هۆگر غه‌ریب. هه‌ولێر: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی چوارحیزبه كوردستانیه‌كه بۆ به‌رده‌م رای گشتی هه‌رێمی كوردستان و وروژاندنی كۆمه‌ڵێك باس و خواس و په
نجه دانان له‌سه‌ر ئه‌و برینانه‌ی كه هه‌ناوی حكومه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سیاسی یه‌كانی ئێمه‌ی خواردووه هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه به‌رووی ئه‌و تارماییانه‌ی كه خه‌ریكه رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له ترسنۆك و ناواقیع بین و خه‌مۆكاوی بكات، چونكه ساڵانێكه به‌هۆی بڤه بوونی كۆمه‌ڵێك باس و خواس له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌وه خه‌ریكه ئازادیه‌كان له دارده‌درێت و دیموكراسیه‌ت مانایه‌كی نه‌ماوه‌وه و حیزب هه‌ناوی حكومه‌تی خواردووه و گه‌نده‌ڵیه‌كان به شێوه‌یه‌ك وه‌ك ڤایرۆس بڵاوبۆته‌وه حكومه‌تی هه‌راسان كردووه.
هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا وه‌ك هه‌ر جارێك ئه‌م دوو حیزبه به‌نه‌فه‌سێكی كورت و به‌عه‌قلیه‌تێكی چه‌قبه‌ستوو و ترس له فره‌یی و ره‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و خنكاندنی ئازادی و له‌سێداره‌دانی موعاره‌زه وه‌ڵامی راپۆرتی ئه‌م چوار حیزبه بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان نه‌وه‌ی گۆشراون به میراتی دیكتاتۆریه‌ت و خوێن و چه‌ك و شۆرش. حكومه‌تێك به‌رێوه‌ده‌به‌ن كه ده‌یانه‌وێت هه‌موو هاوڵاتی بۆیان پێشمه‌رگه بێت و ئه‌وانیش فه‌رمانده‌و خه‌ڵكی تریش دوژمن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری وه‌ڵامه پر له‌هه‌ڵچوون و بێ ئومێدی له گۆران و بنه‌بركردنی گه‌نده‌ڵی و ته‌زویری ئه‌م دووحیزبه بگریت كه ئاراسته‌ی ئه‌م چوار حیزبه‌كراوه هه‌مان كۆنه قه‌وان دوباره‌كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر رۆژه‌ی حیزبێكی سیاسی و كه‌سێكی كاریگه‌ر له ساحه‌ی سیاسی هه‌رێم به‌خۆیه‌وه بینیوه، باس له‌زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و متمانه‌ی هاوڵاتیان ده‌كرێت و پرسیار رووبه‌رویان ده‌كرێته‌وه و موزایه‌ده‌ی ده‌نگی هاوڵاتی و سندووقی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م چوار حیزبه، به‌ڵام جارێكی تر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره ئه‌وه‌یان له‌بیر خۆیان برده‌وه كه راپۆرتی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان چۆن بووه‌و ته‌زویر و سندوقی هه‌ڵبژاردن و كاری ساخته‌كاری و ته‌نانه‌ت كوشتن و باره‌گا سوتاندن و... . هتد) بارودۆخیان چۆن بووه، دیسان خۆیان له‌و گه‌نده‌ڵی و كه‌م و كوری و ناعه‌داڵه‌تی و تێك چوونی بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند دزیوه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی ئه‌م چوار حیزبه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌شیان ئه‌و په‌ری خۆشاردنه‌وه‌یه له‌و واقیعه تاڵه‌ی كه رووبه‌روویان كراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر نا بۆ وه‌ڵامی ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه ناده‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ی له‌م وه‌ڵامدانه‌وه به‌دی ده‌كرێت كوشتنی هه‌ناسه‌ی ئۆپۆزسیۆنه، چونكه ئۆپۆزسۆن وه‌ك چه‌مكێكی به‌رهه‌م هاتووی خۆرئاوا‌و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ده‌ستوور، ناكرێت ئێمه له چوار پارتی كوردی له‌كوردستانی عێراق و له كۆمه‌ڵگایه‌كی گۆشكراو به شیری رژێمێكی دیكتاتۆری به‌عسی ببینینه‌وه، كه به شێكه له‌كوردستانی لكێنراو به عێراقه‌وه كه تا ئێستاش سنوری دیاری نه‌كراوه، له شوێنێك كه ده‌ستورێكی ده‌نگ بۆ دراوی نیه!
