باسكردن له‌چه‌مكی توندوتیژی به‌گشتی وتوندوتیژی به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌رژنان، بوه‌ته‌باس وخواسی زۆرێك له‌نوسه‌ران وڕۆشنبیرا له‌دیمه‌نه‌كانی پێشێلكردنی ماف وسوكایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر ژنان، بریتیه له‌به‌كارهێنانی ژن وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی پڕه‌پاگه‌نده‌ی بازرگانی له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن، وه‌له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا بازرگانیه جیاجیاكانی دیكه‌وه له‌ڕێگه‌ی لكاندنی وێنه‌ی ژن به‌شمه‌كه وردودرشته‌كانیاندا. بینینی وێنه‌ی ئافره‌ت به‌نیمچه ڕوتی له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌كان، زۆرجێگای سه‌رنج ڕاكێشان وگفتوگۆله‌سه‌ركردنه، كه‌ئه‌مه‌جگه‌له‌وخوێندنه‌وه‌یه‌بۆی كه‌مه‌به‌ست لێ ی پڕفرۆشكردنی زۆرترین ژماره‌یه له‌ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌كان، خزمه‌ت كردن نیه‌به‌دۆزی ژنان، بێگومان به‌كارهێنانی وێنه‌ی ژنان بۆڕه‌واج دان به‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بریتیه له‌به‌كاڵاكردنی ژن وبه‌كاربردنیان وه‌ك ئامڕازێكی بازرگانی وپه‌یداكردن وده‌ستكه‌وتنی سه‌رمایه، هه‌روه‌ها ئه‌وكچانه‌ی له‌ناوكلیپ وگۆرانیه كوردی وبیانیه‌كاندا سه‌ماده‌كه‌ن وتیایاندا كچان به‌شێوازێكی زۆرسه‌رنج ڕاكێش پیشانده‌درێن، ئه‌مه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆئه‌وه‌ی ئه‌وكلیپه یان گۆرانیه زۆرترین له‌خه‌ڵكی سه‌یری بكات وببێته‌هۆكارێك بۆگردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ده‌وری، ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌بواری سوكایه‌تی كردن به‌كه‌سێتی وئازادی ژنانه‌وه كه‌هۆكارێكه‌بۆئه‌وه‌ی ژنان ته‌نها بۆمه‌به‌ستی چێژ‌و سه‌یركردنی كاتێكی خۆش سه‌یربكرێت ولایه‌نه‌ئینسانی ومه‌عریفی وڕۆحیه‌كه‌ی پشتگوێبخرێت. ده‌كریت بڵێین له ڕابوردوشوو به‌شێك له‌خێزانه‌كانیش له‌ئێستادا ژن وه‌ك كاڵایه‌ك ته‌ماشاكراوه، ژن به‌ژنی پێكراوه‌و دراوه له‌جێی خوێنا، وه‌كراویشه به‌شیربایی، هه‌ریه‌ك له‌مانه‌به‌كاڵابوونی ژن ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه زه‌مه‌نی به‌جیهانیبونیش جۆرێكی ترله‌تووندوتیژی له‌هه‌ناویدا هه‌ڵگرتوه‌به‌رامبه‌رژنان كه‌ئه‌ویش بریتیه له‌به‌كاڵاكردنی وێناوجه‌سته‌ی ژنان له‌بواری بازرگانی وبازاڕی كاردا، وه‌بینینی وێنه‌ی ژنان له‌ناوبازاڕوشوێنه‌گشتیه‌كاندا له‌سه‌ربه‌رگی ێابون وتایت وجلوبه‌رگ وپه‌نجه‌ره‌و ته‌نانه‌ت مۆبایله‌كانیش ده‌ی سه‌لمێنێت كه‌له سه‌رده‌می نوێشدا توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌وڕه‌گه‌زه‌ی كه‌به‌ته‌واوكاری پیاوله‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌جۆرێكی ترئه‌نجام ئه‌درێت، هه‌ربۆیه‌به‌پێویستیه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانم ئه‌مجۆره‌باسه له‌لایه‌ن هه‌موكه‌سێكی مرۆڤ دۆست ونوسه‌روبه‌تایبه‌ت ڕێكخراوه‌مانی ژنانه‌وه‌گرنگی پێبدرێت، ته‌نهالێدان وجنێودان به‌توندوتیژی وسووكایه‌تی دانه‌نرێت، به‌ڵكوده‌بێت له‌هزرێكی كراوه‌وه هه‌مووئه‌وشتانه‌ی كه‌ده‌بێته مایه‌ی سوكایه‌تی كردن به‌تاك ومێینه هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی بدرێت. |

ن وئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن، كه‌به‌درێژایی مێژووسته‌مكردن بونی هه‌بوه‌و به‌شێك له‌مرۆڤه‌كان كراونه‌ته‌كۆیله له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێكی خۆپه‌رست وسته‌مكاردا، ده‌كرێت بڵێین به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌رژنان له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی چه‌مكی توندوتیژی به‌مانا گشتییه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه، وه‌تائێستاش ڕێكخراوگه‌لێكی زۆروبه‌شێك له‌نوسه‌ران له‌جیهان وكوردستاندا قسه‌له‌سه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌رژنان ده‌كه‌ن وكاری له‌سه‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی زیاتر له‌كوردستاندا باس وخواسی له‌سه‌رده‌كرێت بریتی یه‌له‌توندوتیژی جه‌سته‌یی ه‌ئازاردانی ژنان له‌لایه‌ن باوك ومێرده‌وه، وه‌باس له‌كلتوری كوردی ده‌كرێت وناوزه‌د ده‌كرێت به‌وه‌ی كلتورێكی پیاوسالاره، ئێمه‌لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌داین، به‌ڵام ده‌بێت به‌دیدێكی كۆمه‌ڵناسیانه‌وه زیاترسه‌رنج بده‌ین له‌هه‌موجۆرێكی توندوتیژی ته‌نانه‌ت به‌گومانه‌وه‌له‌وده‌زگاولایه‌نانه‌بڕوانین كه‌به‌رده‌وام پشتگیری خۆیان دوپات ده‌كه‌نه‌وه بۆماف وئازادیه‌كانی ژنان، ده‌بێت لێره‌دابپرسین كه‌ئایاته‌نهاخێزان وباوك وبراومێرد ژن ده‌چه‌وسێنێته‌وه، یان كه‌سانێكی تربه‌ناوی نوێگه‌ری وسه‌رده‌می به‌جیهانی بوونه‌وه ژنان ده‌چه‌وسێننه‌وه؟؟.. یاخود ئایا بۆچی له‌ئێستادا ئه‌وه‌نده‌ی باس له‌توندوتیژی جه‌سته‌یی ده‌كرێت، باس له‌توندوتیژی جه‌سته‌یی ومه‌عنه‌وی ناكرێت؟؟.. یان ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌پشتگیری كه‌رله‌ماف وئازادیه‌كانی ژن ده‌زانن هه‌رخۆیان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی بازرگانی به‌كاری ناهێنن، وه‌ك به‌شێك له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وڕۆژنامه‌وته‌له‌فزیۆنو گۆڤاره‌كان... ...