
- INTEGRATION - Cedar Ridge Gallery - ڕێپۆرتاژ و توێژینه‌وه‌یه‌کی نه‌قدیی شێوه‌کاریی - - نه‌وزاد شێردڵ -
(سرووشت تا بڵێیت چاکه و نه‌رم و نیانیی له‌گه‌ڵماندا نوواندوه، ئه‌وه‌تا وای لێکردووین به هه‌ر لایه‌کی ئه‌م زه‌مینه‌دا مسقاڵه ڕامانێك چاو بگێڕین، دونیایه‌ك هه‌گبه‌ی پڕ مه‌عریفه‌تی زیاتر ئه‌دۆزینه‌وه، ) - ل. دافینشی -1452 - 1519
سه‌ره‌تای وه‌رزه به‌هاری هه‌موو ساڵێك لیژنه‌یه‌ك له شێوه‌کارانی گه‌له‌ری - سیده‌ر ڕیج - له شاری تۆرۆنتۆی پایته‌ختی هه‌رێمی ئۆنتاریۆی کانه‌دا، نه‌خشه‌ی کار ئاسانیی پێشوه‌ختی خۆی بۆ گرووپێك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ناسراو و ئه‌کادیمیستی سه‌ر به یه‌ك نه‌ته‌وه ئه‌خاته قۆناغی جێبه‌جێ کردنه‌وه، له ژێر سه‌قفه شینه‌که‌ی فه‌زای گه‌له‌ری ئه‌مساڵدا جێ ژووانی ده‌نگ و سه‌دای دایه‌لۆگی په‌یکه‌ره‌کان و هاژه‌ی ته‌رجه‌مه نه‌وویستی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی به په‌نجه‌ی هه‌ستی - شه‌ش - هونه‌رمه‌ندی تری دووره میوانی کورد و به هه‌موو زوبانه‌کانی سه‌ر ئه‌م که‌وکه‌به و پێش ئه‌م که‌وکه‌به تۆمار کراوون، چوون تاڤگه داهێنانێکی به خووڕ و نیاگارا ئاسا نه‌وێستاوی دژه دۆگما بوون، حزوورێکی عاریفانه‌ی پڕ له شه‌پۆله دیپاتی نوێ خوازیی و شڵپه‌ی ڕامووسانی جه‌ده‌لییه‌ت و چه‌ند ئیسته قه‌ڵبه‌زه‌یه‌کی ته‌وقه‌کانی ڕۆح و پڕ به ماڵه سه‌هۆڵینه‌ی پیره‌مێردێکی - فێرست نه‌یشن - ی خه‌ڵوه‌ت نشیینیش، په‌یامی پشکۆ ئاسای مرۆڤ و سرووشت و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر دۆستانه‌یان له نێو جیهانی چڕی - ماڵتی ئارت و کاڵچله‌ر - ی سه‌راپای جیهاندا ئه‌بێت، / ئه‌مجاره باڵیۆزانی ئاشتیی و گوونجاندن - بریتین له هونه‌رمه‌ندان:- / ( (پرشنگ وه‌رزه‌ندیگان - هۆڵه‌ند، / سوعاد عومه‌ر - هۆڵه‌ند، / ئاراز حه‌مه - هۆڵه‌ند، / هیوا دۆمان - کوردوستان، سلێمانی / مه‌ریوان جه‌لال - ئینگلاند، / دارا ئارام - کانه‌دا) )، / هه‌ڵبه‌ته یه‌کخستنی ئه‌م - شه‌ش - هونه‌رمه‌نده و له‌م پێشانگا شێواز و ته‌عبیر و ده‌نگ و ڕه‌نگ و هتد.. فره لێك جیاوازه‌دا به ته‌نها زاده‌ی پرس و ڕاوێژێکی سه‌رپێیی نێوان خۆیان نه‌بووه و به‌س، به‌ڵکوو له ئه‌نجامی به دووادا چوونێکی که‌م خایه‌نی خۆما ئه‌وه‌م بۆ ده‌رکه‌وت، که هۆکارێکی گرنگی به‌شدارییان له‌م ژووانه هونه‌رییه‌دا زیاتر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی درووست و جوانی ئه‌و لیژنه و هاوکارا‌نه‌یان که به پلانێکی ژیرانه ویستوویانه داهێنانی ئه‌م خاوه‌ن - شه‌ش - ڕیتم و وه‌سیله