ژنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر.. وه‌ڵامێك بۆ كاك موصعه‌ب جه‌میل … عبدالحق عبدالله

برای به‌ڕێزم كاك (موصعه‌ب جه‌میل) ی به‌ڕێز، به‌ كورتی:

1-     بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌خوێنده‌واریمان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌لام ناوخۆش ئه‌وا دڵنیابه‌ كه‌ ئه‌و وتاره‌ و وتاره‌كه‌ی دژی ئه‌وه‌شمان خوێندۆته‌وه‌ كه‌ راستی قسه‌كه‌ی ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ عائیشه‌ ده‌سه‌لمێنی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ وتاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن برایه‌كی دینی وه‌كو جه‌نابتان نووسراوه‌.. هه‌ر ئه‌وه‌ش نا به‌ڵكو ده‌توانین ده‌یان سه‌رچاوه‌تان پێبده‌ین كه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنی و خودی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش ئه‌و ماره‌كردن و زه‌واجه‌ به‌ عه‌یب و نه‌نگ نازانی كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مان له‌گه‌ڵ عائیشه‌ سازیداوه‌.. هه‌رچه‌نده‌ ئایه‌تێك هه‌یه‌ له‌و رووه‌دا كه‌ ده‌فه‌رموی: :( وابتلوا اليتامى حتى إذا بلغوا النكاح فإن آنستم منهم رشداً فادفعوا إليهم أموالهم) كه‌س گومانی له‌وه‌ نییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ێ كاتێك عائیشه‌ ده‌كوازێته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ بلوغ، به‌ڵام ته‌مه‌نی نۆ ساڵی بووه‌ چونكه‌ كاریگه‌ری كه‌شی گه‌رما وا ده‌كا كچ زووتر بگه‌نه‌ بلوغ.

2-     ئه‌و دوو په‌ره‌گرافه‌ بخوێنه‌وه‌:

مارواه البخاري برقم (3894) بسنده عن هشام عن أبيه عن عائشة- رضي الله عنها- قالت :« تزوجني النبي - صلى الله عليه وآله وسلم- وأنا بنت ست سنين، فقدمنا المدينة فنزلنا في بني الحارث ... فأتتني أمي أم رومان وإني لفي أرجوحة ومعي صواحب لي فصرختْ بي فأتيتها لا أدري ما تريد بي فأخذت بيدي حتى أوقفتني على باب الدار . وإني لأنهج حتى سكن بعض نفسي ثم أخذت شيئاً من ماء فمسحت به وجهي ورأسي، ثم أدخلتني الدار- إلى - فلم يرعني إلاّ رسول الله- صلى الله عليه وآله وسلم- ضحىً، فأسلمتني إليه، وأنا يومئذٍ بنت تسع سنين»اه

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش:

أن النبي - صلى الله عليه وآله وسلم- تزوجها وهي بنت ست سنين، وبنى بها وهي بنت تسع سنين » [رواه البخاري برقم (5134) كتاب النكاح

پێمان شه‌رمه‌ ده‌ست بۆ ئیختیساسی ئێوه‌ ببه‌ین و زۆر به‌ سانایی بۆ ئه‌وه‌تان بۆ بسه‌لمێنین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نابی كاك موصعه‌ب كه‌ ته‌شهیر ده‌كاو ناومان به‌ عه‌بدالباتیل داده‌نی و هێنده‌ خوێنده‌واره‌، با بچی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ سانایی ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێنن..

2- سه‌باره‌ت به‌ فره‌ژنی ئایه‌تێكی هێناوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئایه‌ته‌كه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌رجی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داناوه‌ كه‌ له‌ ژنێك زیاتر دێنن:

((وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ ) النساء

جه‌نابی كاك موصعه‌ب دوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ ئیدی ئینفعال ده‌كا و ده‌بێته‌ زه‌رقاوی و ده‌فه‌رمووی: هه‌ی نه‌خوێنده‌وار جوان سه‌رنج بده‌ خودای گه‌وره‌ بۆ هێنانی ژنی دوه‌م وسێهه‌م وچواره‌م مه‌رجی داناوه‌و ده‌فه‌رموئ ئه‌گه‌ر نه‌تان توانی دادپه‌روه‌ری له‌نێوانیان دابكه‌ن ئه‌وا ته‌نها یه‌ك ژن بێنن وبه‌سه‌..

