به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به سه‌رنج و تێڕامانه‌وه له هه‌ڵسوکه‌وت و به‌رنامه ی کاری ئه‌م پارت و گروپه به‌ناو ئیسلامیانه بڕوانیت، که بۆ وێنه‌یه‌کی نیو ڕووتی ناو بڵاوکراوه‌یه‌ک و یان باس له سێکس، ده‌یکه‌نه هه‌را و ڕۆژی حه‌شر! که‌چی له وڵاته سیسته‌م ئیسلامیه‌کانی وه‌ک تورکیادا، له‌سه‌ر جاده گۆڤاری سێکسی ده‌فرۆشرێت و مزگه‌و‌تیش هاوسێی مه‌لهایه! ده‌ی پارته ئیسلامیه‌کان لۆ نایکه‌نه فیغان و هه‌را؟ مه‌گه‌ر له‌وێکانه‌دا مه‌لا قاتییه؟! یانیش یاسای ده‌وڵه‌ت به‌رقه‌راره و وڵات خاوه‌نی هه‌س؟! یانیش مرۆڤه ئایینیه‌کان، چاویلکه‌ی چلێسیان له به‌ر چاواندایه؟!یانیش پارته‌کانی کن مه، له پارته ئیسلامییه‌کانی تورکیا و وڵاتانی عاره‌بی ئیسلامترن؟! بۆیه زیادڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بگوترێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا بۆ که‌سێکی مه‌زهه‌بی بێغه‌لوغه‌ش! ئه‌مانه‌ی مه‌ڕ خۆمان هه‌رچییه‌ک بن ئیسلامی نین و ته‌نیا پاڵتۆی ئیسلامیان له‌به‌ردایه! مه‌گه‌ر ڕووتی و سێکس له‌وان حه‌رامه و تابووه؟! نه دڵسۆزی خاکن و نه خه‌ڵکیش. کاتێک ئێران له مانگی ڕه‌مه‌زاندا گوندی کوردانی برای موسڵمان تۆپباران ده‌کات. کوردی مسڵمان و مه‌ڕو ماڵات و بژێویان قه‌لاچۆ ده‌کات، فڕۆکه‌کانی تورکیایش به‌هه‌مان شێوه‌ی خومپاره‌کانی ئێران، گوندی کوردانی موسڵمان بۆمباردمان ده‌که‌ن، هه‌ڵوێستی ئه‌م پارته ئیسلامیانه‌ی کن خۆمان چی بوو، بۆ پارێزگاری له برا و ئایینی موسڵمان؟! ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی وابه‌سته‌ی وڵاتانی ده‌رودراوسێ نین بۆچ پرۆتێستیان نه‌کرد و فتوای به‌کافر بوونی وڵاتانی دراوسێیان نه‌دا و نقه‌یان له خۆیان بڕیووه؟!ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان گرنگی نییه و بێنرخه لایان، ئازادی و ئاسووده‌یی کۆمه‌ڵگای ماندووی کورده. لێ، هه‌ندێکیان باس له نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئیسلامگه‌راییه‌که‌یان ده‌که‌ن! که ئه‌مه‌یش هه‌ر جێی شک‌و گومانه، خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی هه‌ژار و ناهۆشیار و ده‌ربڕینێکی تاکتیکیه. ئه‌وه‌تا نهاکه که ده‌سته‌ڵاتی سیاسیان نییه، ئازادی ده‌گۆڕن به ئاژاوه، فتوای کوشتن و سه‌ربڕین و به‌رده‌بارانکردن ده‌ده‌ن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی سیاسی بگرنه ده‌ست؟! جێی سه‌رسوڕمان و تێرامانه. له باتی ئه‌وانیش وه‌ک ئایینی مه‌سیحی، چه‌ندین ده‌ستگای خێری