و جۆگه جیاوازه، له مه‌نداوی - یه‌ك - غایه‌تی ڕامانه فیکریدا بگوونجێنن و - بیانکه‌نه ڕووبارێكی - سه‌رپۆش به ته‌می سێ لایه‌نه:- ( (- لایه‌نی یه‌كه‌م:- هه‌وری سیخناخ به دوکه‌ڵی باروود و هاوار و قیژه ئه‌زه‌لییه‌کانی مرۆڤ به ڕووی مرۆڤ دا - (سیڤڵ به ڕووی عه‌سکه‌رتارییه‌تدا)، (ئافره‌تی خوێن ڕژاو و ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ به ڕووی تاکه ڕه‌فتار وه‌حشییه‌تگه‌راکانی کۆمه‌ڵگادا) هتد..، لێره هاواره‌کان به‌رده‌وامن و به‌ڵام نه وێنه‌ی سوپا و نه لێوی فیزیکیی قیژه‌کانیش هیچیان نه‌خشێنراوون، لێره ده‌نگی ژووان و هیوا و مژده‌کان به ڕوونی ئه‌بیسترێن، / به‌ده‌ر له کاره ڕیالیسته‌کان، چیتر هه‌ندێك تابلۆی هه‌ر - شه‌شیان - تژیین له پرسیاری سایکیی زۆر چڕ و فره لایه‌نه، ئسلووبی وه‌ڵامه‌کانیش زوبانێکی هێشتا نه‌بیستراوی پسپۆڕانی ئه‌وێت، / لایه‌نی دووه‌م:- په‌یژه‌ی هه‌ڵوێستی به ته‌نگه‌وه چوونی مرۆڤ و ده‌ورو به‌ره، په‌یژه هه‌ورێکی پڕ برووسکه و چه‌خماخه و، له ژێریا سووتانه ئه‌به‌دییه‌کانی خوودیش به‌رده‌وامن، بگره له مه‌ته‌ڵی ناو هه‌ندێك له ڕه‌نگه‌کاندا ئه‌گه‌ری هه‌ڵزنان بۆ جیهانی به‌رزه‌خی شه‌هاده‌تیش ئه‌بینرێن، به‌ڵام له پێناوی به‌رامبه‌رێکی شاییسته‌دا و، ڕۆڵی به‌رده‌وام پڕ- موجازه‌فه - ی چۆنێتی گۆڕینی دیارده‌ی هه‌ره کاره‌سات خووڵقێنه‌ر و ڕه‌زا قوورس و شوومی تفه‌نگ و بۆمب بۆ ڕووخساری شیرینی ئاشتیی و گوونجاندن و هه‌وڵی بوونیاد نه‌رانه‌ی فڵچه و قه‌ڵه‌می ته‌کنه‌لۆژیا و ستاتیك خواز و تێگه‌ییشتن له به‌های ماف و ڕێزه‌کانی مرۆڤ و، گوێ گرتن له گله و گازنده‌کانی ئه‌م سرووشته ئازار دراوه و دانانی چه‌ند یاسایه‌ك بۆ ئاژه‌ڵان و - چیتر گوێ هه‌ڵ نه‌خستن - بۆ ڕازی نهێنی و ژیانی تایبه‌ت و پرایڤتی ناو کوولانه‌ی په‌له‌وه‌ره‌کان و هتد..، که هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ڕیزبه‌ند کردنی ناو و ژماره‌ی ڕۆحی ئه‌و مرۆڤ و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێستا و مێژوو، که له‌م پێناوه هه‌ره باڵایانه‌دا به فیدا چوون کارێکی وه‌خت وویست و مه‌حاڵه، / لایه‌نی سێهه‌مییش که ئه‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌و دوو په‌ڵه هه‌وره‌ی سه‌ره‌وه، بریتیه له نۆره‌ی ده‌رخستن و پێناسه‌ی به‌ژن و قامه‌تی په‌ڵه هه‌ورێكی ئێجگار گرنگ و به خاسییه‌تی ئه‌م - شه‌ش - هونه‌رمه‌نده ناسراوانه، که هێنده که‌ڵه‌گه‌ته ئیتر به بێ پێویست کردن به ته‌قوولبابی پێشوه‌خت، بازی هاوچه‌رخانه‌ی خۆی له گووێسوانه‌ی - کوت و پڕ، موفاجه‌ئه - کانه‌وه - ئه‌داته ناو حه‌وشه‌ی ڕامانه‌کانمانه‌وه، / دیاره
