له هه‌موو تێك‌شكان و داشكانێكدا ئێمه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بووین و هه‌رچی به‌شه ره‌شه‌كه‌یه به‌باڵای هه‌ژارانی نیشتمانه‌كه‌ماندا بڕاوه‌و ساڵانێكی دوور‌و درێژ به ده‌ردو ئازاریه‌وه تلاوینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌پیاوانی سه‌ر‌ده‌سته‌ی خۆمان به‌شداری خه‌مه‌كانمان بكه‌ن و ئاوڕێك له‌نه‌بونی و بێده‌ره‌تانیمان بده‌نه‌وه.. هه‌ندێكیان نه‌بێت كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێررێن!!.. ئه‌م كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌ش جار‌و دووجار نییه‌و بگره وه‌های لێهاتووه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌كه بوه به‌ده‌ردێكی كوشنده‌و خوومان پێوه‌گرتوه، له‌تاڵاوی ئازاره‌كانیا خۆشه‌بوین و راهاتووین. به‌ڵام ئه‌وه‌ناگه‌یینێ كه‌بێ وورته له‌رووی ده‌سه‌ڵاتداری خۆماڵیدا وه‌ك بت رابوه‌ستین، قوڕوقه‌پی لێبكه‌ین و گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵبكه‌ین، وابه‌ئاسانی له قوربانیه‌كانی رابووردوو وازبهێنین وبێده‌نگ چاوپۆشی له‌و كه‌سایه‌تیانه بكه‌ین كه سبه‌ینێیه‌كی ره‌شتر له رابوردوومان بۆ ئه‌هێنن!!!.. ئێمه‌ی كورد هه‌رگیز رزگاری كوردستان‌مان له‌یاد نه‌كردووه‌و هه‌ر به‌و ئاواته‌وه ژیاوین كه رۆژێدابێت ئاڵاكه‌مان له‌ڕیزی ئاڵای نه‌ته‌وه‌كانی دنیادا له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا بشه‌كێته‌وه. ئه‌و خه‌ونه‌ش خه‌ریكه ببێته‌دی و داگیركارانیش زه‌نده‌قیان له‌كورد چووه و به هه‌رچوارلای خۆیاندا كه‌وتونه‌ته په‌له‌قاژێ و هه‌ڕه‌شه‌و پیلان دانان كه‌نه‌یه‌ڵن ووڵاتی كوردیان له‌كیس بچیت. ئه لێره‌دا توانای گه‌وره‌پیاوانی كورد ده‌رئه‌كه‌وێت كه تا چه‌ند كورد‌و كوردستانیان خۆشده‌وێ وخۆشیان له چاره‌نووسی ره‌شی سبه‌ینێ قوتار بكه‌ن تانه‌بنه‌گاڵته‌جاڕ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.. دڵنیاشبن كه ئێمه‌ی كورد ده‌نگمان بۆ رزگاری كوردستان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه نه‌ك بۆعێراقێكی پاشڵ خوێناوی و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ به‌ڵێنی درۆزنی وه‌ک عه‌ره‌ب... ... ... ... .. خاڵه‌حه‌مه 10/11/2004 دانمارك
من نازانم کورد گوێی گرانه یاخود خۆی گێل ده‌کات و نایه‌وێت له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا گه‌وره‌یی پێوه‌بمێنێت و هه‌رده‌م ده‌یه‌وێت نۆکه‌رو زه‌لیل و ڕیسوابێت، من ئه‌و نووسینه‌ی سه‌ره‌وه ده‌خه‌مه به‌رده‌م ویژدانتانه‌وه، ئه‌وه زه‌نگێک نه‌بووه بۆ ئه‌مڕۆی به‌غدای تاوان و سه‌ره‌ک وه‌زیرانه‌که‌ی که به‌ئاشکرا هاوار ده‌کات چیتان ده‌وێت و پیلان له‌گه‌ڵ دوژمنانی کوردا ده‌به‌ستێت بۆتێکشکاندنی بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته کارتۆنییه‌ی هه‌رکاتێک بیانه‌وی ده‌یڕوخینن، من به‌گومانم له‌سبه‌ینێی نه‌ته‌وه‌که‌م که‌ئه‌م گه‌جه‌روگوجه‌ره‌ی ئێستا بتوانن خواسته‌کانی کورد به‌ئه‌نجام بگه‌یینن و که‌رکوک بده‌ونه‌و‌ه به‌کورد. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌م چه‌ند هۆیه؛
1) گرێدانی باشووری نیشتمانه‌که‌م به‌عێڕاقه‌وه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی کۆیلایه‌تی کورد له‌عێڕاقی تاوان و خوێندا..
2) دامه‌زراندنی دوو دام و ده‌زگای دژ به‌یه‌ک و باوه‌ڕپێنه‌کراو له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا..
3) به‌شکردنی خه‌ڵکی باشوور کوردوستان به‌سه‌ر دوو گروپی ناسیاسی گه‌نده‌ڵ و دژبه‌یه‌کتردا..
4) قورخکردنی هه‌موو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و ده‌ست تێوه‌ردان له‌کاره‌کانیاندا..
5) گه‌وره‌بوونی شاره‌کانی باشووری کوردوستان به‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه که چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی خه‌ڵکی بکات..
6) کۆچی لادێ بۆ شاروو شارۆچکه‌کان و گرانبوونی کرایه‌ی نیشته‌جێبوون..
7) نه‌مانی بڕوا به‌یه‌کتری و پشتگوێخستنی ئه‌رکه نیشتمانیه‌کان..
8) تێکه‌ڵبوونی به‌ره‌ی نیشتمانی به خۆفرۆش و نیشتمانفرۆشان..
