سۆران عەزیز: نیمایوشیج دەی بپرسی ئایاشیعر دەرەنجامی پەیوەندی واقیعیانەمانە لەگەڵ دنیای دەرەوە، یان ئایا شیعر گوزارشتە لەخۆمان و تێروانینمان بۆیە منیش دەپرسم ئەگەر شیعر گوزارشتە لەدنیای خودی شاعیر شیعر دەتوانێت بۆ منی دەرەوەی شاعیر چ بکات؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: نه‌ک هه‌ر شاعیر، هه‌موو مرۆڤێک به‌هۆی ئێنێرژی (وزه) ی هاوبه‌ش و له‌بننه‌هاتووی گه‌ردوونه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یه‌کتره‌وه و به هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی نێو سروشته‌وه هه‌یه. ئه‌وه یاسای سروشته که ئێمه‌ی به یه‌کتره‌وه گرێدراوه، بۆیه کام ئه‌زموون زۆۆ تایبه‌ته به نووسه‌ر و شاعیره‌وه و له‌نێو به‌رهه‌مێکیدا ڕه‌نگده‌داته‌وه، خوێنه‌ر وه‌ک ورده ئاوێنه به‌شه‌کانی ناخی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه. تۆ ته‌ماشاکه، نه‌ک شیعر به‌ڵکه تایبه‌تیترین ئه‌زموونی مرۆڤ که ژیاننامه‌که‌یه‌تی، کاتێ ده‌ینووسێت، چۆن هه‌ستی ئه‌وانی تر ده‌هه‌ژێنێ و نه‌ستیان ده‌وروژێنێ و تێکه‌ڵ به خۆشی و ناخۆشییه‌کانی ده‌بن و وه‌ک ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌ودا خۆیان ببیننه‌وه، له‌گه‌ڵیدا ده‌گریه‌ن و پێده‌که‌نن. من له ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆمدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخانه‌ی خوێنه‌ری خۆم بوومه‌ته‌وه. کتێبی "ساڵێک له دۆزه‌خ" و"چلچرا" که بیره‌وه‌ریین، وێنه‌ی زۆر به‌رجه‌سته‌یان له لای خوێنه‌ر به‌جێهێشتووه و که ده‌مبینن له‌گه‌ڵ خۆمدا باسی ده‌که‌ن و زۆر خوێنه‌ر پێی گووتووم که کتێبه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه گرتووه یه‌ک هه‌ناسه خوێندوومه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ژیاوم و گریاوم. سه‌باره‌ت به شیعریش، خۆم هه‌ندێ جار سه‌رسام ده‌بم به‌وه‌ی که خوێنه‌ری وا هه‌بووه که به ڕێکه‌وتێ منی له شوێنێکدا دیووه، شیعرێکی خۆمی بۆ وتوومه‌ته‌وه که بیست ساڵ یان بیست و پێنج ساڵ پێش ئێستا نووسیوومه و گوزاره بووه له ناخی خۆم و دۆخه‌کانی ده‌روونی خۆم. من له‌و ئه‌زموونانه‌وه ڕاستییه‌کم بۆ ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شیعر به تایبه‌تی و داهێنانی ئه‌ده‌بی به گشتی، تا خۆڕسکتر هه‌ڵبقوڵێن و تا قوڵتر گوزاره له‌زاتی شاعیر یان نووسه‌ر بکه‌ن، زیاتر و ڕاسته‌وخۆتر ده‌بنه ئاوێنه‌ی ئه‌ویدی و کاریگه‌ری له ده‌روونیدا به‌جێده‌هێڵن. بۆیه گرنگه شاعیر زۆر له خۆی نه‌کات بۆ شیعرنووسین و لێگه‌ڕێ کانی وشه خۆڕسکانه و له کاتی خۆی هه‌ڵبقوڵێ و ئه‌رکی شاعیر هه‌ر ئه‌وه بێت له‌پێکی شیعرێکدا پێشکه‌ش به به‌خۆی و ئه‌وانی دیکه‌ی بکات. ههرشیعرێ زاده‌ی ڕاستگۆیی و بوێری و ئازادی هه‌ست و ده‌روونی شاعیره‌که‌ی بێت، ده‌بێته وزه‌یه‌کی ئه‌فسوناوی وا، مه‌ستی بکات و، وه‌ک موگناتیس له‌گه‌ڵ وزه‌ی ده‌روونی خوێنه‌ردا تێکه‌ڵ ده‌بێت و له یادوه‌ری ئه‌ودا ده‌مێنێته‌وه.
