ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکی ده‌خوازێت له ڕێگه‌ی پارتی و یه‌کێتیه‌وه لووله‌ی چه‌که‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بێده‌نگ بکات، له قۆناخی خۆ
تاقیکردنه‌وه‌دا مانگی فێبریوه‌ری 2006 له ئۆپاراسیۆنه سه‌ربازیه‌که‌یدا گه‌وره‌ترین شکستی خوارد له ناوچه‌کانی (زاب و ئه‌شکه‌فتابرینداران) هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئه‌م لووت شکاندنه‌ی تورک هاوکاری نه‌کردنی (ی. ن. ک – پ. د. ک) بوو. حکومه‌تی ئاکه‌په پاش ئه‌م شکسته له قه‌یرانێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا گینگڵ ده‌دات، بۆ خۆقوتارکردن له‌به‌شێکی به‌هاوکاری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ناو عێراق خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ژه‌مێکی ژه‌هراوین له چێشتخانه‌ی باشووری کوردستان، تاوه‌کو جارێکی تریش به‌بیانوی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ڕیگه‌گرتن له گریلاکانی (پ. ک. ک) و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کی تۆندوتۆڵ له‌گه‌ڵ برا تورکه‌کانیان، شه‌ڕی نه‌فره‌ت لێکراوی خۆکوژی زیندووبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاش سه‌ردانه‌که‌ی مالکی و تاریق هاشمی بۆ تورکیا‌و ڕێکه‌وتنیان له‌سه‌ر پلانه‌که، 10-1-2009 موراد ئۆزچه‌لیکی به‌ناو گه‌وره به‌رپرسی تورک سه‌ردانی هه‌رێمی کرد‌و به جیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ کۆبۆوه، جوخزی پلانکه لێره‌دا خۆی نیشان ده‌دات که ده‌وڵه‌تی تورک نه به‌ته‌مایه په‌یوندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم دابمه‌زرێنێت و نه به‌ڕه‌سمیش کۆنسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر بکاته‌وه، هه‌رچه‌نده میدیاکانی کوردستان له‌خۆشیدا شاگه‌شکه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆزچه‌لیک بوون و ئه‌م هه‌نگاوه‌یان به سه‌ره‌تای له‌یه‌ک ئامێزان و ئه‌شقێکی هه‌تا هه‌تایی تورک دانا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم. به‌ڵام پرسیاره‌که هێنده سانایه که‌م بینایانیش به‌بێ چاویلکه ده‌یخوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر تورکه‌کان نیازی بنیات نانی په‌یوه‌ندیه‌کی فه‌رمین بۆچی هه‌دوولا له‌سه‌ر یه‌ک مێز به‌فه‌رمی کۆنه‌بونه‌وه؟ که‌واته بۆ کاک مه‌سعود و کاک کۆسره‌تیان به‌جیا برده کونێکه‌وه و فسکه‌فسکیان له‌گه‌ڵ کردن؟ بۆ ڕاستی بۆچونه‌که‌ش له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا ئۆزچه‌لیک که به‌ئه‌ندازیاری په‌یوه‌ندی کورد‌و تورک ناوده‌برێت ده‌ڵێت: (بابه‌تی جۆراوجۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ (به‌رپرسه عێراقیه‌کان) تاوتوێی بکه‌ین، (پ. ک. ک) و مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیش یه‌کێکن له‌و بابه‌تانه)، خۆش په‌یوه‌ندی به ووشه‌یه‌کیش نه باسی کورد کراوه‌و نه حوکمه‌ته فیدراڵیه‌که‌شمان.
کاک کۆسره‌ت هه‌رگیز وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم لای تورکه‌کان و پارتی دیموکراتی کوردستانی شه‌ریکمان دانی پێدانه‌نراووه‌و له ئاینده‌شدا به‌م پۆسته قبوڵ ناکرێت، که‌واته‌له هاتنی نوێنه‌ری تورکه‌کان بۆ کوردستان وه‌ک نوێنه‌ری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی له موراد ئۆزچه‌لێکی نوێنه‌ری تورکه‌کان کردوه. هه‌رچه‌نده ڕاگه‌یاندنی تورکه‌کانیش دیداری کاک کۆسره‌تیان به‌فه‌رمی یه‌کاڵا نه‌کردۆته‌وه وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم یان وه‌ک جێگری سکرتێر، به‌ڵام ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کاک کۆسره‌تیان وه‌ک نوێنه‌ری مام جه‌لالی سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) خه‌مڵاندوه.
هاتنی نوێنه‌ری تورک بۆ کوردستان په‌یامی سوپایه‌کی وێرانکه‌ری پێ‌بوو له‌زمانی پارتی به‌ناو (ئاکه‌په‌وه)، چونکه له‌کاتی دانوستانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ موراد ئۆزچه‌لیک، فڕۆکه‌کانی که‌مالیست (ڕێشمه، کانیشکێ، ماڤێ، نێروه‌و ڕێکان) ی بۆردومانکرد، له‌هه‌مان کات و ساتدا تۆپخانه‌کانی ئێرانی کۆنه دۆستمان گونده‌کانی (ڕه‌زگه‌و ماره‌دوو، شناوه‌ی) تۆپ باران کرد.
خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕه‌وشی تۆپ باران و کاولکردن ڕاهاتوه له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمنان، نه‌ک به فڕۆکه‌و که‌تیبه‌ی مه‌دفه‌عی دۆسته ئێرانی و تورکه‌کان له‌سه‌رده‌می به‌ناو په‌یوه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمی خۆمان له‌گه‌ڵ براتورکه‌کانیان به مانای (خۆیان واته دوو سه‌رۆکه عه‌زیمه‌که‌ی کورد و دوو کارته کاتیه‌که‌ی) ده‌ستی بێگانان.
کاک کۆسره‌ت خۆت به‌رگریه‌کی پێشینه‌ت هه‌یه له ساڵی 1997 له‌گه‌ڵ تورکه‌کاندا و گه‌ر قه‌ده‌ر شانسی نه‌دایتایه، هه‌نوکه تۆش له ته‌ک هاوڕێکاندا 11 ساڵ بوو بێناوونێشان ده‌بوویت نه‌ک جێگری مام جه‌لال و جێگری مه‌سعود بارزانی.
دوا په‌یامیشمان بۆت گوێگرتنه له ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌کانی ئاینده‌ی یه‌کێتی و گه‌ل نه‌ک بوغرابوونت به پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگری سکرتێری یه‌کێتی تا نه‌که‌ویته ژێرکاریگه‌ری پلانی موراد ئۆزچه‌لیکی تورکان و خوانه‌خواسته بانگه‌وازێک ده‌ربکه‌یت بۆ هێزی پێشمه‌رگه تا له هه‌مبه‌ر گریلاکانی باکووری ووڵات بکه‌وننه شه‌ڕی نه‌گریسی خۆکوژیه‌وه. سه‌رکه‌وتنی پلانی هاوبه‌شی مالکی و توورک قیامه‌تێک ده‌خوڵقێت ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدران له‌پێش ئێمه‌وه ده‌بنه کۆی زوخاڵ.
