یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ره بهخواز و ویستی هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو (گه‌نج)، گه‌رچی بوونی چیرۆكی ئه‌شق وسۆزداری به‌ر له گرێبه‌ستی هاوسه‌ری و دروستكردنی خێزان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه هێنده‌ی مانه‌وه و به‌رده‌وامی ئه‌و خوشه‌ویستییه و به‌هێزكردنی هاوسۆزی نێوان ژن و پیاو دوای گرێبه‌ستی هاوسه‌ری، به‌ڵام ڕاستییه هه‌یه پێویسته باسیلێوهبكرێت ئه‌ویش موداخه‌لاتی خێزانی گه‌نجه (كوڕ، كچ) له‌كاتی بڕیاردانی چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسهرگیریییهوه به ههرپاسا و هۆكارێك بێت، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له كچ و كوڕ خۆیان ئه‌بنه خاوه‌نی برۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ كه بناغه‌ی گه‌شه و مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه.
دیارده‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و بوونی په‌یوه‌ندی و یهكناسینی پێوهختی گرێبه‌ستی هاوسه‌ریی ئه‌و كێشه گه‌وره و دیارده زه‌قه‌یه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به‌گشتی گه‌نج به‌ده‌ستییه‌وه ئه‌ناڵێت و ساڵانه ئه‌بێته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌زاران گرێبه‌ستی هاوسه‌ری له‌نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه نهرێتخوازانهدا، سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه گه‌لێك هۆكاری هه‌یه به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خێزانی هه‌ریه‌ك لهكچو وكوڕ، ئه‌و كه‌سه‌ی به ئاره‌زوو ویستی خۆیان هه‌ڵیئه‌بژێرن و به قه‌ناعه‌ته‌وه بڕیاری ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێكه‌وه ئه‌ده‌ن، له‌وانه‌یه ڕێژه‌كه به‌نسبه‌ت ڕه‌گه‌زی نێره‌وه تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر بێت سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كچ به‌خوازی خۆی.
هه‌ڵبه‌ت گه‌لێك فاكته‌ر بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌ودیارده‌یه وه‌ك (ئایین، كه‌لتور، عه‌شایه‌رگه‌ری، ئایدۆلعژیای باوكسالاری... ) گه‌رچی له‌نێو هه‌ندێ خێزاندا داك سالاری هۆكاری دروستبوونی كێشه‌كه‌یه و دایك ئه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌ستنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری كچ یان كوڕ، ( (ههدێجاریش خێزان به‌مه‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی مناڵه‌كه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه‌ی پێ قه‌بووڵ نییه كه له‌ئاكامی بڕیارێكی سه‌رشێتانه، یان بچووكی ته‌مه‌ن، نه‌بوونی شاره‌زایی و هۆشیاری، نه‌بوونی تهكافوئی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له هاوسه‌رگیری كچ یان كوڕی بچووك پێش براو خوشكی گه‌وره، ڕێگرتن له چوونه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خێزانێكی بێگانه، داواكردنی پاره یان ماره‌یی و ماڵێكی زۆر له كوڕ... ) )
گه‌رچی ئه‌و دیارده‌یه تازه نییه و به‌درێژایی مێژوو له‌نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه نهرێتپارێزانهدا بوه به‌ڵام هیچكام له پیشكه‌وتن و گۆڕانكاری ژیان و هۆشیاربوونی به‌شێكی زۆر له‌و كۆمه‌ڵگانه نه‌یتوانیوه دیارده‌ی ده‌ستخستنه نێو هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر كه‌م یان بنبڕ بكات، گه‌رچی هه‌ندێجار بڕیاری گه‌وره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجانه و سه‌رپێچیكردنی بڕیاری خێزان ئاكامی سلبی له‌سه‌ر خێزانی نوێ دروستكردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كێشه‌كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجدا وه‌ك دیارده‌یه‌كی دژ بهخواز و ویستی خۆیان باسیلێوهئهكهن و پێیان وایه ئازادی له هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان پێش گرێبه‌ستی هاوسه‌رگری ته‌نها تایبه‌ته به‌خۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی گرێبه‌سته هاوسهرییهكان به ڕه‌زامه‌ندی خواستی هه‌ردوولایه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دیارده‌ی جتابوونهوه و توندوتیژی خێزانی له‌زیاد بوونه و ناهۆشیاری و نه‌بوونی شاره‌زایی ته‌واو ده‌رباره‌ی ژیانی هاوسه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووبه‌ڕوی ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كردۆته‌وه.
له هه‌ریه‌ك له حاڵه‌تی ویستی گه‌نج و نه‌ویستی خێزاندا، یان هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له‌لایه‌ن خێزانه‌وه گه‌نج به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له هه‌مبه‌ر پاراستن و ڕێزگرتن له‌و پرۆسه گرنگه، كه به‌ته‌نها ئامانجێك یان حه‌زێك نابێته هۆی دروستكردنی.
ئایا ئازادی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و دوركه‌وتنه‌وه‌ی خێزان له‌بڕیارداندا ئه‌بێته مایه‌ی خۆشبهزختی خێزان و دروستكردنی خێزانێكی بێكێشه و ته‌با؟؟
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له ژماره ٥ی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) چاپی لندن لاپه‌ڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (ل ١٣) بڵاوبۆته‌وه.
gullabaibun@yahoo. com
