له‌سه‌ره‌تایی دروست بوونیه‌وه هه‌تا ئێستا سلێمانی هه‌میشه شارێكی زیندوو بووه له‌سه‌رجه‌م كایه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌كاندا وه بۆیه ئه‌و شانازییه‌ش هه‌لده‌گرێت كه به‌پایته‌ختی ڕۆشنبیری ناوببرێت وه خه‌ڵكه‌كه‌ی عاشقی هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌یان بوون به‌تایبه‌ت هونه‌ری موزیك و گۆرانی.
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا هه‌ڵكه‌وت زاهیر كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ری ئه‌نجام دا بۆ گۆرانبێژان (په‌یوه‌ند جاف، باخان، دڵنیا، میره، هه‌ڵدێر، لیلی فریقی، ... ) وه دواهه‌مین كاریشی بۆ ده‌شنی موردای بێژه‌ری پێشوی كوردستان تیڤی بوو كهگۆرانیهكی كلیپ كردوه‌و به‌ناوی (هێلاهۆپ) بڵاوكراوهههوه كه ئه‌م كارانه بیر‌و ڕای جیاوازی له‌ناو خه‌ڵكی و ناوه‌ندی هونه‌ری دا دروست كرد كه لایه‌نێك به‌تێكدانی هونه‌ری كوردی و ڤایروَس ناوی ده‌به‌ن وه هه‌ندێكیش به‌تازه‌گه‌ری و داهێنان پشتگیریان كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌شاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند تۆمارگایهكمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین فرۆشی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر چۆن بووه له‌شاری سلێمانی وه به‌رهه‌مه‌كان له‌چی ئاستێكدا بوون تاچه‌ند ئه‌م شێوازه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه زوربه‌ی ئاوازه‌كانی عه‌ره‌بییه ته‌نانه‌ت گۆرانیه‌كانی باخان و دڵنیا هه‌تا گۆێت لهدهنكی نه‌بێت نازانی كوردیه ئه‌گینا هه‌موو شته‌كانی عه‌ره‌بیه تا چه‌ند ئه‌م شێوازه لای خه‌ڵك په‌سه‌ند بووه وه فرۆشی له‌چی ئاستێكدا بووه وه ئێستا كێن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌به‌رده‌وامی گوێگریان هه‌یه له‌سلێمانی وه هه‌رسه‌باره‌ت به‌و كلیپه‌ی ده‌شنی مورادیش كه به‌ناوی هێلاهۆپ بلاوكرایه‌وه تا چه‌ند چۆته ناو خه‌ڵكه‌وه‌و په‌سه‌ند بووه لای بینه‌ران بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌م بهدواداچوونهمان ئه‌نجامدا.
تۆمارگای ڤینۆس: (من وا هه‌ستم ئه‌كرد په‌یوه‌ند زۆرترین فرۆشی هه‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك وانه‌بوو به‌ڵكو په‌یوه‌ند ده‌نگیشی له‌ده‌ست داوه)
سه‌ره‌تا (تۆمارگای ڤینۆس) مان له‌شه‌قامی كاوه به‌رامبه‌ر چایخانه‌ی شه‌عب به‌سه‌ركرده‌وه ئالان عبدالرزاق خاوه‌نی تۆمارگا سهبهرات به‌پێشوازی خه‌ڵك له‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردوونی ووتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ند جاف زۆر زۆر خراپ بوو هه‌ندی كه‌س سیدی یان كاسێتی بردووه هێناویه‌ته‌وه وتویه‌تی ئه‌و ده‌نگه په‌یوه‌ند نی یه ئه‌وه‌نده گۆراوه به‌ڕاستی جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می پێشووی په‌یوه‌ند كهناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد وه كه‌مترین فرۆشی هه‌بووه، به‌ڵام من وا هه‌ستم ئه‌كرد په‌یوه‌ند زۆرترین فرۆشی هه‌بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك وانه‌بوو به‌ڵكو په‌یوه‌ند ده‌نگیشی له‌ده‌ست داوه. سه‌باره‌ت به (باخان و دڵنیا) ووتی فرۆشی زۆر بووه به‌ڵام هه‌تا گوێت له‌ده‌نگی نه‌بێت وا ئه‌زانی گۆرانیه‌كی عه‌ره‌بییه، وه وه‌كاره‌كانی تریشی جیاواز بووه
گوێگرێكی مۆسیقی (ئه‌و كارانه‌ی كاك هه‌ڵكه‌وت تا ئێستا گوێم لی بووه هه‌رگیز بڕواناكه‌م فنانێكی كوردی به‌و شێوه میسریه بتوانی شت بنوسی!!َ(
(هه‌ڵدێر و میره) فرۆشیان هه‌ر نه‌بووه وه‌كه‌س هه‌ر نازانی گۆرانی بێژن. له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كی گوێگری به‌رده‌وانی هه‌یه له‌سلێمانی وتی (عه‌دنان كریم و بههجهتیهحیا) گوێگری زۆره وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌نستیتوی كوردی كردوونی كاری جوانن و گوێگریان زۆره.
