بۆ هه‌ندێک له‌پارتیه‌کان سه‌رکه‌وتنی دکتۆر به‌رهه‌م و کابینه‌ی حکومییه‌که‌ی هه‌زم ناکرێت، به‌تایبه‌ت هه‌وادارانی کابینه‌ی پێنجه‌م، که‌کابینه‌ی نێچیرڤان بارزانی بوو. له‌ڕاستیدا ده‌کرێت هه‌زم نه‌کردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لای که‌مایه‌تیه‌کی چۆنایه‌تی، که‌ده‌کرێت وه‌کوو گروپێکی خودان فکری شاراوه‌ی ناو پارتی که گروپی نوێکردنه‌وه و ڕیفۆرمیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا کۆنسێرڤه‌رتیڤه‌که‌یه، به‌ڕێبه‌رایه‌تی نێچیرڤان بازانی بۆ دوو هۆکار بگه‌ڕێنینه‌وه.
هۆکاری یه‌که‌م. ئه‌م هۆکاره بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌م نوخبه ناخوازێت له‌دوای کابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه، که‌له‌ڕاستیدا له‌زۆر ڕوه‌وه بۆ پارتی کابینه‌ی زێڕین بوو، ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی حوکمڕانی مۆدێرنتر بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌کێتی بێته ئاراوه. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که‌پارتی توانی له‌ڕێگه‌ی نێچیرڤان بارزانیه‌وه له‌کابینه‌ی پێنجه‌مدا جیاوازیه‌کی زه‌به‌لاح له‌شیوازی فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر یه‌کێتیدا بکاته دیفاکتۆ. لێره‌دا هه‌بوونی فیگه‌رێکی به‌ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداری، وه‌کوو دکتۆر به‌رهه‌م که‌چاوه‌ڕێ کراوه بۆ یه‌کێتی ببێه هه‌مان ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی بۆ پارتی هاته پێشه‌وه، بۆ به‌شێک له‌پارتی جێگه‌ی نیگه‌رانییه. به‌تایبه‌ت که‌ده‌زانین سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووی له‌یه‌کێتی کردبوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌م گروپه‌ی ناو پارتی هه‌ڵویستێکی ئه‌نتی یه‌کێتی بوو، هه‌ڵوێستێک بوو، هه‌تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌هه‌ڵوێستی فه‌ڕمی پارتی و له‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆک بارزانی جیابوو.
هه‌رچی هۆکاری دووه‌میشه له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندی به‌ڕوئیا و دنیابینی و دنیای تاک ره‌هه‌ندی و دواجار په‌یوه‌ندی به‌زاڵکردنی دیارده‌ی تاک قوتبی و دنیای تاک پاوه‌ری، خودی ئه‌م گروپه‌وه هه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری کۆمه‌ڵگا کوردییه‌که‌دا. ئه‌م ڕوانینه که‌ڕوانین و دنیابینی هه‌وادارانی کۆنسێرڤه‌رتیڤی نوێیه، که‌هه‌تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش. گروپێکی ناڕاگه‌یه‌ندراوی ناو دامه‌زراوه‌ی بارزانی و به‌ڵام خاون پێگه‌ی ستراتیژی ناو پارتین، ڕوانین و دنیابینه‌که، که‌له‌لایه‌ک ئه‌زمونێکی دیکه‌ی مۆدێرنی خزمه‌تگوزاری، وه‌کوو کوده‌تای سپی، به‌سه‌ر سه‌رکرده‌که‌ی خۆیانه‌وه لێکده‌ده‌نه‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، هێشتا ئه‌م ڕوئیایه به‌توندی پارێزگاری له‌سیستمی داخراوی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی ده‌کات و جه‌لالیزم وه‌کوو کۆمه‌ڵگای دوژمن ده‌بینێت و به‌قوڵی باوه‌ڕی به‌سه‌رکردایه‌تی ڕه‌های تاک پارتی و زاڵکردنی دیارده‌ی تاک کۆمه‌ڵگای سیاسی هه‌یه.
