ئامانج له درووستكردنی تۆڕێكی ژێراوژێر بۆ یه‌كخستنی خیتابێكی یه‌كگرتووی لافاوئاسا له جومعه‌كانی هه‌ولێردا، بۆچی و له پێناوی چی؟
ئایا یه‌كگرتوویی مه‌لا سیاسییه‌كان له وتاری هێرشبه‌رانه، له پێناو قبوڵنه‌كردنی فكر و دید و جیهانبینی ئه‌ویدی به مانای سه‌رخستنی هێزی ئاشتی و به‌هه‌شت دی به‌رانبه‌ر هێزی دۆزه‌خ و شه‌ڕ؟
كی له ئێمه به‌هه‌شتییه و كامه‌شمان گره‌نتی دۆزه‌خی لایه؟
تۆ كه به‌ده‌نگی به‌رز هێرش ده‌كه‌یته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی (كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووت داوایه‌تی) و خۆشت به حه‌قیقه‌ت تێده‌گه‌ی، ده‌زانی حه‌قیقه‌تی تۆ بریتییه له‌وه‌ی دوای ناشتنت به چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ناوی دایكت بانگت ده‌كه‌ن نه‌ك باوكت؟؟؟
ئه‌و به‌ناو به‌هه‌شتییانه‌ی كه (به عه‌قڵی ساویلكانه‌ی خۆیان) ده‌یانه‌وی له رێگای هێرشه بێبنه‌ماكانیان مه‌قعه‌دی خۆیان له به‌هه‌شت حجز بكه‌ن ئه‌وا ده‌بی ئاگایان له‌وه بی كه یه‌قین بوون له سه‌ركه‌وتن و سه‌رخستنی دیماگۆجیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی تا سه‌ر بڕ ناكا.. بۆیه ده‌بی هه‌میشه به گومان بین له به‌رانبه‌ر خۆ به حه‌ق زانینێكی ره‌ها.
به كورتی، تراژیدیایه مرۆڤ خۆی بكاته سه‌نته‌ر و ئه‌و سه‌نته‌ره‌یش به حه‌قیقه‌تی ره‌ها بزانی..
بۆ ده‌بی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی ئێوه چوارچێوه و بۆته و بازنه بی بۆ بیركردنه‌وه و رامان و تێڕوانینی ئه‌وانیدی؟ بۆچی پێویسته كۆنتڕۆڵی بیركردنه‌وه و جیهانبینی ئه‌وانیدی له ده‌ستی ئێوه بی؟
من باوه‌ڕده‌كه‌م به‌شه‌رییه‌ت به‌هه‌موو دین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و كولتووره لێكجیاكان، كۆك و رێكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خودا بریتییه له ئاشتی و خۆشه‌ویستیێكی ره‌ها، هه‌موو مرۆڤایه‌تی جگه له (ئیسلامی سیاسی) كۆكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خودا خۆشه‌ویستییه، قبوڵكردنی ئه‌ویدیه، كرده‌وه و ئه‌عماله، نه‌ك موحه‌جه‌به‌كردنی فكر و جیهانبینی و قبوڵكردنی كو‌لتور جیا و (ئێكسx) كێشان به‌سه‌ر ئه‌ویدی..
هزر و هۆشی كراوه هه‌میشه له بێنیازیی له دایكده‌بی و خۆشی له زه‌ڕب و زوڕنا و زۆربلێیی لاده‌دا.. عه‌قڵی داخراویش كار له‌ناو كایه‌كانی رووكه‌شیی و زووڕناو زۆربڵێیی و زه‌ڕبدا ده‌كا.
به‌داخه‌وه ئیسلامی سیاسی چه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو جوانیه‌كانی دنیادا ده‌كێشی جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه مادییه‌كانی خۆیان.. چه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو جوانیه‌كانی دنیادا ده‌كێشی ته‌نیا داخراویی نه‌بی له عه‌قڵ، بۆ ئه‌وان داخراویی بینین و داخراویی عه‌قڵ واتا سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام.. گه‌یشتن به شوێنێك و ئیدی وه‌ستان، وه‌ستانێكی ئه‌به‌دی، پرسیاره‌كان سنووریان هه‌یه، بیركردنه‌وه‌كان سنووریان هه‌یه، چیرۆكه‌كان سنووریان هه‌یه، هه‌موو شته‌كان سووڕانه‌وه‌یه به ده‌وری بازنه‌یه‌ك، بازنه‌یه‌ك كه ناوی داخراوییه له فكر و ناوی به‌رژه‌وه‌ندی مادییه بۆ كه‌سانێك..