من پرسیار ده‌كه‌م: ئایا هیچ به‌شه‌رێك هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی به‌شه‌رییه‌ته‌وه‌ تاكو ئێستا بتوانی دادپه‌روه‌ری له‌نێوانی دوو ژن دابین بكا؟

له‌ كڕین و درووستكردنی دوو خانووی وه‌كو یه‌ك: به‌ڵی، له‌ جل وبه‌رگ و پۆشاك، به‌ڵی، له‌ منداڵ درووستكردن دانی به‌ڵی، له‌ پیاسه‌ پێكردن و گه‌شت و له‌لانووستن و چه‌ندییه‌تی سێكس كردن دانی به‌ڵی.. تاد دانی به‌ڵی.

به‌ڵام موسته‌حیله‌ له‌ نه‌وعیه‌تی سێكس كردن هیچ مرۆڤێك بتوانی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ رابگری، عائیشه‌ به‌ قسه‌ی ئێوه‌ با هه‌ژده‌ ساڵ بووبی كه‌ پێغه‌مبه‌ر گواستییه‌وه‌، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر له‌ ته‌مه‌نی باوكی ئه‌و بوو، كه‌ پێغه‌مبه‌ر خه‌دیجه‌ی هێنا ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو، 15 ساڵ له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌ ژیا هیچ ژنێكی نه‌هێنا، كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 54 ساڵی عائیشه‌ی هێنا، له‌و كاته‌وه‌ تا ته‌مه‌نی 62 ساڵی، 54 ژنیتری هێنا.. ئه‌وه‌ش ناوه‌كانیانه‌:

 

زوجات الرسول        

رقم

إسم المرأة

ملاحظات

1

خديجة بنت خويلد

كانت متزوجة مرتين قبْله

2

عائشة بنت أبي بكر

الزوجة المدللة

3

سودة بنت زمعة

أرملة مهاجر

4

أم سلمة بنت أبي أمية المخزومية

ارملة مهاجر

5

حفصة بنت عمر بن الخطاب

أرملة شهيد

6

زينب بنت خزيْمة الهلالية

أرملة شهيد

7

زينب بنت جحش

زوجة ابنه المتبنى زيد

8

جويرية بنت الحارث

الأسيرة الحسناء

9

صفية بنت حَيِّي الخيبرية

الأسيرة اليهودية

10

هند بنت زيد المخزومية

خطبها ورفضته ثم وافقت عليه

11

أم حبيبة بنت أبي سفيان

بنت زعيم مكة وقائد جيشها

12

هبلة بنت قيس أخت الأشعث

 

13

أسماء بنت سبأ

 

