له لێدوانێكی تایبه‌تدا، سه‌رۆكی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان دیارغه‌ریب، بۆ ماڵپه‌ری پارته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ووتی؛ له بارودۆخه‌ێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا كه ئێراق و توركیا به قۆناخیكی هه‌ستیار و قه‌یراناویدا تێپه‌ڕده‌بن، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا گرنگی خۆی هه‌یه‌و روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا و فه‌ره‌نسا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌نگاوێكی ئیجابییه، چونكه ئه‌مه جارێی یه‌كه‌مه سه‌رۆكی هه‌رێم پێش سه‌ردانی دیبلۆماسی روونكردنه‌وه بۆ په‌رله‌مان و جه‌ماوه‌ری كوردستانده‌دات. به‌ڵام باشتر بوو كه له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا روونكردنه‌وه‌ی بدایه هه‌تاكۆ رای گشتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی روونتر ئاگاداری وورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێزیان بوونایه.
سه‌رۆكی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان هاوكات سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانشی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه، گرنگه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م سه‌ردانه‌یدا، جه‌خت له‌وه‌دا بكاته‌وه كه توركیا دیالۆگی راسته‌وخۆ وئاشكرا له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌بدوڵڵائۆجه‌لاندا بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد ده‌ستپێبكات، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی مێژووییدایه. پێشهاته‌كان ئه‌وه دیاری ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا ئاڵۆزی له توركیادا په‌ره بسێنێت، به هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی توركیا ئاماده نییه، هه‌نگاوی جددی بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد باوێژێت.
دیار غه‌ریب ووتی؛ ووتی، كه ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم كه ده‌ڵێت" ئێمه له په‌یوه‌ندییه‌ندنه‌كانماندا نامانه‌وێت ببینه به به‌شێك له كێشه‌كه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ببێنه به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری" گرنگ و بایه‌خدارن و ئێمه‌ش هیوامان وایه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه رۆڵی خۆی ببێنێت. به‌تایبه‌تیش كه سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێزی هاوكاته له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی به‌رێز ئۆجه‌لاندا كه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌تا سی ویه‌كی ئایار ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی جددی نه‌هاوێژێت، ئیتر من خۆم له پرۆسه‌كه ده‌كێشمه‌وه".
سه‌رۆكی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا سه‌ره‌نجی راكێشایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رێز ئۆجه‌لان له دوا دیداری خۆیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا بانگی له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری ئێراق ده‌كات كه رۆڵی پۆزه‌تیڤ ببێنن له چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌توركیاو نه‌كه‌ونه ناو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی توركیا ده‌یدات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ده‌ره‌كی له پێناوی سه‌ركۆتكردنی گه‌لی كورد و جۆلانه‌وه ئازادیخوازانه‌كه‌ی.
هاوكاتیش دیار غه‌ریب سه‌رۆكی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تی ئێراقیشی ووتی؛ پێده‌چێت كه توركیا هه‌وڵ بدات لایه‌نی كوردی و لیستی العراقییه له یه‌كتری نزیك بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمیان بانگهێشت كردووه. هه‌ر بۆیه گرنگه كه سه‌رۆكی هه‌رێم به ئاماده‌كاری و ئه‌جیندایه‌كی باشه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی بكات، چونكه وه‌كو ئاگادارین هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا بۆ كه به‌ره‌ی توركمانی كه نزیكه له توركیاوه‌و به‌شێكه له لیستی العراقییه، له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه مادده‌ی 140 له رووی یاساییه‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. بێگۆمان ئه‌گه‌ر لیستی العراقییه‌و به‌ره‌ی توركمانی كه‌هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كاندا نه‌گۆڕن، ئه‌وه هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا ناكه‌وێته خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مانه‌وه.
له‌كۆتاییدا، دیار غه‌ریب ووتی؛ بێگۆمان سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م سه‌ردانه‌یدا له‌به‌رده‌م چه‌ند ئه‌ركێكی هه‌ستیارو گرنگدایه. ئێمه‌ش وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان، له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤدا، پیشتیوانی له به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
