نه‌وزاد شێردڵ: بانگی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردوستان و، نه‌خشه‌ی ستراتیژیی ئاماده‌باشییه‌کان، له پێناوی خۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌یه‌کی ڕاستگۆیانه و کۆتایی هێنانی یه‌کجاره‌کیی به ده‌یان و سه‌دان کێشه‌ی ئیدیۆلۆژیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و مه‌زهه‌بیی و ئیکۆنۆمیکیی وورد و درشتی عێراق و ناوچه‌که و، بۆ ئه‌به‌د ڕێگا گرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه قێزه‌وه‌نه‌کانی تاجرانی خوێن و مه‌زهه‌ب و سیاسه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و جیهان، هاوکات له پێناوی چیتر نه‌قه‌ومانی چه‌ند جه‌نگێکی کاوولکار تری - سه‌د ده‌ر سه‌د - حه‌تمیی و خوێناویی دوا ڕۆژی نێوان کورد و ئاره‌بی دراوسێ و نه‌هێشتنی سه‌رتاپا کلتوور‌ی هه‌رزان ڕه‌ووشتی خیانه‌ت و جاسووسی کردن له فه‌رهه‌نگی کوردا، تاقه هه‌ڵوێستی گشتگیرانه و لۆژیکیانه‌ی دوور له عاتیفه‌تی دڵی تاکه‌کان و هه‌وڵی نه‌زۆکی چیتر خوود و مێژوو نه‌خڵه‌تاندن به درووشمی ژه‌نگ گرتووی چه‌ند باره و بێ که‌ڵك، ته‌نها و ته‌نها ڕێگای چاره‌سه‌رساز جاڕی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردوستانه و به‌س، - له ووته‌کانی ناو په‌یڕه‌وی - ئه‌په‌ك -،
--------------------------------
ئاکامی هه‌موو ئه‌زموونه سه‌خته‌کانی مێژووی پێکه‌وه ژیانی کورد‌و ئاره‌ب له ژێر یه‌ك ئاڵای زۆره ملێی - مه‌رکه‌ز - و ئه‌نجامی ته‌واوی درووشمه مه‌زهه‌بیی و ئیدیۆلۆژییه خوود و دونیا خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کانی هه‌ردوو ئه‌م نه‌ته‌وه دراوسێیه به شاهێدی به‌ر له هه‌ر که‌س خوودی زۆرێك له ڕۆشنبیرانی ئاره‌بی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی ئاره‌ب، که - کورد به بێگانه په‌رست و مۆته‌که و کۆڵێکی قوورسی سه‌ر شانی عێراقی عرووبه‌ی خاوێن ئه‌خه‌مڵێنن -!!، ئیتر هه‌ر له سووراغی نێو لاپه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م میوانه - مه‌نازیرییه - به ئه‌سڵ یه‌مه‌نییه‌کانی عه‌سری - ئیمپڕاتۆریه‌تی ئه‌رده‌شێری دووه‌مه‌وه - بیگره بۆ هه‌وڵه بێ سووده‌کانی ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانلی، که عێراقی کردبووه سێ ویلایه‌تی کۆنفێدرالیزمی - شاره‌زوور و ناوه‌ند و باشوور - + دیسان کۆشش و هه‌وڵی - ده‌ره‌تان نه‌خواردووی فه‌یسه‌ڵی هاشمیی - بۆ پێکه‌وه گوونجاندنی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه - کورد‌و ئاره‌به‌ی - که هێنده‌ی ئاسمان و ڕێسمان زمان و مێژوو و جوگرافیا و داب و کلتوور و هتد.. یان لێك جیاوازه، تا ئه‌گاته هه‌مان تێکۆشانی مسقاڵێك له واقیع نه‌گۆڕی قۆناغه فره چمك و بیانووه دووباره و - ده - باره بووه ده‌ستوورییه بێ متمانه و گه‌مه ته‌حریفیی و غافڵه داپڵۆسین و پاشگه‌ز بوونه‌وه پراگتیزمییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی - نێوه‌ند - له په‌یمان و پرۆتۆکۆله چه‌ندان جار مۆر کراو و فه‌رامۆش کراوه‌کانی زه‌مه‌نی دوای به - کۆماریی - بوونی عێراق و هتد..