14

ميمونة بنت الحارث

وهبت نفسها له

15

فاطمة بنت سريج

وهبت نفسها له

16

ريحانة بنت زيد بن عمرو

سرية

17

مارية القبطية

سرية

18

أسماء بنت النعمان

عقد عليها ولم يدخل بها

19

فاطمة بنت الضحاك

عقد عليها ولم يدخل بها

20

أم شريك الأنصارية

عقد عليها ولم يدخل بها

21

خولة بنت حكيم الهذيل

عقد عليها ولم يدخل بها

22

عمرة بنت يزيد الكلابية

عقد عليها ولم يدخل بها

23

أسماء بنت الصلت

عقد عليها ولم يدخل بها

24

أسماء بنت كعب

عقد عليها ولم يدخل بها

25

أميمة بنت شراحيل

عقد عليها ولم يدخل بها

26

أم حرام

عقد عليها ولم يدخل بها

27

سلمى بنت نجدة

عقد عليها ولم يدخل بها

28

سبا بنت سفيان

عقد عليها ولم يدخل بها

29

سنا بنت أسماء بن الصلت

عقد عليها ولم يدخل بها

30

الشاة بنت رفاعة

عقد عليها ولم يدخل بها

31

شراف بنت خليفة الكلابية

عقد عليها ولم يدخل بها

32

الشنباء بنت عمرو الغفارية

عقد عليها ولم يدخل بها

33

العالية بنت ظبيان

عقد عليها ولم يدخل بها

34

عمرة بنت معاوية الكندية

عقد عليها ولم يدخل بها

35

عمرة بنت يزيد الغفارية

عقد عليها ولم يدخل بها

36

غزية

عقد عليها ولم يدخل بها

37

قتيلة بنت قيس الكندية

عقد عليها ولم يدخل بها

38

ليلى بنت الخطيم

عقد عليها ولم يدخل بها

39

ليلى بنت حكيم الأنصارية الأوسية

عقد عليها ولم يدخل بها

40

مليكة بنت كعب الكنانية

عقد عليها ولم يدخل بها

41

جمرة بنت الحارث بن عوف

خطبها إذعرضت نفسها عليه

42

جمرة بنت أبي حارثة المزنية

خطبها إذعرضت نفسها عليه

43

حبيبة بنت سهل

خطبها إذعرضت نفسها عليه

44

سودة القرشية

خطبها إذعرضت نفسها عليه

45

صفية بنت بشامة

خطبها إذعرضت نفسها عليه

46

ضباعة بنت عامر بن قرط

خطبها إذعرضت نفسها عليه

47

نعامة

خطبها إذعرضت نفسها عليه

48

أم شريك بنت جلبر الغفارية

خطبها إذعرضت نفسها عليه

49

أم شريك الدوسية

خطبها إذعرضت نفسها عليه

50

أم شريك القرشية العامرية

خطبها إذعرضت نفسها عليه

51

أم هانئ بنت أبي طالب بن عبد المطلب

خطبها إذعرضت نفسها عليه

52

أمامة بنت حمزة بن عبد المطلب

خطبها إذعرضت نفسها عليه

53

عزة بنت أبي سفيان

خطبها إذعرضت نفسها عليه

54

إمرأة لم تسم

خطبها إذعرضت نفسها عليه

 

 

 

به‌و شێوه‌یه‌ له‌هه‌ر ساڵێكد 7 ژنی هێناوه‌، ئه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ دی هه‌ر دوو مانگێك یا 50 رۆژ جارێك ژنێكی هێناوه‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌: ئایا به‌هه‌مان ئیحساس و هه‌ست و گه‌رمی و گوڕییه‌وه‌ سێكسی له‌گه‌ڵ امامه‌ بنت حمزه‌ كردووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ عائیشه‌ی ده‌كرد؟ باوه‌ڕناكه‌م، چونكه‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ عائیشه‌ شوێن و مه‌قامێكی خاێی هه‌بوو لای رسول الله‌:

وكانت السیده‌ عائشه‌ تعرف مكانتها عند رسول الله ێلی الله علیه وسلم، التی لا یتفوق علیها إلا حبه للراحله‌ العڤیمه‌ خدیجه‌ بنت خویلد، حتی ڕن عائشه‌ كانت تغار منها رغم وفاتها..

عائشه‌یه‌ك كه‌ دوای مردنی خه‌دیجه‌ش هێشتا غیره‌ی لێكردبی ده‌بی غیره‌ی ئه‌وانیدی چیبووبی به‌رانبه‌ر عائیشه‌، یان ئه‌بو موصعه‌ب له‌و شتانه‌ تێناگا؟ هه‌ر دوو مانگ ژنێك بێنی، حه‌تمه‌ن ئه‌وه‌ی پێش شه‌ش ساڵ هێناوته‌ وه‌كو كه‌لوپه‌لێكی لێدی كه‌ فڕێیده‌یته‌ مه‌تحه‌ف.. ته‌ماشای ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ بكه‌:

 

قال أبو عيسى هذا حديث حسن صحيح
ومن فضلها ومكانتها وحب الرسول لها كان قبل وفاته ب 3 أيام قد بدأ الوجع يشتد عليه وكان في بيت السيده ميمونه، فقال : ( اجمعوا زوجاتي )، فجمعت الزوجات، فقال النبي :

( أتأذنون لي أن أمرض في بيت عائشه ؟ ) فقلن : أذن لك يا رسول الله فأراد أن يقوم فما استطاع فجاء علي بن أبي طالب والفضل بن العباس فحملا النبي وخرجوا به من حجرة السيده ميمونه الي حجرة السيده عائشه
قبض عليه الصلاة والسلام وهو واضع رأسه على صدرها ....