نازانم له كوێوه كه‌سێك (به ناوی مه‌لابوونه‌وه) رێگا به خۆی ده‌دا له میحرابی مزگه‌وتێكه‌وه، كه شوێن و چه‌ق و كێوی توڕی پاڕانه‌وه‌و حیواره له‌گه‌ڵ خوادا، بڵی: ئه‌وانه‌ی مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه میزی كه‌ر بخۆنه‌وه..
نازانم له كوێوه كه‌سێك (به ناوی مه‌لابوونه‌وه) رێگا به خۆی ده‌دا له میحرابی مزگه‌وتێكه‌وه، كه شوێن و چه‌ق و توڕی نزا و عیشق و حیواره له‌گه‌ڵ خوادا بڵی: دوكانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ویلاده له رۆژی نه‌ورۆزدا دووسه‌د سندووق بیره‌ی فرۆشتووه، پێویسته ئه‌و كفره قبوڵ نه‌كه‌ین و له‌ناویان ببه‌ین.
نازانم له كوێوه كه‌سێك (به ناوی مه‌لابوونه‌وه) رێگا به خۆی ده‌دا له میحرابی راقیتیرن مزگه‌وتی شار، كه شوێن و چه‌ق و كێوی توڕه بۆ نزا و عیشق و تێگه‌یشتن و حیواركردن له‌گه‌ڵ خوادا، بڵی: به‌كتریا.. ئه‌وا له جیاتی زه‌كه‌ریا، چونكه به گۆرانی و ئاوازه‌كانی چێژ و خۆشیی و جوانیی به هه‌ندی خه‌ڵك ده‌به‌خشی..
نازانم بۆ نازانن ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێ 11ی سپتێمبه‌رێك رووبدا، هێشتا گۆرانی و هونه‌ری جوان له‌ناو ناچی.. ئایا بۆ قبوڵی گۆرانی و ئاواز ناكه‌ن.. ؟ ئایا ئه‌وان به ده‌نگی جوان و رۆحی جوان و ئاوازی جوان مشته‌ری ئێوه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه؟ ره‌نگه وابی، من چوزانم!!
ژیان گه‌وره‌تره له ته‌سه‌وڕی به‌رژه‌وه‌ندی ویستانه‌ی ئێوه، به‌تایبه‌تیش كه‌سێك كه له راقیترین مزگه‌وتی شار ده‌یه‌وی به فه‌وزه‌ویترین هاوار له دنیادا مشته‌ری مۆڵه‌كه‌ی خۆی فراوانتر بكا.. حه‌بیبی ئه‌وه مزگه‌وته یا مۆڵ؟؟؟؟
خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه پڕ له نووسه‌ره، ئێوه‌ی مدیری باشترین مزگه‌وتی شار ده‌ناسن.. بۆ نایه‌ی بڵێی: من وه‌ك ئه‌بو سفیان وابووم، كه سه‌رخۆش ده‌بووم، (با لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكا)، ئینجا با باس له نیو ته‌قله‌كانی خۆی بكا له سه‌رخۆشیدا؟؟؟ ئه‌ی خێره ئێستا سنووری نوێنه‌رایه‌تی ئیسلامی تێپه‌ڕاندووه و بۆته نوێنه‌ری یه‌هود و پاپا؟
ئایا ئه‌وه ئێوه نین كه ده‌تانه‌وی فكر و دنیابینی كه‌له‌بچه بكه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌وه ئێوه نین كه ده‌تانه‌وی قۆرخی هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تی و كلتوره لێكجیاكانی به‌شه‌رییه‌ت بكه‌ن به مه‌به‌ستی سیاسی؟ ئه‌ی ئه‌وه لافاوی هه‌ڵچوونه بێبنه‌ماكانی ئێوه نییه له جیاتی په‌یامی خوا كه ئاشتییه شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنن.. ؟ ئاخر خودا دنیای جوانی خۆشده‌وی نه‌ك دنیایه‌ك پڕ له رق و كینه و شه‌ڕ و ئاژاوه و خۆ ته‌قاندنه‌وه و ئه‌نفال كه ئه‌ویش بناغه‌ی فكری ئێوه‌یه..
