌روه‌ها ره‌به‌نی كوڕانیش به‌و شێوه‌یه نیه، رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی نێوان (15-24) ساڵیدان له كوڕ و كچ 20. 0% تێكڕای دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنی، به پێی هه‌مان رێژه‌ش به‌سه‌ر هه‌ر سی پارێزگاكانی هه‌رێم دابه‌شبوون، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ینی كه كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نجه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاشه‌رۆژێكیان بۆ دیاری بكات و به‌رنامه و پلانی تایبه‌ت بۆكچان و كوڕان دابرێژێت و ژ یانیان مسۆگه‌ر بكات ئه‌وا بێگومان قه‌یره‌یی و ره‌به‌نی نابێته دیارده.
_پێت وایه هه‌ژاری یه‌كێك بێت له و فاكته‌ره به هێزانه‌ی بۆ زیادبوونی حاڵه‌تی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژنان... ئه‌ی توند‌و تیژی له چیه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دا... ؟
* بێگومان كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت و به‌شێكه له هۆكاری رێژه‌كانی توند‌و تیژییه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا. نه‌بوونی شوێنی شیاو بۆ حه‌وانه‌وه، نه‌بوونی توانا بۆ چوونه خوێندن به هه‌ر هۆیه‌ك بێت، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بژێوی ئه‌مانه هه‌موویان پێكهێنه‌ری دیارده‌ی هه‌ژارین. بۆیه وایده‌بینم هه‌ژاری ته‌نها به‌تاڵبوونی گیرفان نییه له پاره، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك گیرفانی پڕبوو هه‌ژار نییه و ئه‌گه‌ر گیرفانیشی به تاڵبوو ئه‌وه هه‌ژاره، هه‌ژاری له نه‌بوونی دادوه‌ری له دابه‌شكردنی سامان به ده‌رده‌كه‌وێت، له نه‌بوونی سیاسه‌تی دروستی رێكخستنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر حكومه‌تێكدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت. یه‌ك نموونه‌ی ئاسان: سه‌ندوقی نیشته‌جی كه پار ساڵ له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به گه‌ڕخرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جی و سه‌دان ملیۆن $ بۆ ته‌رخانكرا، ئێستا من له حكومه‌تی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیداران ده‌پرسم تا چه‌ند ئه‌و پرۆژه‌یه خزمه‌تی ئه‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كرد كه هه‌ڵگری ئه‌و قه‌یرانه‌ن؟ پێدانی 25$ هه‌زار دۆلار به كۆمپانیای خاوه‌ن پرۆژه له ماوه‌ی شه‌شه مانگدا چ خزمه‌تێك به كه‌مدره‌مه‌ته‌كانی كردووه. ئه‌و جۆره سیاسه‌ته نادروستانه نا راسته‌وخۆ ده‌بنه هۆی زێده‌بوونی نه‌هامه‌تیه‌كانی خێزانی كورده‌واری و له شێوه‌ی توندوتیژی خۆی ده‌نوێنێت.
-حكومه‌تی هه‌رێم تا چه‌ند توانیویه‌تی به دوواچوون سه‌باره‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجام بدات و چارسه‌ریی كێشه‌كانیان بكات ئایا ئێوه له‌م رووه‌وه هه‌نگاوتان ناوه حكومه‌ت پشتگوێی خستبێت... ؟
یه‌ك نموونه‌ی زیندووت بۆ ده‌هێنمه‌وه كه خۆم به پراكتیك له ناویدابووم و زه‌قمكرده‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر من به هاوكاری به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسینگه‌كه‌مان توانیمان ژنێك له چنگی مێرده زۆرداره‌كه‌ی ده‌ربهێنین كه له رۆژێكی ساردی چله‌ی زستاندا به رووتی له ژوورێكی ره‌ق و ته‌قدا به‌ستابوویه‌وه، خودی خۆم چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ولیژنه‌ی پزیشكیدا كۆبوینه‌وه، هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌یاندمانه شوێنی مه‌به‌ست، به‌ڵام له‌و شوێنه‌دا چه‌ندین جار ئاگادار كراینه‌وه و گوتیان ده‌بێ بیبه‌نه‌وه یان خزمه‌تكارێكی بۆ بگرن، ئایا ئه‌مه گرفت نییه له ده‌زگایه‌كی حكومی كه پڕیه‌تی له كارگوزار كه‌چی پێت بڵێ برۆ كار گوزار بگره؟ ئه‌مه بۆ چه‌ندین جار دووباره بوه‌وه هه‌رجاره‌و به‌هانه‌یه‌یك ده‌دۆزرایه‌وه بۆم، من هه‌ستم ده‌كرد كه ئه‌و ژنه له‌و شوێنه زۆر به‌خته‌وه‌ره، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌یانهێشت بحه‌وێته‌وه و ده‌یانكرده ده‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵم بوون پێیان زانی به‌ڵام ورته‌یه‌كیان نه‌كرد، دوباره ژنه گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌ستی مێرده زۆرداره‌كه‌ی. ته‌نها ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه بۆمان ده‌سه‌لمێنێ كه حكومه‌تیش كه‌مته‌رخه‌مه.
