كاتی خۆی له‌بابه‌تێكدا نووسی بووم "پێویسته دیموكراسیه‌ت بۆ كه‌سێك فه‌راهه‌م بێت كه باوه‌ڕی ته‌واوی به
دیموكراسیه‌ت هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی پێبێت كه مه‌رامه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات"*. له‌مه‌شدا مه‌به‌ستم له‌لایه‌نه ئسلامییه‌كانی كوردستان بوو كه سوودێكی باشیان له‌دیموكراسیه‌تی كوردستان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌رامه سیاسی و ئایدۆلۆژییه‌كانی خۆیان بگه‌ن، له‌كاتێكدا بچووكترین باوه‌ڕیان به‌دیموكراسیه‌ت نییه‌و به‌داهێنانی رۆژئاوا‌و گوناهی ده‌زانن، كه ئه‌گه‌ر رۆژێك بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات یه‌كه‌م كارێك كه بیكه‌ن، كوژاندنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت و به‌رپاكردنی سێداره‌یه بۆ دیموكراسیخوازان.
ئازادی راده‌ربڕینیش كه دوانه‌و ته‌واوكاری دیموكراسیه‌ته، هه‌مان قسه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. واته ئازادی راده‌ربڕین بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه فه‌راهه‌م بكرێت كه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه‌سانی تریش ئازادی راده‌ربڕینیان بۆ فه‌راهه‌م بێت، نه‌ك ته‌نهاو ته‌نها ئه‌و ئازادبێت له‌ڕاده‌ربڕیندا.
له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌یشدا ئه‌وانه‌ی ئه‌م دووفاقییه به‌كارده‌هێنن خه‌ڵكی زۆر روودارن، ئه‌گینا زۆر بێ مانا‌و ئه‌و په‌ڕی شه‌رمیشه تۆ شتێك بۆ خۆت به‌ڕه‌واو بۆ خه‌ڵكی تر به‌گوناه و تاوان دابنه‌یت.
شه‌رواڵ پیس له‌كلتووری دواكه‌وتوواندا وشه‌یه‌كی داتاشراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌كاردێت كه بیه‌وێت ئازادییه جۆراوجۆره‌كانی خۆی پیاده بكات، بۆیه سه‌یر نییه وتاربێژێكی ئیسلامی سیاسی كه بێگومان له‌ناو به‌ره‌ی دواكه‌وتوواندایه، له‌مینبه‌ری مزگه‌وت به‌كاری بهێنێت و له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندنه‌وه په‌خش بكرێت.
مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌دو زۆر وتاربێژی تری ئیسلامی سیاسی دیموكراسیه‌ت و ئازادی راده‌ربڕینی ئه‌م وڵاته‌یان زۆر باش قۆستووه‌ته‌وه‌و ته‌واو ئازادانه وتار ده‌ده‌ن و جنێو به‌هه‌ر كه‌سێك ده‌ده‌ن كه بیانه‌وێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت ده‌می هه‌ر كه‌سێك كه به‌خواستی ئه‌وان قسه ناكات، ده‌دورنه‌وه. زیاتر له‌جارێك گوێم له‌وشه‌ی ناشرین و جنێوی مزر بووه له‌ده‌می ناوبراو و هاوباوه‌ڕه‌كانییه‌وه ده‌رچوون و به‌خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و یه‌كسانیخوازو دیموكراسیخوازو علمانییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یان وتووه. دواجار له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌هاوبه‌شی بۆ پشتگیری گرووپی حه‌ماس كردیان نه‌ك خه‌ڵكی غه‌زه، مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌وتارێكیدا "شه‌رواڵ پیس وعلمانی" خسته یه‌ك ته‌رازووه‌و داوای غه‌زه‌بی خوای بۆ "شه‌رواڵ پیس و عه‌لمانییه‌كان" كرد! ئیتر ئه‌م كابرایه كه هه‌ڵگری بیروباروه‌ڕی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌و كادرێكی چالاكی ئه‌و حزبه‌یه، هیچ باكی له‌وه نییه زۆینه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه خۆی ئاسایی "عیلمانین" و هه‌ستیان بریندار ده‌بێت به‌م قسه‌یه‌ی جه‌نابی، كه هاوكات له‌كه‌ناڵه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوویشه‌وه بڵاو بووه‌وه.
نازانم له‌كه‌یه‌وه مینبه‌ری مزگه‌وت بووه به‌شوێنی به‌كارهێنانی جنێو و به‌شه‌رواڵ پیس دانانی لایه‌ك له‌م وڵاته؟ ئایا مزگه‌وت ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه پیشانمانی ده‌ده‌ن؟ ئه‌مه ئازدی راده‌ربڕین و دیموكراسیه‌ته یاخود ئه‌وپه‌ڕی به‌ره‌ڵاییه؟ خه‌ڵكانی علمانی چۆن وه‌ڵامی ئه‌م دواكه‌وتووانه بده‌نه‌وه؟ به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌و پرسیاره‌یه، نازانم مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌او ئه‌م هه‌موو شه‌رواڵ پیسه‌دا چی ده‌كات؟ بۆ ناڕوات بۆ لای ئه‌و گرووپانه‌ی بۆیان ده‌گیرێت؟
لێره‌دایه ئه‌بێ ته‌نانه‌ت ئازادی و دیموكراسیه‌تیش سنوورێكی بۆ دابنرێت و ریگه نه‌درێت كه‌سانێك سوودی لێ ببینن كه كه‌مترین باوه‌ڕیان به‌و چه‌مكانه نییه. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وانه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وت بۆ جنێودانبه‌خه‌ڵكی به‌كارده‌هێنن، بچنه لاكۆڵان و بازاڕه‌كان چونكه ئه‌وێ شوێنی جنێودانه نه‌ك مزگه‌وت.
* (ده‌رگاو په‌نجه‌ره له‌كێ بكه‌ینه‌وه) نووسینی ئارام ئیكرام، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره (2658) سێشه‌ممه 15/1/2002 ساڵی یانزه‌هه‌م، لاپه‌ڕه 7.