باسمان له په‌ڵه هه‌ورێکی میتۆد سیمپوڵاییز و هه‌ره مۆدێرن و فه‌زا پڕ له ئه‌دای ئه‌زموونگه‌رایی کۆکتێله به کۆی سیما نوێخوازییه‌کان، په‌ڵه هه‌ورێك:- چوون سه‌رنجی پڕ - تمووحی - نه‌وه‌ی نوێ گه‌ش.. گه‌ش، / دامان په‌لکه زێڕینه‌یی چوون - سکرینی مایکرۆسۆفت - ڕازاوه و نه‌خشین، / مه‌چه‌ك چوون ژێرخانی ئابووریی کۆمه‌ڵگایه‌کی هووشیار - پته و و پۆڵایین -، / ئیراده تۆکمه چوون زه‌وقی جووتیارێکی که‌ندووی ڕه‌نج پڕی سه‌ر خوانێکی ده‌مه‌و خۆر نشین، / په‌ڵه هه‌ورێك، بزه‌ی مژده‌ی شه‌فه‌قێکی گه‌ش له سه‌ر لێوان، که هێنده‌ی پانتایی ڕووباری ناوبراو باوه‌شی هانای بۆ پاپۆڕه کاپیتان خڵه‌فاو و قه‌ڕاسینه سه‌رشێت و ژه‌نه‌ڕاڵه سنگ پڕ مادالیا قووپاوه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان و سه‌رنشینه که‌مێك نه‌خوێنده‌واره شپرزه‌کانی هه‌موو گه‌شته بێ نه‌خشه‌کانی دوێنێی مرۆڤایه‌تیی کردبێته‌وه، ) )، ئه‌مه و دڵنیاشم باری سه‌رنج و تێفکرینه‌وه‌ی قووڵی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م - شه‌ش - هونه‌رمه‌نده‌ش بۆ میوانانی ڕۆخی ئه‌و ڕووباره جێ ده‌هێڵدرێت، نه‌ك ته‌نها میوانانی گاله‌ری - سیده‌ر ڕیج -، / که‌واته ئێستا له‌به‌رده‌م - شه‌ش - کڵاسی ڕه‌نگ و ده‌نگ و هێڵ و هتد.. هاو ته‌ریب و ڕواڵه‌ت فره لێك جیاوازی چه‌رخی دوای - عه‌سری نه‌هزه - ڕابوونی هونه‌ریداین، که ڕێك - 555 - ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و پاش که‌وتنی - قسته‌نته‌نیه -، بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی کۆ هیجره‌ت و هورووژمی په‌ناهنده‌یی چوون ئه‌مڕۆی مرۆڤ، شه‌پۆله‌که سه‌ره‌تا ئیتاڵیای به پله‌ی یه‌که‌م و دوواجار گریك و هه‌موو ئاوروپای به گشتیی گرته‌وه، من پێم وایه ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی - قسته‌نته‌نیه - مه‌زن ترین ده‌ستکه‌وتی فه‌لسه‌فیی و هونه‌ریی و هتد.. ی بۆ سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی تیا بوو، ئاخر هه‌ر له ئاکامی ئه‌و نیمچه کۆڕه‌وه بوو که سێ به‌ش له‌و شێوه‌کار و په‌یکه‌رتاش و سکولیپتچه‌ر و میدل و زه‌خره‌فه و سیرامیك دیزاینه‌ر و.. و.. داهێنه‌ره بلیمه‌ت و عیملاقانه‌ی، که ئه‌مڕۆ له هه‌زاران کتێبخانه‌ی ناودار و تێرم و کۆرسی ئه‌ترووحه باڵاکان و ئارشیفی زێڕینی سه‌دان لۆڤه‌ر و زانکۆ و کۆلیژه هونه‌رییه‌کانی جیهاندا وه‌ك خاوه‌ن قووتابخانه‌یه‌کی په‌یام و ڕێباز سه‌ربه‌خۆ پێناسه ئه‌کرێن، به‌ڵێ هه‌ر کۆهیجره‌تی ناو براو بوو که هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنانه‌ی له مه‌رگی حه‌تمی - برسێتی + کووشتنی - ناو ووڵاته‌کانی پێشتری خۆیان قووتار کرد، - هه‌نا ئارێند - ی ژنه بیرمه‌ندی هاوچه‌رخ و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك گریکیی له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتادا وتوویه‌تی:-به بێ ئه‌و هیجره‌ته به کۆمه‌ڵ و به‌ربڵاوه، سێ به‌شی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناسراوانه‌ی ئه‌مڕۆ، که هێشتا وه‌ك مێردمناڵ و گه‌نج ده‌ستیان نه‌گه‌یشتبووه فڵچه‌و ڕه‌نگ و ئازادیی ئه‌فه‌وتان و ئێستاش له ئارشیفی شێوه‌کاره گه‌وره‌کانی جیهاندا - ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر پێنجیانمان ئه‌ناسی و به‌س، / به کورتی ئه‌م پێشانگا - شه‌ش - که‌سییه‌ی هونه‌رمه‌ندان:- (پرشنگ و سوعاد و ئاراز و هیوا و مه‌ریوان و دارا) ش، وه‌ك به‌روبوومی هیجره‌تێکی جیوگرافیی و زاتیی ناچار و فره ڕیزن و هۆکار، بریتین له کۆکتێله‌یه‌ك کاری تایبه‌تمه‌ندی:- فیکریی، واقیعیی، فه‌لسه‌فیی، مێسیۆلۆژیی و هتد.. ی تێکه‌ڵ به سوپه‌ر ڕیالیزمی مه‌یدانیی نوێ و کلاسیكی سه‌ره‌تا هه‌ر له سوراغه‌کانی نه‌قشه تابلۆی سه‌ر پێسته و قووماش و کاغه‌زی عه‌سری وه‌شاندنی - فڵچه تووك به‌رازی چاینی - و - ڕه‌ساس - و - فسیفائی - به‌ر له عه‌سری ڕۆم و سۆمه‌ریی و، هاوکات سه‌ردانه‌وه بۆ زه‌مه‌نی نێوه‌ند له - گرووی باڵای نیگار و په‌یکه‌ر سازانی (شماره شه‌ش) ی په‌یامگای باو و باپیرانی سابوورییان، (ئیمپراتۆرییه‌تی سابووریی کورد)، که مامۆستاکانی ئه‌و په‌یامگایه‌ش پێنج پیاو و یه‌ك ئافره‌ت بوون - + - گه‌شه‌ی پۆرترێتی زه‌یتی بێزه‌نتی - و هتد.. تا ئه‌گاته چه‌رخی زێڕینی لویسی شانزه و ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکانی کوردوستان و، جیهانی چڕی ئه‌مڕۆی داهێنانه ته‌جریبی یه باڵاکان، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که له دونیای شێوه‌کاریدا جگه له تۆمار کردنی ناوی شێوه‌کار و ڕێکه‌وتی نه‌خشاندنه‌کان چیتر زۆربه‌ی زه‌مه‌نه‌کان نائاشکران، زۆرێك له‌م شێوازانه‌م له کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند - هیوا دۆمان - دا و له‌سه‌ر ته‌رزێکی تایبه‌ت به خۆیدا بینیوه، / به دووای - هیوا - دا و ئینجا بۆ ڕیتمه هه‌ره هاوچه‌رخه‌کانی مۆدێرنه و پۆسته‌که‌ی و دادایی و فاندیۆم و سوریالیی و ته‌جرید و ئه‌زموونگه‌ریی، و کۆنتمپۆریی و هتد.. ی هونه‌رمه‌ند - ئاراز حه‌مه - که له زۆر له په‌یامه ئیشه‌کانیدا هاو ئاهه‌نگیی و به‌ڵانسێکی پڕ ئینسافی زه‌مه‌ن