، هه‌موو ئه‌م قووماره پڕ گزییانه له کوردی خۆشباوه‌ڕ و کات به هه‌ده‌ر دان و خۆ لادان له‌و لۆژیکه ڕه‌هایه‌ی که پێکه‌وه ژیانی ئه‌م دوو ناوبراوه به خوودی - شا ڕێککه‌ووتنه مێژووییه‌که‌ی یانزه‌ی ئازارییشه‌وه، که کوردی ئاشتیخواز زۆر نیاز پاکانه و له لووتکه‌ی هێزدا و، - ده‌سه‌ڵاتی بێ هێزی مه‌رکه‌زیش - زۆر فرسه‌ت باز و نییه‌ت پیسانه له به‌ر چاوی میدیاکانی جیهاندا دیسان ئیمزایه‌کی کاتیی و مه‌ره‌که‌ب خوێناویی تری کرد، / به‌ڵێ له ئاکامی هه‌موو ئه‌م گه‌شته پڕ تراژیدیایانه‌ی مێژووی گوایا برایه‌تی کورد و ئاره‌ب دا، ئه‌وه بوو سه‌رئه‌نجام هه‌موومان دیارییه هه‌ره ناوداره‌که‌ی ده‌ستی برا چاو ڕه‌ش و هاو ئایینه‌که‌ی!! - مه‌رکه‌ز - مان به چاوی خۆمان دی، که بێ ئه‌وه‌ی دوو به‌ردی گله‌یی ده‌ر و دراوسێیه‌ك ته‌قه‌ی بێت بریتی بوو له - جێنۆساید - ێکی هه‌ره ده‌گمه‌ن و خوێناوی چه‌رخی ڕابوردوو، / ئه‌مڕۆش که ئیتر واده‌ی ده‌رز وه‌رگرتنی هه‌موو گه‌لان گه‌ییشتۆته ترۆپکی ئه‌زموونی گه‌ش، به هه‌مان پێشبینیی زۆر ڕوون و ئاشکرای مێژووی ناوبراو و، له پێناوی چیتر دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه حه‌تمییانه‌ی سه‌ره‌تا بانگه‌شه و درووشمی پڕ فیشاڵ و سه‌رله‌نوێ خۆ خه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی گوایا - ئه‌لئخوه کردیه و ئه‌ره‌بیه - و، موهاته‌راتی دیسان هاواری پاراستنی - وه‌حده‌ی ئه‌رازیی!! - عێراق و گووزه‌رانی ڕێکلام پووچه‌ڵی دۆستانه و یه‌ك ده‌ستیی نه‌وه‌کانی خالید و سه‌ڵاحه‌دین و!! - درۆی شاخدار و - دۆن کیشۆت - ئاسای - خندقین ام خندق واحد -؟! ی دژه ئیمپریالیست و زایۆنیزم، - که نزیکی چل ساڵ به ئاگاداری ئاشکرای خوودی ئه‌و ئیمپریالیسته جیهانیانه له لووتکه‌ی عه‌زابی بێ که‌سیدا ئه‌مانقیژاند و خوێنمان له‌به‌ر ئه‌چۆڕا -، + له پێناوی نه‌خووڵقاندنه‌وه‌ی تاعوونه ئه‌خته‌بووتییه‌که‌ی دیسان کورد به کورد قڕ کردنی بیرۆکه‌ی - فه‌وجه‌کانی ئه‌سناد - ی فه‌خامه‌تی مالیکی و، هتد..، وه له پێناوی پێکدا هه‌ڵنه‌پژانی سه‌د ده‌ر سه‌د و سه‌رله نوێ کاری چه‌کداریی سه‌نگه‌ر له یه‌کتر نه‌گرتنه‌وه و نه‌ڕژاندنه‌وه‌ی جۆگه خوێنی گرێنتیی سبه‌ینێیه‌کی نزیکی نێوان ڕۆڵه‌کانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه - دوای سه‌دان ساڵ هێشتا به کاڵچله‌ری یه‌کتر ئێجگار نامۆیه، که به بێ یه‌ك سات گوومان و ئه‌گه‌ر دیسان خۆمان نه‌خڵه‌تێنینه‌وه، ئه‌وه‌تا سه‌عاتی سفری ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه پڕ ناکۆکییه له بن نه‌هاتووه‌کان له ئان و ساتدان، هاوکات بۆ تاقه یه‌کجار و به‌س گێڕاندنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه مه‌نتیقییه‌کان بۆ ناو کاسه سه‌ری پێشبینیه ستراتیژییه دوور له تاکتیکه ئیدیۆلۆژیی و مه‌زهه‌بییه ڕاشکاو