
بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له باخچه‌كانی ساوایان و داینگه‌كان چ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ت و چ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی منداڵان و هاوكاریكردنی ئه‌م جۆره شوێنانه ئه‌م ته‌وه‌ره درێژه پێ ده‌ده‌ین هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڵ داینگهیهك یاخود باخچه‌یه‌كی ساوایان، هاوكات بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و له‌باربوونی ژینگه‌ی ئه‌و شوێنانه بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی منداڵان ئه‌م ته‌وه‌ره تایبه‌ته له‌دایكبوو بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه بزانرێ داینگه و باخچه‌كانی ساوایان تا چه‌ند بوونه‌ته مایه‌ی سوودبینینی منداڵانی كۆمه‌ڵگای ئێمه، تا چه‌ند توانراوه په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی منداڵان بكرێت و به چه‌مكی تازه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان بكه‌ن، تا چه‌ند ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و شوێنانه‌ن ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ ئه‌و منداڵانه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان گوێیان لێ بگرن و شته باشه‌كانیان لێ وه‌ربگرن، تا چه‌ند ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌م شوێنانه ئه‌ركی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان له ئه‌ستۆدایه هه‌ست و سۆزی دایكایه‌تی و مامۆستایه‌تی هانده‌ری كاره‌كه‌یانه له‌بری داهات، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و چۆن و به چ مه‌رجێكی یاسایی و ته‌ندروست مۆڵه‌ت ده‌داته داینگه و باخچه‌كانی ساوایان.. ؟ ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تر له‌م ژماره‌یه و ژماره‌كانی تری به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت، له‌م ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌مان به پێویستمان زانی داینگه و باخچه‌ی ساوایانی (ئه‌ستێره) مان به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌ڕێز خاتوو فكریه عه‌لی عه‌بدوڵلا وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر به‌مجۆره بۆمان هاته دووان:
ئا/ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین
* به چ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ كردنه‌وه‌ی باخچه یاخود دایانگه. ؟
- پێشه‌كی ئێمه داواكاریه‌ك پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین ئه‌وانیش دوای ئه‌وه‌ی سه‌یر ده‌كه‌ن كه ئایا هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌مان تێدایه كه ئه‌وان بۆ دروست كردنی باخچه یاخود دایانگه دایانناوه، دوای سه‌یركردن و هه‌بوونی هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ئه‌وان داوایان كردوه ئینجا (موافقه) ده‌كه‌ن، و نوسراومان بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئاسایش و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وانیش رێنمایی خۆیانیان هه‌یه، دوای ئه‌وه كه ئه‌وانیش (موافقه) یان كرد، ئینجا نوسراوه‌كه‌مان ده‌چێته پاشكۆی وه‌زاره‌ت له‌وی (500000) پێنج سه‌د هه‌زارمان لی وه‌رده‌گرن و ئینجا مۆڵه‌تمان پی ده‌ده‌ن.
* به‌بڕوای تۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ئه‌و هه‌موو شوێنه‌ی ده‌وی ئه‌مانه نابنه هۆی دواكه‌وتن له كاروباره‌كان. ؟
ــــ پێویسته ئێمه ئه‌و شوێنانه بكه‌ین، كاتی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرین، به‌ڵام به بڕوای من ئاسنكاری تێدا بكرێت باشتره، چونكه كردنی ئه‌و هه‌موو شوێنه‌و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی ئیش و كاره‌كان سه‌ڕه‌رای ئه‌مه‌ش ئاسنكاری بۆ هه‌ندی كه‌س ده‌كری، به‌ڵام ئه‌و ئاسنكاریه بۆ هه‌موو كه‌سێك نیه.
* ئێوه كه‌رتێكی تایبه‌تن ته‌واوكه‌ری كاروباری حكومه‌تن، ده‌تانه‌وی حكومه‌ت له چ لایه‌نێك هاوكارتان بێت. ؟
ــــ راسته ئێمه كه‌رتی تایبه‌تن و له به‌رژه‌وه‌ندی ماددیمان هه‌یه، به‌ڵام ئهركێكیشمان له‌سه‌ر حكومه‌ت لابردوه، حكومه‌ت له بواری ته‌ندروستی و سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی هاوكاریمان ده‌كات، به‌ڵام بۆ دابین كردنی ئاو كاره‌با، دابین كردنی زه‌وی و شوێنه و مامۆستا و كه‌لوپه‌لی فێركردن هاوكاریمان ناكات، لێره‌شدا ته‌نها مه‌به‌ستم خۆم نیه كه حكومه‌ت هاوكارمان بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكارمان ده‌كات با بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك بێت.
