ئه‌وكاته‌ی پڕۆژه یاساكه‌ی چاكسازی مام جه‌لال خوێندرایه‌وه، خه‌ڵكی ده‌یانگوت بێ ئافات بێ خوایه، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی كه‌داوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب ده‌كات له حكومه‌ت، به‌ڵام ئازادكردنی (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی شاری سلیمانی، وڵام دانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه بوو بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌ی مام جه‌لال، ئه‌وپڕۆژه یاسایه‌ی به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرا و به ده‌ست پێشخه‌ری یاخود ڕێگه‌چاره‌ی گه‌نده‌ڵی داده‌نرا، چونكه ئه‌وان ده‌یانگوت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حزب باڵاده‌سته نه‌ك حكومه‌ت، مه‌خابن ئه‌مجاره‌ش مام جه‌لال نه‌ته‌وه‌ی كوردی نائومێدكرد به‌هۆی ئازادكردنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی كه ژه‌هری كیمیای به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی هه‌ڵه‌بجه‌باراند و (5) هه‌زار په‌پوله‌ی كرده قوربانی، كه‌چی بۆ ئافه‌رینیكی براعه‌ره‌به‌كان مام جه‌لال ئه‌م تاوانباره‌ی ئازادكرد، نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م عه‌ره‌ب چێتیه‌ی مامه تێناگات، تاوه‌كو ئێستا مام جه‌لال چی بۆكورد كردووه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران وتورك ئه‌نجام داوه، كه‌چی تۆپ بارانی سنوره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه، كه‌چی ئازاد كردنی تۆمه‌ت بارانیشی هاته‌سه‌ر، سه‌ره‌تا ئاسایشی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌واڵی ڕاكردنی (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، گوایه له‌وكاته‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان بردووه بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی له‌ڕێگا وه‌ك ئه‌كته‌ره پاڵه‌وانه‌كانی فلیمه سینه‌مایه‌كانی ئه‌مریكی توانیویه‌تی ڕابكات له‌ده‌ستی پیاوانی ئاسایش، دواتر له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه گوایه به فه‌رمانی مام جه‌لال فڕۆكه‌وانه‌كه ئازادكراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلیمانی زانیاری نه‌داوه به مام جه‌لال كه ئه‌مه فڕۆكه‌وانه وتۆمه‌تباره به كیمیا بارانی شاری هه‌ڵه‌بجه، نازانم ئێوه تاكه‌ی خه‌ڵكی فرویده‌ده‌ن به‌م چه‌واشه‌كاریانه، كی هه‌یه له‌كوردستان پیاوانی ئاسایش نه‌ناسێت كه جنۆكه‌ش ناتوانێت له‌ده‌ستیان ڕابكات، هه‌رئه‌م خیانه‌ته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پڕۆژه‌یاساكه‌ی خۆیانی زینده‌به‌چاڵ كرد، مام جه‌لال خۆی له پڕژه‌یاساكه ده‌ڵێت نابێت هیچ كه‌سێك ده‌ست بخاته ناوئیشوكاری حكومه‌ت، كه‌چی مام جه‌لال خۆی ده‌ست ده‌خاته ناوئیشوكاری حكومه‌ت وبه‌هه‌وه‌سی خۆی تۆمه‌تباران ئازاد ده‌كات، من ده‌ڵێم به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی به مام جه‌لالی گوتوه ئه‌مه (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) یه، به‌ڵام مام جه‌لال به‌ڵێنی به برا عه‌ره‌به‌كانی داوه و ده‌بێت به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بگه‌ینێته‌جی وگرنگ نیه ئه‌مه كێیه، هه‌رهه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌بوو وایكرد نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، من ده‌پرسم كامه به‌رژه‌وه‌ندی به‌لای مام جه‌لال گرنگه دادگایی كردنی (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) یان به‌رژه‌وه‌ندی ئازادكردنی (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من گومانم بۆی ده‌چێت شتێكی زۆر ترسناكه، له ئیمزا نه‌كردنی مام جه‌لال به‌له‌سێداره‌دانی سه‌دامی دیكتاتۆر وعه‌لی كیمیاوی شتێك به‌دی ده‌كرا، كه‌چی ئازاد كردنه‌كه‌ی (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) هاته‌سه‌ر ئاخیری خێربێت وبێ ئافات بێ، پێویسته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی مام جه‌لال به‌رژه‌وه‌ندی خاك و نه‌ته‌وه ونیشتمانی خۆی به‌لاوه‌گرنگ تربێ له ڕێكه‌وتنی تاك ڕه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به سونیه‌كان، هیوادارم ئه‌وگومان ومه‌ترسیه‌ی خه‌ڵكی كوردستان باسی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئازادكردنی (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌مووی گومان بێت وهیچی ڕاست ده‌رنه‌چێت، چونكه هه‌ر كاره‌ساتێك ڕووبدات به‌هۆی هه‌ر حزبێكی كوردستانی كاره‌ساته‌كه بۆ هه‌موومان وه‌ك یه‌كه و ماڵ وێرانی هه‌موو كوردێكه، ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد تائێستا بێ ده‌نگ بووینه له گه‌نده‌ڵی و لوشكردنی سامانی كوردستان، به‌ڵام بێ ده‌نگ نابین له ئازادكردنی (عه‌مید –تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) .