دابمه‌زرێنن، به‌به‌شێکی که‌می ئه‌و بودجه‌یه‌ی که به‌رهه‌می ڕه‌نج و خوێنی شه‌هیدانی ئه‌نفاڵ و هه‌له‌بجه‌یه و وه‌ریده‌گرن، له خزمه‌تی هه‌ژاران، بێده‌ره‌تانان، په‌ککه‌وته و نه‌خۆش و ئاواره‌کاندا بن. له پڕۆسێسی ئاوه‌دانکردنه‌وه، به‌ره‌وپێشبردنی هزر و سیاسه‌ت و ئابووری وڵات‌دا به‌شدار بن.. که‌چی؛ بوونه‌ته شمڵی شه‌ڕی ناو کۆمه‌ڵگای خوێنله‌به‌ر ڕۆیشتووی و ماندووی کورد و نایه‌ڵن بحه‌سێته‌وه. (ڕوونتر بڵێین، پێیان ڕاسپێردراوه که نه‌یه‌ڵن کورد بحه‌سێته‌وه!) . ئایا هه‌ر به‌ڕاستی خوێنده‌واری سه‌رده‌میان تێدا نییه که پێیان بڵێت: بابه‌لێ، ئێمه که له هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژی ناحه‌زانی موسڵماندا بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردی موسڵمان نقه‌مان له خۆمان بڕیووه!! بۆچ له‌سه‌ر چیرۆکی بابایه‌کی عاره‌ب و موسڵمان بیکه‌ینه کۆسه کۆسه و هه‌ڵا که 800 ساڵ به‌ر له ئیستا نووسرابێت؟! ئه‌ی باشه بۆ سه‌مای شه‌رقی چیده‌ڵێن که ئافره‌تێکی نیوه ڕووتی مه‌مک هه‌ڵتۆقیو له کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا، بۆ نوێژکه‌رانی رۆژ و مه‌یخۆرانی شه‌و سه‌ما ده‌کات؟! مه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته عاره‌بییانه له ئیسلام لایانداوه، زه‌نده‌قین و موسڵمانه کورده‌کانی مه‌ڕ خۆمان مه‌سیریان به‌ره‌و به‌هه‌شته؟ بۆ فتوای ڕسواکردنی سه‌رۆکه عاره‌به‌کان ده‌رناکه‌ن؟!
باشه ئه‌مڕۆکه مه‌لا و موسڵمانی خوێنده‌وار و ئاکادێمیکه‌ی قات و ڕبات له‌به‌رمان نین؟! زۆرێک له‌وانه‌یش له وڵاتانی مه‌سیحی و پڕ له سێکس و ئافره‌تی ڕووتدا ناژین؟! به پاره‌ی خێرخوازانی غه‌یره‌دین (به‌بۆچوونی پاشکه‌وتووی ئه‌وان!!) ناژین؟! به حه‌رامیش له پاڵیدا پاره‌ی ڕه‌ش په‌یدا ناکه‌ن؟! مه‌لاو موسڵمانان له هه‌نده‌ران، هه‌مان هه‌وای که‌شی ئازادی و دیموکراتی و مافی جڕوجانه‌وه‌ران هه‌ڵنامژن؟! یانیش نه‌خێر، ئه‌وان له لایه‌ن مزگه‌وته‌وه بژێوی ژیانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و له هه‌ساره‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیاندان؟! به‌ڕێزان! واز له‌م دوو ڕووییه و چه‌ند ڕوویه بێنن! خه‌ڵکیش زۆر له‌وه هۆشیارتره که ئێوه به جه‌زبه‌یه‌کی جامبازییه‌وه بیترسێنن. ئه‌رێ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هێنده به‌ته‌نگ ئیمان و دنیای ئاخیره‌ته‌وه‌ن، بۆچ بۆ مافی ونبوی موسڵمانه به ئه‌نفاڵکراوه‌کان تێناکۆشن؟! ئه‌وه‌تا تا نهاکه، ئه‌حفادی سیسته‌می فاشی ڕابردووی عێراق ناچار