چیا یاسین: سایكۆلۆجیه‌تی مرۆڤه‌كان وایه كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز تامه‌زرۆن بۆ دروستبوون و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا، جا په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی
یان جه‌سته‌یی بێت، یان هه‌ر هاوڕێیه‌تیه‌كی تر كه متمانه كۆیان بكاته‌وه، به‌ڵام دروستكردنی په‌یوه‌ندی لهگۆمهڵگهی ئێمه‌دا كارێكی نۆرماڵ نیه به‌تایبه‌ت له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازدا واته كوڕ و كچ، چه‌ند به‌ربه‌ستێك هه‌یه بۆ به‌ئاسایی نه‌بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندی كه‌وه‌ك دیوارێكی به‌رز هێڵی سنورێكی كێشاوه كه په‌یوه‌ندیه‌كه سنوردارده‌كات كه‌ئه‌ویش جگه كلتورێكی كۆنه‌پارێزی و وه‌همێك هیچی تر نیه، سه‌ره‌كی ترین هۆكار نه‌بونی سه‌ربه‌ستی تاكه ئه‌ویش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئاشنا نه‌بوونی ئه‌و دوو كه‌سه به‌یه‌كدی له هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه، كاتێك كه‌سێك ئازاد نه‌بێت له ده‌ربڕینی بیر و بۆچونی خۆی، هه‌میشه حساب بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌كات و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كاردانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤی لێبكه‌وێته‌وه، تێڕوانینی كۆمه‌ڵگا نه‌گۆڕێت به‌رامبه‌ری و بهتاكێكی دروست و گوێڕایه‌ڵ لێی بڕوانرێت، چونكه كۆمه‌ڵگه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یاسای ئاییین ئه‌كه‌ن نه‌ك یاسای مرۆڤایه‌تی و سروشت.
سسته‌می په‌روه‌رده به سستمێكی پڕبایه‌خ داده‌نرێت بۆ تێكه‌ڵاوكردنی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له گشت قۆناغه‌كانی خوێندن و فێركردندا له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندن و قۆناغه‌كانی دوای سه‌ره‌تایی، پێویسته بۆ نزیك بونه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌یه‌كتر، له‌م قۆناغه‌ی خوێندندا په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆ دروست ئه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ره بۆ دروستكردنی متمانه و ڕێزلهیهكترگرتن (چونكه ئه‌م دوره پهرێزیه له‌یه‌كتر ئه‌و كه‌شه ده‌خولقێنی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، كه مێینه هه‌میشه هه‌ست ئه‌كات ئه‌م خواردنێكه بۆ تێركردنی حه‌زی سێكسی پیاوان و نێرینه‌ش به خواردنێك بۆ تێربوونی حه‌زه سێكسیه‌كانی ده‌ڕوانێته مێینه، كه ئه‌مه‌ش خۆی پشێویه‌ك ئه‌خوڵقێنی له نێوانیاندا، كه وا ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌گه‌ر كه‌شێكی لێكنزیكبونهوهش بخوڵقێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ناتوانن ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ لێكتێگه‌شتن و نزیگبوونهوهی عه‌قڵ به‌كاربهێنن.
گه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌بوونی یه‌كتر ئاشنا بوون هه‌ر له منداڵیه‌وه و گه‌ر ئه‌و ئاشنا بوونه‌ش له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندندا بوو، له‌و ته‌مه‌نه‌شدا هه‌سته غهیزیهكانی كوڕێك بۆ كچێك یان به پێچه‌وانه‌وه له قۆناغێكدایه كه هێشتا پێنه‌گه‌یشتوه، به‌ڵكو هه‌سته‌كانی كێبڕكێی خوێندن و یاریكردن و هاوڕێیه‌تی نێوانیان زۆرترین ڕۆڵدهبینیت، گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكه‌وه بونه گه‌وره بن، هیچ كامیان به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به كه‌متر نابینێت و هه‌ردوو یه‌كسان ده‌بن له هه‌وڵ و كۆششیان بۆ خوێندن و سه‌ركه‌وتن له بواره‌كانی ژیاندا. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی دروستكردنیش بۆ هاوكاری و به‌خشینی سۆز و ڕێزدهبێت له‌یه‌كتر.
ڕونكردنهوهی بایۆلۆژی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز تا ئێستا شتێكی شاراوه‌یه (تابۆ) یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕونكردنهوهی زانستی پێكهاته‌ی مرۆڤ، هۆكارێكه بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگایه‌كی هۆشیار و مه‌ده‌نی كه تیایدا وه‌زیفه‌و ڕۆڵی هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بخاته‌ڕوو تا مرۆڤه‌كان له‌یه‌كتر تێبگه‌ن.
له قۆناغی منداڵیه‌وه ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه په‌روه‌رده‌ی یه‌كسانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بكرێت له ناوخێزان و له قۆناغه‌كانی خوێندن. نه‌سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌گه‌زێك به‌سه‌ر ئه‌ویتردا، یاخود وه‌ك باوه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی كوڕ زیاتر بێت له كچ، چونكه ئه‌بی به گرفتێك له‌ده‌رونیدا قه‌ت باوه‌ڕی و متمانه‌ی به‌خۆی نابێت.
ئازادی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا و شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكی ئازادی و ئازادی بیروڕا و هه‌ڵسوكه‌وت بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مرۆ و تاوه پێگه‌یشتوه‌كان هۆكارێكی گرنگه بۆ باشتر هه‌ڵسوكه‌وتكردنی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێكه‌وه، ئه‌ویش ده‌بێت به‌رنامه‌ی بۆ دابڕێژرێت و به‌پێی به‌رنامه كار له‌سه‌ر یه‌كسانبونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌ماف و ئه‌رك و ژیانیندا ئه‌گینا له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێته گرفت، نۆرماڵكردنی په‌یوه‌ندی یان هه‌وڵدان بۆ به‌ئاسایی كردنی تێكه‌ڵاو بوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوانیاندا خۆی له‌خۆیدا شوڕشێكه. ئه‌ركی یاسا و ده‌وڵه‌تی كه گرنگی به‌پێكه‌وه‌ژیانی تاكه‌كان بده‌ن و یاسایه‌كی مه‌ده‌نی دابڕێژرێت كه په‌یوه‌ندییه‌كان ڕێبخات، ودهوڵهتیش پاڵپشتی بێت.