سۆران عەزیز: ئایا شیعر چەند دەتوانێت بەشداری بکات لە دۆزینەوەی ئەو خودە هەستیار ووشیار رۆشن پاکیزە و راستەقینە بەهرەمەند و میهرەبانەی لەدەرونی هەموو تاکێکدا بونێکی شاراوەو نادیار و نابەرجەستەی هەیە و هەمیشە مرۆڤ ئاراستە دەکات بۆ جوانی و عەشق و سۆز و وەفا و مرۆڤ دۆستی و لەبەرامبەریشیدا ئادەمیزاد دڵبەست دەکات لەرق و خیانەت و بەدرەفتاری بەدگفتاری بەدهەستی بەد نەستی و بەدبینی؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: مرۆڤ له سروشتی خۆیدا وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ساده و ته‌واو و بێگرێ دێته نێو بوون و سروشته‌وه و خاوه‌نی خودێکی هه‌ستیار و هۆشیاره، که ئه‌گه‌ر ڕێگرییه ناسروشتی و نائاساییه‌کان نه‌بن، ئه‌م خوده ڕۆژبه‌ڕۆژ پێده‌گات و تێده‌گات تا به هه‌ستێکی باڵا و هۆشیارییه‌کی باڵا ئاشنا ده‌بێت و ئیدی هه‌ست به یه‌کێتی نێوان خۆی و هه‌موو گه‌ردوون ده‌کات و خۆشه‌ویستی هه‌موو گه‌ردوونی ده‌گاتێ و ده‌یبه‌خشێته‌وه به هه‌موو گه‌ردوون. مه‌خابن ئه‌و به‌ربه‌سته نائاسایی و ناسروشتییه، کولتووره‌کانن که نه‌ک ڕۆژانه، به‌ڵکه چرکه به چرکه کار له‌سه‌ر ڕۆح و ده‌روون و جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان داده‌نێن و به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌و خووده سروشتییه‌ی، ده‌ده‌ن. شاعیر، بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاری وردکۆڵه بۆیه شاڕێیه‌کی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و خووده سروشتییه‌ی خۆی و مرۆڤی جۆری خۆی، که له نێو ته‌می ژیاره‌کاندا ون بووه. شیعر شاڕێیهکه، مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته‌وه سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه پاکه‌ی خۆی، بۆیه ده‌بینی له شیعردا جۆرێک له شه‌یدایی، له‌سه‌ودایی، له کێوییبوون، له‌ئازادی، له جوانی، له سیحر، له ته‌لیسم و له موگناتیس هه‌یه. ئه‌مانه ئه‌و دیارده سروشتییانه‌ن، که له نێو پێکهاته‌ی گه‌ردووندا هه‌ن و نادیارن، ته‌نها به چاوه‌کانی ناوه‌وه (ده‌رک)، له‌کاتی چڕبوونه‌وه‌یه‌کی بێ‌سنوور، له‌دۆخێکی خهڵوهتئامێزدا، مرۆڤ پێی ده‌گات. هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ی که زه‌مه‌ن تێده‌په‌ڕێنن و به زیندوویی ده‌مێننه‌وه و دوای هه‌زاران ساڵ ده‌توانین چێژیان لێوه‌ربگرین و موچووڕکمان پێ ببه‌خشن، ئه‌وانه‌ن که لهتهقسێکی ته‌واو خهڵوهتاوی و له چڕبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی خوودی شاعیر له ناخی خۆی، به‌رهه‌م هاتووه. سه‌ره‌کیترین و به‌هێزترین یاسای سروشت یان خوودا، خۆشه‌ویستییه. شاعیرێکی ڕاستگۆ، وه‌ک پێغه‌مبه‌رێکی ڕاستگۆ، ئه‌و یاسایه وه‌رده‌گرێت، له نێو ناخی خۆیدا ده‌یکاته وزه‌ی ڕووناکی و وه‌ک په‌یامێکی مه‌زن و مرۆڤانه، به وزه‌ی وشه‌کانی، به مرۆڤی دیکه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه شیعر، ته‌نها ده‌شێ خۆشه‌ویستی پێ بنووسیته‌وه، خۆشه‌ویستیش یانی ئاشتی، وه‌فا، ئازادی، میهره‌بانی و هه‌موو ئه‌و جوانییانه‌ی که له نێو سروشتی ئێمه‌دا هه‌بوون و لێمان ونکراون. که ده‌ڵێم خۆشه‌ویستی، ته‌نها مه‌به‌ستم خۆشه‌ویستی بێ مه‌رجه. بچووکترین مه‌رج مانای ئه‌و به‌هایه ده‌گۆڕێت.