- له به‌شداربوونی پرۆسه‌ی سیاسی حكومه‌تی هه‌رێم پێگه‌ی ژن به‌شێوه‌یه‌كی پێویست نه‌بوه ژن ئێستا له نێو په‌رله‌ماندا رێژه‌یه‌كی به‌رچاوه. ئایا پێت وایه بتوانن كێشه‌كانی ژن كه‌مكه‌نه‌وه به بۆچوونی هه‌ندێ چاودیرانی سیاسی ئه‌م رێژه‌یه‌ی ژنان له نێو په‌رله‌ماندا ناتوانن به‌رگری له ژن بكه‌ن جیا له مه‌ش ئه‌وان زێتر نوینه‌رایه‌تی حیزب ئه‌كه‌ن نه‌ك خه‌ڵك... ؟
* ژن له پۆسته سیاسیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌مێكه بوونی هه‌بووه به‌ڵام كاركردنیان له ژێر كاریگه‌ری حیزب دا بووه حیزب ده‌ستنیشانی كردوون و تا ئێستاش ئه‌و كاریگه‌ریه ماوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ندێك له پاڵێوراوانی كابینه‌ی تازه له‌سه‌ر بنه‌مایی لێهاتووی دانراون، سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیش رێژه گرنگ نییه گرنگ ئه‌وه‌یه كه بتوانن كاردانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بێت چونكه ژن زیاتر له كێشه‌و گرفته‌كانی خودی ژن ده‌زانێت نه‌ك پیاو، جگه له‌وه‌ش پێویسته كار له‌سه‌ر چۆنایه‌تی بكه‌ن نه‌ك چه‌ندایه‌تی، به گوێره‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی كه پاڵێوراوان پێش هه‌ڵبژاردن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی بیهێننه جێ، ئه‌وا زۆر گرنگه ژنانیش هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌ربگرن و ئیترنه‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ده‌ستی لیست و قه‌واره‌كان ببن له پێناو به‌دی هێنانی خه‌ونه به‌تاڵه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵبخه‌تێنرێن.
- ئیوه وه‌كو وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ژنان و ئافره‌تان هیچ ئامارێكتان سه‌باره‌ت به كه‌مبونه‌وه‌ی كێشه یاساییه‌كان بۆ نمونه رێژه‌ی ژن هێنانی دووه‌م یان ماره بڕین له ده‌ستدایه ئه‌كرێ بۆمان روون بكه‌یته‌وه... ؟
* به‌ڵێ ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ژنان و ئافره‌تان كارمان زۆر كردوه بۆ به ده‌ست هێنانی ئاماره‌كان به دوا دا چونمان بۆ كردوه تا به‌ده‌ستمان هێناوه، ده‌توانین بڵێین كه‌رێژه‌كه روو له كه‌مبونه له دادگاكانی باری كه‌سی (هه‌ولێر-سلێمانی – دهۆك) له ساڵی 2007 ماره بڕین (38737) بووه و له ساڵی 2008 (37492) بووه) له سالی 2007 ژن هینانی دووه‌م (351) بووه و له سالی 2008 (312) بووه واته ڕێژه‌ی ژن هێنانی دووه‌م 1% بووه
- ئه‌مه‌چۆن دیدارێك بوو... ؟
*دیدارێكی پڕ بایه‌خ بوو هیوادارین خوێنه‌ران گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان بده‌ن، وه داواكارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش گرنگیه‌كی زیاتر به‌و كه‌سانه بده‌ن كه كاران ورۆچونه‌ته ناو مه‌سه‌له‌كانه‌وه.
- دوا په‌یڤت... ؟
* ده‌ست خۆشی بۆ جه‌نابت و هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.
تێبینی:ئه‌م دیداره له ژماره (152) ی گۆڤاری شه‌قام بڵاو بوه‌ته‌وه.
bedrxan_kovan@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
