زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌ولێر/ پرشنگ توانا یه‌كێكه له ئافره‌ته گۆرانیبێژه‌كانی كورد و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی جوانی گۆرانییه و راگه‌یاند، له رووی
ئاوازه‌وه بۆ كاره‌كانی داهاتوو پیشت به كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و یه‌كێك له گۆرانییه‌كانیشی له وڵاتی سوید كلیپ كردووه.
پرشنگ توانای گۆرانیبێژ ئێستا له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه و له باره‌ی دوا كاره‌كانی خۆی له په‌یوه‌ندییه‌كیدا راگه‌یاند، به‌م نزیكانه له سه‌ر ئه‌ركی خۆی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌بی به‌ڵێن وه‌سف ده‌كات و گوتی "خۆشبه‌ختانه دوای كاركردنێكی زۆر له رێگای كۆمپانیای هونه‌ری چوارچرا ئه‌لبومه‌كه‌م به ناوی (ژووان)، له كوردستان بڵاوكرده‌وه كه له 6 تراك پێكدێت و ته‌واوی ئاوازه‌كانی له لایه‌ن دیده‌ن توانای كوڕمه‌وه دانراوه، به‌ڵام به داخه‌وه داوایه‌كم له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری خه‌رجی ئه‌و ئه‌لبومه‌م بكات، كه‌چی تاكو ئێستا وه‌ڵامی منی نه‌داوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و وه‌زاره‌ته هاوكاری بۆ كه‌سانی تر هه‌یه و هه‌موو كه‌سێك پشتگوی ناخه‌ن"، هه‌روه‌ها پرشنگ ئه‌و جیاوازییه‌ی بۆ په‌یوه‌ندی كه‌سی گێڕایه‌وه و پێیوایه هونه‌ركردن له كوردستان بووه‌ته پێوه‌ری یه‌كتر ناسین و خزمایه‌تی و ده‌ڵێت "من ناڵێم وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاری كه‌س ناكات، به‌ڵكو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه هاوكاری و پشتگیری هونه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه كه‌سێكی نزیك له‌و وه‌زاره‌ته بناسێت یاخود خزم و دۆستی كه‌سێك بێت، من پێموایه ئه‌مرۆ كاری جوان و خراپ پێوه‌ر نییه و ئه‌و كاره قبول ده‌كه‌ن كه ده‌ستێكی هه‌بێت"
پرشنگ وه‌كو هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له ده‌ره‌وه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و هونه‌ر ده‌كه‌ن پێیوایه، كه هونه‌ر كردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر ئاسان نییه و ماندوبوونێكی زۆری ده‌وێت، هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌ڵێت "به راستی كاركردن له بواری موسیقا و گۆرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر قورسه وه‌كو كوردستان نییه، چونكه دیاره كه هونه‌ر كردن كارێكی كۆمه‌ڵه‌كییه و ته‌نها گۆرانیبێژ هیچی پی ناكری، بۆیه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و موزیكژه‌نانه بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی هونه‌ری وا ئاسان نییه، پاره‌یه‌كی زۆر و كاتێكی درێژ ده‌خایه‌نی ده‌وێت، به‌ڵام من دڵ خۆشم به‌وه‌ی كه له ناو خێزانێكی هونه‌ریی ده‌ژیم و ئاسانكارییه‌كم بۆ دروست بووه"، بۆیه پرشنگ گوتیشی "ئه‌وه‌ی كه زیاتر هۆنراوه‌ی بۆ گۆرانییه‌كانم نوسیووه و به كارم هێناوه هی قادر توانای هاوسه‌رمه، هه‌روه‌ها دیده‌ن توانای كوڕم ئاواز بۆ گۆرانییه‌كانم ئاماده ده‌كات، ده‌توانم بڵێم ئاوازدانه‌ری منه".