سۆران عەزیز: ئایا شیعر دەتوانێت پەیوەندی مرۆڤ بەدنیا ببستێتەوە، بەمانایەکیتر، ئایا شیعر دەتوانێت مرۆڤ و سروشت ئاشت بکاتەوە یان زمانێک بەرهەمبێنێت لەنێوان مرۆڤ و شتەکاندا و فەرهەنگێک فەراهەم بهێنێت لێوان لێوبێت لەپێناسی مرۆڤ بۆ پەنها نەکانی ژیان و نهێنیە ورد‌و درشتەکانی بونەوەر؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: وه‌ک چۆن خه‌ون ده‌توانێت شاڕێیه‌ک بێت به‌ره‌و ده‌روونی مرۆڤ، شیعریش شاڕێیهکه به‌ره‌و کرۆکی ڕۆحی مرۆڤ به گشتی، نه‌ک ته‌نها ڕۆحی شاعیره‌که خۆی. ئه‌گه‌رچی ڕۆژانه مرۆڤگه‌لێک له‌دایک ده‌بن و مرۆڤگه‌لێکی دیکه ده‌مرن، که‌چی هه‌رده‌م له‌به‌رده‌م ئه‌م دوو غه‌ریزه‌یه‌دا سه‌رسام ده‌بین و بۆ ئه‌میان هه‌ستی خۆشی دامانده‌پۆشێت و بۆ ئه‌ویتریان هه‌ست به خه‌مباری قووڵ ده‌که‌ین. ئێمه ئه‌گه‌ر له نهێنی ڕۆح تێبگه‌ین، سه‌ره‌تا و کۆتایی ژیانێک سه‌رساممان ناکه‌ن. ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌رک به نه‌مری ئه‌و ڕۆحه و دۆخه‌کانی بکه‌ین و قۆناغه‌کانی بناسین، دیارده‌کان هێنده په‌ریشانمان ناکه‌ن و نادیاره‌کان هێنده نامانترسێنن. مرۆڤ وێڵه به‌دوای ئه‌و گه‌ردیلانه‌ی ڕۆحی خۆی، که له سایه‌ی کولتووره جهنگئامێزهکانهوه لێی که‌وتوون و ون بوون. له سۆنگه‌ی ئه‌وه هه‌میشه هه‌ست به که‌میی و ناشادی خۆی ده‌کات. تۆ سه‌یرکه مرۆڤ، چۆن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و ههستبهکهمییهی خۆی عه‌وداڵی به‌ده‌ستهێنانی شته مادییه‌کانه و هه‌رچی کۆده‌کاته‌وه، تێری ناکات. مرۆڤ هێنده قووڵ گیرۆده‌ی گرێ ده‌روونییه ژیارییه‌کان بووه، نازانێ ئه‌وه‌ی لێی ون بووه به‌ها زه‌ینییه‌کانه نه‌ک به‌ها عه‌ینییه‌کان. شاعیر، که‌سێکه به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت هۆشێکی وه‌به‌رهاتووه‌ته‌وه و ده‌زانێ چی لێ ون بووه و به‌دووی چیدا ده‌گه‌ڕێت. شیعر گه‌ڕانێکی به‌رده‌وامه به دوای بههاڕۆحییهکانی مرۆڤ، له‌سه‌رووی هه‌ر ههمووشیانهوهخۆشهویستی. شیعر، جۆرێکیشه له ده‌رمان، ده‌رمانێکی سروشتی بۆ زامه‌کانی ڕه‌وان.
سۆران عەزیز: ئایا شیعر تاچەند دەتوانێت شوێنگەی مرۆڤ لەم گەردوونە پان و بەرینەدا دەست نیشان بکات روونتر بڵێم چەند دەتوانێ وا لەمرۆڤ بکات لەخۆی بپرسێت (بۆچی لەسەر ئەم زەویەم) وە ئەرکی من لەم ژیان و گەردونەدا چیە؟
مههابادقهرهداغی: پرسیاری من کێم و چی ده‌که‌م له گه‌ردوون و بۆ هاتووم و بۆ ده‌ڕۆم، پرسیاری فه‌لسه‌فین و وه‌ڵامی له‌شێوه‌ی خۆیان پێویسته. به بڕوای من شیعر زۆر چڕتره له فه‌لسه‌فه و سه‌رچاوه‌کانیان بڕێک جیاوازه. فه‌لسه‌فه له هۆشیاری ئاسایی و عه‌قڵی ده‌ره‌کی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، به‌ڵام شیعر سروش (وه‌حی) پێش هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تره که ده‌یبه‌خشێت پێی، که‌واته له هۆشیاری ناوه‌کی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت. شیعر داهێنانێکه چوون منداڵ له‌دایک ده‌بێت، بۆیه جۆرێکه له په‌رجوو، هه‌تا ئێستا هیچ پێناسه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی نییه و چۆنێتی دروستبوونی سهرسامییهکیان له‌لامان به جێهێشتووه.