 

 

له‌جه‌نابی كاك موصعه‌ب سوال ده‌كه‌م: توو ئه‌و دینه‌ی كه‌ ئاماده‌ی خۆتی له‌پێناو به‌ كوشت بده‌ی، توو ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌ی كه‌ هه‌موومان ده‌یپه‌رستین، ئه‌گه‌ر تۆ له‌ جێی مه‌یمونه‌ی كیژی حارس بووای پێت خۆش ده‌بوو ماڵه‌كه‌ی تۆ به‌ جی بێڵی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ جیاتی یه‌ك له‌ ژنه‌كانیتری پێغه‌مبه‌ر بووای و به‌ چاوه‌كانی خۆت بتدیتبووایه‌ پێغه‌مبه‌ری نازادر و مێردی تۆ سه‌ری خستۆته‌ سه‌ر سینگی عائیشه‌ پێت ناخۆشنه‌ده‌بوو؟
برای به‌ڕێزم كاك موصعه‌ب له‌ شوێنێكتیر ئه‌وها وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌: عبدالباتیل به‌رده‌وام ده‌بی و ده‌ڵی (ئاینه‌كانیتر: ته‌نیا تاكه‌ دینێك له‌ دنیادا ئیسلامه‌، ئه‌گه‌ر پێویستی سیاسی وایكرد ئه‌وا ئیتحرامی دنیه‌كانیتر ده‌گرین و بۆ مه‌به‌ستی خۆمان به‌كاریان دێنین، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌ هه‌ر فڕسه‌تێكدا ده‌بی له‌به‌حردا غه‌رقیان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تیش دینی مه‌سیحی و یه‌هودیه‌كان و ئێزدیه‌كان و سائیبه‌ و تاد. ) باشه‌ جه‌ناب ئه‌ی چۆنه‌ تائێستاكی ئه‌و هه‌موو ئاین و ئاینزایه‌ له‌ جیهانی ئیسلامی ماون و به‌و په‌ڕی ئازادیش مه‌راسیمه‌كانیان جی به‌جێده‌كه‌ن؟ چۆنه‌ تائێستا مه‌سیحیه‌كانی عه‌نكاوه‌و كۆیه‌و شه‌قڵاوه‌و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئیسلامی ماون؟ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا مه‌سیحیه‌كان شه‌ورۆژ له‌ كه‌نالّه‌ ته‌بشیریه‌كانیان موسڵمانان به‌كافرو گومڕاوو سه‌رلێشێواو وه‌سف ده‌كه‌ن.. بۆباسی سرب و كرواته‌كان ناكه‌یت چیان به‌ موسڵمانانی بۆسنه‌و هێرسك كرد؟ مه‌رد به‌و ئازابه‌ یه‌ك نمونه‌م بۆبێنه‌وه‌ كه‌ ئیسلام مه‌سیحی و یه‌هودی غه‌رق كردبئ!!ئه‌سڵه‌ن یه‌هودی ومه‌سیحی وباقی ئاینه‌كانی دی ته‌نها له‌ژێر سایه‌ی ئیسلامدا نه‌بووبی نه‌یانتوانیوه‌ له‌خۆیان ئه‌مین بن و به‌و په‌ڕی ئازادی ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كانیان جی به‌ جی بكه‌ن...

باسی ئه‌ژدادی خۆی ناكه‌م كه‌ به‌ر له‌ ئیسلام له‌سه‌ر چ دینێك بوون، یا پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامیش ئه‌وان ئیسلام بوون؟ كوا دینی ئه‌ژدادی تۆ؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ ئیسلام نه‌بوو هات و ئاینی تۆی له‌ناو برد، باس له‌ ته‌هدیداتی جددی هه‌موو ئیسلامێك ناكه‌م كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئیسرائل و دینی یه‌هودی هه‌یانه‌، له‌ سه‌دامه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، كه‌ بێگومان یه‌كگرتووی ئیسلامیش درێژكراوه‌ی فكری ئه‌وانه‌..

من پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌و برا دینیانه‌ واز له‌ خه‌ڵك بێنن، هه‌ر كه‌سه‌ و با بۆ خۆی له‌ ئاقاری خۆی ئه‌سپی خۆی تاو بدا، ئه‌گه‌ر نا، ته‌لارێك كه‌ له‌سه‌ر با درووست بووبی، ده‌بی رووخان و كه‌شفكردن و له‌ناو بردنی چه‌ند ئاسان بی!!

تێبینی: بۆیه‌ ناوی سه‌رچاوه‌كانم نه‌نووسی چونكه‌ ترسام كاك موصعه‌ب پێم بڵی هیچ قسه‌یه‌كی خۆی پی نییه‌ و سه‌رچاوه‌ به‌ كار ده‌هێنی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ كاك شازینی گوتبوو.

 

میوانانی سەر خەت

We have 1400 guests and no members online