پێش ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب كرد‌و له پاش ئه‌وه‌ش له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین كۆنفرانسی بۆ دیالۆگی عه‌ره‌بی كوردی ڕێك خست و تاكو ئه‌مڕۆش به ڕه‌سمی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌م دیالۆگه دامه‌زرا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌و ناو ناوه‌ش سه‌رۆكی كوردستان گه‌رم و گوڕیه‌ك به‌م په‌یامه ده‌داو بیری عه‌ره‌بی ده‌خاته‌وه... كه دوایین په‌یامیش په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بوو بۆ سیاسه‌ت مه‌دارو ڕۆشنبیران و ڕۆشنفكران و گه‌لی عه‌ره‌ب كه زیاتر له په‌یوه‌ندیی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب بگه‌ن به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتروڕێگه گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابوردوو.. ئاخۆ له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا گوتاری له‌م بابه‌ته چ پێگه‌یه‌كی سیاسیی به هێز یا لاوازی هه‌یه ئاخۆ ئاماده‌بوونی كورد له سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌و جیهاندا چ گۆڕانكاریه‌كیان به سه‌ردا هاتووه كه ببنه پاڵپشتی گوتاری له‌م جۆره ئاخۆ ئاراسته كردنی ئه‌م گوتاره له بی هێزیی كورد‌و پێگه سیاسیه‌كه‌یه‌وه‌تی یاخود له سه‌نته‌رێكی ئاخاوتنی سیاسیی به‌هێزه‌وه‌یه؟ ئایا ناوه‌ندو بنه‌مایه‌كی عه‌ره‌بی هه‌یه گوی له گوتاری له‌م جۆره بگری و به هه‌ندی هه‌ڵگری؟؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه پێویستیمان به به‌رچاو خستنێكی كورتی مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی كورده به عه‌ره‌به‌وه... په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب دابه‌ش ده‌بێته سی قۆناغی سه‌ره‌كیه‌وه‌كه قۆناغی یه‌كه‌میان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامه‌وه‌و تاكو داگیر كردنی كوردستان و گرتنه ده‌ستی خه‌لافه‌ت له لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه درێژه ده‌كێشی قۆناغی دوه‌میان له هاتنی عوسمانیه‌كانه‌وه تاكو ڕوخانی ئیمبراتۆریه‌ته‌كه‌یان درێژه ده‌كێشی و هی سێیه‌میشیان له دامه‌زراندنی به ناو ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه درێژه ده‌كێشی تاكو ڕوخانی سه‌دام حوسێن و ڕژێمی به‌عس و قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندیی كورد به عه‌ره‌به‌وه له پاش ڕوخانی به‌عسه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه.
بێگومان په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد به عه‌ره‌به‌وه خاوه‌نی سیمای هاوبه‌شی خۆیه‌تی كه له هه‌ر سی قۆناغدا ئه‌و گوتارانه خاوه‌نی پێگه‌ی سیاسی و مێژوویی خۆیانن په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێستی عه‌ره‌به‌وه به‌رامبه‌ر به كورد‌و كوردیش به عه‌ره‌به‌وه كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دیاریان ده‌كه‌ین –"
1-هه‌میشه عه‌ره‌ب هێرشی كردۆته سه‌ر خاكی كوردستان و كورد له مێژوودا بۆ جارێكیش نه‌یویستووه خاكی عه‌ره‌ب داگیر بكات. هه‌ر له سه‌رده‌می فتووحات و غه‌زوی عه‌ره‌بی جزیره‌وه تاكو هاتنی عوسمانیه‌كان بۆ عێراق و كوردستان.