سۆران عەزیز: ئایا روئیا (خەونگەری ژیانبینی) لەنێو شیعردا چۆن دادەمەزرێنێت؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: ژیانبینی شاعیر په‌یوه‌سته به شوێن و پێگه‌ی ئه‌و مرۆڤه له‌نێو بووندا و ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی که له‌لایه‌که‌وه کولتووره‌کان له‌سه‌ری دایده‌نێن و قاڵبێکی فیکری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، له لایه‌کی تره‌وه ڕه‌هه‌نده ناوه‌کییه‌کانی خۆی، که په‌یوه‌ندی به باری ڕۆحی و دۆخه ده‌روونییه‌کانی خۆیه‌وه هه‌یه، دروستی ده‌که‌ن. ژیانبینی ڕوانینه گشتییه‌که‌یه، که بریتییه له مرۆڤبینی، سروشتبینی و دیاردهبینی لای هه‌ر مرۆڤێک و شاعیرێکیش که له نێو ئه‌و دۆخه تایبه‌تییه‌ی داهێناندا له خه‌ڵوه‌تدا ده‌بێ، ئه‌و ژیانبینییهش ده‌گوێزێته‌وه نێو ده‌ق و له به‌رگێکی هونه‌ریدا پێشکه‌شی ده‌کات.
سۆران عەزیز: (سوهراب) بەهەموو دەقە شیعریەکانیەوە یەک رستەی پێگوتین ئەی مرۆڤ ستایشی ژیان بکە و هەتا دەتوانیت رێز لەشتەکان بگرە (مەحوی) بەهەموو بەیتەکانیەوە ئەو هاوارەی لەدەرونماندا جێهێشت (بتوێنەوە لەعەشقدا) ئەم رستە شیعریانە چۆن دروست دەبێت لە ئایندەدا دەتوانێت چ رستەیەکی تایبەتی شیعری بەئێمە بڵێت؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: هیچ له‌عه‌شق باڵاتر نییه بۆ گه‌یشتن به که‌ماڵ. مرۆڤێک ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌موو به‌ها مادییه‌کانی گه‌ردوون بێت، به بێ عه‌شقێکی باڵا مرۆڤێکی ناته‌واوه. عه‌شقی باڵا زۆر مه‌زنتره له خۆشه‌ویستی، زۆر فراوانتره له سۆز و زۆر دووره له غه‌ریزه‌کان و موتوربه‌ی ڕۆحی مرۆڤه‌کانه و هیچ مه‌رجێک قبوڵناکات. عه‌شقی باڵا زۆر ده‌گمه‌نه و ته‌نانه‌ت مه‌رج نییه له لای هه‌موو شاعیره‌کانیش ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی گوزاره‌ی لێ کراوه گه‌یشتبێته پله‌ی عه‌شق، نه‌خوازه‌ڵا عه‌شقی باڵا. مرۆڤ هه‌تا له سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دوور بکه‌وێته‌وه و به‌ها گیانییه‌کان فه‌رامۆشبکات، هێنده‌ش له خۆشه‌ویستی و له عه‌شق دوور ده‌که‌وێته‌وه و خوودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی فهرامۆشدهکات. کاتێ شاعیرێک پێت ده‌ڵێت له‌نێو عه‌شقدا بتوێره‌وه، مه‌به‌ستێتی پێت بڵێت ته‌نها ئه‌و عه‌شقه‌یه له‌و ونبوونه ده‌ربازت ده‌کات که به‌ها مادییه‌کانی ژیاره‌کان هۆکارین. کاتێک مرۆڤ له نێو ئه‌و دۆخی عه‌شقه‌دا بێت، هه‌مووشتێک جوان و