بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ره‌و به دام و ده‌زگایی كردنی ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی هه‌نگاوی خێرا‌و جددی بنێت، به‌تایبه‌تی كه ئێستا له سه‌روبه‌ندی به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌میدایه، لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه به ته‌وه‌رێكی گرنگی ئه‌و به‌داموده‌زگایی كردنه بكه‌م، كه خۆی له دانانی په‌یڕه‌وپرۆگرامێكی شه‌فاف و واقیعی و كارا‌و كاریگه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌میانه‌یه‌وه په‌یكه‌رێكی زانستیانه‌و بابه‌تیانه بۆ داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵ له كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه تا ده‌گاته نزمترین ئاستی رێكخراوه‌یی دابنرێت. ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت كارێكی ساده‌و سانا بێت، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی وه‌ها كارێك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌م و قۆناغه‌كه بێت، یه‌كه‌م جار پێویستی به ئیراده‌یه‌كی سیاسی پته‌و و دامه‌زراوه، كه بڕیارێكی له‌و جۆره بدات، دووه‌م كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕی ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها كارێك.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانی تریش، خاوه‌نی په‌یڕه‌و پرۆگرامن و دواتر هه‌رده‌زگاو ناوه‌ندێك كارنامه‌و لائیحه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئه‌مانه هه‌نگاوی باشن، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان له ئاستی خواست و قۆناغ و گۆڕانكارییه‌كاندا نین و پێویستییان به هه‌مواركردن و نوێكردنه‌وه هه‌یه، سه‌ره‌تا پێویستیمان به په‌یڕه‌و پرۆگرامێكی تازه‌و هاوچه‌رخ هه‌یه به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی رابردو و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێستا‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده، ده‌كرێت ئه‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامه وه‌ك ده‌ستورێك وابێت بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه و یاساییانه داڕێژرابێت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێدا روونكرابێته‌وه، دواتر له‌میانه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌وه په‌یكه‌ری ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دابڕێژرێت له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، ئینجا كارنامه‌و لائیحه‌كان دابڕێژرێن.
دانانی په‌یكه‌رو لائیحه‌و كارنامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی ته‌قلیدی دانه‌ڕێژرێن و تێنه‌په‌ڕێنرێت، ئه‌وا پێویستی به كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ هه‌یه له چه‌ندین بواری جۆراوجۆردا، چونكه ئه‌مڕۆ له‌نێو داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان و كۆمپانیا‌و رێكخراوه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، جا پێویسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی سود له‌م ئه‌زمون و پێوه‌ر و ستانده‌رانه وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاری رێكخراوه‌ییه‌وه هه‌یه.
دوای ئه‌م ده‌ستپێكه ده‌چینه نێو كاكڵه باسه‌كه‌مانه‌وه‌و خوازیارین كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌ی دووه‌میدا ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌ربگرێت و كاری پێ بكات.
ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌سفی وه‌زیفی:
وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌مڕۆ ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رك و كار‌و چالاكییه‌كانیان به‌چاكترین شێوه به‌ڕێوه به‌رن و له ئاستی قۆناغ و سه‌رده‌م و بارودۆخه‌كه‌دا بن، كار به سیسته‌می وه‌سفی وه‌زیفی ده‌كه‌ن، ئه‌م سیسته‌مه‌ش به‌پێی چه‌ندین پێوه‌ر و ستانداردی جیهانی، به شێوازی زانستی و بابه‌تی داڕێژراوه، ده‌كرێت كۆمه‌ڵی ئیسلامیش سود له‌م ئه‌زموونه وه‌رگرێت، ده‌زگاكانی خۆی پێ تۆكمه‌و به‌هێز بكات. ئه‌وكات هه‌ر ده‌زگاو ناوه‌ند و به‌رپرس و كارمه‌ندێك، سنوری ده‌سه‌ڵات و بازنه‌ی كار‌و چالاكی و ئه‌رك و مه‌هامه‌كانی خۆی ده‌زانێت و به‌و پێیه ده‌كرێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و، رێژه‌ی ئه‌دایان بزانرێت.
دانانی وه‌سفی وه‌زیفی ئه‌و زانیارییانه‌مان پێ ده‌به‌خشێت كه له كار و وه‌زیفه‌یه‌كدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش روون ده‌بێته‌وه كه‌سه‌كه چی ئه‌ركێكی له‌سه‌ره به دیاریكراوی ئه‌نجامی بدات و، سنور و بازنه‌ی كاره‌كانی خۆی بزانێت و تێی نه‌په‌ڕێنێت.
