كاتێك كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له 28ی ئاداری 2009، سنووری بۆ كرده‌وه‌ی تاكڕه‌وانه‌و ره‌فتاره نا دیموكراسییه‌كانی (قادر عه‌زیز) دانا، به‌پێی پرانسیپه‌كانی پێڕه‌وی نێوخۆ له پۆستی سكرتێر ته‌جمیدكرا، ناوبراو له بڕی ئه‌وه‌ی رێز له بڕیار‌و شه‌رعییه‌تی حزبی بگرێت، رێك به پێچه‌وانه‌ی پرانسیپه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی، له كاردانه‌وه‌یه‌كیدا رێگه‌ی لێكترازاندنی حزبی هه‌ڵبژاردو رۆژی 4/4/2009، له به‌ناو كۆنگره‌یه‌ك به ره‌سمی له حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان جیابووه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌تا به ئێستا ده‌گات له جیاتی وه‌ی به خۆدابچێته‌وه‌و بیر له دۆڕاندن و فه‌شه‌ڵی سیاسیی خۆی بكاته‌وه‌و رێز له خه‌باتی خۆیی و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بگرێت، كه‌چی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و موشاغه‌له‌كردنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كردووه به وه‌زیفه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب، وه‌رامی نه‌ده‌درایه‌وه، چونكه هه‌م ره‌چاوی هاوخه‌باتیمان ده‌كردو هه‌م خۆ سه‌رقاڵكردن ده‌گه‌ڵ (قادر عه‌زیز) به كاری خۆمان نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ناوبراو له‌و نێوه‌دا هه‌موو سنوورێكی به‌زاند، هه‌ر بۆیه ئه‌م سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو و له (قادر عه‌زیز) ده‌پرسیین:
- كێ بوو.. به گوفتارو به‌كردار له سیاسه‌ت و پرانسیپه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و ده‌یه‌ویست به ئاره‌زووی خۆی كه‌له‌گایه‌تی به‌سه‌ر حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بكات و لێی قه‌بووڵ نه‌كرا!
- كێ بوو.. له‌سه‌ركردایه‌تی كردنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان فه‌شه‌ڵی هێناو متمانه‌ی گشت هاوڕێیانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی له ده‌ستدا، ئه‌رێ به‌خۆداچوونه‌وه‌و داننان به قه‌ده‌ری فه‌شه‌لهێنان له‌سه‌ركردایه‌تی كردنی حزبدا، له قه‌ده‌ری كاردانه‌وه‌و لامڵی كردن و سه‌ر له به‌رد دان باشترنییه!
- كێ بوو.. خۆی لێ گۆڕابوو، گه‌ره‌كی بوو كوێخایه‌تی خۆی به‌سه‌ر حزب دابسه‌پێنێ، پێشێڵی پرانسیپه دیموكراسییه‌كانی حزبی ده‌كرد، بێ پێچ و په‌ناو بێ شه‌رمانه ده‌یفه‌رموو: حزب هی منه، پاره، راگه‌یاندن و به‌شی پێشمه‌رگایه‌تی له بنده‌ستی منه، ئه‌وه‌ی رازیه ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی ناڕازییه ده‌رگا كراوه‌یه، كێ بوو.. ده‌یفه‌رموو ئه‌و حزبه به‌منه‌وه شته، ئاخر ئه‌و هه‌موو له خۆبایی بوونه بۆچی بوو جه‌نابی كاك قادر، راستییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت به‌ڕێزتان به‌بێ حزب و به‌بێ سه‌ركردایه‌تی حزب، ئێستا چه‌نده زه‌لیله!
- كێ له حزب جیابووه‌وه.. به‌ڕێزتان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ش دانتان به‌خۆدا نه‌گرت و سزای ته‌جمیدكردن له پۆسته‌كه‌ت پێ هه‌زم نه‌كرا هه‌روه‌ك به مه‌رامی گێڕانه‌وه‌ی مه‌قامی به‌ڕێزتان، خۆتان له حزب جیاكرده‌وه، ئێوه خۆشتان ئه‌و راستییه باش ده‌رك ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له حزب جیا ده‌بنه‌وه، ئۆبالی جیابوونه‌وه‌و ئاكامی جیابوونه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرن، دیاره ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له پێش ئێوه‌ش له حزب جیابوونه‌ته‌وه، نه ناوی حزبیان به‌كارهێناوه‌و نه داوای بوودجه‌ی حزبیان كردووه‌و نه‌بوودجه‌ی حزبیان پێ دراوه!