سه‌باره‌ت به‌كلیپی ده‌شنی ئالان وتی هیچی بۆ هونه‌ری كوردی تیا نی یه نه شیعری نه ئاوازی نازانم وشهیهكهو ئه‌یڵێته‌وه ئه‌مه پی ی ئه‌ڵێن شیعر؟
ئالانی تۆمارگای ڤینۆس له‌كۆتاییدا ووتی بۆ حكومه‌ت لهههڵكهوت زاهیر ناپرسێته‌وه؟؟ كه‌كاری بۆ هه‌ندی كه‌س كردووه گۆرانبێژنین كه‌س گوێیان لی ناگری!! به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی وا هه‌یه توانای نه‌بووه ئه‌لبومێك به‌رهه‌م بهێنی كه كه‌سێك ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ له‌دواییدا زۆرترین فرۆشی هه‌بووه ئه‌ویش نمونه‌ی كامران عمری هێناوه كه له‌كه‌مترین ماوه‌دا زۆرترین فرۆشی هه‌بووه وهگوێگری خۆی هه‌بووه وه ئالان داوا ئه‌كات پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێك بڵاو بكرێته‌وه با چه‌ند كه‌سێكی به‌ئه‌زموون و پسپۆر گوی ی لێ‌بگرن ئه‌گه‌ر شایه‌نی بڵاونه‌كردنه‌وه نه‌بوو باڕاگیری..
پاشان چوینه شه‌قامی مه‌وله‌وی كه‌یه‌كێكه له‌قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامه‌كانی شار (تۆماگای رۆزا) مان به‌سه‌ركرده‌وه ئاری خاوه‌ن تۆمارگا وتی په‌یوه‌ند زۆر خراپ بوو به‌ڵام دڵنیا و باخان فرۆشی باش بووه وه كارهنی تری هه‌ڵكه‌وت خراپ نه‌بووه وه تائێستا عدنان هه‌میشه گوێگری خۆی، سه‌باره‌ت بهكلیپهكهی ده‌شنی ووتی تائێستا نهم بینیوه ببوره.
پاشان له‌شه‌قامی پیره‌مێرد چووینه (تۆمارگای ناز) له‌وی پێش ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین لهگهلڕَ كاك شێرزادی خاوه‌ن تۆمارگا كه‌سێك له‌وی وه‌ستابوو كه‌خۆی بهگوێگرێكی مۆسیقی ناساند وه دیار بوو پسپۆر بوو له‌بواری موزیكدا سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ووتی ئه‌و نزیك بوونیه‌تی له‌ده‌سه‌ڵات كێشه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه حیزبین نه‌ك هونه‌ری، شتی پێ بێت یان نا گرنگ حیزبێكی له‌پشته ئه‌توانی كۆمه‌ڵی كاری زۆر بكڕی به‌پاره به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی بكاته‌وه. پاشان وتی ئه‌و كارانه‌ی كاك هه‌ڵكه‌وت تا ئێستا گوێم لی بووه هه‌رگیز بڕواناكه‌م فنانێكی كوردی به‌و شێوه میسریه بتوانی شت بنوسی!! گوێگره مۆسیقیكه ئه‌وه‌شی وت له‌وڵاتێكی وه‌ك ئێران ئه‌گه‌ر كه‌سێك بهرههمێًكی خراپ بڵاوبكاته‌وه نه‌ك فرۆشی نابێت به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه خۆی ئه‌شارێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وی خه‌ڵك تاراده‌یه‌ك وه‌عی هه‌یه به‌رامبه‌ر هونه‌ر. وه سه‌باره‌ت بهكلیپهكهی ده‌شنی موراد ووتی هیچ تهفسیریك هه‌ڵناگرێت ئه‌وه ناهێنی كه‌سێك دانیشی كاتی خۆی پێوه بكوژێت.
