كورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د نۆكه‌ری بێگانه‌یه
دوو دڵن، پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ك، بۆیه وا بێ لانه‌یه … بێكه‌س…
نجم ا‌لدین احمد شوان: ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ووردی وهۆشیاری ورد بینه‌وه له‌و گۆڕانكاریه سلبیانه‌ی ئه‌مرۆ كه باڵی به‌سه‌ركۆمه‌ڵگای كوردیدا كێشاوه، هه‌رله‌كوانگه‌ی خێزانێكه‌وه
تاده‌گاته شاروشارۆچكه‌كان و به‌كورده‌كانی هانده‌رانیشه‌وه، هیچ تارماییه‌كی ووڵاتپارێزی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌دی ناكرێت جگه له كاڵ بوونه‌وه‌ی ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بێت. هه‌موو تاكێكی هۆشیارله‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ركی به‌م لاپه‌رێزییه كردووه كه‌به‌پێچه‌وانه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ره، واته له‌پاش ڕاپه‌رینه‌وه ڕۆژبه‌ڕۆژ لاوه‌كانمان به‌ره‌و بێسۆزی بۆنیشتیمان ده‌ڕۆن. جاران دووژمنانی نه‌ته‌وكه‌مان ده‌یانه‌ویست به‌زه‌بروسته‌م و ئه‌شكه‌نجه‌و توقاندن وڕاپێچان و ترساندن لاوه‌كانمان له‌گوڕه‌پانی سه‌ختی خه‌بات وبیری نه‌ته‌وایه‌تی دوربخه‌نه‌وه له‌پێناوی پێاده‌كردنی سیاسه‌ته گه‌وجانه‌كه‌ی خۆیان تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوویان به‌كارهێنا دژ به‌دانیشتوانی شاروچكه و گوندنشینه‌كانی كوردستان وه‌له‌پاشانیشدا ده‌ستیان كرد به‌ڕاپێچكردنی خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی و كاول و وێرانكردنی گوند‌و شاروچكه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمانپه‌روه‌ری و بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌لای تاكی كورد.
كه‌چی ئه‌مڕۆكه به‌پێچه‌وانه‌وه كرده‌وه‌ی چه‌وت و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی و زاڵبوونی دابه‌سته موفت خۆره‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكی باشوری كوردستاندا بوونته هۆی فشاربۆكۆچكردنی گه‌نجان له‌و پارچه ئازادكراوه‌دا وه‌ئۆباڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش له‌پاشه ڕۆژدا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وكه‌سانه كه‌بوونه‌ته هۆی ناشیرین كردنی جوانی نیشتیمان له‌پێش دیده‌ی نیشتیمان په‌روه‌راندا. شاراوه نیه مێدیاو كه‌ناڵه كوردێكانش ده‌ستێكی ڕه‌شه‌یان له‌و ڕێخۆشكردنه‌دا هه‌یه بۆكوشتنی هزروبیری نه‌ته‌وایه‌تی لای هه‌رزه‌كارو گه‌نجه‌كانمان ئه‌ویش به‌نمایشكردنی جۆره‌ها گۆرانی پروپوچی گه‌نجه چاوولێكه‌ره‌كانمان كه‌هێچ تاموچێژێكی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی له‌گۆرنێكانیاندا به‌دی ناكرێت جگه له‌به‌دیكردنی چه‌ند ژنه سه‌رلێشێواوێكی دێسكۆكانی ئه‌وروپا نه‌بێت له كلیپه كۆپێكانیاندا كه‌كۆپی خه‌ڵه‌كه دواكه‌وتۆكانی ئه‌فه‌ریقاو تورك و فارس وعه‌ره‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕه‌وشته سه‌قه‌تانه‌ی كه‌به‌زه‌قی لێان به‌دی ده‌كرێت هه‌رله‌پۆشینی جل وبه‌رگی ناشیاو و گواره له‌گوێكردن وخه‌نه‌ناوكه له‌ملكردن و ناوچه‌وان به‌ستن وبرۆ كونكردن و جۆره‌ها كرده‌وه‌ی نابه‌جێ و نادروست كه له كه‌ناڵه كوردێكاندا ڕۆژانه په‌خشده‌كرێن و نیوه‌ی وه‌شاندنه‌كانیان پێوه به‌فیرۆ ده‌ده‌ن. ئه‌مه له‌نه‌هامه‌تی وسه‌رلێشێواوی زیاتر هیچ سودێك به‌گۆمه‌ڵگای كوردی ناگه‌یه‌نێت. من خۆم ته‌منێكم به‌سه‌ربردووه تائێستا گوێم له‌گۆرانییه‌كی كوردی نه‌بووه له‌ئامێرێكی ده‌نگوره‌نگه‌وه له‌كه‌سێكی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی سه‌ره‌وه.
