گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
ئێمه‌و ئه‌وان و هه‌ڵوێسته‌كانمان … بێستون ژاڵه‌یی. كه‌لار
زۆر له‌وباره‌یه‌وه وتراوه كه كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی موسوڵمانه و نابێت هیچ كه‌س ولایه‌نێك له‌مباره‌یه‌وه موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ره‌وه بكات، دیاره كه له هه‌رێمدا موسوڵمانان زۆرینه‌ی ره‌ها پێكدێنن و دینی باوباپیرمان هه‌رچی بووه هیچ له‌و حه‌قیقه‌ته ناگۆری كه‌له ئێستادا، ئیسلام ئاینی زۆربه‌ی زۆری كوردانه، پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه نیه كه كه‌سانێكی توندره‌وی عه‌لمانی، ئیسلام به ئاینی داسهپاوو داگیركه‌ر بزانن به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند كورد له تهوزیفكردنێكی ئاقڵانه و واقیعیانه‌ی ئیسلامدا بۆ خزمه‌تی دۆزی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی خۆی سه‌ركه‌وتوو بووه؟ ئه‌گه‌ر له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه بۆ! باشه بۆ تورك و فارس ئیمپراتۆریه‌تیان به ئیسلام و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دروستكردووه به‌ڵام كورد هیچ قازانجێكی له‌مه نه‌كردووه و كه‌سانێك زیاتریش ده‌رۆن و ده‌ڵێن زه‌ره‌ری لێكردووه، دیاره كه كورد له تورك و فارس نزیكترن له ئه‌جوائی ئیسلام و زمانی قورئانه‌وه و عهوامێكی كورد له عالمێكی ئه‌وان جوانتر ئایه‌تێكی قورئان ده‌رده‌بری، به ساده‌یی ده‌بی پرسیاری جدی له‌وه بێت ئێمه له كوێدا له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نه‌مان پێكاوه؟ یا له كوێدا ناوبر كه‌وتۆته نێوان ئێمه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وئیسلام؟! ئه‌ڵبه‌ته ئیشی ئه‌م نووسینه وه‌ڵام به‌و پرسیاره نیه هێنده‌ی وروژاندنیهتی، تا له‌وێوه سه‌یرێكی كێشه‌یه‌ك بكه‌ین كه ئێستا به عه‌یار 24 گرنگترین مه‌سه‌له بۆ موسوڵمانانی دنیایه، ئێمه هه‌ڵوێستمان له حه‌ماس و دنیابینی ئه‌م هێزه هه‌رچی بێت رۆژانه شایه‌دی درندایهتیهكی گه‌وره‌ین كه قوربانیه‌كانی له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ژن و مناڵ و مه‌ده‌نیه بێدیفاعهكانن، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌یكات نه له‌ژێر ناونیشانی مافی به‌رگری له خۆكردندا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، نه شه‌رێكی شهریفانهو هاوسهنگیشه، ئێمه خۆمان قوربانی سه‌رده‌م وجیهانێكین كه تیایدا هه‌روه‌ك ئه‌م غهززهییانه ته‌نیا بووین، ماشینی سه‌ربازی به‌عس دهیهارین و له میدیاكانیشیدا كه ئهمریكاو ئه‌وروپاو هه‌موو جییهانیش به‌راستیان ده‌زانی ده‌یوت ئه‌مانه یاخی و به‌ربه‌ری و ئاژاوه‌چی و تێكده‌رن!!! ئه‌و سه‌رده‌مه له هه‌موو دنیادا چه‌ند كه‌سێك هه‌بوون بڵێن كورد و پێشمه‌رگه‌كانی دیفاعی موقه‌ده‌س ده‌كه‌ن! ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پاساوه‌كانی دنیا له ساته‌وه‌ختی تاریكی قه‌تڵ و عامكردنی كورد و وێرانكردنی كوردستاندا ئه‌وه بووبێت كه به‌عس ده‌یتوانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بشارێته‌وه، ئه‌وا له ئێستادا هیچ پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ هیچ جینایه‌تێك نایخوا، چوون میدیا له دنیای ئێمه‌دا كارێك ده‌كات تاوانه‌كان له ساتی ئه‌نجامدانیاندا ئاشكرا ده‌بن، درێژی نه‌كه‌ینه‌وه به هیچ دین و فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیایه‌ك