پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه جه‌ربه‌زه‌یه یه ده‌یان ساڵه ڕوبه‌ڕو دوژمنانی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه ئه‌بێته‌وه و ده‌یان داستان و نه‌به‌ردیان له‌مێژوی كورددا به‌خوێن تۆمار كردوه، هه‌موو كاتێك دوژمنان له نه‌خشه‌و پلانه‌كانیاندا حسابێكی له ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ئه‌م هێزه شوڕشگێره كردوه، دوژمنان هه‌ر جاره‌ی ناو و ناتۆره‌یه‌كی له‌م هێزه ناوه وه‌ك (مخرب – عوسات – قتاع ترق – میلیشیا - هتد) پاش ئه‌و لێك تۆرانه‌ی له نێوان هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی ی. ن. ك دا رویدا له ئه‌نجامدا كۆمپانیایه‌كی (بازرگانی – راگه‌یاندنی) لێكهوتهوه، بۆ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌كه‌م لانه‌ده‌م نامه‌وێت درێژه به چۆنیه‌تی دروست بون و ئایدۆلۆژیای ئه‌م گروپه بده‌م كه ئه‌مڕۆ به ئۆپۆزسیۆن خۆیان ناو ناوه. یه‌كێك له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و ده‌یان كۆبونه‌وه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، به مه‌رجێك هێزی پێشمه‌رگه له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ئاماژه‌ی پێكراوه به‌لام له پاش گه‌رانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سی به‌عسی دژ به كورد بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق مه‌له‌فی پێشمه‌رگه هه‌رجاره‌ی كۆسپێكی بۆ ئه‌دۆزرێته‌وه و ئه‌مه‌ش لای سه‌ركردایه‌تی كوردستان قبوڵ نیه ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌وان داوای ئه‌كه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌دا نیه بۆ یه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌رده‌می باوكه گۆڕبهگۆڕهكهیان پێشمه‌رگه به تێكده‌ر و میلیشیا ناو ئه‌به‌ن و ئه‌یانه‌وێت له ڕۆڵی پێشمه‌رگه كه‌م بكه‌نه‌وه، كه‌سانی كۆنه به‌عسی وه‌ك ئوسامه نوجه‌یفی و ئه‌سیل نوجه‌یفی و ساڵح موتڵگ و موقته‌دا و حارس زاری و فه‌وزی ئه‌كره‌م ده‌یان جار پێشمه‌رگه‌یان به‌و ناو ناتۆرانه ناو بردوه ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌مڕۆ كه‌سانی ناو خۆمان وه‌ك كاك عه‌دنان عوسمان كه خۆی به نوێنه‌ری ئه‌م گه‌له ئه‌زانێت له ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا پێشمه‌رگه به میلیشیا ناو ئه‌بات، له كاتێكدا جه‌نابی ئه‌ندام په‌رله‌مان تۆ و هه‌موو ئه‌وانی تریش له سایه‌ی پێشمه‌رگه‌یه لافی دیموكراسی لێئه‌ده‌ن، به‌رێزتان ئه‌زانن مانای وشه‌ی میلیشیا چیه؟؟ شه‌وی 22-23/2/2010 جه‌نابی كاك له‌تیف شێخ مسته‌فا كه كاندیدی ژماره (1) ی لیستی گۆرانه له شاشه KNN وه پێناسه‌ی میلیشیای كرد له‌سه‌ر زمانی رۆژنامه‌نوسی عێراقی كازم محمد احمد كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له هه‌موو نوسینه‌كانیدا دژی كورده. من به به‌ڕێزیان ئه‌ڵێم میلیشیا به‌و هێز و رێكخراوانه ئه‌وترا كه خه‌ڵكی ده‌مكوت ئه‌كرد و ئازادی خوازانی ئه‌خسته پشت تهلبهندهكانهوه ئه‌م ناوه تۆقێنه‌ره له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابوردو له ژێر باڵی حكومه‌تی فیشی له ئیتالیا به هاوكاری پیاوانی جستابو ی ئه‌ڵمانی ئه‌وترا بۆ ڕاوه‌دونانی شۆڕشگێره‌كانی به‌رگریكارانی فه‌ره‌نسی بۆ ئه‌وه‌ی بیانگرێت و گوله‌بارانیان بكات ئه‌م میلیشیایانه به بیاوانی به‌رگ ڕه‌ش ناسرابون، به‌ڕێزم له سه‌رده‌می سه‌دامدا به فه‌وجی جاشه‌كان ئه‌وترا میلیشیا له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به چه‌كدارانی جه‌نجه‌وید له تشاد و دارفور ئه‌وترێت میلیشیا، میلیشیا به‌و چه‌كدارانه ئه‌وترێت كه پشت به هیچ بیر‌و باوڕێك نابه‌ستێت و ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ده‌ست خستنی مادیه و دوره له‌هه‌موو نیشتیمان پهروهریهك. ئه‌و پێناسه‌یه‌ی جه‌نابیان ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه یهكگرتوهكانهوهبێت تا ڕاده‌یه‌ك ڕێی تێده‌چێت به‌ڵام ئه‌وان هه‌مان قه‌وانی شوڤیینیستهكان لێده‌ده‌نه‌وه و له پیرۆزی پێشمه‌رگه كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان، ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه نیه قهتڵو عامی ژن و مناڵان ئه‌كات وه‌ك میلیشیاكانی جه‌نجه‌وید ئه‌وه پێشمه‌رگه نیه وه‌ك جه‌نابتان پێناسه‌ی ئه‌كه‌ن كه خاوه‌نی هیچ ئینتیمایه‌كی نیشتیمانی نین ئه‌وه پێشمه‌رگه نیه ته‌نها چاوی له ده‌ستكه‌وتی مادی بێت. تكام وایه له پێناسه كردنی میلیشیا وردتر بڕوانن و بگه‌ڕێن. پێشمه‌رگه ئه‌و ناوه پیرۆزه‌یه كه خودی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم شانازی به‌وه‌وه ئه‌كات كه پێی بڵێن پێشمه‌رگه.
بژی كوردستان بژی كورد بژی پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌ی ده‌یان ساڵه ڕوبه‌روی دوژمنانی ئه‌م میلله‌ته ئه‌بێته‌وه.
كوردستان – هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
