بۆ / رای گشتی كوردستان ..
حزب ولایه‌نه سیاسیه‌كان ..
له كاتێكدا كه حزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌ریه‌ك و له‌لای خۆیه‌وه سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنــــی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن ئێمه‌ش له (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) وه‌ك لایه‌نه‌كی دیاری نێو ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌موو تواناكانی خۆمان خستۆته خزمه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه دیموكراسیه‌و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر بـۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندید
ه‌كانی (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان به دیاله‌شه‌وه له رێگه‌ی كاندیدی به توانا و به‌هێز به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ین وئومێدی زۆریشمان له گه‌یشتن به په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه.
كه‌چی به‌داخه‌وه بۆ ته‌شویش خستنه سه‌ر كاره‌كانی هاورێیانی ئێمه‌له‌لایه‌ك وه بۆ زه‌مینه خۆشكردن بۆ ئه‌و شكسته‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه چاوه‌روانیان ده‌كات جه‌ماعه‌تی (قادرعه‌زیز) هه‌ر رۆژه‌و له رێگه‌ی هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوه‌وه ده‌یانه‌وێت رای گشتی كوردستان چه‌واشه بكه‌ن، به‌وه‌ی كه هاورێیانی ئێمه له (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای ئه‌و جه‌ماعه‌ته.
بۆیه لێردا لـــه رێگه‌ی ئـه‌م روونكردنه‌وه‌مان رایده‌گه‌ێنینن كـــه نه‌ك هه‌ر هیچ هاورێیه‌كی ئێمه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای (قادرعه‌زیز) به‌ڵكو ئه‌وه‌ی رووی داوه ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته كه ئه‌ویش وازهێنانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادیرانی لای ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ن كه به‌شی زۆریان خه‌ڵكی شاره‌زوورن كه رۆژی (18/2 /2010) له رێگه‌ی راگه‌یاندنێك كه بۆ رای گشتی بڵاوكرایه‌وه ریزه‌كانی (قادرعه‌زیز) یان جێهێشتووه وپه‌یوه‌ندیان كرد و ته‌وه به حزبه‌كه‌یان له ناویاندا چه‌ندین ئه‌ندام لق و ناوه‌ند و كادیر هه‌یه كـــــه ئێستا بــــه گروتینه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی كاندیدی راسته‌قینه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
هه‌ر لێره‌دا رایده‌گه‌ێنینن كه‌چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌وسا بۆ هه‌موو لایه‌ك روونده‌بێته‌وه كــــه ئایا ئه‌وه‌ی كه به هه‌واڵی درۆ وهه‌ڵبه‌ستراو ده‌یه‌وێت ووره‌ی رووخاوی خه‌ڵكی خۆی به‌رزكاته‌وه كێیه؟
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
لقی شاره‌زوور
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
