عیزه‌ت دوری جێگری سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عێراق (سه‌دام حسێن) له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا كاسێتێكی ده‌نگی بڵاوكرده
وه و باسی له‌وه كردوه ئه‌گه‌ر سه‌دام حسێن له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بمایه، ئیسرائیل جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد هێرش بكاته سه‌ر كه‌رتی غه‌زه. سه‌دام حسێن یه‌كێكبووله‌حوكمه‌ته‌دیكتاتۆره‌كانی عیراق له‌سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه تائه‌وكاته‌ی حوكمه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ستی هاوپه‌یمانه‌كان روخێنرادرێغی نه‌كرد له‌كوشتنوراوه‌دونانی گه‌لی كورد، ساڵی 1982 ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌رده‌زگائه‌تۆمیه‌كه‌ی عێراق و وێرانیكرد. سه‌دام حسێن جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو بۆ نه‌یتوانی به‌رپه‌چی ئه‌و په‌لاماره ئاسمانیه بداته‌وه كه‌كرایه سه‌ر ده‌زگا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی عێراق ساڵی، 1991 كه سه‌دام كوێتی داگیر كرد و هاوپه‌یمانه‌كان بڕیاری لێدانی سوپای عێراقیاندا سه‌دامی دیكتاتۆر بۆ راكێشانی سه‌رنجی وڵاتانی عه‌ره‌ب ویستی شه‌ڕی گه‌رده‌لوولی بیابان به‌جۆرێكی تر نیشانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامی ناوچه‌كه بدات هه‌ستا چه‌ند ساروخێكی كرۆزی نا به‌ناوچه چۆڵه‌كانی ئیسرائیله‌وه كه‌ئه‌مه‌ش به‌قازانجی ئیسرائیل ته‌واوبوو بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ئابووری ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێت بگره له‌ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه ئیسرائیل ده‌ستكه‌وتی باشی لـإ ده‌ستكه‌وت فرۆكه‌كانی عیراقی نارده كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه بۆنیازپاكی به‌رامبه‌ركۆماری ئیسلامی و ئیران دوای هه‌شت ساڵ شه‌ركردن دژی ئه‌ووڵاته. دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌دا و كه‌وته راوه‌دونان و گرتنی سه‌ركرده و ئه‌ندامانی (فتح) كه محمود عباس (ابو مازن) سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ی ده‌كرد له‌دوایی (یاسین عه‌ره‌فات) حه‌ماس كه حیزبێكی توندڕه‌وی ئیسلامیه ئه‌وه‌نده بیرته‌سكانه بیرده‌كه‌نه‌وه پێیانوایه به‌توند و تیژی ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن له‌گه‌لڕ ئیسرائیل داشه‌ری وڵاتانی ترده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌حه‌ماس به‌سه‌ردانیشتوانی غه‌زه‌دای د هێناوه‌َ وژنوومنداڵی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ده‌كاته قوربانی سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی هاوزۆزی خۆیی هه‌ماشته كه‌جوندالسلام ویستی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان بیكات دژی دانیشتوانه‌كه‌ی حزبوولڵاده‌یكات له‌لوبناندا. ئیسماعیل هه‌نیه گه‌وره‌لێپرسراوی حه‌ماس بیرمان ناچێته‌وه كه‌چۆن پێناسه‌ی كوردوپێشمه‌رگه‌ی كردله‌عیراقدا،
ئیسلامیه‌توندره‌وه‌كان هه‌رده‌م بیر له‌جیهاد ده‌كه‌نه‌وه و ناتوانن له‌گه‌لڕ واقیعی ئه‌مڕۆی سه‌رده‌مدا خۆیان بگونجێنن و واز له‌و بیره ژه‌نگگرتوه بهێنن و له‌تاریكی ده‌رچن و زمانی دیالۆگ بكه‌نه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان. هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه كه كورد پێویسته رۆڵی هه‌بێت له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد موسوڵمانین و ئه‌وانه‌ی له‌غه‌زه‌ن هه‌موو موسوڵمانن. ئه‌مه راسته ئه‌وانه موسوڵمانن، به‌ڵام شه‌ڕ هه‌ر ماڵوێرانی له‌دوایه كوشتنی هه‌ر مرۆڤێك له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كبێت دژی مرۆڤایه‌تیه جا نه‌خوازه‌ڵا ژن و مندالڕ و خه‌ڵكی بێبه‌رگری بێت. سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كوردبوو دووه‌م كه‌سبوو دوای عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كه‌مزگه‌وتی (ئه‌قسا) ی رزگاركرد له‌فه‌له‌ستین. ملازم محسین فه‌له‌ستینی بوو كه له‌شاری سلێمانی رۆڵه‌ی كوردی به‌ناحه‌ق شه‌هید ده‌كرد و به‌دوای ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا رایده‌كێشاچێشت لێنه‌ره‌كه‌ی محمودعباس كوردبوو بۆیه‌به‌وشێوه‌یه‌له‌سه‌ربینایه‌كی حه‌وت نهۆمیه‌وه فرێدرایه خواره‌وه. كه‌واته ئێمه ئه‌وه له‌یادنه‌كه‌ین كاتێك سه‌دامی دیكتاتۆر بڕیاریدا ئه‌نفالی كورد بكات له‌ساڵی 1988دا گه‌رمیانی كوردستان كه‌وته به‌رهێرشی سوپای سه‌دام و هه‌زاره‌ها ژن و مندالڕ كه‌وتنه ژێر ره‌حمه‌تی بوردومانه‌كه‌ی سوپای سه‌دام و هه‌زاران كه‌سیان لێبرا بۆ بیابانه‌كانی نوگره‌سه‌لمان و ژێرلم خران وزینده‌به‌چاڵ كران. ده‌نگی موسوڵمانان بۆ به‌رزنه‌بوه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كرانه‌سه‌ر گه‌لی كورد، راگه‌یاندنه‌عه‌ره‌بیه‌كان وئیسلامیه‌كان بۆده‌نگیان لێوه‌نه‌هات خۆكوردیش موسوڵمانه‌وله‌نه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبیه..
هه‌ردی شیخ قادر
ئه‌مریكا