و ڕاستگۆکانی هه‌ردوو لا و، تاقه یه‌کجار و به‌سیش دیراسه‌یه‌کی خۆ ساغ کردنه‌وه و ئه‌قڵ سازانه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و هتد.. ی سیاسه‌تمه‌دار و کۆمه‌ڵناس و مێژوو ناسانی ناو ئه‌م دوو گه‌له دراوسێ ئه‌به‌د پێکه‌وه نه‌گوونجاوه، هه‌موو ئه‌مانه و هه‌ر وه‌ك له په‌یڕه‌وی - ئه‌په‌ك - دا هاتووه، زۆر به پێچه‌وانه‌ی دید و بۆچوونی پڕ له دڵه ڕاوکێ و خه‌مساردیی و بگره ترس و بڕوا به خۆ نه‌بوونی زۆر تاکی کورد به‌رامبه‌ر جاڕی بوێرانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردوستان و خووڵقاندنی ده‌یان بیانووی نابه‌جێ و -، وورته و بۆڵه‌ی هه‌ندێك له دیپلۆماسه فیکر دۆگمایی و له چاوه‌ڕوانی - گۆدۆد - ی قه‌ده‌ره‌کان و مه‌حاڵ بازه‌کانمان -، ته‌نانه‌ت پێشبینیی عه‌به‌سیانه‌ی هه‌ندێك له ڕۆشنبیره ووره ڕووخێنه‌ر و تۆقیوو له هه‌ڕه‌شه‌ی ووڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و عاقیبه‌تی گوایا تۆڵه‌ی په‌ناگیرکردنمان و دابڕاندمان له جیهانی ده‌ره‌وه و هه‌تیوو خستنمان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نێگێتیڤی ته‌نگه‌ژه‌کانی قه‌یرانی ئابووریی و هتد.. هتد، ئه‌وا ئێمه وه‌ك - ئه‌په‌ك -، دیسان زۆر به متمانه‌و پشت به‌ست به‌و شیکارانه‌ی که هه‌ر لێره‌دا باسیان ئه‌که‌ین ئه‌ڵێم:- هه‌نگاوه‌کان بریتیین له دوو ڕێگای / یه‌که‌م:- هه‌ره ئاسان * - و چاره‌نووس ساز له هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی گووتارێکی یه‌ك خیتابی شه‌قامی سیاسیی ئه‌مڕۆی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد تێکه‌ڵ به لێشاوه ده‌نگی ڕێفراندۆم ئاسای شه‌قامی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵکانی هه‌رێم له تاقه یه‌ك - بانگی مێژووییانه‌ی ئاشکرا کردنی جاڕی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردوستان و جیا بوونه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کیی له ده‌سه‌ڵاتی - نێوه‌ند، مه‌رکه‌ز -، / دووه‌م:- پراکتیك کردنی ده‌موو ده‌ستی قۆناغێك، که زۆر له‌و بانگی سه‌ربه‌خۆییه - ئاسان تره * - و ئه‌ویش یه‌ك نه‌خشه و پلانی ئه‌کادیمیانه‌ی پێشتر به جدیی ئاماده کراوی خۆ ساز دانه بۆ قۆناغه‌کانی دوای ئه‌و بانگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، / ئینجا با بێینه سه‌ر که‌مێك له شیکاره‌کان، سه‌ره‌تا مه‌به‌ستم له واتای یه‌که‌می - هه‌ره ئاسان * - بۆ ئه‌و تاقه بانگه‌وازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم و دوور که‌وتنه‌وه‌یه‌کی چاره‌سه‌ر سازانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی و مێژوویی له سه‌دان گێرمه و کێشه‌ی شه‌ڕی ئه‌زه‌لیی و ئه‌به‌دیی تائیفی و نۆرم و کلتوور‌ی به‌ڕێزی ناو ئاره‌بی دراوسێی ئێجگار - نامۆ به کاڵچله‌ری ئێمه‌ی کورد -، به‌و پێیه‌ی هه‌ر له هاتنی یه‌که‌مجاری ئاره‌بی میوان و هه‌ڵهاتووه‌وه بۆ عێراقی ئه‌و کاته‌ی - ئیمپڕاتۆڕییه‌تی