کراوه که زیاد له 29 میلیارد دۆلار بۆ خه‌ساره‌ی شه‌ڕی کوێت ڕه‌وانه بکه‌ن!! بۆچ ئه‌و گروپ و پارته به‌ناو مه‌سڵمانانه‌ی کوردستان، هه‌وڵ ناده‌ن نه‌ک 30 میلیارد دۆلار به‌ڵکوم نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ خوشک و برا مه‌سڵمانه لێقه‌ماو بریندار و به‌جێماوانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه وه‌ک خه‌ساره وه‌ربگرن؟! ئه‌م کاره خێرتر نییه له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه دژ به ڕۆشبیرانی داماوی کورد؟! دژ به ده‌ستگایه‌کی ڕۆشنبیری که به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م هه‌زار و چه‌ندسه‌دساڵه‌ی مێدیا و ده‌سته‌ڵاتی به‌ناو ئیسلامانه، ڕاژه‌ی هزر، وشه، دۆز و وێژه‌ی کوردی کردووه.. ؟ ئه‌ی باشه بێده‌نگی و هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی ده‌سته‌ڵاتی کوردی له حاست ئه‌م تاکڕه‌وی و فتوا دوژمنکار و خوێناویه‌دا، له چیدایه؟! مه‌گه‌ر نابێت یاسا سه‌ره‌وه‌ر بێت؟! یان هه‌ر پارت و گروپێکی ئیسلامی بۆ خۆی حکومه‌تێکه؟!
به‌ڕاستی ئه‌وانه له چ قۆناغێکی مێژوودا چه‌قیون؟! خۆیان ده‌زانن که به‌و شێوه کرداره په‌ڕگر و پاشکه‌وتوانه‌یان، چ زیانێکیان به ئیسلام گه‌یاندووه؟! هێنده‌ی تاکی ئیسلام به‌وکرده‌وه په‌ڕگر و نامرۆڤی و نادیموکراتانه‌یان زیانیان به خۆیان و ئایینه‌که‌یان گایاندووه، نیو هێنده فکر و کرداری بیانی زیانی پێنه‌گه‌یاندوون؟! نه‌وه‌سایه؟! فه‌رموون سه‌رنج بده‌ن، هه‌رده‌م ژماره‌ی ئه‌وانه که له ئیسلام و ڕێساکانی ده‌پرنگێنه‌وه و هه‌ڵدێن زیاد ده‌بێت! گه‌نجان هه‌ڵدێن و ده‌بنه مه‌سیحی و جوله‌که و زه‌رده‌شتی و هتد؟! گه‌لۆ، گه‌لێک بڤه و زیانبه‌خشه، مرۆڤێک به هۆش و ئاوه‌زه له سه‌رده‌مێکی زۆر کۆندا بژی و ته‌نیا به له‌ش و ڕیش حزوری له ناو کۆمه‌ڵگای نوژه‌ندا هه‌بێت!. ئه‌م دیارده‌یه‌ش باوه‌کو بڤه‌یه به‌ڵام زیانێکی زۆریشی بۆ تاکی سه‌رده‌م و به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستیان نه‌کرێت و به‌ره‌یه‌کی زانست له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی جه‌هلدا دروست نه‌بێت، یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت و ده‌سته‌ڵاتیش بێده‌نگ بێت! ئه‌وا شوڵی لێهه‌ڵده‌کێشن. ئیدی به نۆبه هه‌ر ڕۆشبیرێک چاوه‌ڕێی ڕۆژی قیامه‌ت و حه‌شری دێت و به شه‌لاقی شه‌رع فه‌لاقه ده‌کرێت!
ئه‌رێ به‌ڕاستی، که‌نگێ له ئیسلامیشدا ڕیفۆرمێکی ئاشتیخواز و دیموکرات و هاوته‌ریب، له‌گه‌ڵ زه‌مانه و پێشکه‌وتن و خه‌ڵکدا ده‌ست پێده‌کات؟!
