پێویسته ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌رك به‌وه بكه‌ین كه ئه‌گونجێت دووكه‌س سه‌یری یه‌ك شت بكه‌ن به‌ڵام به بۆچوونی جیا له‌یه‌كتری، بۆیه ئێمه زیاتر ڕۆڵی ئیصڵاحی لێره‌دا ببینین ئه‌وكاته كه‌سێك ناتوانی تانج و پلار له‌كارو وتاره‌كانمان بدات مه‌گه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وی ڤایرۆسی فه‌سادی بێخته ناو خاك و وڵاتی خۆی و له ناكۆكیه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرێت، له شه‌ڕی براكوژی كۆمه‌ڵێك هه‌بوون كه قازانجی ماددی و پێگه‌یی باشیان ده‌ست ده‌كه‌وت به‌هۆی تیر كردنی ئاژاوه‌و قوڵ كردنی زامه‌كان! ئێستاش وا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه‌و به‌شێوازێكی مۆدێڕنی جیا: كۆمه‌ڵێك بی كار‌و داخ له‌دڵ ده‌یانه‌وی له‌په‌نای نوسه‌رانی به‌شه‌ڕه‌فی كورد سه‌نگه‌ر له كه‌سایه‌تیه‌كان و ناسك ترین و بزوێنهترینی چینی كۆمه‌ڵگا كه توێژی مامۆستایانی ئاینین بگرن و ناحه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌خۆمان خۆشكه‌ن!
بۆیه له‌و نێوانه من به‌باشی ده‌زانم كه كه‌مپینێكی ڕۆژنامه‌نوسانی ئیێلاحی ده‌ست ده‌نه قه‌ڵه‌م و قۆڵی مه‌ردایه‌تی لی هه‌ڵماڵن له‌دژی ئه‌وانه‌ی وان به‌دووای كه‌م و كوڕی پیرۆزیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌م و له‌و نێوانه‌دا به‌ناوی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌یانه‌وێت هه‌موو سنور‌و ڕێگاو ڕێساكانی ئه‌ده‌ب ببه‌زێنن و ده‌یانه‌وی ترش و خوی كه‌ن به‌سه‌ر قسه‌و نوسینه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێك كه خه‌ڵكی به‌ره‌و مزگه‌وت و مینبه‌ر به‌شه‌وقه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و نوسینی نوسه‌رانی ڕه‌سه‌نی كوردیش له پێشكه‌وتن دایه كه‌چی ناحه‌زان چاویان به‌و هه‌موو ئازادی و ئه‌منیه‌ته‌ی له كوردستانه‌كه‌مان دا هه‌یه هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر جۆر‌و نرخێك بێت كێشه بێخنه ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی و له‌و پێناوه‌شدا شه‌و نخونی بۆ ده‌كه‌ن!
لێره‌دا من به‌پێویستی ده‌زانم له‌سه‌ر هه‌موو مامۆستایانی ئایینی و نوسه‌ران كه ئه‌و باره گرژیه‌ی هه‌یه هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش: حكومه‌ت ده‌بێت وه‌ك پێویست ته‌داخول بكات و گرژیه‌كه له‌وه‌ی هه‌یه زیاتر نه‌بێت و چاره‌سه‌ری گونجاوو پێویستی بۆ بدۆزنه‌وه، هه‌ر له‌م ڕێیه‌شه‌وه من پێشنیار ده‌كه‌م و به‌پێویستی ده‌زانم كه:
له‌م نێوانه‌دا كه‌مپینێك له مامۆستایانی ئاینی و ڕۆژنامه‌نوسانی (بی لایه‌ن و ئیصڵاحی) پێك بهێندرێت و هه‌رچی زووه بۆی دانیشن و حكومه‌تیش به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه پشتیوانی له‌م كه‌مپینه بكات و ڕێكه‌وتن و خاڵه ئیجابیهتهكانیان به‌رز بنرخێنی و كاری پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌رچی زووه ئه‌و بارگرژیه بنبڕ بكرێت و نه‌مینێت.