دره‌وشاوه‌ی ئه‌رده‌شێری دووه‌م - له - پێنج سه‌د - ی دوای زایین، که بریتی بوون له نزیکی - چوار سه‌د - سواره و پیاده‌ی ڕاکردووی کۆکتێلی نێر و مێ و مناڵی هۆزی - مه‌نازیره - ی یه‌مه‌ن و، دووژمنداری ئامۆزا - غه‌ساسییه‌نه - هاوژماره‌کانیان، که دوواجار له قۆناخه مێژوویه‌کاندا ئه‌وان وه‌ك جاشی سنووری خوارووی ڕۆمه‌کان، سوریای ئه‌مڕۆیان به زه‌بری خیانه‌ت و هه‌ڵکووتینه سه‌ر و غافڵه شه‌وکوتی دراوسێ و فه‌رهوود و تۆقاندن و هتد.. دروست کرد‌و، مه‌نازیره‌کانیش دوای دامه‌زراندنی گه‌وره موسته‌شار و سه‌رۆك هۆزه‌که‌یان - مونزیر بن مائـ سما - به فرمانی ئه‌فسه‌ری سه‌رداری گومرك - سه‌رهه‌نگ په‌روێز خووشناڤ ی به ڕه‌گه‌ز کورد، به پله‌ی سه‌رۆك - جاش - ی سنوور و به‌خشینی پارچه زه‌وی ئه‌و - قه‌زای مونزیریه ی ئه‌مڕۆی نزیك شاری به‌سڕه -، که ئه‌مانیش سه‌رئه‌نجام و هاو ڕه‌فتاری ئامۆزاکانیان له پای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی ڕێز گرتنیان وه‌ك میوان و مافی په‌ناهنده‌یی هه‌میشه‌یی پێ دانیان له لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی کورد و فارس، به هه‌مان خووه شیریی و سادیستییه‌که‌ی عیشقیان بۆ بۆنی خوێن و بینینی جه‌سته‌ی هه‌لا هه‌لا کراو، هێدی هێدی له میوانه‌وه بوونه خاوه‌ن ماڵ و، سه‌رئه‌نجامیش له شه‌و درز خستنه سنوور و هاریکاریی ئاودیوو و دزه پێکردنی فه‌تحدا بێ ئه‌وه‌ی بووبێتنه موسوڵمانێکی پاکی ئیماندار، - به هه‌مان ئه‌و کلتووره‌ی که حیزبی - به‌عسیش - وه‌ك نه‌وه و بنه‌چه‌ی ئه‌وان دوواجار له - ئه‌نفالدا - په‌یڕه‌وی ئه‌کرد:- - سه‌ر بۆ ئێوه و ماڵ بۆ ئێمه - ئه‌مانیش - عێراقی - ئه‌مڕۆیان پێك هێنا، ئیتر هه‌ر له شانازیی کردن به شمشێری خوێناویی هه‌ڵسووڕاندنی سه‌ر زینی حووشتر و مل و مه‌چه‌ك په‌ڕاندن و غافڵه غه‌زووی یه‌کتر و دراوسێ و، دابه‌ش کردنی غه‌نیمه‌ی چه‌ته بازیی موڵك و که‌ره‌سته‌ی نایاب و هه‌زاران کچه پاکیزه و ئافره‌تی مێرد داری کلد و ئاشوور و جوو و زه‌رده‌شتیی و هتد.. که بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا ئاوی ڕووباری - ده چڵه - دیجله له به‌ر زۆریی ته‌رمی مل په‌ڕێندراوی براو باوك و مێردانی ئه‌و ناوبراوه به تاپۆ خاوه‌نی عێراقی ئه‌و کاته له خووڕه‌و جووڵه که‌ووت، که ئه‌م سه‌عاته‌شی له پاڵدا بێت و دوای سه‌دان ساڵ ئه‌م خۆ هه‌ڵواسینه نه‌شازه‌ی زۆرێك له ئێمه به‌واندا هێشتا ڕه‌وڕه‌وه‌ی قین و تۆڵه‌کان هه‌ر له سووڕاندان و + دوای ده‌یان ساڵ سیاسه‌تی زۆره ملێی - ته‌عریب - ی فره بوواری زیهنیی و په‌روه‌رده‌یی خوێندن و میدیۆلۆژیی و، هاوردنی ئاره‌ب و هه‌وڵی تێکه‌ڵ کردنیان به ئێمه، به‌ڵام دوور و نزیك و له سۆنگه‌ی ئه‌و ترۆپکی جیاوازییه کاڵچله‌رییه زه‌قه‌ی نێوانمان، هێشتا - یه‌ك ده‌ر سه‌دی - کلتوور‌ی ئه‌وان ئاوێته‌ی کلتوور‌ی کورد نه‌بووه و ناشبێت، ئه‌مه‌یان کورته فلاش باکێك و دیوێك له واقیعی تاڵی ئه‌مڕۆ و، هاوکات دیسان ده‌رباره‌ی