ڕه‌نگین ده‌بینێت و هه‌میشه چاوه‌کانی گه‌شه. که شاعیرێک پێت ده‌ڵێت ستایشی ژیان بکه، ده‌یه‌وێت پێت بڵێت عاشق به و بگه به که‌ماڵی خوودی خۆت و بگه به خوودا که هه‌موو ئه‌م گه‌ردوونه‌ی له پێناوی به‌خته‌وه‌ری تۆی مرۆڤدا داناوه، ئه‌گه‌ر عاشق بیت. من ده‌مه‌وێت بڵێم، خوودا سزای ئه‌و مرۆڤانه ده‌دات که ناتوانن عاشق بن، سزاکه‌ش له‌دونیایه‌کی تر نییه‌و هه‌ر لێره‌یه و له‌نێو ژیاندایه، سزاکه‌ش ئه‌وه‌یه که مرۆڤێک عاشق نه‌بێت به‌خته‌وه‌ر نییه. ئه‌و نابهختهوهرییهی که ته‌نگی به مرۆڤ هه‌ڵچنیووه، هۆی ئه‌وه‌یه که زۆر دووره له به‌های ڕاسته‌قینه‌ی عه‌شق. هۆشی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ سیخناخه له وه‌همی خۆشه‌ویستی و چێژی سێکس و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی غه‌ریزه‌کانی دی. زۆر به ده‌گمه‌ن خۆشه‌ویستی باڵا و عه‌شق و عه‌شقی باڵا له پلانی ڕۆحیی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه.
سۆران عەزیز: زمان لەگفتوگۆدا کاری گواستنەوەی مەرام و راز و نیازەکانە، وەلێ لەشیعردا لەگەڵ هەندێ ئەرکی جوانیگەری دەقیشی لە ئەستۆیە تا ئەو رادەیەی بەشداری لەدارشتنی سیستەم و شێوازی (قسەکردن) ی تایبەتیش دەکات لەیادەوەری خوێنەردا، ئەم زمانە رون و تۆکمەو قوڵە چۆن دروست دەبێت بەچ شێوەیەک پەرش دەکرێت بەسەر پانتای دەقدا؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: زمان خۆی بریتییه له کۆمه‌ڵێک کۆد که له هۆشیاری مرۆڤه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. هه‌ر پیتێک سیحرێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و جۆرێک ئێنێرژی ده‌به‌خشێت. وشه وزه ده‌به‌خشێت، وێڕای ئه‌وه‌ی وێنه ده‌سازێنێت و که ده‌بێته ده‌سته‌واژه مانای قووڵ به جێده‌هێڵێت و له ڕسته‌شدا گوزاره‌یه‌کی ته‌واو به‌و کۆدانه‌ی نێو هۆشیاریمان دروست ده‌کات. مرۆڤێکی ئاسایی، بۆ ژیانی ڕۆژانه ده‌توانێ به چه‌ند سه‌د وشه‌یه‌ک ته‌واوی خواسته‌کانی خۆی ده‌رببڕێت، به‌ڵام که بته‌وێت به زمان داهێنان بکه‌یت و تیۆری داڕێژی و زانست گه‌شه‌پێ بده‌یت و به ئه‌ده‌ب دنیای نوێ بخوڵقێنێت، پێویستت به کۆد و کلیلی زۆرتره.
شیعر، داهێنانێکه به‌هره‌مه‌ندێک تیایدا یاری به کۆده‌کان ده‌کات. خۆڕسکانه له‌وێنه شیعرییه‌کاندا نهێنییه‌کانی ڕۆح، له نێو نهێنی پیت و وشه‌کاندا ده‌رده‌بڕێت. خوێنه‌ری به‌هره‌مه‌ندیش، زۆر ژییرانه ئه‌و نهێنییانه وه‌رده‌گرێ و له ئه‌فسونی وشه‌کان ده‌گات و ناخی خۆی پێده‌خوێنێته‌وه.
