پاش ئه‌و كاره‌سات و كۆسته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌رماندا هات، له كانگای دڵه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و دۆست و هاوڕێ و كه‌سانه ئه‌كه‌ین كه به‌شداریان له
ڕێ و ڕه‌سمی به‌خاك سپاردن و پرسه‌ی خوالێخۆشبوودا كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هاتن یان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فون و ئیمه‌یله‌وه ماته‌مینی خۆیان گه‌یانده ئێمه، یاخود له دڵه‌وه به هه‌واڵه‌كه غه‌مگین بوون، سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كیان ئه‌كه‌ین، هه‌روه‌ك سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌نالڕ و ڕۆژنامه و ڕۆژنامه ئه‌لكترۆنی و ئێزگه و گۆڤارانه ئه‌كه‌ین كه هاوكارمان بوون به ماته‌مگێڕیی و بڵاوبووكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچه ناواده‌كه‌ی له‌یلای هاوكار و هاوپیشه‌یه‌یان، له یه‌زدان داواكارین ناخۆشی نه‌بینن و جه‌رگیان به ئاگری وادا نه‌چزێ و ناڕه‌حه‌تی نه‌بینن.
هه‌روه‌ك پێم خۆشه ئه‌و دڵنیاییه به هه‌موو دۆست و هاوڕێیانی غه‌مباری ببه‌خشم، كه له‌یل له ژیاندا به‌ده‌ر له خێر و خۆشیی ده‌وروبه‌رو جێی كاره‌كه‌ی و ناو خێزان، هیچ مه‌به‌ستێكی تری نه‌بووه و هه‌رچیه‌كیشی له‌توانادا بووبێت بۆ ده‌سگیرۆیی كردنی كه‌سانی تر درێغی نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هیچ كه‌سێك دوژمنی نه‌بووه و ئه‌و نامه‌یه‌شی كه جێی هێشتووه ئه‌و ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنێت، كه لای جه‌نابی دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌یه‌تی و دادوه‌ر خۆی داوای له ڕاگه‌یاندنه‌كان كردووه ده‌قی نامه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ لایه‌نێك تا ئێستا بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش مه‌به‌ستیه‌تی بگاته ڕاستی، ته‌نها ئه‌و زه‌حمه‌ته بكێشێ و بچێته لای دادوه‌ر، نامه‌كه ئه‌بینێت و ئه‌توانێت بڵاویشی بكاته‌وه. دیسانه‌وه ڕێز و خۆشه‌ویستی ئێمه بۆ هه‌مووان