ره‌وا نیه خوێنساردانه و بێباكانه و سادیانه مامه‌ڵه‌ی ئایدۆلۆژی و موزایه‌ده‌ی سیاسی به خوێنی به ناهه‌ق رژاوی هه‌زاران ئینسانی بێدیفاعهوه بكرێت و وڕكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان لی بگیرێت، بۆیه ئێمه وه‌ك گه‌لێكی قوربانی و به‌ناهه‌ق كوژراو ده‌بوو هه‌ر زوو به‌روونی هه‌ڵوێستی روونی خۆمان له جینایه‌تی غه‌ززه دیاریبكه‌ین، كه ئه‌مه‌ش نه به‌رگریه له حه‌ماس و نهپاساویشه بۆ هیچ جۆره تیرۆرێك كه ئێستا ئیسرائیل به ئیمتیاز تیرۆری ده‌وڵه‌ت پیاده ده‌كات، ئه‌نجا بۆ ئه‌وه‌ش به‌رگری له ئینسان و كه‌رامه‌تی بكه‌ین، گرنگ نیه ئه‌وه‌ی به ناهه‌ق دهكوژری هه‌ڵوێستی له ئێمه چیه، چوون هه‌ر ئه‌م فه‌له‌ستینیانه‌ی له حه‌فتا و هه‌شتاكاندا له بزووتنه‌وه چه‌پ و قهومیهكامدا بوون و سه‌دیه‌كی ئێستاش ئیسرائیل كوشت و بری نه‌ده‌كردن كه‌چی دیوانهكانمان پربوو له شیعری به‌رگری بۆیان، له‌ولاشه‌وه ئیسرائیلیش وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌زموونی 1975 ئه‌و دۆسته گه‌وره ومتمانه پێكراوه نیه كه پاساو بۆ تاوانه‌كانیشی بێنینه‌وه نه‌ك رۆژێك ئه‌میش خهجاڵهتمان كات، هه‌روه‌ك چۆن عه‌ره‌بیش له‌سه‌ر ئاستی رژێمه رهسمیهكانیان هه‌ر خوێن و كاولكاری و تۆمه‌تیان بۆ ئێمه پێبووه هه‌روه‌ك ئێستا بۆ برا! فهلهستینیهكانیشیان هه‌ر وان! له دوایدا هه‌ڵوێستی ئێمه له‌و مه‌سه‌له‌یه كه ملوێنه‌ها موسڵمان به جه‌وهه‌ری و میحوه‌ری ده‌زانن هه‌ڵوێستی ئه‌وان له ئێمه دیاریده‌كات، وابزانم ئێستاش رۆشنه بۆ له سه‌ره‌تادا باسمان له ته‌وزیف نه‌كردنی ئیسلام بۆ مه‌سه‌له چارهنووسسازهكانمان كرد، كه ئه‌مه ده‌لێم گومانێكم بۆ دروست بووه كه هه‌ندێك هێزی ئایدۆلۆژی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه گه‌ر بشزانن سه‌ره‌داوێكی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له گه‌رانه‌وه بۆ ئیسلام و ئیسلامیهكاندایه نایكه‌ن و ده‌س ئه‌كه‌نه په‌ڵپ و بیانوو گرتن چونكه به حوكمێكی ئایدۆلۆژی فه‌قیرانه‌ی كوێرانه خۆیان ته‌ڵقین كردووه كه ئه‌مه خێری بۆ كورد تیا نیه، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه كه له‌و ساڵانه‌ی رابردوودا و له سه‌رپاك میدیا ی كوردیدا (ئیسلامیه‌كانی لێده‌رچی) كه‌سێك نه‌هات بنووسی و بڵی ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ردۆگانه و پارته‌كه‌ی بۆ كوردیان كردووه له توركیای كه‌مالیدا توركێكی تر ئه‌نگێزه‌ی شۆڤینیانه‌ی رێگه‌ی نه‌داوه بیریشی لی بكاته‌وه، لێره‌وه گرنگه بچینه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له كاتێكدا كۆی میدیای ره‌سمی كوردی له هه‌رێم وه‌ك میدیای ته‌ل ئه‌بیب مامه‌ڵه له گه‌ڵ كوشتارگه‌ی غه‌ززه‌دا ده‌كات له‌م كاته‌دا هێزێكی ئازای وه‌ك په‌كه‌كه دێت جیا له‌وه‌ی به میدیا پشتیوانی له خه‌ڵكی بێدیفاعی ئه‌وی ده‌كات و هه‌ر په‌كه‌كه‌ش وه‌ك حیزبه ئیسلامیه‌كانی هه‌رێم بۆنه‌ی پشتیوانی له غه‌ززه له سلێمانی رێكده‌خات، ئه‌وه‌ش سه‌مه‌ره‌یه‌كی تری ئه‌م كوردستانه‌یه كه حكومه‌تی ئه‌ردۆگان و په‌كه‌كه‌ش كه شه‌رو خوێنیان له نێودایه به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی پرۆتیستۆ كردنی جینایه‌تی غهززهددا هاوهه‌ڵوێستن به‌ڵام له هه‌رێمی ئێمه‌دا هێشتا زۆر مه‌لای مزگه‌وتیش له ترسی ده‌ركردن ونانبرین ناوێری له دوعاكانیشیدا ناوی غه‌ززه ببا!
میوانانی سەر خەت
We have 385 guests and no members online