2-تێڕوانینی عه‌ره‌ب بۆ كورد هه‌میشه تێڕوانینێك بووه كه خاوه‌نی خاكی خۆی نیه‌و به فورس و توركه‌وه ڕه‌چه‌ڵه‌ك و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كوردیان په‌یوه‌ست كردووه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك به ناو مێژوونووسی عه‌ره‌ب ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردیان بۆ جنۆكه‌و شه‌یتان و ئاگر په‌رستی گه‌ڕاندۆته‌وه زۆر له نووسه‌ره عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیه‌كان بیر‌و باوه‌ڕیان وابووه كه كورد له به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانن و عه‌ره‌ب به خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیون ئه‌وا ئه‌وان سه‌د ده‌ر سه‌د عه‌ره‌بن ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان وابووه كورد له نه‌وه‌و ڕه‌چه‌ڵكی عه‌ره‌به‌وه په‌یدا بووه
ئه‌م گوتاره له هه‌موو قۆناغه‌كاندا زاڵ بووه ته‌نانه‌ت له مه‌نهه‌جی حزبی به‌عسدا هاتووه كه كورد مێوانه له سه‌ر خاكی عه‌ره‌ب وهه‌ر ده‌بی یا ئه‌و خاكه جی بێڵن یاخود ببنه عه‌ره‌ب یاخود له پاشاندا كه كورد نابێته عه‌ره‌ب به‌عس ده‌یه‌وی به یه‌كجاره‌كی له خاكی خۆیدا له ناویان به‌ری كه ئه‌نفال چاكترین نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌یی ئه‌م سیاسه‌ت و ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بووه. ته‌نانه‌ت دیموكراتیترین كه‌سایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم بووه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه كه ووشه‌ی كورد مانای بوونێكی نه‌ته‌وه‌یی نا نوێنی و به‌ڵكو ئیسلامی ده‌گه‌یێنی.
3-له هه‌موو قۆناغه‌كاندا عه‌ره‌ب له‌ڕێگه‌ی زمان و كولتوور‌و ئاینه‌وه هه‌وڵی به عه‌ره‌ب كردنی كوردی داوه‌و به‌شێكی زۆری شارستانێتی و پاشماوه‌كانی كوردیان سوتاندوه‌و تێكیان داوه هه‌ر له سه‌ره‌تای داگیر كردنی كوردستانه‌وه تاكو سه‌رده‌می به‌عس به شێكی زۆری پاشماوه‌ی شارستانێتی كوردیان یا دزیوه یان له ناویان بردووه به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش كورد كه‌سایه‌تیی زۆرگه‌وره‌ی به عه‌ره‌ب داوه كه خزمه‌تی كولتوور‌و زمان و ئاین و سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیان كردووه..
4- له هیچ قۆناغێكی مێژوویی‌دا كورد به داگیر كردن و زۆرداریی عه‌ره‌ب ڕازی نه‌بووه هه‌ر له سه‌رده‌می هاتنی عه‌ره‌به‌وه بۆ كوردستان له ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی به ئیسلام كردنی كورده‌وه تاكو دوا ساتی ڕوخانی به‌عسه‌وه
5-كورد له هه‌موو بزووتنه‌وه‌كانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هاوبه‌ش بووه به‌ڵام كورد به درێژایی مێژووی قۆناغی یه‌كه‌م هیچ داواكاری و پڕۆژه‌یه‌كی نه‌بووه له‌م هاوبه‌شی كردنانه‌دا ئه‌وه له كۆتایی ڕوخانی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه بوو كه كورد داوا كاریی سیاسیی له عێراقدا هه‌بووه له ڕووه مێژووییه‌كه‌وه‌ی ئه‌مه دوا كه‌وتنێكی كورد بووه له مێژوودا كه له ماڵی خۆی زیاتر چاوی له ماڵی كه‌س نه‌بووه.. كه‌چی ماڵه‌كه‌ی هه‌میشه شوێنی ته‌ماح و چاوی ده‌ورو به‌ری بووه..
6-له مێژووی كۆن و نوێ‌دا قه‌تاو قه‌ت تێڕوانینێكی نه مرۆڤایه‌تی و نه‌دیموكراتیی عه‌ره‌ب به‌دی ناكه‌ین كه‌بۆ كورد هه‌یبووبی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كورد هه‌میشه له سه‌رده‌می جیاوازدا پاڵپشتی عه‌ره‌ب بووه كه‌چی سه‌رتاسه‌ری مێژووی عه‌ره‌ب ته‌نانه‌ت نه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڵكو ئیسلامیه‌كانیش هه‌میشه تێڕوانینێكی دوژمنكارانه بووه.. ته‌نها هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی مێژووی هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب نه‌بی كه ئه‌وانیش هیچ كاریگه‌ریه‌كیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌ره‌ب نه‌بووه.
