وه ڵامێك بۆ هه‌ڵه‌مه‌ت گۆران ... 
له درێژه‌ی ئه‌و بێ ڕێزییانه‌ی که به‌رامبه‌ر به قورئان و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و مسوڵمانان ده‌کرێت پاش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلامم کرده‌وه شتێکی زۆر نامۆم بینی! ده‌بینین کۆمه‌ڵێکی به‌د ره‌شت و بێ ئابڕوو به‌رده‌وام له‌دوای ئیفلاسی فکرییان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر بێ ئه‌ده‌بی کردن و ناشرین تر کردنی خۆیان به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌کانی ئیسلام، یه‌کێکی که له‌و بێ ئابڕوانه ی که ماوه‌یه‌که که‌وتونه‌ته په‌له قاژه‌و جووته وه‌شاندن، له‌م سه‌ره‌تای به‌هاره‌دا جۆی لێ ده‌بڕێت و ده‌که‌وێته جووته وه‌شاندن به ناوی (هه‌ڵمه‌ت گۆران)! که پێی وایه کارێکی زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌ی ئه‌نجام داوه به ملی شکاو و ئه‌ستۆی ووردی به وێنه‌وه تۆماری کرد له‌سه‌ر خۆی بۆ دوونیاو دوارۆژی ڕه‌شی سوره‌تی(الأنفال) ده‌سوتێنێت، ده‌ی خوایه بۆ خاتری گه‌وره‌ییه‌که‌یت خۆت و ڕاستییه‌تی ئه‌و قورئانه‌ت که تائێستا به بێ ده‌سکاری ماوه‌ته‌وه په‌نجه‌کانی ئه و (هه‌ڵمه‌ت گۆران)ه توشی شه‌له‌ل بکه‌یت و هه‌ر له‌دوونیادا بیسوتێنه پێش دواڕۆژ.
ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رسوڕمانه هه‌رکات ئه‌م ڕووداوانه ده‌بینم ئیمانم %100 پله له لاوازی یه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و زیاتر دڵنیام ده‌کاته‌وه له ڕاستێتی قورئان ده‌با هه‌ڵمه‌ت گۆرانه کانیش ئه‌وه‌نده‌ی که له ڕقی خۆیان دا بگه‌وزێن که بێگوومان ووته‌کانی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌نده کاریگه‌رن هه‌رکه‌س باوه‌ڕدار بێت بیخوێنێته‌وه زیاتر باوه‌ڕه‌که‌ی پته‌و ده بێت، وه ئه‌وه‌شی وه‌ك (هه‌ڵمه‌ت گۆران) ی بێ ئابڕوو بێت له تاودا هیچی بۆ ناکرێت به‌ڵکو هه‌وڵی سوتاندنی ده‌دات، ده‌ك ئه‌و دڵه ڕه‌قه ت بته‌قێت که پاڵی پێوه نایت بۆ ئه‌وکاره نا مرۆڤانه‌یه ت که ئاژه‌ڵیش به ئاژه‌ڵێتی خۆی کاری واناکات ئه‌ی بێباوه‌ڕ، وه ئه‌وده‌ستانه‌ت بڕزێت و توشی شه‌له‌له بیت تاوه‌کو خوا بت کاته په‌ند بۆ هاوشێوه‌کانی خۆت، داماو ئه‌وا ئه‌وه‌شت سوتاند ئه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که له دڵه کاندان چۆن ده‌یان سوتێنیت؟ زۆری وه‌ك تۆ ئه‌م کاره‌ی کرد‌و هه‌ر ئه‌ندامانی خۆیان گاڵته‌یان پێ‌کرد، زۆر ڕێگری کرا له بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵام ئێستا به هه‌موو زمانێك وه‌رگێڕدراوه! به‌ڵام سه‌رنجامی تۆش وه ك مارکس و لینینی باوه گه‌وره‌ت به ڕوویه‌کی ڕه‌شه‌وه ده‌ڕۆیته‌وه به‌ر باره‌گای خوا‌و وه‌ك ئه‌و شێوه جوانه‌ی که‌خوای گه‌وره باستان ده‌کات وبزانه ئه‌وسا تۆی بێ ئابڕوش چی ده‌ڵێیت : (وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يَنسِلُونَ (٥١) قَالُواْ يَـٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜ‌ۗ هَـٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَـٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ (٥٢) إِن ڪَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةً۬ وَٲحِدَةً۬ فَإِذَا هُمۡ جَمِيعٌ۬ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ (٥٣) فَٱلۡيَوۡمَ لَا تُظۡلَمُ نَفۡسٌ۬ شَيۡـًٔ۬ا وَلَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا ڪُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ (٥٤)(ی‌س/51- 54)
واته: خه‌ڵكی به‌نه‌فخه‌ی یه‌كه‌م هه‌موو ئه‌مرێن و پاشان بۆ جاری دووه‌م فوو به شه‌یپوردا ئه‌كرێت، ئه‌وسا كتوپڕ به‌په‌له له گۆڕه‌كانیان هه‌موو دێنه‌ده‌رێ و ده‌برێن بۆ لای دادگای په‌روه‌ردگاریان بۆ پاداش و تۆڵه، هه‌ركه زیندووش كرانه‌وه به سه‌ر سوڕمانێكه‌وه ئه‌ڵێن: تیاچوونی خۆمان! كێ له‌گۆڕو خه‌وگاكه‌ماندا زیندووی كردینه‌وه‌و هه‌ڵیساندین؟! دیاره ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه كه خوای به‌خشنده پێمانی دابوو له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه، پێغه‌مبه‌ره‌كانیش راستیان وت. ئه‌و نه‌فخه‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ش، ئه‌نجامی یه‌ك نه‌عره‌ته و یه‌ك ده‌نگی گه‌وره‌بوو ئه‌وسا هه‌موویان به‌زوویی لای ئێمه ئاماده‌كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و حیساب، ئینجا له‌و رۆژه‌دا تۆز قاڵه‌یه‌ك سته‌م له هیچ كه‌سێ ناكرێ پاداش و تۆڵه‌ی ئه‌وه نه‌بێ كردووتانه، پاداش نادرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: سایتی ئێره ده‌نگی ئیسلام
