بۆ به‌رێزان/
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردوستان،
به‌ڕێزانی هاوپه‌یمانی كوردوستان،
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردوستان،
به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك،
باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی: سڵاوتان لێبێ و ڕێزم هه‌یه بۆتان و ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌كه‌م بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و په‌ی
مانانه‌ی دابوتان به جه‌ماوه‌ری كوردوستان له‌كاتی هه‌لبژاردنه‌كاندا. وه هه‌روه‌ها له‌هه‌ولدان دان بۆ جێ به‌جێ كردنی ماده‌ی 140 به‌ڵام هه‌موو پارته‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق به‌وانه‌ی كه به سه‌رزاری هاوپه‌یمانی كوردن وئه‌وانه‌ی دژایه‌تی كورد ئه‌كه‌ن هه‌موویان له‌هه‌ول داندان بۆ به‌ڕۆژ به‌ڕێكردن بۆ دواخستنی مافه‌كانمان وه ده‌ست وه‌ردان له ده‌ستوری نوێی عێراق بۆ نه‌هاته‌دی ده‌ست كه‌وته‌كانی كورد وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ پیلانی نوێ دائه‌ڕێژن بۆ دابراندنی ناوچه ته‌عریب كراوه‌كان هه‌ر جاری به‌جۆرێ له دروست كردنی (اسناد) وه ده‌ستیان پێ كرد و سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش پشت گیری سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد بۆ ئه‌م كاره. به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌دژی ئه‌و كاره وه‌ستایه‌وه. وه‌ئسناد له هه‌ر جێگایه‌ك دروست بێ هه‌ر بۆ دژایه‌تی گه‌لی كورده گه‌ر له عه‌ره‌ب یا له‌توركمان یاله خۆفرۆشانی كورد دروست بكرێ؟
وه‌دروست كردنی لجان بۆ جێبه‌جێ كرنی ناوچه ناكۆكه‌كان وه‌هه‌مووشمان ئه‌زانین كه بۆ مه‌به‌ستێ لجنه دروست كرا ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌ستی لێ بشون و قه‌ت ته‌واو نابێ وه‌بۆ به‌ڕۆژ به‌رێ كردنه. وه بۆ مه‌به‌ستی خۆیان كاری وا ئه‌هێننه پێشه‌وه دانیشتوان سه‌رسام ئه‌كه‌ن. به‌ڵام نازانین به‌رێزتان بۆ بێ ده‌نگن له‌م كارانه وه په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و كارانه به‌س به‌لێدوان نابێ له كه‌ناله كوردیه‌كانه‌وه چونكه یه‌ك عه‌ره‌ب یاخود تورك سه‌یری ئه‌وكه‌نالانه‌ی كوردوستان ناكه‌ن. وه‌ئه‌م نوسینه‌ی خواره‌وه پیڵانێكی نوێیه بۆ ڕاگواستنی چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی كوردوستان به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كانیان ئه‌بێ به‌ژێر ئاوه‌وه. وه‌بیرۆكه‌ی دروست كردنی دووسه‌د له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بۆئه‌وه‌یه كه جارێكی تر ئه‌وناوچانه بگوێزرینه‌وه بۆ شوێنێكی نۆی وه مۆلگایان بۆ دروست بكه‌ن وه‌ك ڕژێمی پێشوو. وه‌ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌كاتێكدا داڕژاوه كه مالكی سه‌ردانی (توركیا و ئیرانی) كرد وه ئه‌م نه‌خشه‌یان بۆ دارشتوه بۆئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك به‌ته‌واوی بچوك ببێته‌وه‌و وه‌هه‌تا ته‌واو بوونی ئه‌و دوو سه‌ده‌ش ئه‌بێ بلێین 140 خوات له‌گه‌ل انشالله نه‌وه‌كانمان
هه‌ولی جێبه‌جێ كردنت ئه‌ده‌ن. یاخود له‌گۆران كاریه‌كی نۆی عێراق دا ئه‌م جاره سه‌ركرده‌كانمان هه‌موو كاره‌كانیان و بیری پارتایه‌تیان ئه‌خه‌نه ئوو لاوه‌و هه‌ول بۆ 140 ئه‌ده‌ن. یا كه عێراق به‌هێز بووه‌وه ئه‌و كارانه‌مان بۆ ئه‌نجام ئه‌دات. ئیستا ئه‌توانم بلێم...
به‌ڕێزان بۆ؟؟؟؟
دوو سه‌ده‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له‌كه‌ركوك دروست ئه‌كرێت؟؟؟؟؟
گه‌ر یه‌كێك به‌وردی سه‌یری سه‌ر دێری ئه‌م نوسینه بكات زۆر سه‌رنجی لادروست ئه‌بێت به‌مه‌رجێ به دلێكی كوردوستانیه‌وه و كوردوستانێتی كه‌ركوك بخانه به‌رچاوی. وه‌ئه‌م هه‌واله له‌ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه وابریاره دووسه‌ده‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراقه‌وه دروست بكرێ وه‌ئامانج له‌دروست كردنیان بۆ ئاودێری ناوچه‌كه‌و خواردنه‌وه‌و به‌خێوكردنی مه‌رو ماڵات وكه‌رتی گه‌شتو گوزاره.
1-سه‌دی شیرین توانای كۆكردنه‌وه‌ی چوار هه‌زار دۆبم ئاوی هه‌یه و ده‌كه‌وێته4كم باشوری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوك كه 5. 3ملیار دیناری تێده‌چێت.
2-سه‌دی به‌لكان توانای كۆكردنه‌وه‌ی دوو هه‌زار دۆنم ئاوی هه‌یه وه‌ده‌كه‌وێته 22كم باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوكه‌وه كه 4. 5ملیار دیناری تێده‌چێت.
ئه‌ی بۆ به سه‌رۆك وه‌زیران نا‌لێن گه‌ر ئه‌وه‌نده دلسۆزی ناوچه‌كه‌و كه‌ركوكی كوا نه‌خۆشخانه‌كه‌ی 400 جێگاییه‌كه. ئه‌ی بۆ دوای 6سال ئاواره‌كان نه‌گه‌راونه‌ته‌وه نزرگه‌ی باو باپیریان وه‌نه‌بونه‌ته‌وه‌به خاوه‌ن زه‌ویه كشت‌و كالیه‌كانیان تا به‌ڕێزتان سه‌ده‌یان بۆ دروست بكه‌ن بۆ خۆش گوزه‌رانیان و ئاوه‌دانی و به‌خێو كردنی مه‌رو ماڵاتیان كه نه‌ماوه،
له‌كۆتایدا ئه‌لێم ده‌ست خۆش ئه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ
جێ به‌جێ كردنی داواكاریه‌كانی دوژمنانی كوردوستان به‌ناوی
خۆشه‌ویستی بۆ كوردوستان و هاوپه‌یمانێتی كوردان. ئه‌م
پڕۆژه‌یه‌ی به‌ڕێزت هه‌مان پڕۆژه‌ی توركیا و ئیرانه كه‌له سه‌ر
خاكی كوردوستان دروست ده‌كرێ هه‌موان یه‌ك مه‌به‌ستان هه‌یه
باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی
3ڕێبه‌ندان 2708ك