ئه‌دیب به وشه دنیایه‌كی تازه و پڕ له خۆشه‌ویستیی ده‌خولقێنی، شه‌ڕ ده‌كا له‌پێناو نه‌هێشتنی شه‌ڕ، هه‌وڵده‌دا هه‌وڵبدا دنیایه‌كی پڕ له مه‌حه‌به‌ت بێنێته ئاراوه، دنیایه‌ك جێگای هه‌موو جوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی لێببێته‌وه، جوانییه‌ك كه هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگێكی جوان و ئازاد له باوه‌ش ده‌گری..
ئیسلامی سیاسی به هات و هاوار و ته‌هدید و تیرۆر و خۆ ته‌قاندنه‌وه ده‌یه‌وی دنیا له‌ناو ببا، شه‌ڕ ده‌كا له پێناوی نه‌بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ، هه‌وڵده‌دا هه‌وڵبدا دنیایه‌كی پڕ له خۆ ته‌قاندنه‌وه و له‌ناوبردن بێنێته ئاراوه، دنیایه‌ك پڕ بی له ته‌قدیسكردنی ئاینێك به‌سه‌ر هه‌موو ئاینه‌كانیتری گه‌ردوون، دنیایه‌ك كه هیچ ده‌نگ و ره‌نگێك جێگای تیا نه‌بێته‌وه جگه له ئیسلامی سیاسی..
ئاخر ئه‌وه‌یه جیاوازیی له‌نێوانی ئه‌دیبی داهێنه‌ر و ئیسلامی سیاسی.
زۆر به داخه‌وه له‌و چه‌ند رۆژه هێرشێكی به پلان كه سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌ك كاك به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب نووسیویه‌تی: شكست و بۆڕخواردنی ئیسلامییه‌كانه له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه، كرایه سه‌ر گۆڤاری وێران، به‌و بیانۆیه‌ی بێڕێزی به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر كراوه و بابه‌تی ئیرۆتیكیشی تێدا وروژێندراوه..
نازانم بۆ ئه‌و چه‌ند مه‌لایه به پلان كاركردووه، خۆیان به وه‌ریسی كلتوره لێكجیاكانی دنیا و مرۆڤایه‌تی ده‌زانن؟ كاك به‌دران گوته‌نی: (ئه‌گه‌ر بۆیان بلوی له سعاتێكدا هه‌موو یه‌هود له‌ناو ده‌به‌ن) كه‌چی ئێستا واریسی حه‌زره‌تی سڵێمان و داود و موسان؟ ئه‌ی ئه‌وه نییه خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رمووی: (إِنَّ الدِّینَ عِنْدَ اللَّهِ اڵاسْلامُ) له ته‌فسیری (البغوی) دا هاتووه: ئاینی راست و رازیكار ته‌نیا ئاینی ئیسلامه.. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموی: (ومن یبتغ غیر اڵاسلام دینا فلن یقبل منه " (85 -إل عمران ". )
هه‌رچۆنێك بی هه‌ن په‌روه‌رده و پێكهاته و سودیان له‌وه‌یه كه شه‌یتان له‌نێو خوێنیاندا پیاسه بكا، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی خۆیانه ئێمه شه‌ر دژ به‌شه‌ڕ ده‌كه‌ین، رێز له ئه‌ویدی ده‌گرین و ئه‌ویدیمان قبوڵه جا ئه‌وه هه‌ر ئاین و نه‌ته‌وه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك بی.. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ئیسلامی سیاسیه كه هیچ ئاین و مه‌زهه‌ب و تێڕوانینێكی جیاتری له هی خۆی پی قبوڵ ناكری.. ئه‌وه ئه‌وانن كه ده‌یانه‌وی ئایدلۆژیای ئه‌وان پێوه‌ربی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو تێڕوانینه‌كانیتری دنیا.
كه خه‌ڵك ئێوه‌ی ناوی و له هه‌ڵبژاردندا ده‌دۆڕێنن، شیعرێك چی بكا.. ؟
كه خه‌ڵك ئێوه بناسی و له هه‌ڵبژاردندا بدۆڕێنن، چیرۆكێك چی بكا؟
كه خه‌ڵك فكری ئێوه بناسی و له هه‌ڵبژاردندا بدۆڕێنن، گۆڤارێك چی بكا؟
كه خه‌ڵك ناخی ئێوه‌ی ناسیبی و ئێوه‌ی ناوی و له هه‌ڵبژاردندا ده‌دۆڕێنن ئه‌ده‌بیات و فكری ئازاد چی بكا؟
