ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه تاڵه‌بانی له‌ژێر هه‌ندی فشاری بابه‌تی خودیدا پڕۆژه و پێشنیار و هه‌وڵده‌دات بۆ چاكسازی كردن، پرسه‌كه ئه‌وه‌یه تا چه‌ندێك ئه‌و هه‌وڵانه
جدین و له هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تیه‌كی مێژوویی و ئه‌خلاقی و نیشتیمانیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟ تا چه‌ندێك جگه له بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ حیزبه‌كه‌ی و ریكلامی سیاسیی هیچی تر نین؟ تا چه‌ندێك له بڕوایه‌كی بته‌وه‌وه بۆ گۆڕان و پاكسازی سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟ ئایا هه‌وڵێكی كاتی و پاشقولێك نییه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنه و گله‌یی و ناڕه‌زایانه‌ی كه له ناو پارته‌كه‌ی و دانیشتوانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی پارته‌كه‌یدا هه‌یه؟ ئایا ئه‌گه‌ر وێستێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و سیاسییه موخه‌زره‌مه‌ی كوردستان و عێراقه بۆ ریفۆرم، تا چه‌ندێك ئیراده‌یه‌كی سیاسی راسته‌قینه‌ی له پشته‌وه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی؟
هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ناوی ناوه پڕۆژه قسه و تێبنی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و نوقسانی و كه‌لێنی گه‌وره‌ی تێدایه، به‌ڵام لێره‌دا بواری ئه‌وه‌م نیییه خودی پڕۆژه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنم چونكه هه‌م زۆری ده‌وێت و هه‌م هه‌ندی به‌ڕێزیش به‌جوانی هه‌ڵیانسه‌گاندوه‌و تێبنی جه‌وهه‌ریشیان له سه‌ر وروژاندوه.
ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ری بوه‌ستم چانسی جێبه‌جێبونیه‌تی، چونكه وه‌ك وتم چه‌ند جارێكی دیش تاڵه‌بانی مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی له‌وجۆره‌ی وروژاندوه، له‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی یاده‌وه‌ریم هاوكاریم بكات له‌سه‌رده‌می نه شه‌ڕ، نه ئاشتی یه‌كێتی و پارتیدا، تاڵه‌بانی مه‌سه‌له‌یه‌كی وروژاند به‌ناوی (شه‌ڕی نمونه) مه‌به‌ستیش له‌و گوزارشته ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی هه‌وڵبدات، به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری باش و پڕۆژه‌ی گه‌وره و پێشكه‌شكردنی نمونه‌ی جوان شه‌ڕی پارتی بكات و چیدی شه‌ڕی سه‌ربازی به‌سه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م (شه‌رَی نمونه) یه له‌جه‌وهه‌ردا شایسته‌ی ده‌سخۆشی بوو و له ناوه‌ڕۆكیشدا زۆر مه‌زن بوو، به‌ڵام ئێمه له ئه‌رزی واقیعدا و به‌تایبه‌تی له سلێمانی ئه‌و شه‌ڕه‌مان نه‌بینی.
هه‌ر له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانیشدا تاڵه‌بانی هه‌وڵی دژایه‌تیكردنی (رۆتین) ی له فه‌رمانگه حكومییه‌كانی (ئیداره‌ی سلێمانی) دا به‌ڵام وه‌ك دیتمان رۆتین نه‌ك كه‌منه‌بویه‌وه به‌ڵكو رۆژ و به‌ڕۆژ و ساڵ و به‌ساڵ و تا ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت جه‌سته‌ی حكومه‌ت و جه‌رگی هاوڵاتی ده‌سوتێنێت و به‌رپرسیی رۆتین گه‌راش مێشی میوانی نییه.
كۆتا هه‌وڵی تاڵه‌بانی (پڕۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی حیزبه له حكومه‌ت)، هه‌رچه‌نده نامه‌وێت حوكمی پێشوه‌خت بده‌م، به‌ڵام له‌وه دڵنیام كه ئه‌گه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه دوو هه‌نگاوی زۆر جه‌وهه‌ری و سه‌ره‌تایی نه‌گیرێنه به‌ر ئه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پڕۆژه‌كه مه‌رگی حۆی راگه‌یاندووه، هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز بۆ جێبه‌جێكردنی، به‌جۆرێك ئه‌و ئیراده‌یه، ئه‌وه نه‌خوێنێته‌وه كه ئایا جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه زیان له به‌رژه‌وه‌ندی كام به‌رپرس و كام باڵ و كام پارت و كام بنه‌ماڵه ده‌دات و ئه‌وه‌ی له پێش چاو بێت كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل له‌سه‌ر و كۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه‌وه‌یه.
دووه‌م:گۆڕینی لانی كه‌م (80%) ئه‌و به‌پرسه حیزبیانه‌ی كه پۆستی هه‌ستیار و دیاریان له حكومه‌تدا هه‌یه و به‌خه‌ڵكانی بێلایه‌ن و پڕۆفیشنه‌ڵ و ته‌كنۆكرات پڕیان بكاته‌وه، له‌سه‌ر و هه‌موشیانه‌وه ده‌زگا ته‌شریعی و ئابوری و ئه‌منی و راگه‌یاندنه‌كان، نه‌ك ئه‌مه‌ش به‌ڵكو نانی ئه‌م هه‌نگاوه له پێداویستییه هه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌ر هه‌وڵێكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت.
ئایا تاڵه‌بانی و (ی، ن، ك) ئه‌م دوو هه‌نگاوه ده‌نێن من گۆمان هه‌یه و ئاینده‌ش دادوه‌ره.
