شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس بۆ جارێکی تریش، قورس تر له جاران، ده‌ستی پێکرده‌وه. به‌ڵام ئه‌مجار هێرشی ئیسڕائیل زۆر له جارانی رابردوو به‌ربڵاو تر بوو و
له رێگای ئاسمان و زه‌ویه‌وه شوێن و پێگه‌کانی حه‌ماسی دایه به‌رهێرش. به بڕوای زۆرێک له چاودێران، حه‌ماس چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد که وه‌ڵامی ئیسڕائیل تا ئه‌و ئاسته توند و به‌ربڵاو بێت. دژکرده‌وه‌یه‌ک که له‌راستیدا هۆکاری سه‌ره‌کی ته‌نیا حه‌ماس بوو. هاویشتنی 300 مووشه‌ک له ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا، ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی باشووری ئیسڕائیلی تێک دا و بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت. به سه‌رنجدان به نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسڕائیل و ره‌قابه‌تی حیزبه سه‌رکیه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان، تا راده‌یه‌ک دژکرده‌وه‌ی ئیسڕائیل چاوه‌ڕوان کراو بوو.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه‌یه، له راستی دا، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ره‌خنه‌گرانه‌یه له هه‌ڵوێستی هێندێک نووسه‌ر، رووناک‌بیر و حیزبی کوردی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوه دیاریکراوه و هه‌روه‌ها چاوجشاندنێکی خێرا به‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی دوای یه‌م جه‌نگه. شیاوی ئاماژه‌یه که ساڵهایه نووسه‌ران، رووناکبیران و هه‌روه‌ها ئه‌حزابی کوردی به شێوازگه‌لی جۆراوجۆر، پشتیوانیمان له گه‌لی فلستین کردووه، به وته و راگه‌یاندن ئیسرائیلمان مه‌حکووم کردووه؛ سروود و شێعر و گۆرانیمان بۆ هۆنیونه‌ته‌وه، له ڕیپێوانهکانیان له وڵاتانی رۆژئاوا به‌شداریمان کردووه و ئاڵای فلستینمان شه‌کاندووه‌ته‌وه. به‌ڵام مه‌خابن سۆز و پشتیوانیمان، ته‌قریبه‌ن هه‌میشه یه‌ک لایه‌نه بووه. به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ڵامی سۆز و خۆشه‌ویستیمان له لایه‌ن سه‌رۆک و رێبه‌رانی فلستینی ته‌نانه‌ت ئاوێته‌ی سووکایه‌تی و وتاری دوژمنکارانه بووه و له ته‌نانه‌ت بێ ڕێزیان به شۆڕشی کوردی و هێزی پێشمه‌رگه کردووه. بۆ وێنه هه‌ر هه‌مان رێزدار ئیسماعیل هه‌نییه، له یه‌کێ له گوتاره‌کانی له ساڵی 2006ی زایینی، له دیفاع له هێزه هه‌ره فۆندامنتالیست و تیرۆریستان له عێراق، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی به عه‌سابه[1] و میلیشیا له قه‌ڵه‌م دا که ده‌بێ ههڵوهشێرێتهوه! یانی دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌مان دروشمی دوژمنان و نه‌یارانی کورد. ئه‌وان، بۆ هه‌زاران شه‌هیدمان له هه‌ڵه‌بجه کڕ و مات بوون، له به‌رانبه‌ر ئه‌نفالکردنی 182 هه‌زار کوردی بێ دیفاع دا چ ئه‌و کات و چ دواتریش بێ هه‌ڵوێست بوون. 3 رۆژ پرسه و سه‌ره‌خۆشیان بۆ مه‌رگی سه‌دام حسێن، بکوژی سه‌دان هه‌زار کورد و عێراقی، دانا. دۆستی هه‌ره نزیک و ستراتژیکی دوژمنانی ئێمه‌ی کوردن. له به‌رامبه‌ر جینایه‌تی رۆژانه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق به کوردی رۆژهه‌ڵات هه‌میشه بێده‌نگ بوون و هیچ هاوسۆزیان به‌رانبه‌ر به کورد له ئێران و سوریه نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هاپه‌یمانی ستراتژی سوریه و کۆماری ئیسلامی ئێرانن. به درێژایی 2 ده‌یه‌ی رابردوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئاماژه‌م پێ‌کرد، سۆز و هاوده‌ردی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان، سۆزێکی یه‌ک لایه‌نه و جوابی هاوده‌ردی و هاوخه‌می ئێمه‌ی کورد بۆ ئه‌وان. هه‌روه‌ها هاوده‌ردی و هاوخه‌می ئیمه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به پێچه‌وانه‌وه جواب دراوه‌ته‌وه.