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئه‌و دوو هێزه ئاراسته‌ی ئه‌م چوار حیزبه ده‌كه‌ن مانای رابردووی خۆیان له‌بیر چۆته‌وه كاتێك باس له‌كۆنگره‌كه‌ی قاهیره ده‌كه‌ن و خۆیان به پارێزه‌ری ماده‌ی 140 داده‌نێن كه تاوه‌كو ئێستا نه‌گراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و مونافه‌سه حیزبیه‌ی كه ده‌یكه‌ن له‌و شاره خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌شیان له‌خۆیان بێزاركردووه و خه‌ڵكیش به‌خائین و خۆفرۆش ناوزه‌د ده‌كه‌ن. باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌م چوار حیزبه ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی توركیا‌و ئێران ناكه‌ن و داوای ئاشكرا كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و چوار حیزبه ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی شه‌ری ناوخۆیان بیرچۆوه كه چۆن رژێمی به‌عسی فاشی و سوپای ئێران و توركیایان هێنایه كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات له‌تیرۆری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به‌رامبه‌ر یه‌كتر و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كردیان كه تاوه‌كو ئێستا سه‌دان كه‌س شوێن بزرن و چاره‌نووسیان دیار نیه.
بۆیه پرسی ئۆپۆزسیۆن بوون كه له واقیعێك بین و له‌هه‌رێمێكدا كه دوو حیزب به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كه‌تاكه ئێستاش شه‌رعیه‌تی بوونیان له رابردووی پڕ له‌خوێن و شۆڕشه‌وه وه‌رده‌گرن، له هه‌رێمیكدا كه حیزب و حكومه‌ت و ئۆپۆزسۆن وخیانه‌ت له یه‌ك جیا نه‌كرێته‌وه داوا كردن له‌و چوار حیزبه به‌تایبه‌ت له یه‌كگرتوو كه ببێته ئۆپۆزسیۆنێكی رووت، ، به داواكاریه‌كی هه‌رزه كارانه‌ی ده‌بنرێت، چونكه كوردستان ده‌وڵه‌تێكی قانوونی نیه كه حكومه‌ت شوێن سنوری خۆی بزانێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئۆپۆزسۆنی شوێن وسنوری دیاری بێت و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی تر له شێوه‌ی دامه‌زراو و ده‌زگای جێگری سه‌ربه‌خۆدا دیار بن، كوردستانی له‌لایه‌ن دووحیزبی خاوه‌ن دوو میلیشای تایبه‌ت و دوو ئاسایش به‌رێوه ده‌برێت كه هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌یمه‌نه‌ی كردووه به‌سه‌ر به‌شێكی به‌شێك له‌م هه‌رێمه‌ی كوردستاندا!
كوردستانێك كه ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردنی به شێوه‌یه‌كی زۆرترسناك له‌لایه‌ن ئه‌و دوو هێزه‌وه قۆرغكراوه و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی به شێوه‌یه‌كی زۆر گاڵته‌و ئامێز له لایه‌ن هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌و دوو هێزه‌وه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه له‌مانا، بێ ده‌سه‌ڵاتی و سه‌ربه‌خۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی به‌جۆرێك كه هه‌مووكه‌س و ده‌سه‌ڵا ت و خواره‌وه‌ش له‌سه‌ر هاوڕان، به‌جۆرێك دادگا بوو به شوێنی دادگایی كردنی بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانه.
له بیرمان نه‌چێت یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان شیعاری شه‌راكه‌وت و ئۆپۆزسۆنی به‌رز كردوته‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانین ده‌ستخۆشی له یه‌كگرتوو بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه بوێرانه‌ی كه‌ناویه‌تی رووه‌و ئۆپۆزسۆن بوون، به دروستی نابنیم نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
خۆ هه‌مووشمان شایه‌تی عه‌یانی ئه‌وه‌شین ئه‌م دوو هێزه نه‌یانتوانی به‌رگه‌ری مانگێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارن بگرێت و فه‌رسه‌خێك باسه‌كانی دیموكراسی و رای جیاواز و.. بۆ داوه گه‌ڕایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر شیعاری شه‌راكه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی ئیجابی یه‌كگرتوودا، ده‌كرێت ئێوه پێمان بڵێن چی ده‌قه‌ومێت ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو ببێته ئۆپۆزسیۆنی رووت و قوت له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تێكی ئیفلیجی بۆ چوار ساڵ؟!! له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه؟!! چونكه ئه‌م دوو هێزه به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك رێككه‌وتوون كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌ردووكیان دوو خولی هه‌ڵبژاردنی تریش به یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌ژداری ده‌كه‌ن.
