به‌هۆی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆر یێئهندازهی كه رۆژانه پاڵپشتی خۆی بۆسه‌رخستنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ژماره 352 ده‌ربڕیوه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌جیاجیاكانی كوردستاندا، ترس‌و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆری لای ئه‌ندام و لایه‌نگران و حزبی یه‌كێتی دروستكردووه، به‌تایبه‌تی دوای جیابوونه‌وه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی سه‌ركرده‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیه‌وه، ناچار ده‌یه‌وێت به‌هه‌واڵی درۆهه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی په‌یداده‌كات، ئه‌مشه‌و له ته‌له‌فزیۆنی یه‌كێتی یه‌وه هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی بڵاوكرده‌وه كهگوایا 70 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چونه‌ته ریزه‌كانی یه‌كێتیه‌وه.
مامۆستا محه‌مه‌د سینه‌مۆكی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه ونی: كۆمه‌ڵێ هاوڵاتی لهدهڤهرهكانی پشده‌ر له‌گونده‌كانی پشده‌ره ڕه‌قه‌و ئه‌و گوندانه‌ی كه دانیشتوانیان دۆستی ئێمه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌شكراوه، زۆربه‌ی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه سته‌میان لێكراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كه خانه‌نشین نه‌كراون و دانه‌مه‌زرێندراون، وه‌هه‌ندێك له‌و كه‌سانه كوڕ‌و نه‌وه‌یان ئه‌ندامی ئێمه‌ن له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه سه‌ردانیان كراوه و وه‌عدیان پێداوه و هه‌ندێكیان له‌حكومه‌ت خانه‌نشین بكه‌ن و دابمه‌زرێنن...
به‌ڵام لیستی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه وه‌كو پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌كاردێنێ و چوونكه سوپاس بۆخوا كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه لهگوڕوتینێكی زۆرباشدایه ڕۆژانه چه‌ندین خه‌ڵكی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی ده‌نگدان به‌لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ژماره 352 ده‌ده‌ن، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه ده‌سه‌ڵات حاڵی شپرزه‌و ئاینده‌یان له‌مه‌ترسیدایه‌و ئه‌م جۆره كارانه وه‌كو پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵات به‌كاری دێنێ،
هه‌روه‌ها مامۆستا محه‌مه‌د سینه‌مۆكی دوپاتیكرده‌وه كه هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه نهكادیرو نه‌ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نین، ته‌نها هاوڵاتی سته‌م لێكراوو به‌شخوراوی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ن ناچاری و هه‌ژاریی پاڵی پێوه‌ناون له‌ده‌رگای ده‌سه‌ڵات بده‌ن...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