9) وونبوونی چینی ناوه‌نجی و کاره‌کانی سه‌رشانیان..
10) دیاریده‌ی بێ خه‌می و که‌مته‌رخه‌می له نێوان تاکی ناو کۆمه‌ڵگادا..
11) سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان ملیۆنێر و بلیاردێری بێ که‌ڵک..
12) ده‌ربازکردنی پاره‌ی کورد بۆده‌ره‌وهی کوردوستان.،
13) کۆچکردنی لاوان و گه‌نجانی کورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان..
14) لادانی گروپه سیاسیه‌کانی له‌په‌یڕه‌ووپڕۆگرامی سه‌ره‌کی خۆیان..
15) به‌تاڵان خواردنی ئه‌و بوودجه‌یه‌ی ته‌رخانکراوه بۆ دابینکردنی ژیانی دانیشتوانی باشوور..
16) بێ ده‌نگی شه‌قامی کوردی له ڕووی زووڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا..
17) داڕمانی سه‌رخان و ژێرخانی کورد‌و تێکشکانی گه‌وره‌یی تاکی کۆمه‌ڵ له‌ماڵه‌که‌ی خۆییدا..
18) دیاریده‌ی له‌شفرۆشی و له‌خشته‌چوونی خووره‌وشتی جه‌وانانی کورد..
19) هه‌ڵوه‌شاندنی خێزان و کوشتن و برێنی ژنان..
19) نیرسالاری و جه‌ربه‌زه‌یی پیاوانی کورد..
20) دابه‌شکردنی زه‌وی و کڕینی وێژدانی خه‌ڵکی..
21) به‌خشینه‌وه‌ی شان و شه‌وکه‌ت به‌سه‌ر به‌رپرسیاران و وه‌چه‌کانیانا بێ ره‌چاوکردنی پله‌ی خوێنده‌واری..
22) لێنه‌پرسینه‌وه‌ی به‌رپرسیاره تێرنه‌خۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات..
23) جێگه‌ی شییاو بۆ خه‌ڵکی موفته‌خۆرو دزو چاوچنۆک..
24) دابه‌زینی شان و شکۆی پێشمه‌رگه..
25) ده‌مکوتکردنی رۆشنبیران و کڕینیان به نرخێکی هێجگار سووک..
26) براکوژی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌نێوان خودی گروپه‌سیاسیاکانداو درێژه پێدانی..
27) نه‌بوونی سیاسه‌تمه‌دارێکی زانا‌و نیشتمانخۆشه‌ویست..
28) زۆر بێ و بۆر بێی خه‌ڵکی دۆڕاوو چه‌کدار له‌ده‌وری ده‌سه‌ڵات..
29) په‌یڕه‌وکردنی یاسای خێڵه‌کی و خزم زمێنه..
30) نه‌گۆڕینی پڕۆگرامی ده‌وڵه‌تی رووخاوی به‌عپ و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێی و شوێنی..
31) 18 ساڵ بێده‌نگی له‌ڕووی بکوژانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا..
32) که‌ناڵه تلفیزیۆنه‌کان که ئه‌رکی سه‌رشانیان وه‌کوو پێویست ئه‌نجام ناده‌ن..
33) ئه‌وکادرانه‌ی نانی که‌مده‌خۆن و هه‌میشه ده‌ستیان وا له‌سه‌ر سنگیان..
34) به‌کارنه‌هێنانی ئابووری کوردوستان له پێناو خه‌ڵکه‌که‌یدا..
35) ده‌ست تێوه‌ردانی دوژمن له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداو پشتگویخستنی رای خه‌ڵکی..
36) نه‌مانی سه‌ر‌وه‌ری و ساڵاری خاکی کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له روی دوژمن‌دا..
37) لێنه‌پرسینه‌وه‌ی دارای و کوشک و خانووبه‌ره‌ی بێ شوماری ده‌سه‌ڵات..
38) تیرۆرکردنی ئه‌ندامانی گروپه‌سیاسیه‌کانی پارچه‌کان تری کوردوستان وبێده‌نگ بوون..
39) ڕێکخسته‌نه‌وه‌ی هێزه دژه‌کانی دووژمن له خوارووی عێڕاقدا به‌ده‌ستی کورد خۆی..
40) دواجاریش ده‌ربازکردنی تاوانباران که‌ویستیان بوو کورد له‌ڕه‌چه‌ڵه‌که‌وه ببڕنه‌وه..
41) بڕگه‌یه‌که که‌یه‌خه‌ی هه‌موومان ده‌گڕێت و ماف ئه‌دات به‌ده‌وڵه‌ته له‌رزۆکه‌که‌ی به‌غدای تاوان
که ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرنه‌وه‌و له‌ژێر ناوێکی خوازراویتردا شه‌ڕی کورد‌و ئازادیخوای کورد بکه‌ن..
ئه‌مڕۆ ڕوی ده‌مم ده‌که‌مه نه‌ته‌وه‌که‌م و هاوار ده‌که‌م ئه‌و زه‌نگه‌ی من بۆ ئێوه لێیده‌ده‌م زه‌نگی هوشیاربوونه‌وه‌یه‌وه، دژێ هیچ داموده‌سته‌یه‌ک نییه، به‌ڵکوو بۆڕزگاری کوردوستانه له‌ژێر ده‌سته‌به‌سه‌رکارانیدا، تۆش خۆت چه‌کدارکه به‌بڕوایه‌ک سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنیت... .. چوار سالی تریش دیمه‌وه وێزه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گوێم بۆ رانه‌دێریت و سه‌ربه‌خۆیی کوردوستانت به‌هێند وه‌رنه‌گریت... ... ...
خاڵه‌حه‌مه/7/1/2009 نه‌رویچ