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی فلستین له ساڵانه‌ی دوایی دا، تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ست داوه، گرایشاتی ئیسلامی تووندڕه‌و و سه‌له‌فی له ناویان گه‌شه‌ی سه‌ندووه و تا ئاستی دارده‌ست و گۆپاڵی تاران و دمشق دابه‌زیون. حه‌ماس شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل به ته‌نیا رێگاچاره‌ی گه‌لی فلستین ده‌زانێ بۆ گه‌یشتن به ئاشتی یه‌کجاره‌کی رۆڵێکی تێکده‌رانه‌ی هه‌بووه؛ چون له‌ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ئاشتی نێوان فلستین-ئیسرائیل، حه‌ماس پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی تا راده‌یه‌کی زۆر له ده‌ست ده‌دات.
به‌شێ له ئیلیتی کورد له رۆژانی رابردوو، به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسڕائیل، دیسان وه‌ک زۆربه‌ی کاته‌کان، فه‌رامۆش کار بووین و ته‌نیا هه‌ستی غهریزیمان به‌کار هێنا و له ژێر ناوی چه‌پ بوون و دیفاع له مافی مرۆڤ، یه‌ک لایه‌نه و به بێ لێکدانه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانی به ناوی دیفاع له خه‌ڵکی غه‌زه ناڕاسته‌وخۆ داکۆکیمان له حه‌ماس کرد. شه‌ڕ له هه‌ر شوێنی رووبدات، کوشتار، ماڵوێرانی و ئاواره‌یی به‌دواوه‌یه. بێگومان له شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، وه‌ک هه‌موو جه‌نگێ، زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیش به‌ر خه‌ڵکی بێ تاوان که‌وتووه. ئیسڕائیل ئه‌مجاریش هه ر وه‌ک هه‌میشه نیشانی دا که، جوابی کڵۆ به به‌رد ده‌داته‌وه. هێرشی ئیسڕائیل بۆسه‌ر خه‌ڵکی بێ دیفاع مه‌حکوومه؛ به‌ڵام حکووم کردنی ئیسڕائیل به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵه و تاوانه‌کانی حه‌ماس کارێکی بێسووده؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که حه‌ماس به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونی جه‌نگی 33 رۆژه‌ی حیزبووڵڵا، مزگه‌وت، مه‌دره‌سه و ده‌رمانگاکانی کردوه‌ته شوێنی به‌ربه‌ره‌کانێ و وه‌ک سه‌نگه‌ر که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرێ. به واتایه‌کی تر خه‌ڵکی سڤیلی کردوه‌ته قاڵغانی دیفاعی خۆی.
له شه‌ڕی 33 رۆژه‌ی ئیسڕائیل- حیزبووڵڵا و به نه‌گه‌یشتنی ئیسڕائیل به ئامانجه‌کانی له‌م شه‌ڕه‌دا، ئه‌وه وه‌ک سه‌رکه‌وتنی ئێران و حیزبووڵڵا له به‌رانبه‌ر رۆژئاوا و لایه‌نگرانی لێکدرایه‌وه و هژموونی و وجهه‌ی رادیکالیسمی ئیسلامی به گشتی و ئێران به تایبه‌تی تا راده‌یه‌کی زۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رز کرده‌وه.
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که حه‌ماس، وه‌ک حیزبووڵڵا، یه‌کێ له ئه‌قماری سووریه و کۆماری ئیسلامی ئێرانه، زۆر ده‌ستی پشتی په‌رده له پشت ئه‌م شه‌ڕه‌وه هه‌یه که ره‌نگه بۆ هه‌میشه له تارمایی دا بمێننه‌وه. ئێران به هه‌ڵگیرساندنی وه‌ها شهرگهلێ، پرستیژی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌باته سه‌ره‌وه و هێز و توانای خۆی هه‌م به رۆژئاوا و هه‌م به وڵاتانی عه‌ره‌بی نیشان ده‌دات. له لایه‌کی تره‌وه، دوای شه‌ڕی غه‌زه، قیمه‌تی نه‌وت هه‌ڵکشا. هه‌روه‌ها بۆ ئێران گرینگه که دوای هاتنه سه‌رکاری باراک ئۆباما، بۆ ماوه‌یه‌ک ئامریکا به‌و کێشه‌وه سه‌رگه‌رم بکات و به‌و جۆره به کڕینی کات، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌کانی خۆی به‌ره‌وپێش به‌رێ.