سۆران عەزیز: تەم و مژ و نارونی لەدەقدا بۆ پێنەگەشتنی زمان و ژیانبینی شاعیر دەگەرێتەوە یان بۆ قورسی ناوەرۆک و بابەت و مانا و رەمزەکان؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: نه‌بوونی ئازادی و هه‌بوونی ترس له ده‌رووندا مرۆڤی ئاڵۆز و ده‌قی ته‌مومژاوی دروست ده‌کات. ڕێگرتن له ئازادی و ڕواندنی ترس سیفه‌تێکی سه‌ره‌کی ژیاره‌کان بووه و له‌وه‌تی مرۆڤ فێری ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌ها مادییه‌کاندا بوو، ده‌ستی پێ‌کرد و قۆناغ به قۆناغ گه‌شه‌ی سه‌ند و جه‌نگی گه‌وره گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌رپا بووه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. ئایینه‌کان ئامرازێکی دیکه‌ی سانسۆرکردنی مرۆڤ بوون و کارێکی وایان کرد مرۆڤ لهنادیارهکان بترسێت، له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات که‌شفی بکات و له‌گه‌ڵی ببێت به ئاشنا و بیکاته یارمه‌تیده‌ری خۆی له ژیان. تۆ بڕوانه چۆن ترس له مردن وای کردووه، ئازیزترین که‌سمان که ده‌مرێ ئیدی وه‌ک نه‌بوو بیژمێرین، له‌کاتێکدا که ئه‌و ته‌نها دۆخه‌که‌ی گۆڕاوه و له ئاستێکی تری کهونیدایه و ده‌توانین به جۆرێکی دیکه بیدوێنین و یارمه‌تیمان بدات. ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی کاتێ که ئاو ده‌بێت به هه‌ڵم، ئێمه نایبینین، به‌ڵام هه‌یه و ته‌نها دۆخه‌که‌ی گۆڕاوه. هه‌موو ئه‌مانه هۆکاری ئه‌و ترسه‌یه که ئێمه‌ی مرۆڤ له‌مردن هه‌مانه و کولتووره‌کان (که ئایینه‌کان به‌شێکی زۆری پێکهاته‌ی کولتووره‌کانن، به تایبه‌ت) له تۆخکردنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و تۆقاندنانهدا کاران. ترسه‌کانمان له ژیان، له مردن، له‌سێکس، له برسێتی و له غه‌ریزه‌کانی تر، وای کردووه هه‌میشه مرۆڤ دوور بکه‌وێته‌وه له‌سروشت و له خۆی، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرێکوێره‌ی ده‌روونی و له چینه قوڵه‌کانی نه‌ستدا جێگه ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ترس نه‌مێنێ و ئازادی هه‌بێ، مرۆڤ زۆر ساکاره و زۆر ساکار ده‌په‌یڤێ.
سۆران عەزیز: ئایا یادەوەری مرۆڤایەتی بەتایبەتی هی شاعیر چ پەنجەرەیەک بەرووی دەقدا دەکاتەوە؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: یادوه‌ری وه‌ک کۆگایه‌ک وایه که پڕبێ له پارچه وێنه‌ی دڕا‌و و له‌ته ئاوێنه‌ی شکاو. له دۆخی خه‌ڵوه‌تی شیعریدا، بڕێک له‌و وێنه و ئاوێنانه پێکه‌وه ده‌نووسێن و وێنه‌ی جیاوازتر و ئاوێنه‌ی جیاوازتر له‌وانه‌ی پێشوو دروست ده‌که‌ن. وه‌ک چۆن یادوه‌ری، له خه‌وندا ڕۆڵێکی به‌رچاو ده‌گێڕێت، له‌شیعریشدا ده‌یبینێ، جیاوازییه‌که‌یان ئه‌وه‌یه له خه‌وندا ڕوئیاکه لێڵه و له شیعردا وێنه‌که ته‌واوه و به‌رگێکی هونه‌ریشی پۆشیوه و زمانیش یارمه‌تی داوه وه‌ک داهێنان خۆی نومایش بکات.
سۆران عەزیز: ئایا شیعر وشیارکەرەوە و رۆشنکەرەو حەسێنەرەوەی دڵ‌و دەروون و بیر‌و هۆش و رۆحیانەتی ئەویترە؟ یان ناساندنی بەهرەو توانست و خۆزگە و خەون و مەرامە مرۆڤایەتیەکانی (من) ە بەئەوانیتر؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: شیعر بێدارکه‌ره‌وه‌ی ده‌رکی خوود و ئه‌ویتره، چونکه له دۆخی چڕبوونه‌وه‌ی ڕۆحی‌دا ڕوو ده‌دات. من خۆم یۆگا ده‌که‌م، یۆگا میتودێکی گه‌یشتنه به خوود له ڕێگه‌ی میدیتهیشنهوه. جاری وا هه‌بووه له دۆخی میدیتهیشندا هه‌ستم به گۆڕێنی دۆخی ڕۆحی خۆم کردووه و له‌و کاتانه‌دا سروش ده‌سته‌واژه‌ی پڕمانای پێداوم. وشه کاریگه‌رییه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ مرۆڤ بگۆڕێت، چ بهودیوهدا که بیکات به بوونه‌وه‌رێکی میهره‌بان و ژیان و ژینگه دۆست، یاخوود بیکات به مرۆڤێکی شه‌ڕانگێز و بوغزاوی و مه‌رگدۆست. مرۆڤ کاتێ ده‌گاته ئه‌و ڕاستییه‌ی که وشه وزه‌یه، وزه‌ش ده‌توانێ ڕه‌ش یان گه‌ش بێت، ئه‌وسا ده‌توانێ به‌و باره‌دا به‌کاری بهێنێت که خزمه‌ت به پرنسیپه‌که‌ی بکات. نه‌ک هه‌ر شیعر، هه‌ر وشه‌یه‌ک له زار ده‌رده‌په‌ڕێت، جۆرهوزهیهک به‌وانی تر ده‌به‌خشێت.