* ئه‌و باخچانه‌ی تایبه‌تن زۆربه‌یان له ناو خانوون ئایا ئه‌م خانوانه شیاون بۆ باخچه. ؟ ده‌توانێت وانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بگوترێته‌وه. ؟
ــــ راسته ئه‌م شوێنانه‌ی باخچه تایبه‌تیه‌كانی تێدایه خانووه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی توانایه‌كی ماددی باش ناچارین ئه‌م خانوانه‌ش به كری بگرین، ئه‌مه‌ش ناگه‌یه‌نی نه‌توانین وانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌نردوست بڵێینه‌وه، به‌ڵكو زۆر به‌باشیش وانه‌كانمان گوتیتهوهو منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده كردوه، به‌ڵام من پێشنیارێكم هه‌یه بۆ حكومه‌ت بۆ هه‌موو باخچه و داینگه‌كان حكومه‌ت پارچه زهویهكمان بداتی كه شوێنی پێداویستیه‌كانی دروست كردنی باخچه‌ی هه‌بێت و بیدات به خاوه‌ن باخچه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش سولفه‌یه‌ك كه فائزی نه‌بێت بۆمان دابین بكات، ئه‌كات ئێمه‌ش كێشه‌ی بینایامان نابێت و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌بێت راسته ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی ماددیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه ئێمه به‌سه‌رمایه‌ی خۆمان خزمه‌ت به میله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
* ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و هاوكاریانه‌ی ئێوه‌ی كرد ئایا ئێوه له‌به‌رامبه‌ردا داشكاندن ده‌كه‌ن له نرخی وه‌رگرتنی منداڵه‌كان. ؟
ـــ بێگومان ئه‌و دایك و باوكانه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌هێنن بۆ لای ئێمه، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ی نه‌بی ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات منداڵه‌كه‌ی ناهێنی بۆ لای ئێمه.
* به‌بڕوای تۆ بوونی ئه‌و باخچانه ئایا چ سودێكی به كۆمه‌ڵگه و به حكومه‌ت به‌خشیوه. ؟
ــ زۆر كه‌س هه‌یه بی كاره، ئێمه هێناومانه‌ته لای خۆمان كارمان پێ داون، یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌رچوون له كۆلیژو په‌یمانگاكان ئێمه لای خۆمان دامان مه‌زراندن، واته ئێمه له‌لایه‌ك خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌لایه‌كی تر ئهركێكیشمان له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت كه‌مكردۆته‌وه.
* پێتوایه ئه‌ركی ده‌رچوانی كۆلیژ و پهیمانگاكانتان له‌سه‌رشانی حكومه‌ت لابردوه. ؟
ـــ تاڕاده‌یه‌ك به‌ڵی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی كۆلیژ و په‌یمانگاكانن كاتی له‌لای ئێمه داده‌مه‌زرێن به ئومێده‌وه لێی ناڕوانن، چونكه وابیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر موچه‌یه‌كی كه‌میش له حكومه‌ت وه‌ربگرن زۆرباشتره له‌و موچه‌یه‌ی ئێمه ده‌ڵێن هی حكومه‌ت داهاتوویه‌كی هه‌یه، بۆیه من پێم باشه حكومه‌ت ده‌رچووه‌كان له‌لای خۆی دابمه‌زرێنی به مووچه‌یه‌كی كه‌م، به‌ڵام له‌لای ئێمه كار بكه‌ن و ئێمه‌ش موچه‌یه‌كی ده‌ده‌ینی، ئه‌وكات ئه‌وانیش به ئومێد‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌وه له كاره‌كه ده‌ڕوانێت، به باشترین شێوه‌ش خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
* حكومه‌ت ئێستا كێشه‌ی زۆری فه‌رمانبه‌رانی هه‌یه، به‌بڕوای تۆ چۆن ده‌توانی هاوكاریتان بكات. ؟
ـــ حكومه‌ت ته‌نها ده‌توانی مامۆستامان به ته‌نسیب بۆ دابین بكات.
* بوونی بڕوانامه‌ی مامۆستا تاچه‌ند گرنگه وه‌كو ده‌زانین زۆربه‌ی مامۆستاكانی باخچه‌كان ده‌رچووی ژمێریاری یاخود بازرگانین. ؟
بۆ ئه‌م پرسیاره ده‌توانن له لایه‌نی په‌یوه‌نداره‌وه بپرسن.
* حكومه‌ت تاچه‌ند چاودێره به‌سه‌ر كاروباره‌كانتان ئایا هیچ ههماههنگیهكتان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت. ؟
لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی سه‌رپه‌رشتیاری تایبه‌تمان هه‌یه و لێژنه‌ی ته‌ندروستی كه حكومین هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه و چاودێری كاروباره‌كانمان ده‌كه‌ن به گشتی حكومه‌ت له رووی چاودێریه‌وه هیچ كهمو كوریه‌كی نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
