
بڕیاروایه رۆژی 3-3-2010 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی هۆڵه‌ندا ئه‌نجام بدرێت، له‌م نێوه‌دا چه‌ندین كورد خۆیان كاندیدكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانه‌وه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خته بۆ پارته سیاسییه‌كانی هۆڵه‌ندا كه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاروایه له مانگی حوزه‌یراندا هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری پارله‌مان ئه‌نجام بدرێت .
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه ئه‌م كوردانه خۆیان كاندید كردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی هۆڵه‌ندا بریتین له:
1- دانا میرزا هه‌ڵه‌بجه‌یی كاندیدی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی هۆڵه‌ندا له شاری ده‌نهاخ، كاندیدی ژماره 6 له‌و لیسته.
2- نه‌وزاد سلێمان خه‌ڵكی سوارهتووكه كاندیدی ژماره 6 له پارتی كاری هۆڵه‌ندی شاری زوترمیر.
3- گۆران ڕه‌شید خه‌ڵكی شاری سلێمانی، كاندیدی ژماره 18 پارتی سۆسیالست "ئێس په‌ی" له شاری زوتهرمیر.
4- شیلان تاهیر دۆسكی كاندیدی ژماره 6 له‌پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی له شاری ئه‌لمیره.
5- نه‌رمین ساڵح كاندیدی ژماره 3 له سه‌ر پارتی سۆسیالست له شاری پیورمێرند.
6- به‌كر له‌شكری خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كاندید له شاری ئه‌مسفۆرت .