پاشان خاوه‌نی تۆمارگای ناز به‌م شێوه‌یه دوا كاك هه‌ڵكه‌وت چه‌ند ئیشێكی جیاوازی كردووه زۆر ئاساییه كه ئاوازی عه‌ه‌بی هێناوه به‌شتێكی باشی ئه‌زانم گرنگ ئه‌وه‌یه گوێگر چێژی لی ببینێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام
تۆمارگای ناز (په‌یوه‌ند خۆی گۆرانیه‌كی هه‌ڵبژاردووه كه شیعری تیا نییه كه‌یه‌كێكه له‌ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی گۆرانی له‌م كاته‌دا هه‌ڵكه‌وت زاهیر چی بكات؟؟؟(
ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی بپارێزێت. له‌هه‌من كاتدا جوڵه‌یه‌كی باشی دروست كردووه هه‌رچه‌نده تێبینی زۆر له‌سه‌ر كاره‌كانی هه‌یه. له‌باره‌ی فرۆشی كاره‌كانی مام ناوه‌نده به‌لام گله‌یی زۆر له‌په‌یوه‌ند ئه‌كری؟ كه‌مه‌رج نی یه ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه هه‌بێت.
بۆ نمونه په‌یوه‌ند خۆی گۆرانیه‌كی هه‌لبژاردووه كه شیعری تیا نییه كه‌یه‌كێكه له‌ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی گۆرانی له‌م كاته‌دا هه‌ڵكه‌وت چی بكات؟.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوێًگری به‌رده‌وامی هه‌یه دوپاتی كرده‌وه وه‌ك تۆمارگانی تر عدنان و به‌هجه‌ت پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانی چیان وتووه سیقهیهكی باشیان هه‌یه وه فرۆشێكی باشی هه‌یه و چۆته ناو خه‌ڵكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئاستی هه‌میشه له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه وه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه خۆشیان ورده‌كارییان هه‌یه له‌به‌رهه‌مه‌كانیاندا كهباكگراوندێكی مۆسیقی و هونه‌ری باشیان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوون.
بۆ كلیپه‌كه‌ی ده‌شنی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر وتی پێم قبوڵه ئه‌و كاره هه‌ندی جار قسه له‌سه‌ر ژاڵه خان هه‌یه به‌ڕاستی ئه‌مه داماویی میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه‌یه ئه‌وانه‌ی پی قبوڵ ناكری.
له‌كۆتاییدا سه‌ردانی ناوه‌ندی هونه‌ری ئارۆمان كرد كه ئه‌ركیان بڵاوكردنه‌وه و چاپی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندانه وه چه‌ند گری بهستێكیان لهگهلڕَ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه ئه‌و كار ده‌كات نایه‌وی هاورێتی لهگهلڕَ هه‌ڵكه‌وت زاهیر تێك بچی وه كه‌سێكی پسپۆر نییه له‌و بوراه‌دا بۆیه ناتوانی بریار له‌سه‌ر چاكی و خراپی كارهكام بدات سه‌باره‌ت به‌فرۆشی كاره‌كان وتی فرۆشی جیاواز بووه باخان و دڵنیا باش بووه یه‌ك دوو به‌رهه‌می فرۆشی كه‌م بووه ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كان له‌رووی كوالیتی و مۆسیقا باش بوون وه فرۆشی په‌یوه‌ند مام ناوه‌ند بووه چونكه په‌یوه‌ند بهمقام ناسراوه ئه‌ویش گۆرانی بۆ گه‌نج وتووه. خه‌ڵك هه‌یه هاتووه په‌یوه‌ندی كڕیوه مقامی تیا بێت به‌ڵام ئێستا لای غه‌ریبه به‌و شێوه‌یه گۆرانی وتووه وه ئه‌وه‌شی وت ئه‌مرۆ گه‌نج سیدی ئه‌كری هه‌ڵكه‌وت زاهیریش ئیش بۆ گه‌نج ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌م به‌دواداچوونه‌دا تێبینیمان كرد گلهییكی زۆر له‌په‌یوه‌ند هه‌بوو ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه چونكه ده‌نگێكی به‌سۆزی هه‌یه وه باخانیش له‌سه‌ركه‌وتوترین كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر بووه، چونكه یه‌كه‌م كاری بووه وه توانیویه‌تی جیگای خۆی بكاته‌وه له‌ناو دڵی خه‌ڵكیدا...
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی بپاریزری چیتر نه‌كرێته قوربانی له‌پێناوی په‌یداكردنی پاره‌و ناوبانگ دهركردنا وه ئاوڕێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بكریته‌وه توانایه‌كی هونه‌ری به‌رزیان هه‌یه به‌لام به‌داخه‌وه توانایان نییه گۆرانیه‌ك به‌رهه‌م بهێنن نه‌ك ئه‌لبومێك له‌هه‌مان كاتدا هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری بۆ هه‌ندی كه‌س كردووه كه خۆی كروونی به‌گۆرانی بێژ یان گوێگریان هه‌ر نییه ئه‌و كه‌سانه.
