هه‌واڵ:
به مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوانی كوردستان وا بڕیاره له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان31-5-2010 دا سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان (YDC) پڕۆژه‌ی (له دووكه‌ڵی مه‌رگه‌وه بۆ ڕووناكی ژیان) له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی گرنگی به‌م بۆنه‌یه بدات.
پڕۆژه‌كه‌ی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان (YDC) پێكدێت له ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌كی ئه‌كادیمی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ئه‌نجامدانی دوو سیمیناری زانستی له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی كه له لایه‌ن ئۆفیسه‌كانی ئه‌و دوو شاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
ده‌رباره‌ی میكانیزم و ئامانجی پڕۆژه‌كه موئمین زه‌ڵمی ـ به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان (YDC) ڕایگه‌یاند "ئه‌م پڕۆژه‌یه له ژێر چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام ئه‌ده‌ین كه له پێناو هوشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان به زیانه ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روننیه‌كانی جگه‌ره‌كێشان، بۆ ئه‌وه‌ی لاوانی كوردستان له ئالووده‌بوون به‌م دیارده‌یه دووربخه‌ینه‌وه".
وا بڕیاره سیمیناره‌كه‌ی شاری سلێمانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 30-5-2010 كاتژمێر 9ی سه‌رله به‌یانی له هۆڵی ڕووناكی زانكۆی سلێمانی و سیمیناره‌كه‌ی شاری هه‌ولێریش ڕۆژی دووشه‌ممه 31-5-2010 كاتژمێری 4ی ئێواره له هۆڵی یه‌كه‌می ئوتێل چوارچرا ساز بكرێت.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