سۆران عەزیز: (نازک الملائیکە) لای عەرەب (فرووخ) لای فارس توانیان شیعری عەرەبی و فارسی نەشونما پێ بکەن لەقۆناخێکەوە بۆ قۆناخێکی درەوشاوەتر بیگوازنەوە ئەی بۆچی لای کورد ئافرەتە شاعیرێکی لەو جۆرانە هەڵنەکەوت تا سەرمەشقی بزاڤێکی شیعری گەورە بکات؟
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی: لای کورد ژنی گه‌وره هه‌ڵکه‌وتووه به‌ڵام هۆکار زۆره بۆ ئه‌وه‌ی نه خۆی ببینرێت، نه داهێنانه‌کانی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. من هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ندێ هۆکارت پێ بڵێم که بوونه‌ته سۆنگه‌ی ئینکارکردنی گه‌وره‌یی و توانا و داهێنانه‌کانی ژنی کورد.
کوردستان کۆلۆنی و کورد کۆنیلزهکراوی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بووه که نازک الملائیکه و فه‌روخی فه‌رووخزادی تێدا دروست بوون. مرۆڤ که له‌وڵاتێکی داگیرکراودا ده‌ژی، هه‌ست به که‌می له نێو زه‌ینی تاکه‌کانیدا به گشتی تۆمار ده‌بێت، به‌ڵام زیاتر له لای که‌سانی باڵاده‌ستی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه دروست ده‌بێت و له‌و جۆره کۆمه‌ڵگه داگیرکراوانه‌دا باوکسالاری هه‌ژموونێکی زیاتر و نائاسایتری ده‌بێت. بۆیه ئه‌ده‌بی کوردییش پیاو تیایدا باڵا ده‌ست بووه و له‌لایه‌که‌وه بواری نه‌داوه ژن تخوبی ئه‌و پانتاییه پیاوانه‌یه بشکێنێ و بێته مه‌یدانه‌وه، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر چه‌ند ژنێکی سه‌رسه‌خت و چاوقایم توخنی ئه‌ده‌ب که‌وتبن و له ژانره ئه‌ده‌بییه‌کاندا داهێنانیان کردبێت، هه‌وڵیان داوه ئه‌مان فه‌رامۆش بکه‌ن و وه‌کو ئه‌ڵته‌رناتیڤ و بهربهرهکانییش په‌سنی ژنانی شاعیری دراوسێکان بکه‌ن. هه‌ست به که‌می دۆخێکی ده‌روونییه و په‌یوه‌ندی به کۆلینیزهبوونی کوردستانه‌وه هه‌یه. کورد هه‌تا نه‌بێت به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی، نه‌ک داهێنه‌ری ژن، داهێنه‌ری گه‌وره‌ی پیاویشی له ئاستی جیهانیدا تێدا هه‌ڵیش بکه‌ون، ده‌رناکه‌ون. ئه‌وه ته‌نها کورد خۆیه‌تی په‌سنی شاعیری گه‌وره ده‌کات و ئه‌و نازناوه له هه‌ندێ پیاو ده‌نێت. مه‌ستووره‌ی کوردستانی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا بوێرانه شیعری داناوه و داهێنانی جوانی هه‌یه، نالیش هاوچه‌رخی ئه‌وه‌و ته‌نانه‌ت شیعریشیان بۆ یه‌ک وتووه، به‌ڵام له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ئه‌و به حه‌زره‌تی نالی ناو ده‌برا و ئه‌میشیان دوو سه‌ده فه‌رامۆش کرابوو، تا کۆتایی ساڵی 2005 که پرۆژه‌ی ڤیستیڤاڵێکی ئه‌ده‌بی و په‌یکه‌رێکی مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانیم خسته به‌رده‌ستی سه‌رۆکی حکومه‌ت و بۆ مێژووش بڵێم نێچیرڤان بارزانی به‌و پرۆژه‌یه گه‌شایه‌وه و ده‌موده‌ست په‌ژراندی و له ماوه‌یه‌کی پێوه‌ریدا ده‌زگای یه‌کسانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاراسدا جێبه‌جێمان کرد.
ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت سه‌روه‌ری بۆ ژنی کورد بگه‌ڕێینینه‌وه، ده‌بێ هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌کردنی توانای ژنه داهێنه‌ره‌کان بده‌ین. تۆ وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک، به بێ ترس له به‌رپرسیارێتی مێژوویی به‌رامبه‌ر به وشه، جورئه‌ت ده‌که‌یت ڕاشکاوانه بڵێیت له‌نێو ژنی کوردا شاعیری وه‌ک نازک الملائکهی عێراقی و فه‌ڕوخی فهڕووخزادی ئێرانی نییه، به‌ڵام ڕوونی ناکه‌یته‌وه به کام پێوه‌ر و به کام هه‌ڵسه‌نگاندن گه‌یشتیته ئه‌و ئه‌نجامه؟ کام ڕه‌خنه‌گری جیدی، به پشتبه‌ستن به میتود و پێوه‌ری ڕه‌خنه‌یی ئه‌وه‌ی ساخ کردۆته‌وه؟! من ئاواته‌خوازم پیاوی کورد، ئه‌گه‌ر نووسه‌ره یان ڕۆژنامه‌نووس یان سیاسییه، خۆی له غوباری کولتووری پیاوسالاری دوور بخاته‌وه و به به‌رگێکی مرۆڤسالارییهوه نومایشی بیر و ڕا و سه‌رنج و پرسیاره‌کانی خۆی بکات. ئه‌م پرسیاره زۆر ئازارده‌ره چونکه ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌سه‌لمێنێ که ڕه‌گی پیاوسالاری له کولتووری کوردی‌دا چه‌ند ڕهگئهستووره! له کولتوورێکی وادا ئه‌سته‌مه ژن چه‌ند به‌تواناش بێت، بوار بدرێت خۆی بسه‌لمێنێت. من نموونه‌یه‌کی دیکه‌ت بۆ ده‌هێنمه‌وه، له‌ساڵی 2006 کچێکی لاو پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی فیلمێکی سینه‌مایی هێنایه لام تا یارمه‌تی بده‌م بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه. پێشتر له زۆر ده‌رگای دابوو، به‌ڵام چونکه له مێشکی ئه‌وانه‌دا ژن ناتوانێ ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌ما بێت، که‌س یارمه‌تی نه‌دابوو. که له‌گه‌ڵی دانیشتم و گفتوگۆی سیناریۆی فیلمه‌که‌م له‌گه‌ڵ کرد، بینیم توانایه‌کی گه‌وره له‌م کچهلاوهدا هه‌یه و بڕیارم دا یارمه‌تی بده‌م و بواری بۆ بڕه‌خسێنم ئه‌م توانایه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت. ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان ده‌ست پێ‌کرد و حه‌ز ده‌که‌م باسی ئه‌وه‌ش بکه‌م که له پرۆسه‌ی ئه‌و کاره‌دا سه‌دان که‌س ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرتم که بۆچی یارمه‌تی ئه‌و کچه‌م داوه و ده‌یان پیاو ڕاسته‌وخۆ پێیان ده‌گووتم کچێکی وا چۆن ده‌توانێ فیلمێکی سینه‌مایی دروست بکات. ئه‌و فیلمه به‌رهه‌م هات و خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌نده سه‌رکه‌وتوو بوو که له مانگی پێشوودا له فیستیڤاڵێکی جیهانیدا له ئیتالیا، له نێو به‌شدارانی 35 وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان، خه‌ڵاتی یه‌که‌می وه‌رگرت. فیلمی (ئه‌ستێره‌کان به‌ڕۆژ بێڕه‌نگن)، له ده‌رهێنانی (شیرین جیهانی) بوو، براوه‌ی یه‌که‌م بوو له فیستیڤاڵی کهلابریای ئیتاڵیا. ژنی کورد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت، ده‌توانێت له هه‌موو بوارێک‌دا خۆێ بسه‌لمێنێت و پێشبڕکێش له‌گه‌ڵ جیهاندا بکات.