7-داوای كورد و گوتاره‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵات دارانی عه‌ره‌بی هه‌میشه هه‌ر ئه‌وه‌بووه كه له خاكه‌كه‌ی خۆی به ئاسایش بژی و خاوه‌نی خاك و بوونی خۆی بێت كه‌چی به درێژایی مێژوو ئه‌وه عه‌ره‌ب یووه له ده‌رگای كوردی داوه به مه‌به‌ستی داگیر كردن...
8-عه‌ره‌ب به درێژایی مێژوو گوتاری پێكه‌وه ژیانی كورد‌و عه‌ره‌ب و ڕێز له یه‌ك گرتنی كوردی قه‌بووڵ نه‌بوه قه‌ت گوی له گوتاری نه‌گیراوه به‌ڵام به درێژایی مێژووش ئه‌وه كورده هه‌میشه ده‌ست پێشخه‌ربووه له هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه له عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب قه‌ت نه‌یویستووه گوی له كورد بگرێت چونكه هه‌میشه به چاوی دوژمن و گومانه‌وه سه‌یری كوردی كردووه.
9-عه‌ره‌ب له هیچ قۆناغێكی مێژوویی‌دا ڕێگه‌ی به كورد نه‌داوه ببێته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بووبی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ر كورده‌وه نه‌ماوه یاخود له‌وپه‌ڕی لاوازی و بار‌و دۆخی خراپ بوونه له هه‌موو مێژووی كۆن و نوێ‌دا كه عه‌ره‌ب به هێزبووه هه‌وڵی له ناو بردن و داگیركردنی كوردی داوه..
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماژه مێژووییانه‌ی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب بخه‌ینه به‌ر لێكۆڵینه‌وه ئه‌وا ئه‌وه‌ی لێوه‌ی مه‌به‌ستمانه‌و به‌لامانه‌وه گرتگه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ چۆن ده‌توانین هه‌ر گفت و گۆیه‌كی لێك حاڵی بوون و لێكتر گه‌یشتنی نوی له گه‌ڵ عه‌ره‌بدا دامه‌زرێنین؟؟ئایا گۆڕانی پێگه سیاسیه‌كانی كورد چ كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر گفتوگۆی كوردهه‌یه و ڕاسته به‌هێز بوونی كورد له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بوونی گوتاره‌كه‌یه‌تی؟؟
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به سه‌ره‌وه گۆڕانكاریه‌كی گه‌وهه‌ری و مێژوویی له دیدی هه‌ندێك سیاسه‌ت مه‌دارو ڕووناكبیرو ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب هاته كایه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌و گۆڕانكاریه زۆر سنووداربوه‌و كاریگه‌ریه‌كی ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر دیدی زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بووه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و گۆڕانكاریانه كاریگه‌ریان له سه‌ر كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب هه‌بوه و ده‌وریان هه‌بووه له ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومان و ترسی عه‌ره‌ب له بوونی كورد‌و هه‌روه‌ها له ناساندنی مێژووی كورد له ناوچه‌كه‌دا كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌م دیارده‌یه ده‌ركه‌وته‌یه‌كی شۆڕشی ئه‌یلوول بووه كه توانیی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانیی كورد به عه‌ره‌ب بگه‌ێینی و یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی لێكتر گه‌یشتنی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه واته له ساڵانی 71و72
كاتێك شۆِڕشی ئه‌یلوول پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراتی و فیدراڵی ده‌خاته به‌رده‌ستی ئه‌مریكیه‌كانه‌وه كه له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی نوی له كوردستان دامه‌زری و ئه‌و حكومه‌ته‌ش پاش ڕوخانی به‌عس به هاوكاریی ئه‌مریكا بگواسترێته‌وه بۆ به‌غدا.. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش بێگومان پڕۆژه‌یه‌یكی دیموكراتیانه بووه كه هه‌ندێك له ئه‌فسه‌رانی عه‌ره‌بی سوپای به‌غداو سیاسه‌ت مه‌داری عه‌ره‌بی ناو ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای وه‌كو عه‌بدولڕه‌ززاق نایف و هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق گفت و گۆیان له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی ئه‌یلوولدا كردووه هه‌روه‌كو چۆن ده‌وڵه‌تانێكی عه‌ره‌بیی وه‌كو سعوودیه‌و ئوردن كه به‌عسیان به مه‌ترسیه‌ك داناوه له سه‌ر ئاینده‌یان پشتگیریی مانه‌ویان له‌م پڕۆژه‌یه كردووه ئه‌وه‌نده به‌سه كه شای سعوودیه‌و ئوردن هیوایان به ڕوخانی به‌عسه‌وه خواستووه به ده‌ستی كورد‌و عه‌ره‌ب و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی تازه له به‌غدا له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب.. به‌ڵام ئه‌مریكا له به‌ر زۆر هۆكاری سیاسی گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی به‌م پڕۆژه‌یه نه‌داوه بێگومان هۆكاری سه‌ۆه‌كیش یه‌كێتی سۆڤیێت بوو كه له په‌یوه‌ندیه‌كی ستراتیژیدا بوو له گه‌ڵ به‌عس.. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی بارزانیی نه‌مر بناغه‌ڕێژیی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین گوتاربوو له مێژووی كۆن و هاوچه‌رخدا له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب و ئه‌و كولتووره‌ی شۆِڕشی ئه‌یلوول له یه‌ك گرتنه‌وه‌ی ده‌سته بژێرێكی دیموكراتیی عه‌ره‌بی له گه‌ڵ خواست و شۆڕشی كورد له چه‌سپاندنی باوه‌ڕی پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه حوكم كردن له عێراقدا بووه هه‌وێنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی دوایی له یه‌ك خستنی گوتارێكی سیاسیی هاوبه‌ش له نێوانی كورد‌و عه‌ره‌ب.. كه په‌لی بۆ نێو هه‌موو بزووتنه‌وه‌و ڕێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستان هاویشت و ئه‌م گوتاره چ له سه‌رده‌می هه‌شتاكان و چ له دوای ڕاپه‌ڕین گه‌رم و گوڕیه‌كی زۆری به خۆوه بینی كاتێك بیرێك له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بدا په‌یدا بوو كه حوكمی به‌عس ته‌نها مه‌ترسیه‌ك نیه له سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڵكو به قه‌د ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كه له سه‌ر عه‌ره‌بیش.. ئه‌م هه‌وڵانه ئه‌گه‌رچی له‌زۆر وێستگه‌ی مێژوویی‌دا ده‌وڵه‌تی گه‌وره كاریان بۆ كردوه به‌ڵام بناغه‌ی ئه‌و گوتاره هاوبه‌شه ئه‌گه‌ر زاڵ بوونی ده‌سه‌ڵات دارێتی عه‌ره‌بی بوایه سه‌ری نه‌گرتووه بۆ نموونه سۆڤیێت زۆر گوشاری خسته سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلوول كه له به‌ره‌ی نیشتیمانی و پێشكه‌وتن خوازی به‌شدار بێت به‌ڵام كورد له‌وه گه‌یشتووه كه عێراق ئاماده‌یه هه‌موو داهاته‌كه‌ی بخاته ژێر ده‌ستی سۆڤیێت به‌رامبه‌ر به چاو پۆشینی له له‌ناوبردنی كورد‌و شۆڕشه‌كه‌ی.. ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كانی عێراقی پاش عوسمانیه‌كان به هۆی پشت به‌ستن و ڕێكه‌وتنیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دارانی كۆلۆنیالی و به‌رامبه‌ر به نه‌وتی
عێراق هه‌میشه ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆ لواوه كه كوردله‌ناو به‌رن هه‌ر ئه‌م هه‌ڵانه‌ش بوون وایان كرد عێراق تووشی شه‌ڕی درێژخایه‌نی نێوان خۆی و ئێران بێت... به‌ڵام ئه‌مڕۆكه به لایه‌نی كورده‌وه مه‌سه‌كان گۆڕاون.. گوتاری سیاسیی كورد به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب گۆڕانكاریی بنه ڕه‌تیی به سه‌ردا هاتووه له به‌ر ئه‌م هۆكارانه
كه په‌یوه‌ستن به گۆڕانكاریه جیهانی و ناوچه‌یی و عێراقیه‌كانه‌وه:
1-كورد له عێراقدا ئه‌مڕۆكه گه‌لێك نیه وه‌كو ساڵانی پێشوو داواكاری مافه‌كانی بێت له حكومه‌تێكی ناوه‌ندی.. به‌ڵكو كورد پێگه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی هه‌یه له عێراقدا كه ئه‌ویش ده‌ستووری فیدراڵیه‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكاو ئه‌وروپا دانیان پێدا ناوه كه په‌یوه‌ندیی كورد به عه‌ره‌به‌وه دیاری ده‌كات.