له‌ڕاستیدا ئێستا پارتی به‌دوو جه‌مسه‌ر و له‌ڕێگه‌ی دوو روئیای جیاوازه‌وه کار بۆ پارچه پارچه‌کردن و دواجار سڕینه‌وه‌ی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵگای جه‌لالیزم ده‌کات. روئیای یه‌که‌م روئیای کۆنسێرڤه‌تیڤه دێرینه‌کانی ناو پارتییه. ستراتیژی لایه‌نگرانی ئه‌م ڕوئیایه ستراتیژی چوونه ناو هاوپه‌یمانێتی ستراتیژیی و روئیای یه‌کبوون و هه‌مانگییه. ئه‌م روئیایه به‌شێوه‌یه‌کی ئارام و له‌که‌شێکی دۆستانه‌ی ناهاوسه‌نگدا، هه‌وڵده‌دات هه‌موو تواناکانی جیاوازی، له‌نێوان خۆی و یه‌کێتیدا به‌کۆتایی بهێنێت و له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی هه‌نگوینی خۆی و یه‌کێتی، بۆ مایه‌پوچکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به‌کاربهێنێت، که‌ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ونیوی رابردووی خۆیدا و له‌گوتارێکی سیاسی نوێگه‌ردا کاری له‌سه‌ر کردوون، که‌په‌یوه‌ندیان به‌دروستکردنی جیاوازی فکری و که‌ڵچه‌ری حزبی و سه‌ر‌خانی سیاسی سه‌ر‌به‌خۆوه هه‌بووه. فکر و که‌ڵچه‌ر و سه‌رخانێک، که‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵگایه، شوناس و ئه‌دگاری حزبی و مۆڕاڵی سیاسی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه و داوجار جۆر‌ی سه‌رکردایه‌تکردنیانیشی له‌یه‌کتری جیاکردۆته‌وه.
روئیای دووه‌م روئیای دووکه‌رتکردنه. که‌ڕوئیای کۆنسێرڤه‌رتیڤه نوێکانه. ئه‌م ڕووئیایه ئامانجی په‌رتکردن و زاڵکردنه. لایه‌نگرانی ئه‌م باوه‌ڕه، ده‌میک بوو چاوه‌ڕێی دووله‌تبوونی یه‌کێتی و و دووله‌تبوونی کۆمه‌ڵگای جه‌لالیزمیان ده‌کرد. ده‌مێک بوو به‌شێوه‌یه‌کی وورد، چاودێری ڕه‌وشی قه‌یراناوی ناو یه‌کێتی و شه‌ڕی خۆبه‌خۆی سێ کوتله‌کانی ناو ئه‌م هیزه‌یان خستبووه ژێر چاودێری سیستمێکی هه‌واڵگری و سیاسی پڕۆفیشناڵه‌وه، که‌به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی و له‌که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری جیابوونه‌وه‌ی سیاسی و ململانێکانی ناو دیارده و دنیای ده‌سته‌گه‌ری دروستیان کردبوو. هه‌ربۆیه ده‌بینین له‌گه‌ل ده‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لایه‌نگرانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، توشی چێژێکی حزبی باڵا‌و توشی شاگه‌شکه‌ی سیاسی ده‌بن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و هێزه‌ش به‌سه‌ر یه‌کێتیدا له 25/7/2009 ده‌که‌ن به‌فرسه‌تی هێنانه‌دی مه‌رامه‌کانیان. که‌بچوکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی و دووله‌تکردنی کۆمه‌ڵگا سیاسیه‌که‌ی ژێر ده‌ستییه‌تی. له‌ڕیگه‌ی دابه‌شکردنی ڕۆڵه‌کان له‌نیوان هه‌ردوو به‌ره‌ی کۆن ونوێی ناو پارتی و ناو کۆمه‌ڵگای بارزانیزمدا. بۆ هێنانه‌دی ئه‌م کاره‌ش ئه‌م به‌ره‌یه له‌شێوه‌ی دووتیمدا بۆ مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ یه‌کێتی و گۆڕان، که‌دووهێزی دوله‌تکراوی ناو کۆمه‌ڵگای جه‌لالیزمن به‌پلان و پیلانی پر دیقه‌ته‌وه دێنه مه‌یدان.