و جێگای لێك شوبهاندنه‌کانی له عه‌سرێکی هه‌ڵبژارده‌ی فیکریی خۆیدا که کلیلی ده‌روازه‌کانی ئه‌و عه‌سره ته‌نها لای خۆیه‌تی، زۆر به سه‌لیقانه کۆکتێڵ به یه‌ك کردووه) )، هیچ کام له‌م شه‌ش شێوه‌کارانه‌ش - ئه‌گه‌رچی زه‌حمه‌ته بینه‌ر به تیله نیگایه‌کی خێرا بگاته ئه‌م بڕیاره‌ی من، به‌ڵام له ئاست هونه‌ری هه‌ره سه‌رده‌میانه‌ی - زێد، ئێن - و - ئه‌ندازه‌یی ئه‌لکترۆنیی کۆمپیوته‌ر - و هتد.. + سه‌راپای کووچه‌کانی تری چه‌رخه‌کانی نێوه‌ند، وه‌ك لوغزه سیمپووڵیه‌کان، فه‌رامۆشییان له‌و بوواره‌دا نه‌نواندووه و به‌و ئسلووبه‌ی خۆیان مه‌رامیان بووه که‌م تا زۆر شتێکی نوێیان ئیزافه کردووه،
( (سه‌باره‌ت به ئینتیباعیه‌ت، ئه‌بستراكت، فانتازیا، سوپه‌ر ڕیالیزم و ئێکسپرێشئست، ته‌کعیبیی، + - ئێچ و ئێف - = هیستۆریزم ئارت و فیلۆسۆفیك ئارت و - جه‌ده‌لییه‌تی میتافیزیکا و ستاتیکای نه‌مریی به‌خشین له ڕێگای ئه‌م هونه‌ره‌وه - + گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی مۆسۆپۆتامیا، یاخوود پیاسه زیندووه پڕ بوحرانه‌کان له‌گه‌ڵ که‌سانی وه‌ك زه‌رده‌شت به نموونه -، که ئه‌مانه هه‌موویان به کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند - دارا ئارام - ه وه دیارن، ئه‌توانم بڵێم جگه له - دارا -، که‌م شێوه‌کاری کوردم دیوه له‌م - دوو - هونه‌ره نوێیه‌ی - ئێچ و ئێف ئارت - به ووردی تێ گه‌ییشتبن و ئاواش به ووردی مامه‌ڵه‌ی ماتریالیی و ڕۆحیی له ته‌کدا ساز دابن) )، / ( (ئینجا با بێینه سه‌ر کورته ئاووڕێك له جیهانی نوێکاریی له نه‌حت و په‌یکه‌رتاشیی و سیرامیك و مادالیای دیوار و دیزاینه بڕۆنز و، هتد.. هتد.. که له پاڵ زۆرێك له باسکراوه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندان - پرشنگ وه‌رزه‌ندیگان - و - سوعاد عومه‌ر - به ده‌ستێك فڵچه و به‌وی تریان له پێناوی ئه‌مانه‌ی دوواییدا هه‌میشه تووڵه فیکریی و ماتریاڵه‌کانیان ناوه‌ته هه‌گبه‌ی گه‌شت و کاره هونه‌رییه زه‌وه‌نده‌کانیان، خانمی - وه‌رزه‌ندیگان - له ناو مۆزه‌خانه و باخچه‌کانی ووڵاتی هۆڵه‌ندادا هونه‌رمه‌ندێکی ته‌شکیلیی و دیزاینه‌ره سیرامیکیی و ماربڵ هه‌ڵکۆڵینی فره چه‌شن و په‌یکه‌رتاشێکی ناسراوه، هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی دۆستی ئاوروپا وه‌ك کوردێك، وه‌ك مرۆڤێك به شانازییه‌وه باس له‌و ڕۆژه ئه‌که‌ن که خاوه‌ن شکۆ - شاژنی هۆڵه‌ند - به سه‌ر سووڕماوییه‌وه په‌رده له سه‌ر ئیشه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته کورده لائه‌دات، هه‌ڵبه‌ت له ڕووی ئیراده‌ی ئه‌کادیمیانه و - کۆششی به‌هره‌ی خوود به ئاوه‌زی خوود بوونیاد نان - ی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده، دوور له کلتووری - نیپۆتیزم، واسیته کاریی و خزم خزمێنه - که که‌مێك له ده‌ڤه‌ری خۆرهه‌ڵات و کوردوستانه‌که‌ی خۆشمان‌دا باووێکی سلبیی و تێکده‌رانه‌یان له هه‌موو بوواره‌کاندا هه‌یه، ئیتر چ خه‌ڵات کردن و سوپاسگووزاریی شایسته‌ی ئه‌م و چ به گرنگیی و به به‌هاوه ته‌ماشا کردنی ئیشه هونه‌رییه ئه‌کادییمیه‌کانی هاو پۆله داهێنه‌ره‌که‌ی ئه‌میش - خاتوو سوعاد عومه‌ر - یش، چوون تابلۆکێش و سیرامیك ساز و په‌یکه‌ر تاش و هتد.. ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌کمانه، ) ) / ( (مرۆڤ به هۆش و ئاوه‌زی تابلۆ ئه‌کێشێ، نه‌ك به ده‌سته‌کانی، - م. ئه‌نجیلۆ) )، له ناو زۆرێك له په‌نده‌کانی هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌کاندا له‌م په‌نده‌ی سه‌ره‌وه زیاترم به خه‌یاڵدا نه‌هات که ده‌رهه‌ق به شێوه‌کار - مه‌ریوان جه‌لال - تۆماری بکه‌م، - مه‌ریوان - ییش سه‌رباری سه‌ربوورده‌ی هه‌موو ئیشه وه‌سیله جیاواز و غایه‌ته هاوته‌باکانی له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه دۆسته‌ی خۆیدا، هه‌میشه ئسلووبێکی - سفۆماتۆ - ئاسای چوون دافینشی ئه‌داته ته‌عبیره مۆنالیزاییه‌کانی، ئه‌و پێ ده‌چێ هه‌روه‌ك- لیوناردۆ- چاکه و نه‌رم و نیانییه‌کانی سرووشتی له‌به‌رچاو گرتبێت بۆیه له زۆرێك له چه‌مکه تابلۆ ڕه‌مزیی و فه‌لسه‌فییه‌کانیا هێشتا ئه‌و مۆڕاڵه گه‌شبینییه‌ی به‌رجه‌سته کردنی ته‌نگه‌ژه‌کان وێڵ ناکات، له زۆربه‌ی تابلۆکانی ئه‌ودا پڕۆسه‌یه‌کی ئه‌قڵیانه هه‌میشه له جووڵاندایه، (هونه‌ری تابلۆ کێشان له تاقه - یه‌ك - دیارده‌ی گرنگدا له‌گه‌ڵ ئێکسسواری شانۆدا یه‌ك ئه‌گرنه‌وه، له ئێکسسواردا هه‌ر - شتێك، ته‌نێك، قه‌واره‌یه‌کی ماتریالیی چه‌ند بچووکیش بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شانۆکه به کار نه‌هێنرا یاخوود په‌یوه‌ندی به ده‌ق و نماییشه‌وه نه‌بوو ئه‌وا وجوودی هیچ پێویست نییه)، من له‌و تابلۆ که‌مانه‌ی کاك - مه‌ریوان - دا که دیوومن دڵۆپه ڕه‌نگێکم نه‌دیوه که په‌یوه‌ندییه‌کی مانا به‌خشی به تابلۆکه‌وه نه‌بووبێت، / باس زۆره و با هه‌ڵیان گرین بۆ واده‌ی (دیداری ئێمه و پێشانگای ناو براوی ئه‌و - شه‌ش - هونه‌رمه‌نده له کات و شوێنی هێما پێدراوی ناو - ده‌لیله‌که‌دا - و به ئومێدی به‌رده‌وام ساز دانی کاری هاوبه‌شی له‌م چه‌شنه‌ی سه‌رپه‌رشتانی گه‌له‌ری - سیده‌ر ڕیج - و ناساندنی ده‌یان و سه‌دان هونه‌رمه‌ندی سه‌ربازی وونی ڕه‌وه‌ندی کوردیی.(