2- ئه‌مڕۆكه عێراق و چاره‌نووسی سیاسیی به ئمریكاوه به‌ستراوه‌ته‌وه چونكه هێشتا به پێی یاسای نێو ده‌وڵتی كوردستان و عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیر كردندان و سیاسه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكاش له تێڕوانینی بۆ ئاینده‌ی حوكم بۆ عێراق له سه‌ر له یه‌كتر گه‌یشتنی هه‌موو لایه‌نێكی و دژی توند ڕۆیی سیاسی و تاك لایه‌نی و دكتاتۆریه‌ته.
3-ئه‌گه‌ر ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس ئامانجی سه‌ره‌كیی گه‌لی عێراق بووبێت ئه‌وا كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه ده‌ورێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌دا كه له عێراقی نوێ‌دا پشت گوی خستنی كورد‌و گوتاره سیاسیه‌كه‌ی مانای ڕوخاندن و داڕمانی ئه‌و عێراقه‌یه كه ئه‌مڕۆكه هه‌یه‌و مانای ڕوخانی ئه‌و ئامانجانه‌یه و هیچ لایه‌ك ناتوانی له‌و عێراقه‌دا تاك بڕیار بێت..
4-كورد هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكا بووه هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی له ناوبردنی تێرۆر‌و ڕوخاندنی سه‌دام حوسێن و ئه‌مه‌ش بایه‌خێكی سیاسی و ستراتیژیی هه‌یه له ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا به گشتی.
5-هه‌ر له سه‌رده‌می كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له له‌نده‌ن و له پاشاندا دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی پێش ڕوخانی سه‌دام حوسێن له مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین كورد سیاسه‌تێكی میان ڕۆو واقیعیی گرتۆته به‌رو دوور بووه له بڕیاری ناواقیعی و له حوكمی عێراقیشدا به لێپرسراوێتیه‌كی گه‌وره‌وه هه‌ڵوێستی خۆی دیاری كردوه كه ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سیاسیه‌یه كه بایه‌خێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیی هه‌یه
و له توانای كه‌سدا نیه پشت گوێی بخات به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ گوی گرتن له گوتاری سیاسیی كورد به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب.
6- كورد له ئه‌زموونی سیاسیی خۆی و له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی له كوردستاندا توانیی دوو قۆناغی زۆر قورس ببڕی و سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی له حوكم كردن‌دا به ده‌ست بێنی به تایبه‌تی له ئه‌زموونی دیموكراتیدا كه ئه‌مه‌ش كوردی له ناوچه‌كه‌دا وه‌كو یه‌كه‌مین ئه‌زموونی دیموكراتیی سه‌ركه‌وتوو به دنیا ناساند
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌زموونی دیموكراتیی كوردستان به هه‌موو كه‌م وكوڕیه‌كانه‌وه بایه‌خێكی سیاسی و سترتیژیی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه به لایه‌نی ڕۆژئاواوه پاش ڕووداوی 11ی سیپته‌مبه‌رو جه‌نگ دژی دكتاتۆریه‌ت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گوتاری كورد به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندیه‌كی به هێزی له گه‌ڵ ئاینده‌ی دیموكراتیه‌تدا هه‌بێت له ناوچه‌كه‌دا.
7-كوردی كوردستانی عێراق به‌شێكه له كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌گه‌ر بێتوو جیهانی ئازاد‌و لیبرال دوا نموونه بێت به لایه‌نی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ده‌وروپشتمان و ته‌نانه‌ت له سه‌رتاپای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا ئه‌وا ڕه‌وایه‌تیی گه‌یشتنی كورد به ئامانجه دیموكراتی و سیاسیه‌كانی له ئاینده‌دا بایه‌خێكی سیاسیی ئاینده‌یی ده‌بێت به تایبه‌تی له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و نیشتیمانیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ گه‌شه سه‌ندنی بوونی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانیی كورد له ناوچه‌كه‌دا.