له‌ڕاستی دا شه‌ڕی غه‌زه هه‌لێکی باشی بۆ کۆماری ئیسلامی ره‌خساندووه که به بیانووی دیفاع که خه‌ڵکی فلستین، نه‌یاران و خه‌ڵکی ناڕازی خۆی ئاسان تر و به‌ربڵاوتر سه‌رکوت بکات و به‌م جۆره هه‌ر وه‌ک بینرا له رۆژانی رابردوو، له‌و ده‌رفه‌ته‌ش به باشی که‌ڵکی وه‌رگرت. وه‌ک له میدیا و راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان دا ده‌بینن، هێرش بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو به چه‌ند قات زیادی کردووه.
به قه‌ولی "یۆشکا فێشێر"، ئه‌وه شه‌ڕی دووهه‌می ئێران و ئیسرائیله له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له واقیع دا، له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره سه‌رکه‌وتنێک بۆ حه‌ماس، رادیکاڵیسمی ئیسلامی به چه‌ند قات له ناوچه‌که به‌هێزتر ده‌بێ و په‌ره ده‌ستێنی. و گرووپ گه‌لێکی وه‌ک حه‌ماس و حیزبووڵڵا و هه‌روه‌ها شێوازی ئه‌وان ده‌بێته ئۆلگووی دونیای ئیسلام و هێز و لایه‌نه چه‌پ، میانه‌ڕه‌و و ئاشتیخوازه‌کانیش به هه‌مان ئه‌ندازه لاوازتر ده‌بن و ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزه‌وه. نووسه‌ری وردبین ده‌بێ له لێکدانه‌وه‌کانی دا، هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌رچاو بگرێ.
ژیان له غه‌زه دژواره. غه‌زه و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه له هه‌لومه‌رجێکی کاره‌سات باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڵام حه‌ماس شه‌ڕی دژی ئیسڕائیلی راگه‌یاند و له کرده‌وه‌دا ئاگربه‌ستی شکاند. حه‌ماس له وه‌هله‌ی یه‌که‌مدا تاونباری سه‌ره‌کی نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی غه‌زه‌یه. رێبه‌رانی حه‌ماس خه‌ڵکی سڤیل بۆ ئامانجه‌کانی خۆیان به‌کار دێنن.
کورد، وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر له دونیادا، دۆست و دوژمنی هه‌یه. ده‌بێ بزانین، که‌ی، چۆن و له چ کاتێکدا و بۆچی به‌رانبه‌ر به رووداوێکی دیاریکراو هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین. گرینگه که بزانین ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته‌کانمان تا چه‌نده له راستای به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردایه. سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس له‌م شه‌ڕه‌دا، سه‌رکه‌وتنی ئێران و فۆندامینالیسمی ئیسلامی به حیساب دێت و ئاکام و ئاسه‌واری نیگه‌تیڤ له‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌روه‌ها دۆزی کورد داده‌نێ. به‌ڕای من هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ئیسرائیل وه‌ک تاوانبار و حه‌ماس و فلستین وه‌ک قوربانی هه‌ڵه‌یه‌که که ئاکامێکی زیانباری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێده‌که‌وێته‌وه.
رۆژانه له ئافریقای ره‌ش، کوردستان، تبت و ئامریکای لاتین، دیان و سه‌دان که‌س له ناو شه‌ڕ، له ئاکامی برسیه‌تی و... گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن؛ به‌ڵام گۆیا بۆ میدیاکان، باس کردن له شه‌ڕی فلستین- ئیسڕائیل بووه‌ته عاده‌ت. هه‌ر ده‌ڵێی خۆێنی ئه‌وان له خۆێنی سوودانیه‌کان، سوومالیهکان، کوورده‌کان، تبتیه‌کان و... ره‌نگین تر و به‌نرخ تره.
Siamak_hd@yahoo. com
