به‌هۆی ناجێگیری كه‌ش و هه‌وا و پله‌كانی گه‌رمی له كۆتایی وه‌رزه‌كان و ده‌ستپێكی وه‌رزه تازه‌كان كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌رزی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی یه‌كه‌می ئه‌و نه‌خۆشیه وه‌رزیانه‌ش بۆ سه‌ر منداڵانه چونكه منداڵ به‌هۆی لاوازی باری گه‌شه‌ی جه‌سته‌یه‌وه زوو رووبه‌ڕوی ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشیه‌كان جیاواز و دووباره‌ن، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك منداڵان دووچاری لاوازبوون و كه‌مخۆراكی و نا ئارامی ده‌كاته‌وه كه نه‌خۆشیه‌كان بریتین له (هه‌ڵامه‌ت و كۆخه و به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و هه‌وكردنی قوڕگ و.. هتد، ڤایرۆسه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش تا خولگه‌ی ته‌واوی خۆیان ته‌واو نه‌كه‌ن ده‌ست به‌رداری نه‌خۆش نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زوو چاره‌سه‌ری بۆكرا ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه له خولگه‌ی خۆی ده‌وه‌ستێنرێت و به‌مه‌ش نه‌خۆشه‌كه رزگاری ده‌بێت له‌و نه‌خۆشیه وه‌رزیه، بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌وجۆره نه‌خۆشیه وه‌رزیانه به پێویستمان زانی سه‌ردانی دكتۆرێكی پسپۆڕی منداڵان بكه‌ین و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ریه‌كانمان بۆ ده‌ست نیشان بكات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی ئێمه به دوور بن له‌م جۆره نه‌خۆشیانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێز دكتۆر (دلێر عه‌بدولخالق) پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان له نۆرینگه‌ی خۆیدا به‌مجۆره بۆمان هاته دووان:
دیمانه/ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین/ به‌رپرسی فایلی منداڵان له گۆڤاری (ئێوه)
دكتۆر/ دلێر عه‌بدولخالق:
هه‌ندی نه‌خۆشی هه‌ن كه له‌م ماوه‌یه‌دا منداڵان تووشی ده‌بن، ئه‌ویش نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه وه‌ك ئاوسانی قورگ و گه‌روو نه‌خۆشی ره‌بۆو (هه‌ناسه‌دانی توند) هه‌روه‌ها ئاوسانی چاو و هه‌ندی نه‌خۆشی ئاوسانی ڤایرۆسی دیكه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تا نه‌خۆشی سكچوون تووشی ده‌بێت، ئینجا نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی سه‌ره‌وه به دیار ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها هۆكاری تووشبوونی منداڵان به‌م نه‌خۆشیانه‌ی باسمان كرد، ده‌گه‌رێته بۆ گۆڕانی كه‌ش و هه‌واو پله‌ی گه‌رمی و هه‌ندی هۆكاری تر، له‌وانه په‌روه‌رده كردنی منداڵ به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست، بۆیه رێنمایی دایكان ده‌كه‌م، منداڵه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی سروشتی په‌روه‌رده بكه‌ن، دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه بۆ پاك و خاوێنی منداڵ دانراوه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و سروشتی منداڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن، چونكه سووربونیان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌ی من گوتم: هه‌م منداڵه‌كان و هه‌م دایك و باوكان له‌م نه‌خۆشیانه‌ی كه باسمان كرد دوور ده‌خاته‌وه، هه‌روه‌ها رێنمایتان ده‌كه‌م كه جلی ته‌نك واته ته‌سك مه‌كه‌نه به‌ر منداڵه‌كانتان، تاكو سه‌رمایان نه‌بی به هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی كه له كه‌ش و هه‌وا هه‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا چونكه كاریگه‌ریه‌كی سه‌رمابوون توشبوونه به نه‌خۆشی (هه‌ناسه توندی) هه‌روه‌ها له رۆژانی خۆڵبارین ئه‌و شوێنه‌ی تۆز‌و خۆڵی لێیه مه‌چونه ده‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر منداڵان، چونكه ئه‌م جۆره كه‌ش و ئاو و هه‌وایه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ تووش بوونی منداڵ به نه‌خۆشی حه‌ساسیه و نه‌خۆشی (هه‌ناسه توندی) هه‌ندی جار له كاتی تووشبوونی منداڵه‌كانتان به‌م نه‌خۆشیانه زۆربه‌یان پێویستیان به چوونه لای دكتۆری پسپۆر ناكات، ته‌نها ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه باری ته‌ندروستی زۆر خراپ بوو ئه‌و كات ده‌بی ببرێته لای دكتۆری پسپۆری منداڵان، بۆ پشكنین و پێدانی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كه‌و دووركه‌وتنه‌وه له پێدانی شیری قووتوو، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی پێدانی خواردن پێش به‌كارهێنانیان، هه‌روه‌ها رێنمایتان ده‌كه‌م له كاتی تووشبوونی منداڵه‌كانتان به نه‌خۆشی (هه‌ناسه توندی)، واباشه خواردنی (شله‌مه‌نی) پێی بدرێت، و ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی له‌شیشی به‌رز بوو، واباشه پله‌ی گه‌رمی له‌ش بێته خواره‌وه ئینجا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت... هتد، هه‌ر نه‌خۆشیه‌و به جۆرێك پارێزی و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت. به هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو منداڵان.
سه‌رچاوه: گۆڤاری (ئێوه) ژماره 10ی گوڵانی 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