واتای - هه‌ره ئاسان * - ی سه‌ره‌وه و چۆنێتی ئاماده‌باشیی ستراتیژیانه‌ی دوور له‌هه‌ر عاتیفه‌تێك بۆ بانگی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم وه‌ك شتێکی ئاشکرا لای سیاسه‌ت و ئیکۆنۆمیك زانان، به‌ر له هه‌ر شت و به پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی کوردوستان - ئه‌په‌ك -، حیساب کردنێکی به‌ر له وه‌خت دیراسه کراوه و تێیدا هه‌وڵی ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ترس و ڕاڕاییه ناپێویست و موباله‌غه پێوه کراوه‌ی هه‌ندێك له‌و ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داره ناو براوانه به ووردی دراوون، که سه‌ره‌تا زیاتر له ڕووی سیاسییه‌وه قه‌واره‌ی زۆر ئه‌گه‌ری به‌رهه‌ڵستیی کردن و له بار بردنی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی جاڕی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ئه‌قلیم و هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی زلهێزانیشه‌وه له حه‌جمی خۆی زۆر زل تر کردووه، که بێگوومان سیاسیی تاجری کوردیشمان زۆرن له‌به‌ر هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی خوود و وه‌ك بازرگانێکی تێکه‌ڵ به بازرگانانی ئاره‌ب و له‌سه‌ر حیسابی سامان و خاکی کوردوستان حه‌ز به‌م سه‌ربه‌خۆییه ناکه‌ن، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌ك - ئه‌په‌ك - له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دایه و دیسان بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌م ترسه ناپێویستانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێزی ڕاوێژکارانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردوستان، که ئێستا ناویان گۆڕدراوه به ئه‌نجوومه‌نی شوورا، زۆر له مێژه ڕێپۆرتاژ و ئاماده‌باشیی ئه‌کادیمییانه‌یان وه‌ك حاڵه‌تی - یه‌ده‌گ، ئیحتیا‌ت - بۆ واده‌ی ئه‌و بانگی سه‌ربه‌خۆییه خستووه و ئیشه‌که‌ش به پرس و ڕایه‌کی درێژ خایه‌نی چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌ی کامڵ بوون و چاو نه‌ترسیی له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ناوخۆ و ده‌ره‌کیی، هاوکات شاره‌زایانی - ئه‌په‌ك - یش له سه‌روه‌ختی ئه‌م بانگه‌واز و جاڕ دانی سه‌ربه‌خۆییه‌دا به‌رنامه‌ی پێشتر تۆکمه و داڕێژراوی خۆی ئاماده کردووه و، دیسان پڕۆسه‌ی بانگی سه‌ربه‌خۆییش که به - زۆر ئاسان * - ناومان بردووه زاده‌ی بیرێکی عاتیفیانه و هه‌ڵچوونێکی خوێن گه‌رمانه‌ی خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه‌یی نییه و به‌س، به‌ڵکوو دێر زه‌مان و پێش وه‌خت پشتیوان به هێزه مرۆڤ و ئازادیی خواهه‌کانی هه‌ندێك له ووڵاتان و ڕێك خراوان - که لێره‌دا ناو بردنیان گوونجاو نیه -، هه‌نگاوی هووشیارانه‌ی بۆ ئه‌نرێن، ئه‌مه‌و گرێنتی پاڵپشتییه‌کی ته‌واو بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم و گه‌یاندنی ده‌نگی ڕاسته‌و خۆی خه‌ڵکی هه‌رێمیش له