بۆیه پێویست بوو له‌سه‌ر ئێمه‌ی كورد به‌تێكرا له‌گه‌ڵ ئه‌وپێشكه‌وتنه خێرایه‌ی كه‌سه‌رتاپای جیهانی گردۆته‌وه له‌هه‌موو بواره‌كاندا شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌كانی تر شه‌قاومان بهاویشتایه‌وهه‌وڵمان بدایه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گۆڕان وخۆ تازه‌كردنه‌وه‌دا بووینایه له‌پێناوی به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی ووڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌فێربوونی زانست و پاكردنه‌وه‌ی كلتوری ڕه‌سه‌نی خۆمان له‌نه‌ریت و ڕه‌وشتی بێگانه كه‌تێكه‌ڵ به‌كلتوره‌كه‌مان بووه چونكه ئه‌مرۆ هه‌موونه‌ته‌وه‌كانی سه‌رزه‌مین چه‌نده‌ها مه‌ڵبه‌ندو ڕێكخراوی ڕۆشنبیریان پێكهێناوه له‌كه‌سایه‌تی پسپۆر‌و زانا له‌بواری كه‌لتورناسیدا بۆخاوینكردنه‌وه‌ی كلتوری خۆیان له‌نه‌ریت و چاوو لێكه‌ری بێگانه، وه‌له‌یاده‌وه‌رێكانیشدا به‌پرۆگرامێكی پته‌و و داڕێژراو نه‌ریت و ڕابردووی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان به‌پوخته‌یی به‌سه‌رمنداڵ وهه‌رزه‌كارو گه‌نجه‌كانیاندا پیاده ئه‌كه‌ن كه‌چی ئێمه‌ی كورد به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریكه كلتور‌و نه‌ریتی خۆمان له بیرده‌كه‌ین و نه‌ریت وكلتوری بێگانه ده‌قۆزینه‌وه.
بۆنمونه له‌سه‌ری ساڵی نوێی زاینی‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانمان ڕژانه سه‌رشه‌قام و خیابانه‌كان له‌ئێواره‌وه تاسبه‌ینێ ده‌ستیان به‌گۆرانی و سه‌ماكرد به‌پۆشینی جل‌و به‌رگی بابا نوئێله‌وه بێئه‌وه‌ی بزانن بۆچی واده‌كه‌ن، ئه‌م دیارده نامۆیه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ری هه‌ڵداوه له‌باشووری كوردستاندا له ماڵوێرانی و دواكه‌وتن زیاتر هیچیتری لێ به‌دی ناكرێت چونكه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ٦٠٠ ساڵ پێش هاتنی ئاینی ئیسلام. ئه‌گه‌رمه‌به‌ست له گه‌ڕانه‌وه پێشكه‌وتنه خۆ چاكتر وایه كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رئایه‌نی پیرۆزی (زه‌رده‌شت) چونكه كریستنه‌كانی ئه‌وروپا له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا ته‌نها به‌یه‌ك كاتژمێرێك ماڵئاوای له‌ساڵی كۆن وه‌پێشوازی له‌ساڵی نوێ ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك ئێمه‌ی كورد له‌ئێواره‌وه له‌شه‌قامه‌كاندا تاسبه‌ینێ بخولێینه‌وه.
جارێكیان مه‌سیحیه‌ك موسڵمان ده‌بێت، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك به‌كاره‌ساتێك ده‌مرێت. دایكی ده‌ست به‌شیوه‌ن ده‌كات و چه‌ند موسڵمانێك ده‌چنه لای وپێی ده‌ڵێن سوپاسی خودا بكه كوره‌كه‌ت به‌موسڵمانی مرد، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت من بۆیه شیوه‌ن ده‌كه‌م بۆ كوره‌كه‌م چونكه (محمد) به‌چاكی نه‌یناسی وحه‌زره‌تی (عیسا) ش لێی ڕه‌نجا.
ئیترله‌كۆتایدا ته‌نها ڕێوڕه‌سمی شه‌ره ته‌ماته ماوه له‌كوردستاندا پێاده‌ی بكرێت ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات ئه‌ویش ئه‌بینین، ئینشا لله.
٢١/١/٢٠٠٩