لێره‌دا ناکرێت ڕۆڵی بێلایه‌نانه و ڕۆڵی میژوویانه‌ی سه‌رۆک بارزانی تێکه‌ڵ به‌هیچ یه‌کیک له‌م دوو ڕووئیایانه‌ی ناو پارتی بکه‌ین. که‌له‌ڕاستیدا به‌لایه‌نی زۆریه‌وه په‌یوه‌ندی به کاملبوونی عه‌قڵی سیاسی و بیرکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی به‌ڕێز بارزانیه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ناشکریت چاو له‌ئاست ئه‌م دووبه‌ره‌یه بنوقێنرێت، که‌دواجار له‌دژی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵگای جه‌لالیزم به‌هه‌ردوو به‌ره دوورکه‌رتبوه‌که‌یه (یه‌کێتی و گۆڕان) به‌شیوه‌یه‌کی جه‌هه‌نه‌می و به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک که‌وتوونه‌ته‌خۆ و هه‌وڵی قوتدانی کۆی گشتی کۆمه‌لگای جه‌لالیزم ده‌ده‌ن. لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی باڵانسنی هیز، له‌کوردستانی عێراق به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆی گشتی کۆمه‌ڵگا کوردییه‌که تێک نه‌چێت و بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ش بیری سڕینه‌وه‌ی یه‌کتری نه‌بێته‌وه به‌مه‌یلێکی قودره‌تمه‌ند و بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بگیرێت له‌هه‌رچی زیاتری هه‌نجن هه‌نجنکردنی کۆمه‌لگای دووه‌م که‌کۆمه‌ڵگای هه‌تا ئه‌ندازه‌یه‌ک نوێتر و کراوه‌تره له‌کۆمه‌ڵگا کۆسیرڤه‌رتیڤه‌که. گرنگه گۆڕان و یه‌کێتی بیر له ڕه‌خساندنی سه‌ره‌تایه‌کی گرنگ له‌هه‌ماهه‌نگی مۆدێرن و هاوپه‌یمانی ساغله‌م و له‌دوورمه‌داشدا له‌یه‌کخستنه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره له‌یه‌کترازاوه‌که‌ی ناو کۆمه‌لگای جه‌لالیزم بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت که‌ئێستا خه‌ریکه وورده وورده ڕۆشن ده‌بێت، که‌چۆن هه‌ردوو ڕوئیاکه‌ی ناو پارتی، سه‌ره‌ڕای جیاوازی له‌به‌رژه‌وه‌ندی فکری و له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و له به‌رژه‌وه‌ندی مادی و جیاوازییشیان له‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفۆرمیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ژێر ده‌ستی خۆیان، که‌کۆمه‌ڵگای بارزانیزمه، به‌ڵام له‌خاڵی بچوککردنه‌وه‌ی یه‌کێتیدا و له‌خاڵی دووله‌تکردنی کۆمه‌ڵگای جه‌لالیزمدا، به‌شێوه‌یه‌کی ستراتیژی به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
لێره‌دا یه‌کێتی، به‌سه‌رکردایه‌تی فیگه‌رێکی خاوه‌ن ناوبانگی جیهانی، وه‌کوو مام جه‌لال، پیویسته به‌زووترین کات موباده‌ره‌ی کرانه‌وه و موباده‌ره‌ی دانپیدانان و موباده‌ره‌ی هه‌ماهه‌نگی و دواجاریش موباده‌ره‌ی یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ڕابگه‌یه‌نێت و له‌م پیناوه‌شدا پیویسته ئازایانه کۆتایی به‌سیاسه‌تی نانبڕین و به‌سزادانی سیاسی و ئه‌و جه‌نگه سایکۆلۆژی و میدیاییه‌ی خۆی بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر گۆڕاندا، که‌له‌موده‌تی سه‌هه‌ڵدانی ئه‌م هێزه‌وه، هه‌تا به‌ئێستای نوسینی ئه‌م گوتاره ده‌گات، به‌رده‌وامی هه‌یه. هه‌روه‌کوو چۆن له‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێویسته، خه‌ونی زڕی به‌نیلیکردنی ناوچه‌ی سه‌وز و نیه‌تی ناپه‌سند و ناعه‌قڵانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران که‌نیه‌تی پاکتاوکردنی سیاسی و نیه‌تی پاکتاوکردنی تیمی ژێر سه‌رکردایه‌تی مام جه‌لال و دواجار ستراتیژی دووله‌تکردنی حزب و کۆمه‌ڵگای باوک، که‌کۆمه‌ڵگای ڕاقی مام جه‌لاله، به‌شێوه‌یه‌کی مۆڕاڵی و مه‌بده‌ئی به‌کۆتایی بهێنن. پیویسته دان به‌ودابنێن که‌چانسی ریفۆرمیزه‌کردن و چانسی گۆڕانی کۆمه‌ڵگای جه‌لالیزم به‌سه‌رکردایه‌تی مام جه‌لال تاکه چانسێکی ئه‌قڵانی و تاکه چانسیکی سیاسی و تاکه چانسێکی له‌بار و ئه‌ڵته‌رناتیڤییه.