یه‌ك کاتدا و به پرۆگرامێکی پۆڵایین ئه‌چێته ناو ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و - ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش - و سه‌راپای که‌ناڵه په‌یوه‌نداره‌کانی چۆنێتی پاراستنی خاوه‌ن ده‌نگه‌کانی ئه‌م بانگی سه‌ربه‌خۆییه و به خشته‌یه‌کی ئاڵ و گۆڕی پێشتر قسه له‌سه‌ر کراوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کورد و به‌رامبه‌ره هاریکاره‌کان هه‌نگاو بۆ خوودی سه‌ربه‌خۆییه‌که ئه‌نرێت، موخته‌سه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی زۆر نهێنیی ئه‌م بوواره هه‌ره هه‌ستیار و ستراتیژییه ئاشکرا بکرێن، ئه‌توانم بڵێم له واده‌ی هه‌ر به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی تێکده‌رانه‌ی ئه‌م بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆییه - به‌ده‌ر له مل ملانێ میدیۆلۆژییه‌کان که خوودی کورد به‌رنامه‌ی ئاماده کراوی چه‌ند ساڵه‌ی بۆ هه‌یه و به ئاسانی ئه‌توانێت وه‌ڵامیان بداته‌وه -، چیتر هه‌ر ئاریشه‌یه‌کی تری شه‌ڕی به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه فیزییکییه‌کان و پارێزگاریی گیانیی و ماڵیی - سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌کان - ی هه‌رێم وه‌ك چه‌ند پرۆتۆکۆلێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی و بۆ ته‌واو دڵنیایی کردنه‌وه‌ی که‌سانێکی ترس لێنیشتووی ناوخۆی کوردوستان و ده‌ره‌وه به تایبه‌ت که‌رکووك و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر هه‌موو ئه‌م ئه‌رکانه وان له ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌ی که دیسان لێره‌دا ناو هێنانیان له ڕووی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گوونجاو نیین، / هه‌رچی سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی دووه‌میشه، که قۆناغی بێ کێشه گه‌یشتنه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه به که‌رکووك و ناوچه دابڕاوه‌انی تریشه‌وه و دیسان به چه‌ند هه‌نگاوێکی - زۆر ئاسان تری * - دوای بانگی سه‌ربه‌خۆییه‌که پێناسه‌مان کردوون، هاوباس هه‌روه‌ك له خاڵه‌کانی ژماره - چل و سێ - بۆ - شه‌ست و هه‌شت - ی ناو په‌یڕه‌وی - ئه‌په‌ك - دا هاتوون، هه‌رچی سه‌باره‌ت به بواره‌کانی چۆنێتی پته‌و کردنی ئیکۆنۆمیك و خووڵقاندنی ژێرخانێکی مه‌زنی دوای هه‌نگاوه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردوستانیشه له توێی دوو دیراسه‌ی گرنگ و ئه‌کادیمیانه‌ی / یه‌که‌م:- - ده‌ست گرتنه‌وه له خه‌رجییات - ته‌قه‌شووف - و، / دووه‌م:- هێنانه کایه‌ی سیسته‌مێکی کاتیی - باج دان = تاکس - دا تاکوو واده‌ی هه‌ستانه سه‌ر پێی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆ ناوبراوه‌ی کوردوستان نه‌خشه‌یان بۆ کێشراوه و، له ده‌رفه‌تی نووسینه‌کانی تردا زیاتر تیشکی زانستیانه‌یان ئه‌خه‌ینه سه‌ر.
------------------------------------------------------
