(رۆژنامه‌گه‌ر به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌ردرێت له سی ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بی و له ده‌ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له مانه‌ی خواره‌وه له هۆكانی ڕاگه‌یاندندا... )
1) سوكایه‌تی كردن به باوه‌ڕی ئاینی یه‌كێك له ئاینزاكان یان به چاوێكی سوك ته‌ماشاكردنی دروشمه‌كان یان سوكایه‌تی كردن به سیمبولێك كه بووه‌ته جێگه و مایه‌ی په‌رستن و به‌گه‌وره زانین له لای ئاینزایه‌كی دینی كه یاسا دانی پێداناوه زیان پێگه‌یاندنی، (مادده‌ی ده‌یه‌م، بڕگه‌ی دووه‌م له ده‌قی یاسایی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان)
ئه‌مه یه‌كێكه له مادده‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كه لای زۆربه‌ی رۆژنامه‌نوسان به پرۆژه یاسایه‌كی تا راده‌یه‌ك گونجاو ده‌زانرا بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه چه‌ند تێبینیهكمان هه‌بوو له‌سه‌ر یاساكه.
خودی رۆژنامه‌نوسان گله‌یی و گازه‌نده له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن كه‌له هه‌ندێك بۆنه و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كاندا پێشێلی یاساكان ده‌كه‌ن و ده‌سدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، ئه‌م پێشێلكاریانه‌ش چه‌ندینجار دووباره بۆته‌وه له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه، له ئیهانه ولێدان و سوكایه‌تیكردن به رۆژنامه‌نوسان. به‌ڵام خۆئهم جاره خودی رۆشنبیران و رۆژنامه نوسان خۆمان پێشێلی یاسا نوسراوه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌وه خۆمانین باوه‌رمان به‌و یاسا و رێًسایه نیه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م توێژه نوسراوه، رۆژنامه‌نوسان له په‌نای ئه‌و یاسایه‌دا و پێش ئه‌و یاسایه‌ش كاری زۆر جوان و جددمان كردووه. هه‌مو یاسایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵكییه به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌موولا و چین و توێژه‌كان به حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌وه پابه‌ندبین به یاسا و رێساكانه‌وه نه‌ك وه‌ك یاساكانی ئه‌مرۆی ئه‌م مهمللهكهته كه‌له‌واقیعدا واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و یاسایانه ته‌نها بۆ رتوش و مهكیاژو جوان كردنی مهملهكهتهكهمانه چونكه هه‌موومان له‌ناخی خۆماندا بریارمان داوه كه پابهندنهبین به یاساكانه‌وه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی كه گۆڤاری وێران كردویه‌تی به‌هه‌مو لۆژیكێك دژ ه به خودی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان، ئه‌ی وانییه؟
ئاخر له وه‌ڵامی ئه‌و گۆڤاره‌دا یه‌كگرتوو وه‌ڵامی وشه‌ی به وشه داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك خۆی به ماف خوراو ده‌زانێت له وه‌ڵامه‌كه‌ی یه‌كگرتو ئهوابا رێگای یاسا بگرێته به‌ر له یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به یاساكانی مه‌مله‌كه‌ت هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له پاش سوكایهتهكانی ئه‌و گۆڤاره كه‌چی زیاتر له‌سه‌د كه‌سایه‌تی رۆشنبیر و رۆژنامه نوس و هونه‌رمه‌ند ره‌خنه له وه‌ڵامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو ده‌گرن و له گولێك كاڵتریش به‌و كه‌س و دهزگایهناڵێن كه پێشێلی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری كردوه، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ره‌خنه‌یان له كارهنهخوازراوهنایاساییهكهی وێران نه‌گرتوه كه‌چی بهكاردانهوهكهی یه‌كگرتوو قه‌ڵس بون، كێشه‌ی ئه‌مرۆی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان به‌نوخبه رۆشنبیرهكهشهوه ئه‌وه‌یه به ده‌یان و سه‌دان كاری نه‌شیاو و نایاسایی و نا ته‌ندروس ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش فزه‌ی لێوه‌بێت و بیتهدهنگ ئه‌وا هه‌زارویه‌ك ناو و ناتۆره‌ی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، له جیاتی سه‌رزه‌نشتی كاره‌كته‌ری كاره نه‌خوازراوه‌كه سوكایه‌تی به‌و كه‌سه ده‌كه‌ن كه بیه‌وێت بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌ڵوێستی هه‌بێت، ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه كه هه‌مو جارێك رۆژشنبیران ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێتاوانبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جاره رۆشنبیرانیش هه‌مان سیناریۆكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان دووباره كرده‌وه كه لایه‌نگیری لایه‌ك ده‌كه‌ن و لاكه‌ی تریش تاوانبار.
من ده‌مێكه وتومه ئه‌م وڵاته وڵاتی میزاجه هه‌رگیز باوه‌رم وانه‌بوه كه یاسا‌و ده‌ستور له مه‌مله‌كه‌تی میزاجدا شین ببێت، تا ئێستا به گومان بوین له ده‌سه‌ڵاته‌كان، كه‌چی ئه‌و خه‌سڵه‌ته رۆشنبیرانیشی گرته‌وه.
كه‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌ورا راستیه‌ی كه هه‌مومان وا ده‌زانین له هه‌مو بارێكدا حه‌قیقه‌تی ره‌ها لای ئێمه‌یه، كه‌واته ئیتر پێویستمان به یاسا و دهستورنیه كی ده‌ست رۆشتوبو كی قسه‌ی وه‌رگیرا كی له سه‌ره‌وه بو ئیتر ئه‌وه حه‌قیقه‌ت لای ئه‌وه له به‌رانبه‌ریدا یاسا و ده‌ستور ده‌سته‌وه سانن.
(ئێره مه‌مله‌كه‌تی میزاجه نه‌ك یاسا)
jamalhama@yahoo. com
