بۆ رای گشتی،
بۆ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان …
ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وی له لایه‌ن هه‌ندی سه‌رچاوه‌ی ناسراوه‌وه پروپاگه‌نده و تۆمه‌ت و درۆ، ئاراسته‌ی پێنج حزبی كوردستانی ده‌كرێت، كه ئه‌م حزبانه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كاری هاوبه‌شی كوردستانی خه‌باتی راسته‌قینه‌و و سیاسیانه‌ی خۆیان له گۆره‌پانی سیاسی كوردستان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن و به‌و هۆیه‌وه خزمه‌ت به دۆزی كورد و ئه‌زمونه ره‌خساوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، وا ئه‌مجاره‌ش تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراوی دوور له راستی و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو داب و نه‌ریتێكی رۆژنامه‌گه‌ری، له ژماره‌ی 2 ی ساڵی یه‌كه‌می 2009 گۆڤاری (جیهان) دا له لاپه‌ره (6) دا، هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئێمه ئه‌و حزبانه‌ی كه ناومان له خواره‌وه هاتووه، رای ده‌گه‌یه‌نین ئه‌م هه‌واڵه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به درۆی ده‌خه‌ینه‌وه، وه ده‌مانه‌وێت ئه‌م راستیانه‌ی لای خواره‌وه بۆ رای گشتی روون بكه‌ینه‌وه:-
1-سه‌باره‌ت به بودجه‌ی بریار دراو كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه بۆ ئێمه ته‌رخان كراوه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌م و كوری نه‌بووه و وه‌كو خۆی به ده‌ستمان گه‌یشتوه.
2-سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌له رێگای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندی كوردستانی (ی. ن. ك) به ئێمه ده‌گات، ئه‌وا ئێمه پێشتر له‌سه‌ر داوای خۆمان كه ئه‌و هاوكاریانه له رێگای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه به ده‌ستمان بگات، بۆیه ئێمه سوپاسی ئاسانكاریه‌كانی م. په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌كه‌ین.
3-سه‌باره‌ت به كه‌سێك به‌ناوی (رێكار ئه‌حمه‌د) ه‌وه ناوی هاتووه له هه‌واڵه‌كه‌دا، ئه‌وا مه‌كته‌بی سیاسی حزبی رزگاریی كوردستان بۆ رای گشتی و گۆڤاری جیهانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ناوبراو، له دوای كۆنفرانس و له 8/7/2008دا به بریاری حزب ته‌نها و ته‌نها رێكار ئه‌حمه‌دی له ریزه‌كانی حزب ده‌ركردوه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به حزبی ڕزگاریی كوردستانه‌وه نه‌ماوه. شایه‌نی ڕوونكردنه‌وه‌یه پێشتریش (رێكار ئه‌حمه‌د) له چه‌ند سایت و ڕۆژنامه و گۆڤاری تردا هه‌مان پروپاگه‌نده و تۆمه‌تی تریشی دژی حزب و لایه‌نه‌كانی ناو به‌ره‌ی كار ومه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی (ی. ن. ك) بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام دواتر خۆی راسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م كاك (كوردۆ قاسم) به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی (ی. ن. ك) و كاك (محمود حاجی ێاڵح) جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌ب و به ئاماده‌بوونی كاك (جه‌وهه‌ر كرمانج) داوای لی بووردنی كردوه و به‌ڵێنیشی دا بوو دووباره نابێته‌وه!
4-ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش كه له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه گوایه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راست كردۆته‌وه، كه‌چی ئه‌مه‌شیان تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌سراوه به‌ده‌م (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان)، چونكه ئه‌وان رای ده‌گه‌یه‌نن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌م تۆمه‌ته نی یه و، هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌وان هه‌واڵی له‌و جۆره‌ی پشت راست نه‌كردۆته‌وه و به‌ڵكو به ته‌واوی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆتایدا له پێناوی ئه‌وه‌ی گۆڤار و رۆژنامه كوردیه‌كان مێداقیه‌ت و راستگۆی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و خۆیان توشی كێشه‌ی یاسایی نه‌كه‌ن، پێویسته كه هه‌ر هه‌واڵێك به وردی به‌دوایدا بچن و ئاگاداربن كه خۆیان نه‌كه‌نه مینبه‌ری كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و به هاندانی ده‌ره‌كی دژی ئه‌زموونی هه‌رێم و ده‌سكه‌وته‌كان و حزبه كوردستانیه‌كان تۆمه‌ت و پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبه‌سراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
1) بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان
2) پارتی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی كوردستان
3) بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی دیموكراتی كوردستان
4) پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
5) حزبی ڕزگاریی كوردستان
سلێمانی
17/1/2009