(قادر عه‌زیز) پێشمه‌رچی بۆ گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌یه، وه‌كو سكرتێری گشتی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ناوی ببه‌ن، ئه‌گینا وه‌ڵامیان ناداته‌وه، له لێدوانه‌كانیشیدا هێشتا باسی هه‌ڵوێست و بوودجه ده‌كا، یه‌كه‌م: كام هه‌ڵوێست زیاتر له ساڵێكه قسه‌و لێدوانه پێكناكۆك و دووفاقیه‌كانی (قادر عه‌زیز) هێنده‌ی تر مسداقیه‌تی به‌ڕِێزیانی له نێوه‌نده‌ی سیاسیی به ده‌رخستووه، كه تایمێك گه‌دا ئاسا وه‌كو خێر‌و سه‌ده‌قه، سواڵی كورسی په‌رله‌مان له ئۆپۆزسیۆن ده‌كا، تایمه‌كه‌ی تر شانی بڵند و نه‌وی ده‌كات و به‌شان و باڵی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌دات و داوای به‌شداریكردن له حكوومه‌ت ده‌كا، ئه‌رێ به‌ڕاست كێ بوو.. له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قسه‌ی زڵی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كرد‌و له ناوه‌وه‌ش به‌نامه‌ی ره‌سمی پاكانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات نووسی!
دووه‌م: سكرتێری كام حزب، دیاره (قادر عه‌زیز) به‌پێی دوابڕیاری دادگاش، هیچ پێگه‌یه‌كی له نێو حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان نه‌ماوه‌و مۆڵه‌تی یاسایی حزبی نییه.
سێیه‌م: كه‌واته (قادر عه‌زیز) بوودجه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی به بوودجه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌زانی، ئه‌گینا كاتێك به‌ڕێزیان هیچ شه‌رعیه‌ت و پێگه‌یه‌كی له نێو ئه‌و حزبه نه‌مابێ، ده‌بێ چ په‌یوه‌ندییه‌كی به بوودجه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه‌وه هه‌بێ، كه‌وا ئێستا وه‌ك ژمێریار حیسابی بوودجه‌كه ده‌كات، لێره‌وه (قادر عه‌زیز) ئه‌و راستییه‌ی پێ ناشاردرێته‌وه، كه خه‌می له ده‌ستدانی بوودجه‌ی پێ له خه‌می له‌ده‌ستدانی (مه‌قامی به‌ڕێزیا له نێو حزب) گه‌وره‌تره. هه‌قه ئه‌و براده‌رانه‌ی هێشتان له ده‌ورو پشتی ماون، له خه‌وی غه‌فله‌ت به ئاگای بهێننه‌وه، كه حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تاپۆی ئه‌و نه‌بووه، تا بوودجه‌كه‌ی هی ئه‌وبێ، هه‌روه‌ك ئێستا بوودجه‌ی زه‌حمه‌تكێشان چیتر له ماڵ و له بنده‌ستی تاكه كه‌س نییه!
ئه‌وه راسته حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، وه‌ك حزبه‌كانی تر به فه‌رمی بوودجه له وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی كوردستان وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه كه‌وا (قادر عه‌زیز) ئێستا سه‌ر به‌هه‌موو كونێك داده‌كات، ئاخۆ به‌ڕێزیان زه‌لیلانه پاره له كێ و له‌كێ و له كوێوه وه‌رده‌گرێ، ئێمه له‌و باره‌وه براده‌ره‌كانی خۆی خاترجه‌م ده‌كه‌ین، كه ئایا ئێمه، یان (قادر عه‌زیز) ئێستا زه‌لیله و بووه به دیلی پاره‌و بوودجه؟!
- كێ بوو.. به ده‌نگی به‌رز ده‌یفه‌رموو هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان ده‌یسه‌لمێنێ، كه‌كێ خاوه‌نی زه‌حمه‌تكێشانه، ئه‌رێ به‌ڕاست سندوقی ده‌نگدان و بریاری دادگاش نه‌یسه‌لماند داخۆ كێ خاوه‌نی زه‌حمه‌تكێشانه!
- كێ یه.. له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ناوی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان غه‌رامه كرا‌و تۆزقالێكیش شه‌رم داینه‌گرت، ئاخر دوا بڕیاری دادگای به‌رایی سلێمانی رۆژی 19/4/2010 له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناو‌و شه‌رعییه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ریسی هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ته‌كانتان لێ ناكاته‌وه به خوری!
گه‌لۆ ئه‌م هات و هاوارو هه‌رزه سیاسه‌تانه نیشانه‌ی دۆڕان و ئیفلاسی سیاسیی نییه!
- كێ یه.. گه‌ره‌كییه‌تی دۆڕان و فه‌شه‌ڵی سیاسیی خۆی به‌م هات و هاواره بشارێته‌وه، ئه‌رێ گه‌ڕان به‌دوای وه‌زیفه‌یه‌كی تر له جیاتی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و موشاغه‌له‌كردنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گه‌لێك شه‌ره‌فمه‌ندانه تر نییه!
ئیدی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له پێگه‌ی سروشتی خۆی، به‌پێی پرانسیپه سیاسیی و فكرییه‌كانی په‌ره به خه‌بات ده‌دات و موزایه‌ده‌كردن به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌وه، به‌شێك نییه له سیاسه‌تی ئێمه.
