ده‌ركه‌وت یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان نه‌بۆته رێگر له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری، هه‌رچه‌نده دوای ده‌رچوونی
یاساكه هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوون، كه له‌مه‌ودوا رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری زیندانی ناكری، به‌ڵكو ته‌نیا سزاییه‌ك كه رۆژنامه‌نووس ده‌گرێته‌وه سزای غه‌رامه‌یه كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه‌دا هاتوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من یه‌كه‌م كه‌س بووم رۆژی 7/1/2009 له گۆشه‌ی بۆ ئێوه‌ی كوردستانی نوی دا. ئاماژه‌م بۆ چه‌ند لایه‌نێكی یاساكه كرد و تیشكم خسته سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كانی یاساكه كه ده‌بوایه له كاتی خۆیدا هه‌ستی پێكرابوایه‌و رێگا نه‌درابوایه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت، كه به‌سه‌ریشماندا تێپه‌ڕی مانای وانییه لێبێده‌نگ بین و هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان نه‌دین و بیر له چاره‌سه‌ركردنی نه‌كه‌ینه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌و گۆشه‌یه‌مدا باسی ئه‌وه‌م كرد كه بڕگه‌ی (نابی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیر بكری) كه پێشتر له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا هه‌بووه كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نێردراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ركردن و په‌سندكردنی، كه‌چی ئێستا ئه‌و بڕگه‌یه له یاسای رۆژنامه‌گه‌ریدا نییه، له كاتێكدا پرسیاری نه‌بوونی ئه‌و بڕگه‌یه له یاساكه‌م له هه‌ر كه‌سێكی په‌یوه‌ندیدار و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی كردبی سه‌رسوڕمانی خۆیان پیشانداوه له نه‌بوونی ئه‌و بڕگه‌یه، به بی ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن چۆن، كه‌ی، بۆ لادراوه
به‌شێك له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ باسكردون به نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیشه‌وه، بیانوی ئه‌وه دێننه‌وه كه له مادده‌ی نۆدا له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی رۆژنامه‌نوساندا ته‌نیا سزای غه‌رامه دیاریكراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووس نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مه بیانوویكی زۆر لاوازه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌راست هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه نابی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیر بكری، بۆچی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له یاساكه‌دا نه‌بی، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك نیاز پاك و راستگۆن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئازادی ته‌واوی رۆژنامه‌گه‌ری و بیروڕای ئازاد دان، له كاتێكدا له پڕۆژه یاساكه‌دا هه‌بووه، پێشتریش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یه‌كی له‌و شتانی پێداگری له‌سه‌ر كردوه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بووه، له پڕۆژه یاساكه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش كه له ژماره (6) ی گۆڤاری رۆنامه‌نووسدا بڵاوكراوه‌ته‌وه به هه‌مان شێوه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌بووه. كه‌وابی بۆچی ئێستا له نێو یاساكه‌دا نییه و كه‌سیش ئاماده نییه هۆكاره‌كه‌یمان پێ بڵی.
پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕگه‌یه له نێو یاساكه‌دا هه‌بوایه دادگا و داواكاری گشتیش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌بوو به بیانوی نه‌بونی (ئاداب و سیسته‌می گشتی) له نێو یاساكه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و به یاسای سزادانی عیراقی رۆژنامه‌نوس لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكری و سه‌ره‌نجام هه‌م غه‌رامه بكری و هه‌م زیندانیش، بۆیه ئێستا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئه‌وه‌یه له كاتی هه‌مواركردنی یاساكه‌دا (ئاداب و سیسته‌می گشتی) بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ نێو یاساكه، كه كاتی خۆی هه‌موو هه‌وڵێك خرایه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی لابدری، له راستیشدا نه‌بوونی ئاداب و سیسته‌می گشتی له ئه‌حكامه‌كانی سزاداندا یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی رۆژنامه‌نووس به یاسای سزادانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكری، بۆیه زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه جێگیركردنی ئاداب و سیسته‌می گشتی له ئه‌حكامه‌كانی سزاداندا تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی یاساییه‌وه ری له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس بگیرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كارێكی پڕ مه‌ترسی و دژواره به‌و مانایه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پێناسه‌یه‌ك نییه بۆ ئاداب و سیسته‌می گشتی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی واڵاكردنی ده‌رگا به‌رووی لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆر له‌به‌رامه‌به‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی رۆژانه له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا بڵاوده‌كرێنه‌وه و تۆمه‌تباركردنی رۆژنامه‌نووس به پێشێلكردنی ئاداب و سیسته‌می گشتی.
باشترین شت ئه‌وه‌یه ده‌سته‌واژه‌ی (ده‌ستگیرنه‌كردنی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ركاری رۆژنامه‌نووسی) وه‌ك پڕه‌نسیپ بخرێته‌وه نێو یاساكه، كه پێشتر له نێو پڕۆژه یاساكه‌دا هه‌بووه، رێگریش له‌وه بكری ئاداب و سیسته‌می گشتی بخرێته‌وه نێو یاساكه، هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌و چه‌مكه له به‌لێننامه‌ی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وله‌تی رۆژنامه‌نووساندا هاتوه كه ئێستا ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه به‌شێكه له یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم فیدڕاسیونی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وله‌تی له نووسراوێكی ره‌سمیدا كه ئاراسته‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیان كردوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه نه‌ده‌بوایه به‌ڵێننامه‌كه‌ی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وله‌تی بخه‌نه نێو یاساكه، ئه‌وه‌یان به كارێكی خراپ و نا یاسایی داناوه.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش نه‌ده‌بوایه له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا خۆی له ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه بدزێته‌وه و پێمان بڵی دوای په‌سندكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان هیچ بڕگه‌و مادده‌یه‌كی یاسایی رۆژنامه‌گه‌ری پاش په‌سندكردنی له په‌رله‌مانی كوردستان له 22/9/2008به هیچ شێوه‌یه‌ك لانه‌دراوه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌بوایه ئه‌وه‌ی روونكردبوایه‌وه كه ئێستا بڕگه‌ی (ده‌ستگیرنه‌كردنی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری) بۆ له نێو یاساكه‌دا نییه.
smkobsat@yahoo. com