بۆ ئاماده‌كردن و نوسینه‌وه‌ی وه‌سفی وه‌زیفی بۆ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی-سه‌ره‌ڕای ئاكار و ره‌وشت و ئاستی پابه‌ندی به ئیسلامه‌وه- پێویسته چه‌ند تێبینییه‌كی گرنگ ره‌چاو بكرێت، بۆ هه‌ر كار و پۆستێك:
1- ئه‌ركی سه‌ره‌كی و رۆژانه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و كار‌و وه‌زیفه‌یه به ریزبه‌ندی بخرێته روو.
2- ئه‌ركی خولی و وه‌رزی و نائاسایی ئه‌و كار‌و وه‌زیفه‌یه به ریزبه‌ندی بخرێته روو.
3- پابه‌ندی كارگێڕی، كه خۆی له پابه‌ندی ئه‌و كار‌و وه‌زیفه دیاریكراوه به به‌رپرسێكی دیاریكراوه‌وه ده‌بینێت، سه‌ره‌ڕای پێداویستییه‌كانی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی.
4- سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه دراوه به كارمه‌ندێك، كه وه‌زیفه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌دات له‌رووی كارگێڕی و ژمێریاری و ده‌سه‌ڵاتی كه‌سی گه‌ر هه‌بێت.
5- بڕوانامه‌ی زانستی، كه ئه‌و پۆست و وه‌زیفه‌یه پێویستییه‌تی.
6- سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی و دیاریكردنی چوارچێوه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی به‌پێی:
ڕ/ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات.
ب/ ناونیشانی كاریان.
ج/ ئاستی سه‌رپه‌رشتیه‌كه (گشتی یان به‌شه‌كی) .
7- پێداویستییه‌كانی كار‌و چالاكی، كه پێویستن بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كه.
8- توانای لاشه‌یی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه.
9- پێداویستییه‌كانی كار و وه‌زیفه، ئایا شاره‌زایی و به‌هره‌ی به‌رزی ده‌وێت، یان مام ناوه‌ند، یان ساده.
10- پێداویستییه‌كانی تری وه‌زیفه، كه خۆی له چه‌ندین خاڵدا ده‌بینێته‌وه، وه‌ك:
ڕ/ ئاست و پله‌ی ته‌ركیز و وریایی و لێزانی و زیره‌كی.
ب/ ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت.
ج/ زانینی زمانی تر جگه له زمانی دایك.
د/ به‌رگه‌گرتنی فشاری كار.
ئه‌مه‌و له دانانی وه‌سفی وه‌زیفی بۆ هه‌ر كارێك یان پۆستێك، ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م زانیارییانه بكرێت:
یه‌كه‌م: زانیاری گشتی: كه خۆی له ناونیشانی وه‌زیفه‌و شوێنی وه‌زیفه‌دا ده‌بینێته‌وه.
دووه‌م: سروشتی كار.
سێیه‌م: ئه‌ركه‌كان.
چواره‌م: پێداویستی و لێهاتوویی، وه‌ك:
ڕ/ پسپۆڕی و ئاستی زانستی.
ب/ به‌هره‌و توانا.
ج/ بڕوانامه‌و به‌شداری خول و راهێنان.
كارنامه‌ی ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
ده‌كرێت سه‌رجه‌م ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌سفی وه‌زیفییان بۆ ئاماده بكرێت، كه خۆی له كارنامه‌یه‌كدا ده‌بینێته‌وه، تیایدا به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، بۆ نمونه مه‌ڵبه‌ند وه‌ك ده‌زگایه‌ك پێویسته وه‌سفی وه‌زیفی بۆ بكرێت، ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و رۆڵ و كاره‌كانی دیاری بكرێت، له‌میانه‌ی ئه‌مه‌وه مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند دیاری بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، پێویسته ئه‌و مه‌رجانه‌یان تیادابێت، هه‌روه‌ها ئه‌مه پێویسته بۆ كارگێڕی هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌ند، هه‌ریه‌كه‌و به‌جیا كارنامه‌ی خۆی هه‌بێت و ئه‌رك و كاره‌كانی دیاری كرابێت، له روانگه‌ی ئه‌مه‌وه مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی كارگێڕی ئه‌و به‌شانه به‌جیا بنوسرێت، گه‌ر دیاریكردنیان به هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، پێویسته پاڵێوراوان ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدابێت.
ده‌كرێت له‌م سۆنگه‌وه سه‌رجه‌م ده‌زگاو مه‌كته‌ب و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌سفی وه‌زیفییان بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی جددیه بۆ به‌داموده‌زگایی كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و كرداری.