8-له نێو ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب به گشتی ده‌نگێكی نوی ده‌بیستری و ده‌خوێنرێته‌وه كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌وڵه‌تی كورد به ڕه‌وا داده‌نێن هه‌روه‌كو چۆن كورد هیچ سیاسه‌تێكی شۆڤینی و دوژمنایه‌تیی له گه‌ڵ عه‌ره‌ب نه‌بوه‌و به‌شداری هیچ پیلانێك نه‌بووه به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب ئه‌م پێگه مێژووییه‌ی كورد كاریگه‌ریی هه‌یه له سه‌ر گوتار‌و ڕای گشتیی عه‌ره‌ب به گشتی كه پێویستیی به به‌هێز كردن و پاڵپشتی كردنی زیاتره.
9-دابه‌ش بوونی هێزو تایه‌فه‌و ته‌وژمه سیاسی و ئاینیه‌كانی نێو عێراق و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌زموونی فیدرالی له عێراق كه خه‌ریكه خوارووی عێراق و ناوه‌نده‌كه‌ی بگرێته‌وه هه‌روه‌ك داواكاریی به‌سرا بۆ بوونه ناوچه‌یه‌كی فیدرالی و گۆڕانكاری له خواست و ئامانجه‌كانی هه‌ر لایه‌نێك وا ده‌كات كورد ڕۆژ له دوای ڕۆژ پێگه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵات دارێتیی له جاران به هێزتربی كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر به ناچاریش بێت گوی له گوتاری سیاسیی كورد بگرێت.
10-په‌ره‌سه‌ندنی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ژێر خانی ئابووریی كوردستان كه خاوه‌نی سی ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیه له عێراقدا به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له كوردستاندا زیاتر ده‌كات كه فاكته‌ری ده‌رهێنانی نه‌وت و بازرگانی له كوردستاندا وا ده‌كات تێك چوونی بار‌و دۆخی كوردستان به زه‌ره‌ری هه‌موو لایه‌ك بكه‌وێته‌وه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ به هێز بوونی گوتاری سیاسیی كورد له ناوچه‌كه‌داو له عێراقدا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا.
ئه‌مانه گرنگترین هۆكارو پاساوه‌كانی به هێزبوونی گوتاری كوردن به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب كه هه‌موو ده‌یسه‌لمێنن به‌ڵی لێكتر نه‌گه‌یشتن بۆ ئه‌مڕۆكه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه له نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به كورد كه ببنه نموونه‌یه‌كه بۆ ئاینده‌یه‌كی بی گرفت و بی كێشه‌و بی مه‌ترسی.. هه‌مووش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پێگه‌ی سیاسیی كورد ئه‌مڕۆكه فاكته‌ری به هێز بوونی گوتاره سیاسیه‌كه‌یه‌تی و كورد ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له‌م هۆكارانه‌دا كار بكا‌و بڕیاری په‌له بدا‌و تووشی توند ڕۆیی سیاسی بێت ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كی به هێزی ده‌بێت له سه‌ر گوتاره‌كه‌ی.. ڕاسته سیاسه‌ت و گوتاری سیاسی ده‌بی له زه‌مینه‌ی ئه‌زموونی سیاسیی به هێزه‌وه سه‌رهه‌ڵبداو ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ش له كوردستاندا ئاماده‌یه‌و ته‌نها پێویستیی به شڵه‌قاندن و جووڵاندن هه‌یه
به‌ڵام تازه كورد زۆر له مانا سیاسیه كۆنه‌كانی خۆی تێپه‌ڕ كرد‌و تازه كورد ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ریان و بۆ عه‌ره‌بیش زۆر ئاسته‌مه له سه‌ر هه‌مان گوتاری تاك لایه‌نه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر به ناچاریش بێت به هه‌ڵوێست و دیدگانی خۆیدا بچێته‌وه كه هه‌موو كاتێك به‌رامبه‌ر به كورد هه‌یبووه.
bawagorgor@yahoo. com
